لەنیوان تیرۆری سولەیمانی موعینی، ئەحمە تۆفیق و قاسملۆدا
Sunday, 15/07/2012, 12:00
دوو مانگ لەمەوبەر ساڵیادی تیرۆکردنی شەهیدی سەرکردە ی سالانی شەستەکانی حزبی دیموکراتی کوردستان (سولەیمانی موعینی) و هاورێی خەلیل شەوباشی بوو، کەبەپێی هەموو هەواڵ و زانیاری و بنەماڵەی ئەو سەرکردانە بەفەرمانی مەلا مستەفای بارزانی تیرۆر و دواتر تەسلیم بە حکومەتی داگیرکەری ئێران کرانەوە. هەردوای ئەمە چەندین کەسایەتی تری وهک سالح لاجانی بەخۆی و 11 پێشمەرگەی ئەوکاتی دیموکرات لەلایەن عەلی شعبان کە بەرپرسی پارتی ئەو کاتهی ناوچەی مەرگە و بیتوینی پارتی بووە
ئەم رەفتارە قیزەوەنە سیاسیە، کە مەلا مستەفا دایهێنا، نوێ و یەکجار مەترسیدار بوو، بۆ ناو جولانەوەی کورد.چونکە تائەوکات هیچ سەرکردەیەکی تری کورد بوێری نەبوو، کوردی بەشەکانی تر تیرۆر بکات و دواتر رادەستی سوپا و دەزگا ئەمنیەکانی داگیرکەران بکاتەوە. بەم هەنگاوەش بووە سەرەتایەک کە تائیستا بەردەوامە لەتیرۆری کوردی بەشەکانی تر و رادەستکردنەوەیان بە ولاتانی داگیرکەر بەتایبەتی (ئیران و تورکیا) باشترین نمونەش لەم بارەوە جگە لەو هەموو هاریکاری و بەپێشکەوتنی سوپای داگیرکەران بەتایبەتی ئیران و تورکیا کرا و پەردەی ناپاکیان بەیەکجاری دادڕاندوە، تەنیا لەسەرەتای راپەرین تا کۆتایی نەوەدەکان ئاماژە بە تیرۆر و رادەستکردنەوەی زیاتر لە 700 کادیری براکوردەکانمان دەکرێ، لەژێر دەڤەری سەوز و زەرد کراوەکەلێرەدا بەپێی ئەو بەلگەیە ناوی 151 تیرۆکراوی کوردی ڕۆژهەڵات هەیە
لەکاتێکدا دەبێ بلێین ئەم دیاردە ناپاکیە تەنیا لەناو بەرپرسە سیاسیەکانی باشور هەیە، ئەگەرنا پارتەکانی (باکور و ڕۆژهەلات و ڕۆژاوا) بەردەوام داکۆکی کەرێکی سەرسەخت و هاریکارێکی گەورەی باشور بونە، هەرگیز لەژیر هیچ بەهانەیەکدا پەنایان بۆتیرۆری براکانیان نەبردوە.لەکاتێکدا وەک ئەوان لەخەبات و تێکۆشان بوونە، وەپەیوەندیان لەگەل داگیرکەران بەستوە بەلام هەرگیز هەولی ئەو ناپاکیە نەتەوەیان نەداوە.
ئەوەی بۆمن جێگای پرسیارە، تائیستاکە جگە لەوەی هیچ لایەنێک بوێری نیە ئەو دۆسیانە بجولێنێ تەنانەت ئەو دوو پارتەش (کۆمەلە و دیموکرات) کە زۆرترین قوربانی کادیرەکانیان لە باشور داوە.بەرادەیەک باسکردنیشی بە تاوان و هەولدان بۆدوبەرەکی دەزانن لەڕۆژگاری ئەمڕۆدا لەلایەن ئێمە مانانەوە لەکاتێکدا ئەم دۆسیانە دەیان وەک ئێمەس باسی نەکەین، ئەوا لەرۆژگاری ئەو پێشکەوتنەی تەکنەلۆجیا و بەرزبونەی هوشیاری تاکی کورد هەردێتە باسکردن !
تهرمی شههید سلێمانی موعینی
وەک وتمان، دوو مانگ لەمەو بەر سالیادی تیرۆر و رادەستکردنەوەی شەهیدی سەرکردە سولەیمان موعینی بوو، وەک هەموو ساڵانی پێشوو هیچ میدیا و ناوەندێکی سیاسی و جەماوەری گرنگی و یادی نەکردەوە، بەڵام هەر سێ ڕۆژ لەمەبەر سالیادی تیرۆرکردنی سکرتێری پێشوی حزبی دیموکراتی ئیران (قاسملۆ) بوو، کەچی زۆرترین کار و چالاکی میدیان ئەنجام دا کە هیوادارم بەردەمی پێ بدەن و سالانی تر باشتر و گەورەتر بکەنەوە، گەرچی تائیستاش ئەو پارتە بەهەردو بالیەوە، نەیان توانیوە خۆپیشاندانی جەماوەری لە ئەوروپا بەتایبەتی لە ڤیەنا لەهاوشیوەی پکک لەهەموو ولاتان بچنە ئەم ولاتە ئیدانەی بکەن و سکالا تۆمار بکەن.بەلام بەرپرسیکی هەرە گەورەی دیموکرات لەسەرچەند دێرە نوسینێکی سکالای یاسایی لەسەر کوردستان پۆست کردو و لەفەرەنساوە چەندین جار هاتە ولاتی سوید، چونکە بەپیی ووتەی ئەو سوکایەتی پێکراوە !؟
ئهحمهد تۆفیق
هاوکات ئەحمەد تۆفیق ئەویش کە سەرۆکی دیموکرات بووە، لەلایەن حکومەتی داگیرکەری عیراقەوە شەهید کراوە بەلام بەهۆی ئەوەی پەیوەندی لەگەڵ قاسملۆ باش نەبووە، ئەو حزبە بەهیچ شیوەیەک یاد و باسی ناکاتەوە؟ لەکاتێکدا ئەرکێکی ئەخلاقی ئەو حزبە و سەرجەم پارت و ناوەندەکانی ترە کە گرنگی بەو قارەمانەش بدرێ ؟
پرسیاری من ئەوەیە، تیرۆر هەر تیرۆرە، پێشیلی مافی مرۆڤ هەر پێشیلکارییه، ئیتر ئەگەر دەسەلاتی کوردی ڕیژوان و سەردەشت و سۆران و سورکیو تیرۆری بکات یان دهوڵهتی ئیرانی داگیرکەر (شیرینی عەلەم و مامۆستا فەرزاد و فەرهاد و دەیان کادیری تیکۆشەری کوردی ڕۆژهەلات لە سیدارە بدات هەردووکی دژ بەمافی مرۆڤ و ئازادی رادەربرینە....کەچی بەداخەوە تاکی کورد بەو شێوهیه پەروەردە ناکرێ و هەول دەدرێ فێلی لێ بکرێ و گولبژێری ناو و کەسایەتیەکان لەسەر ئەم پرسە جوان و پیرۆزەش بکرێ. ئەم هەولە لەهەموو لایەنێکەوە هەیە، تۆ سەیر بکە هەموو ئەوانەی باسی وون کرنی مەولود ئەفەندی دەکەن، هەرگیز باسی کارزان کەریم ناکەن، کە ئەویش لەسەر نوسین 8 مانگە بەجۆرەها شیوە مافی پێشیل دەکرێ ؟
شههید سادق شهرهفکهندی
کەس نالێ ئەمرۆ بچن بارەگاکانی پارتی دیموکراتی کوردستان گوللە باران بکەن.بەلام ئایا یادکردنەوەی ئەو سەرکردانە لەمیدیا و مینبەرەکانی هەردوو دیموکرات ئەرکێکی ئەخلاقیتان نییە، کە رۆلی سەرۆکایەتیان لەناوتان دا هەبووە ؟
ئایا بەباسکردنی لە میدیاکان دنیا وێران دەبێ و شەری ناوخۆ دروست دەبێ؟ ئایا تاکەی دەتوانن ئەم پرسانە بشارنەوە مافیان بخۆن؟ ئاخر ئەمرۆ یان سبەی ئەم دۆسیەیە دێتەوه باسکردن چونکە تاوان و ناپاکی و پێشیلی مافی مرۆڤەکان نە کۆن دەبێ نە لەبیریش دەکرێ.
ئەوەی جێگای سەرنجیش بوو دکتۆر مەحمود عوسمان لەلێدوانێکدا، دەلێ کورد دەبوایە دژ بە ولاتی نەمسا هەلویسی هەبوایە چونکە ئەو بکوژەکانی قاسملۆی بەئاشکرا ناردەوە ئیران.باشە بەڕیز، ئەگەر حکومەتی نەمسای ئەوکات ئەوەی کردبێ، خۆ ئەوکاتەی سولەیمان موعینی تیرۆرکرا و تەسلیم بەئیران کرایەوە، جەنابت بەرپرسیکی بالای پارتی بووی، دەفەرموو خۆت بەلای کەمەوە وەک ئەو بەرپرسیارەتیەی لەوکاتدا هەتبووە، کە بەراستەوخۆ و ناراستەوخۆ پشکتان لەهەموو ئەوتاوانە بەردەکەوێ، داوای لێ بوردن بکەن؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست