GPS لەنێوان پێشنیازەکەی من و کەریم سنجاری دا
Monday, 25/07/2011, 12:00
4ساڵ لەمەوبەر ، لە یەکێک لەژمارەکانی رۆژنامەی میدیا بابەتێکم لەسەر GPS نوسی .ئامانج لەبابەتەکە ، گالتەکردن بەپارتی ویەکێتی بوو ، کە٦٠ سالە، کورد بەرەو ئادرێسی خراپ دەبەن ودەیان جاریش بە هۆی لێخوڕینی سیاسیان ، کوردیان بەرەوهەلدێربردووە. لەکۆتایش پێشنیازم بۆسەرکردایەتی پارتی ویەکێتی کردبوو ، مەگەر تەنیا GPS سیاسیان بۆ دروست بکرێت ، ئەوکات دەتوانن کورد لەمە زیاتر روبەروی هەڵەی سیاسی نەکەنەوە . لەچەند ڕۆژی رابردوشدا ، سەرەتای هاوشێوە یان نزیک لە مالپەری ویکلیکس ، ماڵپەری حکومەتی هەرێم لەئێران هاککرا ، دەیان بەڵگەی مەترسیدار بڵاو کرایەوە . لەکۆی گشتی بەلگەکان ، حکومەتی هەرێمی کوردستان " مەدەنی و دیموکراسی " پەیوەندی لەگەل "ئێرانی دراوسێ" لەڕیگای قەرارگای رەمەزانە . هاوکات لەیەکێک لەبەلگەنامە کان دا ناپاکیەکی تری نەتەوەیی کەریم سنجاری (هەمیشەوەزیری ناوخۆ) ئاشکرا کردبوو ، کەداوا دەکات GPS یان بۆ بنێرن تا رەسەدی پکک و پژاکیان بۆ بکەن . سەیرکەن ئێمە دەمانەوێت بەو ئامێرە سەرکردایەتی(پدک و ینک)سودی لی ببینێ ، بێتەوە سەر ڕێگای کوردایەتی . ئەوانیش بۆ درێژە دان و مٶدێرن کردنی ناپاکی بەکاری دەهێنن . کەچی سنجاری هەستیارترین پۆستی ئەم گەلەی لەبەردەستە و بە قسەی پارتی ویەکێتیش بێت ، ئێمە دژ بەوئەزمونەین!؟
راستە ئەمڕۆ بەرپرسانی پارتی و یەکێتی ، هەولێر گوتەنی لێخورە دەشتە رەفتار دەکەن. بەلام باش لەبەرچاومە زو یان درەنگ ئەگەر ئەو نەوەیەش پێ رانەگات ئەوا نەوەکەی تر دەیان پەیکەر بۆ بەرپرسانی پارتی ویەکێتی دروست دەکات ، بەلام لەتەنیشت پەیکەرەکە دەنوسێت ئەمە .... فایلداری (بەعس ومیت و ئیتلاعات...) یان تالانچی داهاتی گەل ، فەرعونی قەلاچۆلان و سەری رەش ...
٢/ لەچەند ڕۆژی رابردو کادیرێکی یەکێتی تەلەفۆنی بۆکردم ،وتی وەرن بابەناوی کۆمەڵیک ڕێکخراو کۆمەڵە ، خۆپیشاندانێک دژ بە تۆپبارانی ئێران بکەین ! وتم ئێ باشە ئێوە چۆن بە GPS رەسەد بۆ ئێران دەگرن دژ بە پژاک و لەکوردستانیش مۆلەتی خۆپیشاندان دژ بەئێران نادەن تەنانەت ٤ کەسیشتان زیندانی کردوە ، کەچی لەسوێد دەتانەوێت خۆپیشاندان بکەن ! بۆ گالتە وتی بێ مۆلەت کردویانە .. بارزانیش لەوەلامی قونسلی فەرەنسا وتی لەفەرنساش بێ مۆلەت خۆپیشاندان نیە ...... سەرباری ئەوەی ئەم قسەیە درۆیەکی زلە هاوکات نەوەک یاسا بەلکو حکومەتی کوردستانیش ، بەدەست ٢ سەرۆک و مەکتەب سیاسیەوە ، بۆتە قەشمەرخانەیەکی گەورە ، بەتایبەتی لەمامەڵەکردن بە یاسا . لەتەک ئەمەش بابڵێم ئەڕێ بەراست لەئەورپاش بٶمۆلەت خۆپیشاندان ناکرێت !؟ لە ساڵی ٢٠٠٥ تائێستا ، زیاتر لە ٢٥ مۆلەتی خۆپیشاندانم لای پۆلیسی ستۆکهۆلم لەبەشی مۆلەت وەرگرتوە ..بۆیەک جاریش مۆلەتەکە رەت نەکراوەتەوە، ئیتر خاوەنی هەر دروشم و داخوازیەک بوبێتین . تەنیا ئەگەر شوێنەکە گیرابێت ئیتر بەروار و کاتەکە یان شوێنەکە دەگۆڕین کێشەکە چارسەر دەبێت .
هاوکات لێرەدا ناتوانم دونمونە ی گرنگ لەسەر بێ مۆلەتی خۆپیشاندان نەهێنمەوە .
سالی ٢٠٠٢ کلینتۆن سەرۆکی ئەمەریکا هاتەولاتی سوێد چەپە توندرەوەکان جگەلەوەی خۆپیشاندانی بێ مۆلەتیان بەرامبەر کرد هاوکات هێلکە بارانیان کرد ئەوەی بۆیان باس کردم کەسیش نەگیرا .
سالی ٢٠٠٨ ئەردۆگان سەرۆک وەزیرانی تورکیا هاتە ولاتی سوێد ، کوردستانیان خۆپیشاندانی بێ مۆڵەتیان لەبەردەم پەرلەمان ئەنجامدا ، دوای هاتنەدەرەوەشی لەکاروانی ئۆتۆمۆبیلەکەی هێلکە و تەماتە باران کرا ... پۆلیس ٢ کچی گەنجی کورد گرت ، دواتر لەهەمان شوێن ئازادکران . کەچی ئەردۆگان هاتە کوردستان گولباران کرا تەنانەت (بارزانی مام و برازا) تەنیا ئەوەیان مابوو بەخۆیان تەمبۆرەکە بۆ ئەردۆگان لێ بدەن .
راستە مۆلەت وەرگرتن بۆخۆپیشاندان لەئەورپاش هەیە بەلام هەرگیز رەتکردنەوەی مۆلەتەکە بەو بیانوە سەقەتانەی پارتی ویەکێتی نیە. لەکۆتایش ناتوانم ئەم بیرەوەری و نمونە جوانەی سوێد باس نەکەم .
سالی ٢٠٠٢ یەکێتی ئەوڕپا ، لەسەر پێشنیازی وەزیری دەرەوەی سوێد ی کۆچکردوو (ئان لیند) هاوکات بەرپرسێکی باڵای سۆسیال دیموکراتی سوێدبوو ، ناوی پکک بەتیرۆریست لەقەلەم دا . خۆپیشاندانێکی گەورە لەناو ستۆکهۆلم ئەنجام درا . بەهەزاران کوردستانی هاوارمان دەکرد "ئان لیند مرۆڤ کوژە " . ئەو مەسەلەیە بۆمن نوێ و گرنگ بوو ، چونکە تازە هاتبومە ئەوولاتە ، بۆیە بەوردی سەیری چاوو جولەی سوێدیەکانم دەکرد ، کە کاردانەوەیان لەبەرامبەر ئەو وتانەی ئێمە چیە کە لەناو ولاتەکەیان دەیان دورشم دژ بەولات و بەرپرسانیان دەڵێینەوە ، لەکاتێکدا ئێمە پەناهەندەین ؟ کەچی پۆلیس پاسەوانی دەکردین و یەک کەسیشم نەبینی لەهێرشەوە بۆ مۆڕەیەکمان لێ بکات . یان هاوشێوەی شێخ جەعفەر وەزیرە بەرگریەکەی" سۆسیال دیموکرات" ، بڵی ئەوانە کۆمەلێ چەقۆکێش و سەرسەرین .... دەبێت وەک دیلی جەنگ رەفتاریان لەگەڵ بکەین .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست