کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پارتی قاعیدەیە و هەولێریش گوانتانامۆیە

Friday, 07/05/2010, 12:00


1- ئەوەی ٤ ی مانگ لەپایتەختە ژیر دەست و پڕ لەکۆت و بەندو ترس و ئیرهابەکەی پارتی ڕویدا زۆر لەتیرۆری شەهید سۆران مەترسیدارتر بوو ، ئاخر سۆران بەنهێنی و نیمچە شەوەزەنگ و لەدەرەوەی بەناو سنوری یاسایی (حکومەتی کوردستان) ڕویدا ، بەلام تیرۆی شەهید سەردەشت ، قاعیدە ئاسا (لەبەردەم سەدان خوێندکاری هاوڕیی و بەناو پۆلیسی کۆلیژو بەشەق وتێهەلدان ئاشکرا دواتر فڕیدانی جەستە پڕ لە بوێریەکەی لەگەرەکێکی شاری موسل) .بەس پێم بڵێین ، چ جیاوازیەکەی لە گەڵ کارە تیرۆرستیەکانی قاعیدەدا هەیە !!؟ بۆیە هەلهولە و هۆیها پڕ بەگەروم ، لە وەزیری ناوەخۆ هەموو وتە دروۆیەکانی یاسا و ئاسایش و دیموکراسی لەپایتەخت بەرقەرارە ؟
2- ئەوەی ڕون و ئاشکرایە ، ئەم شیوازە تیرۆرکردنە ، ئامانجی سەرەکی ، ترساندنی نوسەران و ڕۆشنبیرانە ، تا زیاتر دیواری ترس نەشكێنن و نەچن ەسەربڤەکانی پۆڵی دیکتاتۆری قەزەمی سیاسی ، چونکە بەشکاندنی ئەم دیوارە پڕ لەخوێن و تاوانانە ی٦٥ سالە دروستیان کردوە تێک دەشکێت. بۆیە جەدەلێک لەگەل پارتی وپاراستن دەکەین
کاتێک ٣١ی ئابتان لەگەل سوپای مەرگ وئەنفال ئەنجامدا . هەمو ئەوانەی لەژیردەسەلاتتان بوین نەدەوێراین بەدێرە نوسینێکیس ئیدانە ی ئەم ناپاکیە گەورەتان بکەین . کەچی ئەمرۆ تیرۆری ڕۆژنامەنوسێک دەکەن ، نەتەوەیەک لێتان دێتە دەست بەقەلەم و ناڕەزایەتی جۆراو جۆر دێتە دەنگ دواتر پەند وەرناگرن کاتێک بە رەفتاری بەعس ئاساتان کەمالی سەید قادرتان راپێچی زیندان و ٣٠ سال حوکم دا ، چ کاردانەوەیەک هاتە ئاراوە ؟ ئایا ترس و جەبەروتی٦٥ سالەی پارتی تێک نەشکا ؟ یان کاتێک سۆرانی مامە حەمەتان تیرۆرکرد ، قەلەم نەچوە سەر بڤەکانی پارتی ، لەهەندەران و ناوەوە نەبونە گالتە جار و درۆزنێکی گەورەی سیاسی ؟ بۆیە پێتان دەلێم لەوە زیاتر گەلحۆ مەبن
ئاخر رەورەوەی میژوو بەهیتلەر و مۆسۆلینی وسەدام ...نەوەستا و ، ئێوە چین بتوانین پێش بەپێشکەوتنی کۆمەلگایەک بگرن ، کەبەئاستی بەرزایی سەری رەشی داگیرکراو خوێن و ئازاری بۆ ئازادی دابێت .
3- دوای هەلبژاردنەکانی 25_07 و 03_ 07 بەو ئاکامەی گەیاندنین ، جوانی هەلبژاردن ناتوانرێت لەناو عەقلی سیاسی پارتی ویەکێتی دروست بکرێت . بۆیە هەلبژاردن قودسیەتی نما ، کاتێک هەر لەئیستا بزانین دەرچوەکان دیارن.
بە بەکارهێنانی ئیرهاب و رفاندن و گرتن و ئازاردانی ڕۆژنامەنوسان .... دەمان گەیەنێتە ئەو باوەرەی کە قەلەمەکانمان زیاتر بچێتە سەر "پیرۆزیەکانتان" و شیوازی نوێ تر بدۆزینەوە لە ململانێ لەگەلتان . ئاخر ئێوە کەهەمو دەرگایەکی مەدەنی لەخەلک بگرن ، چاوەڕی مەکەن بەزمانی گولەکەی مالپەری سبەی گولبارانتان بکەین ؟ ئێوەن لەبڕی ئەوەی هەست بکەین کابینەو دەسەلات دەزگاکان بۆ کەرامەتی کورد کاردەکات ، بۆ کۆیلەکردنی کۆمەلێک بتی جەمەدانی سور و هورگ زل دەمان بەن .
سالی ٢٠٠٣ بۆیەکەم جار چاوم بە خاوەن مالپەری کوردستان پۆست لەخۆپیشاندانێک کەوت . لەیەکەم گفتوگۆدا بەشەر هاتین ، کەتۆ چۆن پارتی ویەکێتی وەک مەجلیس تەشریعی مامەلە پێ دەکەیت ،. سالان هات ورۆی لە شێوازی گرتن و سزادانی کەمالی سەید قادر بەرەو مالپەری کوردستان پۆست کشام ، رەفتارەکانی رۆژانەشتان وام لێ دەکات چەکوچەکەی کوردستان هەلبگرم .

٤. زۆر قسە وباس لەسەر گۆران دەکرێت ، بەتایبەتی خالە لاوازەکانی ، لێرەدا ناچینە سەر وردەکاری ، بەلام بەبیرواری بەندە ، لاوازترین خالی گۆران غەزەلی بونی لەسنور بەدەرێتی لەگەڵ پارتی ، ئاخر گۆران دەبیت بزانیت ئەگەر دەیەوێت گۆران لەناو بارودۆخی کوردستان بکات ئەوا
0. پارتی حزبی دەسەلاتی کوردستانە
1. زۆرینەی ئابوری دزراو پڕۆژە گەورەکان لەژیردەسەلاتی پارتیە
2. بونی هەناسەی دیموکراسی لەمامەلەی سیاسی ، رەفتار ئاسای ٣١ی ئاب و تیرری سەردەشت و ڕیناس و رەئوف کاملە یان بەکورتی بواری هەبێت هەمووشوێنیک دەکاتە (دهۆک)
3. جەماوەری گۆڕان جەماوەرێکی هوشیارە و دەزانێت یەکێتی بەرەو تێکشکانە و پارتی مەترسیدارە گەورەکەیە
بۆیە گومانە گەورەکەمان لە گۆران لەو تەمەنی سەریهەلداوە ، ئینتقامیە لەیەکێتی و شەری گۆرینی دەسەلات ناکات . کەئەگەر لەسەر ئەو سیاسەتەش برۆن دلنیابن هۆیها لەئێوەش دەکەین و ژمارەی کورسی و دەنگەکان چەند بەرانبەر دادەبەزێت . ئاخر ئەو سەردەم بەسەرچوو بە دو رەبایە گرتن . خەلک چەواشە بکەن ، بەدەمبک لێدان لەپەرلەمان (کاتی هەلبژاردن) چەپلەتان بۆئەبەد لێبدەین ، ئەگەر گۆرانن دەبیت هەمو کات لەپەرلەمان دمبک لێ بدەن ، و بڕژێنە شەقامەکان ، مەگەر ئەم دوهەلبژاردنە نەبوە ئەزمون کەدەنگدانیش ناتوانێت ئازاری گەورەیان بدات.

٥. دەمێکە لە خەمی پیرە هەولێرم ، ئاخر ئەوەی هەولیری و لەژیردەسەلاتی پارتی ژیا بیت دەزانیت پارتی واتا تارمایی دیوێکی تری مەرگ و بەعس . بۆیە هەموو کات هەولمداوە ئەم شارەی پەروەردەی و فێری کوردایەتی و ئازادی کردوم وەفادار بم بەرامبەری ، ئەگەر هەندێ وشە و ئاخافتنیشمان باجی گەورەی بەدواوە بیت .
بەلام کە بابەتەکەی شەهید سەردەشتم خوێندەوە بەراستی هەستم کرد ئێمە بوێر نین لە چاو ئەو گەنجەی لەناو ئیرهاب بێ پاسەپۆرتی ئەوڕپی و ناسینی دەیان دەزگا ی سیاسیی ، ئاوا لەدەرگای مەرگ دەدات وپێیان دەلێن نەلەزەبروزەنگ نە لە کۆتایی لوتکەی تەمەنی بەهارم دەترسم . بەڵێ شەهید سەردەشت نیشانی داین ، هەولێر گۆراوە و ترس و جەبەروتەکانی پارتی نەیتوانیوە دەنگیان بخنکێنی . بۆیە ئەگەر تادوێنی کەرکوک شەهید سۆرانی هەبێت ،سلێمانی بەکر عەلی ، دهۆک رەئوف کامیل ، هەولێر عەبدولخالق مەعروف ، ئەوا لەدوای ئەو لەدەرگا دانەی مەرگ وچاو نەترسانەی شەهید سەردەشت ، درێژە دان بەکارەکانی بوبە سیمبولی قەلا و منارە ،
ئاخر سەردەشت (سەرۆ) ئەگەر تۆڵەی سیاسیت بۆ نەکەینەوە هەموو وشەکانمان لەسەر ئازادی و دژایەتی دیکتاتۆرو ئیرهاب درۆیەکی گەورەی لێ دەردەچێت ..گەنجێک لەپیرە هەولێر ئاوا لەسوپای مەرگی پارتی نەترسێت ، شەرم لەخۆم دەکەمەو ە پر بەگەروم هاوار نەکەم هۆ جەلادە زەردەکانی هەولێر و میراتگری بەعس ، نەهەولێر بەتەینا جی دەهێلین نە لێشتان دەترسین پێتان دەلێن هۆیها للەخۆتان و بەرپرسە ترسنۆکەکانتان .

لەکۆتایشدا پرسەو سەرخۆشیم بۆ بنەمالەی تێکۆسەری شەهید سەردەشت عوسمان دەنێرم بەتایبەتی هەردو تێکۆشەرو چالاکڤان (ئارام و بەشدار) عەلی و ستافی کوردستان پۆست و سەرجەم ڕۆژنامەنوسە بوێرو بەمۆڕالەکانی هەولێر
فەرمون ئەو بابەتە بخوێنەوە کاتێک شەهید بێ باکانە لە دەرگای مەرگ دەدات.
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=8beeef2a

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە