کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بەرهەم سالح تیرۆریستێک لەسلێمانی و تەها محێدین مەعروفێکیش لەهەولێر ..........

Thursday, 28/04/2011, 12:00


یەکێک لەو دەستکەوتە گەورانە ی روداوەکانی ١٧ی شوبات بەدواوە پەردەی زیاتری لەسەر زۆر دەمامکدراوی سیاسی و حزبی هەلماڵی ، کە هەریەکەی سەربەچ بەرەو ئەخلاقیەتێکە . بەرهەم سالح یەکێک لەو بەرپرسە سیاسیانەی کوردە ، کەماوەیەکی زۆرە بەوتە بریقەدارەکانی چەواشەی خەلک دەکات ، خەلکێکی زۆریش پێی وابوو ئەم بەرپرسە مۆدێرنەو هەولێ خزمەتکردنی گەل دەدات بەلام بواری پێ نادەن ، بەلام روداوەکانی ١٧ شوبات بەدواوە ماهیەتی ئەخلاقی سیاسی و کۆمەڵایەتی ئەم بەرپرسەشی بۆهەڵمالێن کەلەتیۆر وتندا کەسێکی مۆدێرن ، بەلام لەپراکتیک و پشت پەردەدا هەمان گورگ و دڕندەی هاوشیوەی شێخ جەعفەرو مەحمود سەنگاویە . بەواتای ئەو لەپێناو درێژەدان بەپێگەیەکی ئیداری و دلنەرەنجانی تالەبانی ، ئامادەیە هەموو کارو پێشێلی کەرامەتێکی خۆی و نەتەوەکەی بکات .

راستی ئەم وتانەشمان باسەیری ئاستی ئەخلاقی سیاسی و رەفتارەکانی لە ١٧ شوبات بەدواوە بکەین .

1. بەرهەم کەسی یەکەمی حکومەتە ، داخوازی گیرانی ئەو بەرپرسانەی پارتی ویەکێتی کەبەبەرچاوی هەمومانەوە چەندین گەنجی ئەم ولاتەیان شەهید و بریندارکرد ، هەرگیز پێویست بەتێگەیشتن و ڕێکەوتن ، لەگەڵ شەقامی تورە و ئۆپزسیۆن ناکات . بەلکو ئەمە تاوانە و دەبێت بەپێی یاسا و دادگا مامەلەی لەگەل بکرێت . کەچی ئەو بەرهەمە تائێستا نەیتوانیوە یەک کەس بەرەو لێکۆلینەوەیەکی یاسایی جدی ببات ، جگە لەو لێژنە درۆ سەقەتە ٢٠ سالەی بەردەوامانەی بەشیوەیەکی کاتی بێ ئاکام دایدەمەزرێنن بۆ کپ کردنەوەی نارەزایەتی خەلک .

2. نەوەک ئەو بەرپرساە تاونبارانەی ، کە دەکەسیان شەهیدو زیاتر لە ٣٠٠کەسیان بریندار کردوە نەدرانە دادگا ، بەلکو ئەم بەرهەمە هەموو سنوریکی ئەخلاقی بەزاند و هاوشیوەی سەدام حسێن لەسوتاندنی سەرای ئازادی و ئەشکەنجە و ئازاردانی خەلک بەخۆی سەردانی بەرپرسە ئەمنیەکانی کردو لەدوا هەواڵیشدا ئاماژە بەوەدەکرێت کە ٤ ئۆتۆمۆبیلی بۆ جەلادانی ئەمنی سلێمانی کریوە . ئەم هەنگاوەی بەرهەم کافیە بەوەی وەک شەیتان بەرد باران بکرێت و شەرمەزاری بیت کەئەمرۆ ئەو لەسەر کورسی دەسەلاتێک دادەنیشی کەبەسەدان هەزار کەس خوێنی بۆ ئازادی و دیموکراسی لەم نیشتمانە ڕشتوە . ئاخر ئەگەر بەرهەم یەک تۆز کەرامەت و مٶرالی مۆدێرنی هەبێت دەبوایە هەرگیز ئۆتۆمۆبیل بۆبژکوژی سورکێو شێرزاد نەکڕیت ؟

3. بەرهەم سالح زۆر باس لەیاسا و مافی مرۆڤ و بوارنەدان بەئەشکەنجە و دژی باری نائاسایی لەشارەکان و ئەنجام نەدانی توندوتیژی لەئاخافتنەکانی دەکات بەلام ئەوەی لەم ٢ مانگە ولەژێر کابینەی ئەو سەرۆک حکومەتە بینیمان هەموو سنورێکی ئەخلاقی تێپەڕینرا ؟ لەهەموشی گالتەتری یەکێتی قوتابیان دەرگای زانکۆی سلاح الدین دادەخات سەرۆکی حکومەتیش لەپەرلەماندا ئەوەندە بێشەرمە دەلێت ئیدانەی دەکەم ؟ بەرێز ئەرکی تۆیە سنور وسزا لە ڕیگای یاسایی بەرامبەر یەکێتی قوتابیانی پارتی دابنێی نەوەک ئیدانە بکەی !؟

4. سەرۆکی حکومەت چەندین جار وتی ئێمە بوار نادەین باری نائاسایی رابگەینرێت و ڕێگاکان دابخرێت و ئەشکەنجەی رۆژنامەنوسان بدرێت ... بەلام ئەوەی پارتی لەهەولێر بەرامبەر دەسەلاتی بەرهەم دەیکات بەتەهامحیدین مەعروفکردنە . ، کەچەندە سەدام سەنگی تەها محێدین مەعروفی لەبریاردانا هەبوو ئەوبارزانیەش هەر ئەوەندە هی بەرهەمی دادەنێت ؟ ئاخر مرۆڤ ئەگەر تۆزێ کەرامەتی هەبێت چۆن ئەوهەموو ئیهانەیە قبول دەکات و ئەگەر چاومۆنی سیاسی لەکورسی و دۆلار نەبێت !؟

5. لەهەموشی گرنگتر بەهۆی عاشقبونی بۆ کورسی و تورەنەبونی مامەگەورەی تالەبانی ، بەیەک دێریش بوێری تیا نەبوو بڵیت من ئامادەم دەست لەسەرۆکایەتی حکومەت بکێشمەوە ئەگەر داخوازیەکی سەرەکی خۆپیشاندەران و ئۆپزسیۆنە

6. برینی بودجەی ٣ لایەنی ئۆپزسیۆن لەژیر بریاری ئەودا لوتکەی ئیهانەی یاساو گالتەکردنە بەهەستی خەلک ، ئاخر ئەمە چ بەربەریەتێکی سیاسیە کەرەخنەم لێ بگری بودجە لێ دەبڕم و ئابلۆقەی ئابوریت دەدەم !؟

7. بەردەوام کە موخاتەبەی تالەبانی دەکات دەیان وشەی بەشان هەلدانی تالەبانی تیایە ، کەمڕۆڤ قێزی لەو جۆرە بەرپرسانە دەبێتەوە کەئەمرۆ لەناو چەقی بریاری سیاسی کورد ، خاوەن ئەوکەسایەتیەن بەرامبەر تالەبانی وبارزانی



ئەو رەفتارانە لە (بوارنەدانی خۆپیشاندان ، ئەشکەنجە ، تەشویشی کەنالە ئاسمانیەکان ، ئابلۆقەی ئابوری ، تەقەکردن لەخەلک لەخۆپیشاندان ، بونی کۆمەلێک دامو دەزگای کارتۆنی و حزبی ...هەمووئەمانە بەرەو ئەوهاوکێشەیەمان دەبات کەبەعس بەزمانی جیا ناناسری بەلکو بە رەفتار هەلدەسەنگێرێ



لەکۆتایشدا دەلیم روداوەکان سەلماندیان کەکادیرەکانی یەکێتی بەبچوک وگەورەیانەوە بەرامبەر ئەوهەموو سوکایەتی و تاوانەی ئەو حزبە بەرامبەر خەلک دەیکات و کردویەتی هەمویان کۆیلەی تالەبانین و یەکێکیان خاوەن کەرامەت نین تەنانەت بەئاستی کادیرە بەعسیەکانی سوریاش بوێریان تیا نیە هەلوێست وەربگرن . سەیرکەن بەعس و ئەندامانی لەسوریا کەلەرۆژگاری ئەمڕۆدا ڕژێمەکەی سوریا لە لوتکەی حزبێکی فاشی دەناسرێ کەچی تەنیا لەم ٢ رۆژە ٢٣٠ کادیری لەدرعا و بەیزا هەلوێست وەردەگرێ و دوپەرلەمانتاری سوریش دەست دەکێشنەوە ، بەلام هەزاران کادیری خۆ بە سۆسیال دیموکراتی یەکێتیش جۆتە چاوە مۆنە سیاسیەکانیان لەبەریەک دادەخەن بەرامبەر دەیان تاوانی حزبەکەیان ، هەموشی بەرامبەر بڕێک دۆلارو کورسیەکی کاتی .....

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە