دەسەڵاتی ئیرهابی ، ئۆپزسیۆنی چەواشەکار، ڕٶشنبیری لەرزۆک
Saturday, 05/02/2011, 12:00
روداوەکانی ئێستای ڕۆژهەڵاتی ناڤین ، هەژانێکی سیاسی زۆر گەورەیە و کاردانەوەی زیاتریشی بەدوا دێت . گەر بە شۆڕسی فەرەنسا و ئۆکتۆبەری سۆسیالستی کاریگەریەکانی لەسەر گەلان بەراورد بکەین دەبینین زۆر بەخێرایی کاری تیا دەکات . شٶڕشی گەنجانی میسر کەلەلوتکە دایە ، شەرێکی یەکلاکەرەوەی بەرەی ئازادیخوازان و هەموو سیستەمە دیکتاتۆرەکانە . باشترین نمونەی جیاکردنەوەی ئەو سەنگەرانەش ئێمە جاوەروانی تەپڵ لێدانی سەرکەوتنین، تالەبانی وبارزانییش ، لەدو بروسکەی جیای نهێنیدا پالپشتیان بۆ موبارەک دوپاتکردۆتەوە بێ ئەوەی بوێریان تیا بێت لەمیدیاکانیان بلاو بکەنەوە .
ئۆپزسیۆنی باشور لەبڕی هاوشێوەی ئۆپزسیۆنی عەرەبی ، راپەڕێ یان کۆمەڵگا تەیاربکات و هەڵە نێو دەوڵەتیەکان بۆ پەیامەکانی بقۆزێتەوە . لەکۆبۆنەوەکەی مەسیفی ٣٠ ی جانیوەر دا ، زۆرینەیان ، بەیعەیان بۆ درێژەدان بەگەندەڵی و ناراستگۆیان بۆ ئۆپزسیۆن دوپات کردەوە. کە رەخنەشیان لێدەگری یەکێک لەبەندەکانی دژ بەگەندەڵی دەهێنەوە ، ئاماژە پێ دەکەن . وەک ئەوەی بارزانی و تاڵەبانی بەردەوام دانیان پیانەناوە؟ .
تاکە لایەنێک دەستی بە جوڵەیەکی نەرم بە ڕێگای بەیانامە کرد ، بزوتنەوەی گۆڕان بوو ، کە کۆمەڵیک مافی دیموکراسی خۆی داوا کرد . پارتی ویەکێتی ، لەبڕی هاوشێوەی مەلیکی ئوردن بە مافێکی دیموکراسی بزانن و بەگفتوگۆ جێبەجێی بکەن . هەفتەیەک زیاترە ، گەورەترین ئیرهابی سیاسی بەشیوازی جیا و چەواشەی خەڵک بەرامبەر ئەو داخوازیە ریفۆڕمە نەوەک ڕیشەیەی گۆران بەڕێوە دەبەن ، کەئەگەر لەترسی ئەمەریکا نەبوایە هێزیان بەتەواوی بەکار دەهێنا . بەمەش نیشانیان دایەوە تاچەند ناراستگۆن لەبەرامبەر دیموکراسی وڕای ئازاد ، بەتایبەتی کاتێک رەخنە دەگاتە سیگناڵ نیشان دانی کورسی و دۆلار ئاوابون ، دەبابە دێنە مەیدان .
هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و حکومەت تا دەستکێشانەوەی سەرۆکی هەرێم و حکومەت ، نەک داوایەکی رەواو دیموکراسیە کە تاک و پارتەکان مافێکی دیموکراسیانە ، بەڵکو ، لەبڕی دادگایی کردنیان گەورەترین پاداشتیشە ؟ ئەگەر باس لەو هەناسە دیموکراسیەش دەکەن ، ئەمە بە شەونخونی و قوربانیدان بە خوێنەوە بەدەست هاتوە نەوەک پاداشتی دەسەڵات .
شوعی وزەحمەتکێشانیس بەڕاستی " هەست ناکەن " هێزە ئیسلامیەکان ، لەوان بوێر و مەیدانی ترن لە دژایەتی گەندەڵی و چەقین بەرامبەر دەسەڵات !! یان بزوتنەوەی گۆران بە ٣ مانگی یەکەمی دروستبونی بتوانێ ،نیو ملیۆن دەنگدەری کورد و دەنگە ئۆپزسیۆنەکان بۆ خۆی بکێشێ ، لەکاتێکداهەندێکیان شایستەن لەناو قەفەسی زیندان نەوەک ئۆپزسیۆنبن . ؟ تێ ناگەم کەی چەپەکان بوێریان لەبارەگاکانەوە دەگاتە سەر شەقام و ئەرکی مێژویان دەبینن ؟ ئەوەشەرمەزاریە ، ١٩ سالە خۆیان پێ ئۆپزسیۆن لە پراکتیکشدا ، لاوازترین پێگەی فشارن بۆسەردەسەڵات . تەنانەت بەئاستی ٦ ژمارەی میدیایە ئەهلیە بوێرەکان و یەک هەفتەی ماڵپەرێکی وەک کوردستان پۆست ئازارو رەخنەی بوێرانەیان لەدەسەڵات نەگرتوە ێ ؟
١٩ ساڵە ئەم دەسەڵاتە ، کاتێک هەلبژاردن نزیک دەبێتەوە یان فشاریان دەکەوێتە سەر ، بەکۆمەڵێک وشەی سواو ، هەوڵدەدەن هەستی خەڵک بەشێوەی سۆزداری لەڕێگای سەدان دەزگای میدیاییان ،کەسەدان ڕۆژنامەنوس بەداهاتی دزراوی خەڵک لەسەر دەوەڕێ چەواشە بکەن .
پرسیار لەو دەنگ ورەنگانە . ١٩ سالە کام ڕێگا لەگەڵیان نەگیراوەتە بەر ، بەڵام ئاکامەکەی رۆژ بەدوای ڕۆژ کۆمەلگاش بەرەو فەساد دەبەن ؟ تۆبڵێی پارتی ویەکێتی کە مێژویەکی خوێناویان لەسەر ململانێی دەسەڵات هەیە ، بەزمانی گوڵەکەی سبەی کورسی و ترێلە دۆلارەکان چٶل بکەن ، یان بەهەڵبژاردنێکی پاک وبێگەرد ؟ .
دواتر هەرولاتەی تایبەتەمەندی خۆی هەیە ، ئیسرائیل بەردەوام گەندەڵی وسزادانی بەرپرسان و جیابونەوەی پارتەکان و نەبۆتە کێشەی ئەوەی لەپرۆسەی دیموکراسی خۆی بوەستێ ، لەکاتیکدا یەک ملیار مرۆڤی موسڵمان چاوەروانی لەتو پەتکردنی یەکە بەیەکەیانن ؟ هەر بۆیەشە ئاستەمە ئەو شۆرشە ی ڕۆژهەلات ئەوان بگرێتەوە . یان ئەوشٶرشەی میسر کە دەرۆژە گەنج قوربانی و هێزە لیبراڵەکان وو سەدان ڕۆژنامەنوس و هونەرمەند و کەسایەتیە ناودارەکانیان پێچەوانەی ڕۆشنبیرە زلەکانی ئیمە هاو خەباتیانن کەچی ترسیش هەیە زۆرترین پێگەی سیاسی ئیسلامیەکان بەدەست بهینن ؟
لەتەک ئەمەش سوپایەک بەناو" ڕٶشنبیر" بەردەوام بۆ نەچونە سەر شەقام و مۆڕە نەکردنی دەسەڵات پاساوی لاواز و کڕچ و کاڵ دەهێنەوە ، کەلەناوەڕۆکدا تەنیا ترسنۆکی و دەستخۆشی وەرگرتنێکە لە دەسەڵات ئەگەرنا نەک هاوشێوەی بنەمالەی موبارەک و زینعابدین کراوە بەلکوو تەنیا نەبونی ١٩ سالەی ئاو وکارەبا ، مافی راپەرینمان پێ دەدات . پرسیاریان لێ دەکەم ، ئایا دەوێرن و بلێێن ، بارزانی و تاڵەبانی ، ئێمە بەدەست ئیوە دەناڵێنین نۆرەی مناڵەکانتانە ؟ دەوێرن و بڵێێن مەنتقە یەکێک دژی گەندەڵی بێت و خۆشی جوانترین سەیرانگا لەهەولیرو سلێمانی بەسەدان دۆنمەوە داگیر بکات؟
گۆرینی دەسەلاتە کلاسیکیەکانی رۆژهەلات بەتایبەتی دیکتاتۆرەکان ، تەنیا کاتە . هەزار دەبابە و نوسەری قەلەم فرۆش و بەگڕ بخەن و شێرو ڕێوی نەتەوەییمان پێ بفرۆشن خۆرئاوا بونتان زۆر نزیکە . ڕۆژانی رابردوش دەبینین کە ئەو شۆرشە تەکنەلۆجیای هەیە ، ئەگەر نەشتان گۆڕی ، دەتان کاتە تەیرە مەعقولەکەی مەلا ی مەشهور.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست