لیژنه‌ی لێکۆلینه‌وه له‌تیرۆری سه‌رده‌شت ، به‌ڵگه‌یه‌کی تاوانبارێتی ، له‌سه‌ر پارتی تۆمار ده‌کات ..
Sunday, 13/06/2010, 12:00
2 ڕۆژی تر ، چل ڕۆژ به‌سه‌ر تیرۆری شه‌هید سه‌رده‌شت تێ ده‌په‌ڕێت ، بێ ئه‌وه‌ی لێکۆلینه‌وه‌یه‌کی جدی به‌رامبه‌ر ئه‌و دۆسیه‌یه بکرێت که به‌ده‌یان ده‌زگای ناوه‌ندی سیاسی و مرۆڤ دۆستی جیهانی ، وه له‌ده‌یان شاروشارۆچکه‌ی کوردستان و ئه‌ورپا و که‌نه‌دا و ئوسترالیا ناره‌زایه‌تی هه‌مه جۆر تائێستاش به‌رده‌وامه ،
گه‌رچی تیرۆری شه‌هید سه‌رده‌شت به‌لگه و چیرۆکه‌کانی له‌ملی پارتی ئالاندوه ، به‌لام له 40 ڕۆژی رابردو ، ئه‌م حزبه نه‌یتوانی بێ تاوانی خۆی ده‌ربخات ؟ بۆیه ناکرێت له چله‌ی شه‌هید سه‌رده‌شت دا ، هه‌ندێ راستی باس نه‌که‌ین.
له نیوان تیرۆری شه‌هید سۆران وسه‌ره‌دشت ، ناره‌زایه‌تی و هه‌ڵوێست ده‌ربڕینی خه‌ڵک ، وه کاریگه‌ری نوسین ، گه‌لێک به‌رز و ڕاشکاوانه ترده‌رکه‌وت ، که ده‌بێت بڵێن ، هیچ کاتێک ڕاپه‌رین و شۆڕش ، به یه‌ک هه‌نگاو و شه‌و ڕۆژێک نایێته ئاراوه ، بۆیه ئه‌وه‌ی له‌گرتنی که‌مالی سه‌ید قادر بۆ تیرۆری شه‌هید سۆران بۆسه‌رده‌شت بینرا ، نیشان ده‌دات که ئه‌گه‌ر عه‌قلی گوله له‌بڕی وشه به‌رده‌وام بێت ، ئه‌وا باره‌گا گرتن و خۆپیشاندان و ناره‌زایه‌تی به‌رفراوانیش له‌ئه‌وڕپا دێته ئاراوه .
پارتی بۆ سه‌رده‌شتی تیرۆرکرد
تا بیخه‌نه ئه‌ستۆی ، کۆسره‌ت ره‌سول (چونکه دواین ڕاپۆرتی له‌سه ر شکستی کۆسره‌ته)
به‌رهه‌م سالح وه‌ک سه‌رۆک حکومه‌تێکی لاوازی ئیداری نیشان بدات (پێشووتریش هه‌ندێ ته‌قینه‌وه له‌ناو شاری هه‌ولێر رویدا)
رۆژنامه‌نوسان و خه‌لکی هه‌ولێر بترسێنن
.قه‌له‌مه‌که‌ی گه‌یاندبوه سه‌ر خه‌ته سوره‌کانی بنه‌ماله‌ی بارزانی
سه‌رده‌شت تابه‌ر له‌تیرۆرکردنی ڕۆژنامه‌نوس وکه‌سایه‌تیه‌کی ده‌رکه‌وتو دیار نه‌بوو ، بۆیه پارتی گره‌وی له‌سه‌ر ئه‌وه کرد ، که ده‌نگدانه‌وه‌ی گه‌وره‌ی لێ ناێێته ئاراوه.
به‌لام هه‌موو لێکدانه‌وه و پیلانه‌کانی پێچه‌وانه که‌وته‌وه ، چونکه خوێندنه‌وه‌ی پارتی بۆ هاوکێشه‌ی نوێی سیاسی جیهانی و ناوخۆیی هێشتا به چاویلکه کۆنه‌که‌یه‌تی (به‌کارهێنانی زه‌برزه‌نگ) ، که هه‌قه به‌رپرسانی پارتی ، له‌بڕی درێژه‌دان به‌و نه‌هجه سیاسیه ، هه‌لسه‌نگاندنێک ، له‌گرتنی که‌مالی سه‌ید قادر بۆ تیرۆری سۆران بۆ شه‌هید سه‌رده‌شت بکه‌ن ، بزانن ئایا ده‌نگی خه‌لکیان پێ کپ کراوه‌ته‌وه یان هێناوه‌ته مه‌یدان !؟
باشترین نمونه‌ش ، سه‌ره‌تای تیرۆری شه‌هید سۆران به‌ڕاشکاوی په‌نجه‌ی تاوان بۆ پارتی درێژ نه‌کرا، به‌لام له‌چرکه‌ی یه‌که‌می تیرۆری شه‌هید سه‌رده‌شت ، ئه‌وپه‌نجه‌یه به‌به‌رفروانی ڕاکێشرا چونکه
تاوانه‌که %80 به‌لگه‌ی له‌گه‌ڵه ، به‌هۆکاری
(به‌ڕۆژی روناک و له‌به‌رده‌م زانکۆ و به‌ئاشکرا رفێندراوه ، به‌به‌رچاوی به‌ناو پاسه‌وانی زانکۆ ، تێپه‌راندنی 11 بازگه‌ی حکومی ، نوسینه‌کانی سه‌رده‌شت و هه‌ره‌شه لێکردنی ، بێده‌نگی هه‌فته‌ی یه‌که‌می دام وده‌زگا حکومیه‌کان به‌رامبه‌ر ئه‌م فه‌زاعه‌ته ئه‌منیه . له‌ته‌ک هه‌مو ئه‌مانه‌ش تاوانی له‌م شیوه له‌مێژوی پارتی ویه‌کێتی نه‌نوێیه ونه‌کۆتایی دێت
بۆیه پارتی گڕی گرت و له‌به‌رزترین ئاستی (بارزانی) که‌وته هه‌ڕه‌شه وترساندنی خه‌ڵک ، به‌لام هه‌یهۆ ، خوێنی سه‌رده‌شت 60 ساڵه‌ی ترسی پارتی شکاند که یه‌کێک له‌کۆله‌که‌کانی درێژه دانی سیاسیتی ، وه‌بارزانی له‌و ماوه‌یه‌دا ، له‌یادی چوو که‌ئه‌و ئه‌رکی سه‌ره‌کی سه‌رۆکی هه‌رێمه نه‌وه‌ک پارتی؟
بارزانی کۆمه‌ڵیک پاساوی لاوازی هێنا ناومه‌سه‌له‌که ، که ، به‌توندی ئیدانه‌ی ده‌که‌ن ، لیژنه‌ی لێکۆلینه‌وه‌ی بۆ پێک دێنێت ، له‌کاتێکدا ئه‌و په‌یمان و ئاخافتنانه‌ی بارزانی نه نوێیه نه‌قه‌ت له‌وشه‌وه پراکتیزه‌ی کردار بۆته‌وه ؟
له‌ته‌ک بارزانی سوپایه قه‌له‌مه دابه‌ستیه (ئاشکراو نهێنیه‌کانی) که به‌پاره‌ی دزراوی خه‌لک ڕاگیراون ، به‌ردرایه گیانی (گۆران و مالپه‌رو ڕۆژنامه‌ئه‌هلیه‌کان) بێ ئه‌وه‌ی هه‌ست بکه‌ن به‌و پاساوه لاوازانه‌یان ، به‌شدارده‌بن له‌تاوانه‌که ؟
کاتێک ده‌ڵێن با یاسا ودادگا ڕێچکه‌ی سروشتی خۆی وه‌ربگرێت ؟ وه‌ک ئه‌وه‌ی له19 ساڵی رابردو دادگا و یاسا
کۆیله‌ی حزب نیه ؟
له‌ته‌ک ئه‌مه‌ش ڕاگه‌یاندن و به‌رپرسانی پارتی به‌به‌رنامه له‌قه‌بی ڕۆژنامه‌نوسی له‌شه‌هید سه‌رده‌شت ده‌که‌نه‌وه ، تا سیمای تیرۆرکردنه‌که‌ی نه‌چێته خانه‌ی ئازادی نوسینه‌وه ؟ ئه‌مه‌ش ، به‌ڵگه‌یه‌کی تر له‌سه‌ر تاوانبارێتی خۆی تۆمار کرد .
وه بۆکپکردنه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تی و هه‌وڵدان بۆ چه‌واشه‌کردنی ڕۆژنامه‌نوس و ناوه‌نده جیهانیه‌کان ، یه‌که‌م به‌یانامه‌ی به‌ناو(لیژنه‌ی لێکۆلینه‌وه) ده‌رچوو ، ته‌نانه‌ت ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه به‌رهه‌م سالحیش ئه‌ولێژنه‌یه ناناسێت که له‌کێ پێک هاتوه ؟
به‌یانه‌مه‌که‌ی لیژنه‌ی لێکۆلینه‌وه گه‌رچی گشتگیر‌و سه‌ره‌تایی بوو ، بێ ئه‌وه‌ی شتێکی نوێی تیا بێت ، له‌ته‌ک ئه‌وه‌ش به ئاراسته‌ی داماڵینی تیرۆری سیاسی بردرابوو ،
له‌ڕونکردنه‌وه‌که‌ی به‌ناو لیژنه‌ی لێکۆلینه‌وه ئه‌و په‌ره‌گرافه نوسراوه (که یه‌ك گوله‌ی ده‌مانچه كوژراوه كه له پێشه‌وه‌ی سه‌ری دراوه و له پشت ملی گیر بووه و هیچ ئاسه‌وارێكی لێدان و ئه‌شكه‌نجه‌دان پێش كوشتنی له‌سه‌ر لاشه‌ی كوژراو به‌دی نه‌كراوه ..که‌چی براکه‌ی ده‌ڵیت دوگوله له‌ده‌می دراوه ، هاوکات ئه‌شکه‌نجه‌یه‌کی زۆریش به‌سه‌ر جه‌سته‌یه‌وه بووه ؟ پرسیار ئه‌وه‌یه ئه‌ی ئه‌مه به‌لگه‌یه‌کی تر نیه ، که‌پارتی داویه‌ته ده‌ستمانه‌وه ، که خۆی له‌شیوه‌ی تیرۆری سیاسیه‌که‌ی شاردۆته‌وه ؟ ئه‌گه‌ر پارتی تیرۆری شه‌هید سه‌رده‌شتی نه‌کردوه ، بۆ راستیه‌کان چه‌واشه ده‌کات؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست