کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بنەماڵەی تالەبانی سوکایەتی بەیەکیتی دەکەن و تالەبانیش وەک کارتی سیاسی رادەکێشن

Saturday, 19/07/2014, 12:00







دوای سالێک و٧ مانگ لەدەیان چیرۆکی سەیر و سەمەرەی بە٤ زمان دەخوێنی و قسە و وەرزش دەکات و داوای کردوە دەنگ بەدرێژکردنەوەی بارزانی بدەن ...کۆی ئەمانە و بایکۆتی وێنە و زانیاری لەخودی بەرپرسە بالاکانی یەکیتیش لەلایەن بنەمالەکەیەوە ، وای کرد خەلک گومان لە مردنی بکات ، واتا بنەمالەکەی هۆکاری ئەو قسانە بوون . بەلام کەدەلێن بەیانی تالەبانی دێتەوە بۆیە رۆژ رۆژی ماستاوچیتیە سیاسیەکانە ، ئاسایە یەکیتیەک بەگەرانەوەی تالەبانی دلخۆش بێ ، بەلام شەرمە یەکێ خۆی پێ چەپ ، رەخنەگری ئەو دەسەلاتە بێ و دەیان بابەتی دژی دەسەلات و تالەبانی نوسیبێ کەچی لەفەیسبوک ماستاو بۆهاتنەوەی تالەبانی دەکات !؟ باشە ئەو تالەبانیە هەمان کەسایەتی بەر لەنەخۆشکەوتنەکەی نیە ؟ چ گورانکاریەک رویداوە ؟
دەمی هەریەکی دەکەیتەوە باسی دزی وناعەدالەتی ئەو دەسەلاتەت بۆدەکات ، باشە ئەو دەسەلاتە کێیە ؟ مەگەر تالەبانی و بارزانی بریاردەری یەکەم و کۆتایی نەبونە ونین ؟ مەگەر هەریەکەی هەموو منال و گەورەیەکی خۆیان لەپیگە گرنگەکان دانەناوە، کەهەریەکەی ئەمرۆ بۆتە بەلایەکی ئیلاهی بەسەر خەلکەوە ؟
هەموی دەلی بەرپرسەکانی کورد ئەزمون لەمیژوو وەرناگرێ و روداوەکان وەک خۆی دوبارە دەکاتەوە ، بەلام زۆرینەی تاکەکانی کۆمەلگاش هەمان نەخۆشی هەیە ، ئەی ئەوەنیە بارزانی گوتی دەولەت ....بەهەزاران کەس تاوانی ٣١ی ئابەکانیان بۆرەشکردەوە وەک قارەمانی نەتەوەیی دەیانەوي پێمانی بناسینن ؟ ئەی ئەوە نیە تالەبانی هەر نەخۆش کەوت هەرچی تاوان و ناپاکی هەبوو بۆیان رەشکردەوە و ئەوەی تادوێنی داوای روخان و دژایەتی دەکرد ،ئەمرۆ دەلێ دلخۆشم بەگەرانەوەی سەرۆکی مەزن ؟

لەوەکارەساتر هەیە نەتەوەیەک بەگشتی قسە لەسەر ئەوەناکات ، ئەوبودجە خەیالیە بۆ جارەسەری تالەبانی تەرخان کراوە دیارە وەک ماف ئاسایە هەموو تاکیك لە هەموو ولاتێک ئەو مافەی لەسەر حکومەت هەیە ژیانی لەمردن رزگار بکات هەرچەندی پیویست بێت . بەلام بۆج ئەومافە بەس بۆ گروپی تالەبانیەکانە ؟ مەگەر هەمان پارە هی هەموو خەلک نیە ؟ لەوە شەرمتر هەیە ٩٠ برینداری هەلەبجە لە سالی ٢٠٠٠ گەیشتونەتە مەنزلگای عومەری خاوەر هۆکارەکەشی لەبێ پارەیی و جارەسەری تەندروستی ؟ مەگەر رۆژانە خەلک لەهەژاریدا دەرۆزە بۆجارەسەری منال و باوکەکانی ناکەن کەزۆریان دەمرن لەنەبونی خزمەتگوزاریدا . بۆیە چ تاوانێکە پارەی ولات تەنیا بۆرزگارکردنی بەرپرسان بیت ولەنزیک گٶر ئەوان دەربهینڕێ بەلام خەلکی هەژار و قوربانی ئەنفال بەشاپ و لیدان بەرەو گۆرستان بیانبەن.


تاکی کورد دەبێت بپرسیت و بزانێت ئەوپارەی هەیە وەک ولاتانی دیموکراتی لەنمونە سوید بۆرزگارکردنی سەرۆک وەزیڕ ، وەک منی باکگراوندی پەناهەندە یەکە . دەبیت هەنگاو بەو ئاراستەیە بهاویژن نەوەک بلینن بەراورد ناکرێن
دواتر ئەگەر تالەبانی ئەو تەندروستیە باشەی هەیە ، وەک لەدواین وێنەیدا بلاوکراوەتەوە وادەشی هێنەوە ، ئەو کوری هەر بنەمالەکەی نیە بەلکو سکرتێری یەکیتیشە ، بەلام بەچ مەنتقیك دوبارە بوار نادەنەوە یەک ئەندامی بالای یەکیتێش پێشوازی لەگەرانەوەی دا بکات ؟ ئەمە سوکایەتیە بەیەکیتیەکان ئەگەر تێبگەن و کەرامەتیان هەبێ؟
ئەمە گومانی ئەوە دەکات بارودۆخی تالەبانی زۆر کاری دیکۆری بۆکراوە ناوێرن تەنانەت بەچیگرەکانی خۆشی نیشان بدەن
زۆر کەس ئاگادارە ئیبراهیم ئەحمەد کاتێ ماوەیەکی زۆر لەنەخۆشخانە کەوتبوو منالەکانی سەردانیان ناکرد بەرادەیەک خۆی لای خەلک باسی کردبوو ، بەلام کەمرد بۆنازناوەکەی بۆقازانجی خۆیان هاتو هاوارێکی زۆریان بۆکرد ، تالەبانیش بەهەمان شیوە و لەوکاتانەی یەکیتی و ئەو بنەمالەیە دەکەوتنە تەنگەژە وێنەیەکی تالەبانیان بلاو دەکردەوە یان لەکاتی هەلبژاردندا ٥جرکەی ڤیدیۆیان نمایش کرد .
ئیستاش کێشەکانی ناو مەکتەب سیاسی یەکیتی گەورە بوە و لەنێوان خۆیان پەیوەنیان کێشەی قولی تیکەوتوە ،لەسەر دانانی کەسێک بۆسەرۆک کۆماری ، بەتایبەتی بەئارەزوی بنەمالە بێت ، بۆیە بینن بەپەلە هینایانەوە ؟
بۆیە ئەو بنەمالەیەی تالەبانی وەک کارتی سیاسی رادەکێشنە ناو گەمە سیاسیەکانیانەوە،ئەوەش سوکایەتیە بەخودی تالەبانیش .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە