پیرۆزکردنی مەریوان و ئاراس و په‌راویزکردنی د. فایه‌ق گوڵپی و سۆران عومه‌ر!
Tuesday, 11/01/2011, 12:00
دوای ئەوەی پارتی لە کەیسی کەمالی سەید قادر تێکشکا و ئەو هاوکێشەیە نوێیەی پێ نیشان درا، کە ناتوانێت سیاسەتی کۆن که له (ونکردنی ڕۆژنامەنووس و کەسایەتیە سیاسییەکان) پیاده‌ی ده‌کرد چیدی درێژە پێبدات، بۆیه ئه‌و جاره‌یان پەنای بۆ میتۆدێکی دیکه برد، ئه‌ویش تیرۆرکردنی ڕۆژنامەنوسان بوو، بە شێوەی نیمچە نهێنی. لە تیرۆرکردنی (د. عه‌بدولستار تاهیر و سۆران و سەردەشت)دا سەرکەوتوبوو، هه‌رچه‌نده تا ئیستا به ته‌واویی قسه له‌سه‌ر د. عه‌بدولستار نه‌کرا وه‌کو سۆران و سه‌رده‌شت، به‌ڵام کاره‌کانی دوای ئه‌وه گومان له‌ودا ناهێڵێت که هه‌رسێکیان ده‌زگای پاراستن له پشتییه‌وه بووه، دیسان لە هەوڵدان بۆ تیرۆرکردنی سەرنووسەری گۆڤاری لڤین (ئەحمەد میرە) شکستییه‌کی گەورەتر ڕووبەرووی دەزگاکەی پاراستنی بوویه‌وە. ئەم شێوازە مامەڵەیەی پارتی بەکارهێنانی (زەبر و زەنگ و په‌نابردن بۆ تیرۆرکردن) بووە هۆکاری ئەوەی جەبەروتی ترسی بنەماڵەی بارزانی لە نێو خه‌ڵکیی و توێژی خوێنه‌وار و روناکبیراندا تارادەیەکی باش تێک بشکێ و بەرفراوان بێت، هه‌رچه‌نده پارتی به پێچه‌وانه‌وه حسابی بۆ کردبوو.
ئه‌مجاره پارتی هەوڵی دا، لە ڕێگایەکی تره‌وه، دەنگە نارەزاییەکان کپ بکات، بۆیه به شێوه‌یه‌کی به‌ربڵاو به‌ناوی (یاسا و دادگا)ه‌وه که‌وته تۆمارکردنی سکاڵانامه دژی ده‌یان رۆژنامه، رۆژنامه‌نووس و نووسه‌ران، ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ی سه‌لماند، که پارتی یاسا و دادگا وەک دوو دامودەزگای حزبی مامەڵە و سەیر دەکات. ئەوەبوو دەیان سکالای یاسایی لەسەر رۆژنامە، گۆڤار، نووسه‌ر و رۆژنامەنووسان تۆمار کرد. ئەم هەنگاوەی پارتیش وەنەبێت لە بەکارهێنانی شێوازیکی مەدەنیەوە سەرچاوەی گرتبێت، بەئاستی ئەوەی هاوکێشە سیاسییە نوێکانی ناوە و دەرەوە، بۆتە هۆکارێکی سەرەکی، کە لە بڕی تیرۆرکردن پەنا بۆ یاسا ببات، ئیستاش وه‌ک ده‌بینین لەپەنا بردن بۆ یاساش، وه‌کو گرتن و تیرۆرکردنه‌که هەر شەرمەزاری بۆ مایه‌وه، چونکە لەبری سکاڵاتۆمارکردن بەپێی یاسایی 35ی رۆژنامەگەریی، کە خودی بارزانی واژوی لەسەر کردووە، هه‌ر ئه‌و به‌نده یاساییهشه، که بەپێی یاسای عێراقی ساڵی 1969 سەردەمی بەعسه، ئه‌ویش له‌سه‌ر تۆمار سکاڵا ه‌سه‌ر رۆژنامه‌نووسان.
ئەم هەنگاوەی پارتیش خولێکی تری تەنگەژەی لە نێوان ڕۆژنامەنووسان و پارتی دروست کرد، وه‌ک ده‌بینین له‌مه‌شدا دوێنی ده‌ستیان له‌مه‌ش کێشایه‌وه و بڕیاریان دا واز له‌و هه‌موو سکاڵانامانه بهێنن، که رۆژنامه و گۆڤار و نووسه‌رانیان به‌ره‌و رووی داداگا کردۆته‌وه. ئه‌وه‌شمان له بیر نه‌چێت، که ئه‌مه‌ش سەرلەنوێ لە ناوه‌ندە جیهانیی مرۆڤدۆست و رۆژنامەگەریەکاندا، کێشەی کورد و بەناو ئەزمونە دیموکراسیەتەکەی زیاتر ناشیرین کرد. ئەوەی واشی کردوە کە پارتی سەرجەم سکاڵاکان بکشێنێتەوە. زۆری رەخنە و نارەزایەتی ناوەخۆو دەرەوە، کە ئەمڕۆ پارتی بە قێزەوەنترین حیزبی دژە دیموکراسی ناسراوە، هاوکات نزیک بوونەوەی یەکێتی و گۆران و پارتەکانی تره، له‌گه‌ڵ درز دروستبوونێک لەنێوان پارتی و یەکێتی و هۆکارێکی تر، وای کردووه پارت پاشه‌کشه بکات.
ئه‌وه‌ی له‌م نووسینه‌دا ده‌مه‌وێت قسه‌ی لیوه بکه‌م، ئه‌وه‌یه که ماوەیەک لەمەوبەر هەواڵێک ئەوە بڵاوکرایەوە، که‌وا پارتی سکاڵای لەسەر مەریوان وریا قانع و ئاراس فەتاح.تۆمار کردووە. بەمەش رۆژنامەی ئاوێنە و کۆمپانیای وشە، وەک ئەوەی کفرێکی زۆر گەورە بەرامبەر ئەو دوونووسەرە ئەنجام درابێت، دیسان به‌وه‌ی، که ئه‌م دوانه یەکەم کەسبن رووبەروی ئەو سکاڵایانە بووبنەوە! بۆیە لە کەمپینی ڕۆشنبیرانەوە تا دەگاتە خۆپێشاندانی جەماوەریی دەستیان بە چالاکی کرد!
لێره‌دا رەخنەکەی من لەسەر ئەوە نییە داکۆکی لەوانە نەکریت، بەڵکو هەردووکیان، که دوو نووسه‌ری دیار و چالاکن لە داکۆکیکردن لەمافە نەتەوەیی و ئازادییە سیاسییەکانی خەڵك، بەلام پرسیار و سه‌رسوڕمانی من لێره‌دا ئەوەیە، که ناکرێت پۆلێن ڕێژی نووسەران بکرێت، بەهۆکاری ئەوەی ئەوان دیارترن لە نووسەر و ڕۆژنامەنووسانی دیکه، ئەرکی تاک و ناوەندەکان داکۆکیکردنه لە ئازادیی سیاسیی و راگه‌یاندن، ئه‌وه‌شه که دژ بەپێشیلکارییەکانی مافی مرۆڤ و ئازادیی سیاسی بووەستێتەوە، ئیتر باکەسەکە چ لە پەیامنێرێکەوە بێت، تا ده‌گاته سەر نووسەر و هه‌ر که‌سێکی تر، ده‌بێت حساب بۆ هه‌موویان بکرێت.
ئەمنستی ئەنتەرناسیۆنال دەیان جار داکۆکی، نەک لە مرۆڤە سادە و هەژارەکان کردووە بەڵکو دەیان جەلاد و مرۆڤکوژی وەک سەددام و عەلی کیمیاویی و ئەندامانی قاعیدەشی کردووه، ئه‌ویش کاتێک بینی پێشێلکاری بەپێی مافەکانی مرۆڤ بەرامبەریان ئەنجام دراوه، بەتوندی ئیدانەی حکومەتی عێراق و ئەمەریکای کرد.
بۆیە کاتێک بەراوردی ئەو هەلوێستە جوانەی گۆڕان دەکەین، لەسەر جوڵاندنی نارەزایتیەکانی لە بواری جەماوەری و راگەیاندنی بەرامبەر کەیسی شەهید سەردەشت، کە وەک ئەندامێکی دیار مامەڵەی لەگەڵدا کرد، بەرامبەر ئەو جیاوازییەی کەیسەکانی سکاڵا تۆمار کردن دەیبینێ پاشەکشەیەک لەئاستی مامەلەکردنیان دەبینم! ئەو شێوازە پۆلینکردن وپیرۆزکردنی نووسەران کارێکە نیشان دەدات گۆڕان و ئاوێنە و هەموو ئەوانەی سەرپەرشتیان کرد، لەبواری عەقلی سیاسیی لە دەسەڵاتەوە نزیکن. هەر ئەو مامەڵانەشە، وای کردووە کۆمه‌ڵێک لەو ڕۆشنبیرانە، هاوشیوەی ئەغریقیە کۆنەکان پۆلینی جەماوەری خۆیان بکەن. جوانترین نمونەش بەختیار عەلیە، کاتێک داکۆکی لە گەندەڵییەکانی دەزگای سەردەم کرد، هەندێ رەخنەی لێ‌گیرا، لە بڕی ئەوەی بەگیانێکی دیموکراسیانە وەک نووسینەکانی بانگەشەی بۆ دەکات، کە کەسێکه باوەڕی بەدیموکراسیەت و رەخنەگرتنە، کەچی لە گوشەیهکی رۆژنامەی ئاوێنە دا، ئەو خەڵکەی ڕەخنەگرهی بە رێوی چواند و خۆشی کرد بە شێر.
http://www.awene.com/DirejeyGoshe.aspx?Jimare=63ئەمە جگە لەوەی کۆمه‌ڵێک لەو ڕۆشنبیرانە، با ڕشنفکرتر بن لە نووسەر و رۆژنامەنووسانی تر، کە ئه‌گه‌ر بەپێی نووسین و ئاخافتنەکانیان بێت، دەبێت سەرپەرشتی کار و چالاکیەکانی خەباتی مەدەنی بکەن، کەچی لەناو دەیان نارەزایەتی جەماوەردا تا ئێستا زۆرینەیان پێیان شەرمە ئامادەش بن، ئاخر کفرە لە کوێدایە ئەگەر مەریوان و بەختیار عەلی و ئاراس...... هێنده‌ی د. فائیق گوڵپی لەناو جەماوەر سەرپەرشتی چەندین کار و چالاکییان بکردایە !؟ ، له کوێ ئه‌وانه وه‌کو د. فایه‌ق گوڵپی و سۆران عومەر هێنده نه‌ترسانه‌تر راسته‌وخۆ له سه‌ر ده‌سه‌لاتیان نووسیوه و قسە کردوە ، که چه‌ندین ساله له‌و بوارانەدا کار ده‌کەن وە لەڕێزی پێشەوەی هەموو خۆپیشاندانی هاوشیوەی رەتکردنەوەی یاسای خۆپیشاندانن ؟ ئایا بە هاتنە سەر شەقام و مەیدانی بوونیان لە نارەزایەتییە جەماوەریەکان ، تەکانێکی تریان بە جوانی و راستگۆیی خۆیان زیاتر نەدەدا لەناو جەماوەر وڕاستگۆیی زیاتریان بەرامبەر نوسین و ئاخافتن دەرنەدەکەوت !
لەهەمووش قێزەوەنتر ئەو وەلامەی سەرۆکایەتی هەرێم بوو، کەدەلێت ئێمە بۆیە سکالاکە دەکشێنینەوە، چونکە پارتی زۆر لەوە گەورەترە خۆی بەموهاتەراتی لابەلا تەرخان بکات!. ئەمەش ئەوە نیشان دەدات کە پارتی لەئاستی سکاڵاکانیتر پێی موهاتەرات نییە، بەڵکو لێره‌دا رەخنەی جدی لێی گیراوە!
کۆتایەکەش بەو وتەیەی سەرۆکی کۆنی پارتی چەپ و فیمنستی سوێدی (گودرون) دەهێنمەوە، کاتێک لە سەر زیادکردنی موچەی ژنان بەرامبەر پیاوان وتی: ئێمە ناڵیین موچەی پیاوان کەم بکرێته‌وه، بەڵکو دەڵێین با مووچه‌ی ژنانیش بگات ئاستی ئەوان، منیش ده‌ڵێم خونه‌خواسته مه‌به‌ستم له‌وه نییه بۆ ئاراس و مه‌ریوان هیچ نه‌کرایه، به‌ڵام با د. فایه‌ق و کۆمه‌ڵی که‌سی وه‌کو بنار هیدایه‌ت، که هه‌فته‌ی رابردوو دادگای سلێمانی سزای چه‌ند ملیۆن دیناری دا به‌سه‌ریاندا، با ئه‌وانه‌یش فه‌رامۆش نهکرابانایه و پشتگیرییه‌کیش له‌وان بکرایه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست