کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


کورتە وەڵامێک بۆ ئەو تۆمەتە قورسەی کە گوایە خەلکی کەرکوک له‌ هه‌ولێر حاجی له‌قله‌قیان تیرۆریان کردوە

Tuesday, 12/06/2012, 12:00


چەند سەرنجێک لەسەر لەقلەقەکەی هەولێر بۆ کاک پێشوار کەریم
بەڕیزیک بەناوی پێشوار کەریم بابەتێکی لەسەر لەقلەقە تیرۆرکراوەکەی مزگەوتی خانەقای هەولێر نوسیە ، دەستی بۆ هەندێ مەسەلەی هەستیار بردوە وە داواکەشی ئاراستەی من و هەڤالەکانم دەکات ، بۆیە هەندێ سەرنج دەدەم
1. لەقلەقەکەی سەرمنارەی مزگەوتی خانەقا لە دوو هەفتەی یەکەمی شەڕی ناوخۆ تیرۆرکراوە. بەهێزترین بەلگەش ، لەرۆژنامەی ڕیگای کوردستان یەکیک لەئەندامانی سەرەکی ئەو کەمپینەی ئێستا (سەرکەش عەبولکەریم)، بابەتێکی لەسەر نوسیە کەبەرواری ٢٣/٠٥/١٩٩٤ لەسەرە . بە واتای بەر لەو بەروارە تیرۆرکراوە . لەم بەروارەش شەری ناوخۆ تازە پەریبۆوە ناو شاری هەولیر (یەکێتی و پارتی) لەناو شاربوون ، پارتی دوای ماوەیەکی زۆر ئەوکات بارەگاکانی دەستی بەسەردا گیرا ، کەکۆتایەکەی هۆتێل شیراتۆن بوو.
2. تا ئیستا لێکۆلینەوەی وورد نەکراوە لەسەر تیرۆرکردنی لەقلەقەکە ، تاراستیەکان یەکلا کرابێتەوە ، ئەوەی هەیە قسەو چیرۆکە ، کاری واش ناکرێ سەرپێیانە بریاری لەسەر بدرێ . ئەوەندەی من یان هاوڕییانم پرسیبێتیان نەگەیشتوینەتە ئاکامێکی دروست ، تەنانەت چیرۆکی جیا جیاشی لەسەر شیوەی تیرۆرکردنەکەی باس دەکەن . بەلام دەمەویت یەک راستی باس بکەم و بەرونیش دیارە ئەولەقلەقە لەگەرمەی شەری ناوخۆ تیرۆرکراوە نەوەک چیرۆکەکانی تر کەلەسەری باس دەکرێ.
3. تائێستا وەک خالی یەکلاکەرەوە دیار نیە کام لایەن نەوەک کام هەست مردوو دژە جوانی (ناوی بکوژەکە) تیرۆری کردوە ، من گوێم لەکۆمەلێ چیرۆک بووە بەلام یەک خال هەیە دەبێ باسی بکەین لەچواردەور یان نزیکی مزگەوتی خانەقا لیی دراوە دلنیام راستیەکە ئاشکرا دەبێبەناوی بکوژەکەشەوە . بۆیە داوای لی دەکەم کەبەنوسینیک داوای لی بوردن بکات . خەلکانیک لەنزیکەوە ئاگادارن و روداوەکەش کۆن نیە . بەلام ئێمە بەهۆی ئەوەی گوێمان لەقسە دەبێ بی لێکۆلینەوە ناتوانین هیج لایەن و کەسێک تاوانبار بکەین . بچوکترین هەلە تاوان و تۆمەتە.
4. ئەوەندەی پرسیبێتم کەس نەیووتوە کەچەکداریکی یەکێتی ویان پارتی ، کەرکوکی تیرۆری کردوە . بەپێچەوانەوە چیرۆکی جیاتر هەیە ، بەلام بێویژدانیە ئەم چیرۆکە وەک تاوان لەملی هەرشارێک بئالێ . چونکە ئەمە چەکدارێکی دژە جوانی سروشت و ئاژەل کردویەتی ، کەپارتی ویەکێتی سوپایەک مرۆڤی وا دەبەنگیان لەئاستی باڵاش هەیە . وەبۆ نیشانە تێگرتن تیرۆری کردوە . بەبەرنامەی هیچ لایەنێک نەبووە (ئەونەدەی پرسیومانە) ،پیجەوانەی شەهیدانی ڕیگای ئازادی (رەئوف کامیل و رێناس و نەزیر عومەر و سەردەشت و سۆران و قابیل و شاپۆر.. . دواتر ئەو کەسەی لەقلەقەکەی تیرۆرکردوە ئەگەر خەلکی هەولیریش بێ کەی دەکرێ لەسەر شارەکە ئەژمار بکرێ کەزۆرینەی چەکدارەکان هەولێری بوون ؟ بەلام ئایا بەتیرۆرکردنی ئەولەقلەقە هەولێر نەهەژا و تازیە بار نەبوو ؟ یان ئەگەر چەکداری هەر شاریک بوو ، کەی دەکرێ تۆمەتەکە بکەیتە ملی ئەوشارە !؟ لەپرۆسەی ئەنفال بەدەیان هەزار جاش بەشداری پرۆسەی قرکردنی کورد ی کرد ، بەلام ناتوانین بڵێین هەموو کورد بەشدار بوو ؟ مرۆڤی ناپاک ،دز ، بێمورال ...لەهەموو شارو شارۆچکەیەک هەیە . تۆمەبارکردنی شارێک لەبەرامبەر هەلەی یەکێک لێکدانەوەیەکی زۆر کورتبینایە ،وەمەترسیدارە هیوادارم جاری تر پەنای بۆ نەبردرێ.

6. کەرکوکیەکان کەقوربانیدەرترین خەلکی کوردستانن ، وە زۆر لەهەست و رەفتاری هەولێریەکان نزیک بوون ، لەپاکی و وەفایی و سادەیی و خاکی بوونیان . بەرادەیەک کەمترین کێشە لەگەلیان دروستبوو ، بەپێچەوانەوە پیاوەکانی بەعس لەسەرەتای نەوەدەکان هەولی زۆریان دا ، کەتەقینەوەکانی سەرەتا ی شاری هەولێر بخەنە گەردەنی کەرکوکیەکان ، کەچی خەلکی هەولێر وەک برا مامەلەیان لەگەل کردن . بەپێچەوانەوە سەرباری هەژاری و دەربەدەری و مالویرانی کەرکوکیەکان بەلام نمونەی جوانی وقارەمانێتی و پاکی و ڕٶشنبیر بوون . وەبەشێک لەسەروەری و جوانیەکانی ئەوکاتی هەولێر هێز و قوربانیدانی ئەوانی تیایە . یەکەم خۆپیشاندان دژ بەبەرەی کوردستان لەشاری هەولێر ئەنجاممان دا ، لەکۆی سەرپەرشتیارەکانی ، تەنیا من هەولێری بووم ئەوانی تر هەمویان دەنگە چەپەکەرکوکیەکان بوون . درۆش نیە ئەگەر بلێین زۆرینەی کارو چالاکیەجەماوەری ومەیدانیەکانی شاری هەولیر دەنگە چەپ و ڕٶشنبیرە کەرکوکیەکان لەگەلمان بوون.
7. برای بەڕیز پەیکەر دورست کردن بۆ ئەولەقلەقە بەهیچ شیوەیەک ئامانجی سیاسی یان...لەپشت نیە بەئاستی ئەوەی دەمانەوێ
کەلتوری(شەری ناوخۆ بۆ دەسەلات وەرگرتن و تیرۆر) بەدروستکردنی ئەو پەیکەرە شەرمەزار و نەفرەت لێبکرێ و خەلک بەگیانێکی نوێی مەدەنی پەروەردەبکەین .هاوکات وەک وەفایەکیش بۆ ئەولەقلەقە ، کەبەپێی بەدواجونەکانی ئێمە فەرخەی هی پێشە خۆی بووە ، ئەوەندەی ئێمە پرسیبێتمان تەمەنی ئەو لەقلەقانە زیاتر لە٦٠ سال بووە ، لەپیرە هەولێر ، بەزستانان کۆچی بۆ ولاتانی ئەفریقا یان گەرمیانەکان کردوە و بەهاوینانیش گەراوەتە وە سەر منارەکەی خانەقا و جوانیەکی وای بەشار بەخشیوە کەبەتیرۆرکردنەکەیهەموو شاری هەژاند کەبە دەیان شیعر و پەخشان و نوسین وتابلۆی لەسەر دروستکراوە . بەشیکی ئێمە وا ئەرشیفی دەکەین و رۆژانەش خەلک بۆمان دەنێرن بەهیواشین هەر بەریزێک هەر نوسینو تابلۆ و شیعرو پەخشانی لەسەر هەیە بۆمان بنیڕێ..ئەمەش لینکی پەیجەکەیە

http://www.facebook.com/profile.php?id=100003833363826
وێنەی تابلۆکە هی هونەرمەند ی شیوەکاربەرێز جەمال مشیرە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە