لیژنەی لێکۆلینەوە یان دوابزمار لێدان لە تاپۆتی یاسا و دیموکراسیی؟
Wednesday, 15/09/2010, 12:00
ئەو لێژنەیەی بارزانی رایسپاردبوو ، کەلێکۆلینەوە لە تیرۆری شەهید سەردەشت بکەن ، شەهید سەردەشتیان ، وەک تیرۆریستێک ناساند و تۆمەتی کوشتنەکەشیان خستە پال گروپی جوندل ئیسلام ؟ ئەمەش سەرلەنوێ هەمو ئەوانەی لەپەرۆشی بەرەو پێشچونی دیموکراسی ومافی مرۆڤی تاکی کوردین و روبارێک خوێنمان لەپێناوی دا ، لەناخەوە ی هەژاندین . بەهۆکاری ئەوەی ، ئەگەر تادوێنی یاساو دادگا بببوە ئامرازێک بۆ کپکردنی دەنگە ڕەخنەگرەکان ، ئەوا ئەمڕۆ هەر بەو یاساو دادگایە ، کەسێتی خەلکانی ئازادیخواز دەکات بەتیرۆریستیش ، واتە کەسێتیەکان دوای شەهیدبونیشی تیرۆر دەکاتەوە !! ئاخر ئەوەی لێکدانەوەو هەلسەنگاندن بۆ ئەم چیرۆکە ی بەناو (لیژنەی لێکۆلینەوە) سەرنج بداتێ ، هەست دەکات چ مەهزەلەیەکی سیاسی ویاسایە ، لەبواری تێروانین و باوەرە کەسێتیەکانی سەردەشت و پێشوتری روداوەکە و شیوەی تاوانەکە و ئەمنیەتی شار و نەگونجانی وشەکانی بەیانامەکە لەگەل یەک ....
بەڵام راگەیاندنەکە لەناوەخندا درێژەدانە بە هەمان رەفتاری پێشوو ، ئاشکرا بردن و تیرۆرکردنی شەهید سەردەشت کە
١. ئەوەی دژی پارتی بێت ولە پیرۆزیەکانی نزیک بێتەوە ، ئەوا وەک سەردەشت تیرۆر دەکرێت ، و لەدادگاش وەک کەسێكی تیرۆریست دەناسرێ .
٢ . ئەو بریارە بەشێکی بۆ پاڵپشتی بەلگەیە بۆ پارتی تا لەو سکالایانەی کەئاراستەی ڕۆژنامەکانی (ڕۆژنامە ، ئاوێنە ، هاولاتی وە گۆڤاری لڤین و فشار و ڕیگا مەگەزینی کردوە (٥٠٠ ملیۆن دینار بۆ هەر رۆژنامە و گۆڤارێک) ، کە بێ تاوانی بەناو بەلگەی یاسایی دیار بخات و ناو زراندنی پارتی لەلایەن ئەو ڕۆژنامەو گۆڤارانە بچەسپێنێ
٣،ماوەی سالێک زیاترە سەرجەم ململانێی میدیای ئەهلی وئۆپزسیۆن و دەنگە رەخنەجدیەکان ڕوو لەپارتیە ، بەمەش پارتی روبەروی حالەتێکی خراپ بۆتەوە و فشارێکی زۆری لەسەرە و لەشکستێکەوە بۆ شکستێکی تری بردوە . بۆ ئەوەی سنورێک بۆ ئەو فشارانەی سەری دابنێت و کەمی بکاتەوە و خۆشی بخاتە حالەتی هێرش بردنەوە ئەوا ئەو ڕێگایانە دەگرێت و گرتۆتە بەر (سکالای یاساییی بە قەرەبوی پارەی خەیاڵی ، بەتیرۆریست ناسینی سەردەشت یان هەر کەسێک کەرەخنەیان لێ بگرێت ، ڕێگا گرتن لە بلاو بونەوەی هەندێ گۆڤارلەناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ، هەرەشەی لابەلا و وبلاوکردنەوەی ترس و تۆقان لەناو ڕۆژنامەنوسان .....
لێکدانەوە و رەفتارەکانی پارتی ئەو ماوەیە لەحزبێک دەچێت ، کە کۆنتڕۆلی سیاسی لەدەست داوە ،بەچەپ و راست هەولدەدات بە زۆرە ملێ بەعەقلی کۆنی رەفتار بکات ، بێ ئەوەی هاوکێشەی (کات و شوێنی) لەهەلسەنگاندنی هاوکێشەی نوێ لەیاد بێت .
لەپێشکەتوتنی تەکنەلۆجیا و تێکشکانی دیواری دیکتاتۆرەکان و بەرزبونەوەی ئاستی هوشیاری سیاسی خەلک ، سەرهەلدانی هەندێ پارت وڕیکخراوی سیاسی ، هاوکێسەی نوێی عیراق ، چاودێری ڕێکخراوە جیهانیەکانی مافی مرۆڤ و ناوەندەسیاسیە ئەوڕپی و ئەمەریکیەکان . بونی ئەمەریکا لەناوچەکە .....
ئێمە هەموومان دلنیاین کەئەم لیژنەی لێکۆلینەوە ، هیچ راستیەک لەو لێکۆلینەوەی باس نەکردوەو چەواشەکارانەیە ، چونکە هیچ لە هاوکێشەکانی سیاسی وکەسێتی و جۆری چێرۆکی تیرۆرکردنەکە لەگەڵ یەک یەکانگیر نابێتەوە ، بەلام ئەم بەیانامەیە یەک وانەی نوێی نیشان دا ، کەحزب ١٩ سالە سوکایەتی بەیاساو دادگا دەکات بەم ڕاگەیاندنە ، دوا بزماری لەتاپۆتی یاسا لە کوردستان دا و خستیە ناو گۆڕستانەوە کە (یاسا و دادگا) ئامرازێکن بۆ هەوەسە سیاسیەکانی پارتی ویەکێتی بەکاردێت
،ئەم ڕاگەیاندنە ، سەرلەنوێ کێشەی رەوای کورد لەناوەندە سیاسی و مرۆڤ دۆستەکان ناشیرین دەکاتەوە چونکە بێ رێزی بە (یاسا ودیموکراسیەت) پێوەری پشتگیری وپالپشتی و هەلسەنگاندنیانە
سەیر بکەن دوای ٨٧ سال کەمالیزمی تورکی عەقلی زەبروزەنگ و یاسای جەنەڕالەکان لەتورکیا تێک دەشکێت و دادگاکان بەرەو سەربەخۆیی دەرۆن ، کەچی تازە بەتازە پارتی بە(عەقڵی جەنەڕال) درێژە بە سیاسەت دەدات کەهیچ بارودۆخێک نەلەناوە نەلەدەرەوە بۆی لەبار نیە . درێژەدان بەو رەفتارانەی پارتی ، کوردستان لەبواری دەسەڵاتی سیاسی لەدەرەوەو ناوخۆ بەرەو کارەسات و زۆر قێزەوەن دەکات ، ئاخر باسەیری ٥ سالەی ئەو ململانێێە بکەن لە (زیندانی کەمالی سەید قادر ، تیرۆری شەهیدان سۆران ، عەبدولستار تاهیر شەریف ، سەردەشت بزانە ئەو میتۆدانەی بەکار هات دەسەڵات وپارتی و کورد چ زیانێکی مەعنەوی وسیاسیان پێکەوت هاوکات ئایا رەورەوەی ئازادی وەستا یان پێشتر کەوت.؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست