کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نێچیرڤان بارزانی و نه‌وزادی هادی لە بری شانازیکردن، دەبێت داوای لێبوردن بکەن! (بەشی یەکەم)

Sunday, 09/11/2014, 12:00


ڕۆژی ٢\١١\٢٠١٤ له‌ قه‌لا ناساندنی قه‌لا به‌یه‌كێ له‌شاره‌ مێژوییی و كه‌لتوریه‌كانی جیهان له‌لایه‌ن نه‌وزاد هادی پارێزگاری هه‌ولێر راگه‌یه‌نرا ، زۆ به‌شان و بالی خۆی و نێچیرڤان بارزانی هه‌لدا كه‌رۆلیان هه‌بووه‌ له‌ناساندنه‌كه‌ !؟ بێ ئاگا و نه‌خوێده‌وارانه‌ ده‌یه‌وێ به‌سه‌ر لاپه‌ره‌یه‌كی گرنگ و ئه‌به‌دی خۆی و سه‌رۆك حكومه‌ته‌كه‌ی بازبدات كه‌ماسته‌رپیلانێیكیان دانابوو بۆ پیره‌ هه‌ولێر ، میژوی پیره‌ هه‌ولێر به‌ها به‌نرخه‌ مێژویه‌كه‌ی له‌ناو ده‌برد . جونكه‌ بریاریان دابوو گه‌ره‌كه‌ كه‌لتوریه‌كانی پیره‌ هه‌ولێر خانه‌قا ، ته‌عجیل ، سه‌عدوناوه‌ ته‌خت بكه‌ن (١)هاوكات به‌شێیك له‌خانوه‌كانی سه‌رقه‌لا ، به‌لام خۆشبه‌ختانه‌ له‌گه‌ل جه‌ندین هاورێ له‌ناوه‌ و ده‌ره‌وه‌ كه‌مپینێكمان سازكرد ، كۆی ماسته‌ر پیلانه‌كه‌مان لێ هه‌لوه‌شاندنه‌وه‌ و گه‌ره‌كه‌كانیشمان پاراست له‌ته‌خت كردن و گۆرینی به‌باله‌خانه‌ی به‌رز و شه‌قامی به‌رین وه‌ك بانگه‌شه‌یان بۆده‌كرد
بۆیه‌ لێره‌دا ده‌مه‌وێ بۆ مێژوو هه‌ندێ راستی سه‌ره‌تایی باس بكه‌م ، هاوكات به‌و ستافه‌ ئیداریه‌ی ده‌وله‌تیش ده‌لێم ئێوه‌ سه‌ره‌تا ده‌بێت داوای لێبوردن له‌خه‌لكی كوردستان به‌گشتی و پیره‌ هه‌ولێر بكه‌ن ، نه‌وه‌ك ئاوا چاو قایمانه‌ بێین شانازی به‌كارێیك بكه‌ن كه‌ئێوه‌ له‌ژێر فشار ی ناوخۆیی و یونسكۆ هاتنه‌ پشتی . دواتر ده‌یان بابه‌تی میدیایی له‌و سه‌رده‌مه‌دا هه‌یه‌ به‌چی پێتان ره‌ش ده‌كرێته‌وه‌ ‌ ؟ بۆیه‌ بۆناساندنی ئه‌مانه‌ و راستیه‌ مێژوییه‌كان وه‌ك سه‌ره‌تا هه‌ندێ سه‌ر قه‌له‌م باس ده‌كه‌م و له‌ئاینده‌دا به‌به‌لگه‌ی زیاتر ده‌یكه‌مه‌ په‌رتوك كه‌كێ له‌خه‌می پیره‌ هه‌ولێربوه‌ ؟ ده‌سه‌لات و پیاوه‌كانیشی چون هه‌ولی له‌ناوبردنی به‌نرخترین مێژوی شارستانه‌یه‌تی گه‌ره‌ك و شاره‌كی داوه‌.

سه‌ره‌تای كه‌مپینه‌كه‌
هاورێم عه‌لی سیاسی له‌رۆژنامه‌ی ئاوێنه‌ گوشه‌یه‌كی هه‌بوو ، له‌په‌ره‌گرافی كۆتایی گۆشه‌یه‌كی مانگی ١٢ نوسیبوی هه‌ولێرتان ویران كرد له‌گه‌ل ئه‌هرام دروستكردن و تێكدانی شوێنه‌كانی هه‌ولێر .... باسی ده‌لال خانه‌ی كردبوو ، به‌خوێدنه‌وه‌ی ئه‌وبابه‌ته‌ هه‌ژام و هه‌رجی بیره‌وه‌ری پیره‌ هه‌ولێری ناو ده‌لال خانه‌ له‌هزرم خولایه‌وه‌ ، به‌دواجونم بۆكرد وتیان نه‌وه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌ به‌لكو بریار وایه‌ چه‌ندین گه‌ره‌كه‌ كه‌لتوریه‌كانش تێك بدات . بۆیه‌ بریارم دا كاری له‌سه‌ر بكه‌م هه‌رجه‌نده‌ ئه‌وكات ن له‌گه‌رمه‌ی كارو جالاكی بۆ جاك و دۆسیه‌ی تارق ره‌مه‌زان و جه‌ندین دۆسیه‌ی مافی مرۆڤ بوم به‌لام ده‌مێیك بوو هه‌ستم ده‌كرد هیج كار
و جالاكیه‌كم بۆ ئه‌و شاره‌ نه‌كردوه‌ كه‌ گه‌وره‌ كردومه ‌ وه‌رۆژانه‌ هه‌تك ده‌كرێ به‌ده‌ست پارتیه‌وه‌ ...
یه‌كه‌م بابه‌تم له‌ ٢١ی ١٢\٢٠٠٨ له‌كوردستان پۆست و ٢٣ی مانگ له‌رۆژنامه‌ی میدیا بلاوكرده‌وه‌ كه‌بانگه‌وازێیك بوو بۆ ڕۆشنبیرانی هه‌ولێر كه‌بوارنه‌ده‌ن شاره‌كه‌یان به‌ناوی خزمه‌تگوزاری وێران بكرێ (٢)
بۆ ژماره‌ی داهاتوی میدیا راگه‌یاندنی پارێزگاری هه‌ولێر به‌زمانه‌كی زۆر بازاری و زبر وه‌لامی دامه‌وه‌ (٣)
جونكه‌ له‌و سه‌رده‌مدا ئه‌وان وافێر ببون به‌وزمانه‌ خه‌لك بێده‌نگ بكه‌ن ، له‌یادمان نه‌جێ پارتی ٢٠٠٨ زور جیایه‌ له‌چاو ئیستا
بۆیه‌ وه‌لامم دانه‌وه‌ و زیاتری گری تێبه‌رده‌م (٤)
به‌مه‌ش مه‌سه‌له‌كه‌ تاراده‌یه‌ك بوه‌ باسی میدیا جونكه‌ سه‌ره‌تای هه‌ر كه‌مپینه‌ك ده‌بێت ته‌پل لێبده‌ی و ده‌ستم به‌كه‌مپین سازكردن كرد سه‌ره‌تا


په‌یوه‌ندیم به‌كاك سه‌ركه‌ش عبدولكه‌ریم له دوای ئه‌وبابه‌ته‌ ٢٣ ی مانگی دیسمبه‌ر كرد وتم شته‌كی وا له‌خه‌یالم دایه‌ هاریكار ده‌بیت له‌گه‌لم و وه‌ره‌ بابوار نه‌ده‌ین ئه‌و پیلانه‌ جێبه‌جێ بێت ، زۆربه‌گه‌رمیه‌وه‌ هاته‌ پشتیه‌وه‌ بۆیه‌ له‌25 ده‌ستمان پێكرد و له‌ ٢٩ بلاومان كرده‌وه‌ له‌میدیاكان به‌واژوی ٢٣ كه‌س بلاومان
كرده‌وه‌ دواتر گه‌یشته‌ ٥٢ كه‌س (٥)
هاوكات هه‌ر له‌وماوه‌یه‌ ‌ كاك شاخه‌وان شۆڕش هاته‌ پشتیه‌وه‌ ئه‌و دوو هاورییه‌ تاكۆتایی له‌گه‌لی بون
١٩\٠١\٢٠٠٩ به‌پێیی مه‌یلێیك له‌به‌رده‌ستمه‌ بۆ ئه‌و هاورییه‌نه‌م ناردوه‌ هونه‌رمه‌ند خالید ره‌شید دوای ئه‌وه‌ی له‌كوردستان نێت بابه‌تێیكی نوسی بوو له‌سه‌ر تێكدانی قه‌لا و شوێنه‌وار له‌ته‌نیشتی نوسیبوی ، ‌شوێنه‌وارناسه‌ ، بۆیه‌ په‌یوه‌ندیم پێوه‌كرد و داوام لێكرد هاریكاربێت له‌گه‌لمان به‌خۆشحالیه‌وه‌ قبولی كرد ، بۆیه‌ كه‌مپینه‌كه‌ له‌ و ٤ كه‌سه‌ تاكۆتایی پێك هات كه‌به‌پێیی روداوه‌كان به‌یانامه‌مان ده‌رده‌كرد و په‌یوه‌ندیمان به‌ناوه‌نده‌ جیهانیه‌كان به‌تایبه‌تی یونسكۆی عمان ،سه‌نته‌ر فه‌ره‌نسا ، شّوێنه‌واری عراق ، میدیاكانی كوردی بۆ جولاندنی كه‌یسه‌كه‌ ، به‌لام جه‌ندین هاوریی هاریكاری به‌رده‌وامان بوو له‌وانه‌ د عبدورقیب یوسف به‌رده‌وام زانیاری و رێگای زانستیه‌كانی پێ نیشان ده‌داین هاوكات ئه‌ویش له‌لای خۆیه‌وه‌ كاری زۆری بۆكردبوو به‌رله‌ئێمه‌ش به‌لام دۆسیه‌كه‌ به‌ته‌نیا به‌و گه‌وره‌ نه‌ببو هاوكات نه‌یتوانی په‌یوه‌ندی به‌ یونسكۆی ئه‌ورپا بكات به‌تایبه‌تی ئه‌و كه‌راو ێژكاری سه‌رۆكی حكومه‌ت بوو وه‌ك ئێمه‌ نه‌یده‌توانی نوسین و
راستیه‌كان پر به‌گه‌ره‌وی باس بكات
هاوكات عه‌لی سیاسی له‌سه‌ره‌تاوه‌ هاریكاریكی مه‌عنه‌وی بوو ناومان له‌سه‌ر كه‌مپینێیك دانا و دواتر له‌هه‌موو كه‌مپینه‌كه‌ ئه‌و و هیشام ئاكره‌یی و پۆلا زیدانی نامه‌م بۆده‌ناردن به‌لام ئاكتیف نه‌بون
دواتر گابار چیایی كه‌ده‌زگایه‌كی هه‌بوو به‌ناوی ئرۆ كورد هاریكاری و پێشنیازی زۆری بۆده‌كردین له‌وانه‌ مه‌یلی بۆهه‌زاران ناوه‌ند به‌جه‌ند زمان له‌م باره‌وه‌ نارد

هه‌ندێ به‌لگه‌
وتاری نجیرڤان و نه‌وزاد هادی



(١)به‌پێیی ماسته‌رپلانه‌كه‌ و له‌زاری پارێزگاری هه‌ولێر ٣ گه‌ره‌كی كه‌لتوری هه‌ولێر ته‌خت ده‌كه‌ن
http://www.yndk.com/Archive/medya/2007/m315/m315-1.pdf
٢\ یه‌كه‌م بابه‌تم له‌م باره‌وه‌ كه‌بانگه‌وازێیك بوو بۆ رشنبیرانی هه‌ولێر بوارنه‌ده‌ن شاره‌كه‌یان به‌ناوی خزمه‌تگوزاری وێران بكه‌ن
http://www.yndk.com/Archive/medya/2008/m368/m368-4-5.pdf
پاڕێزگاری هه‌ولێر وه‌لامی دامه‌وه‌ به‌زمانێیكی زبرو هه‌ره‌شه‌

http://www.yndk.com/Archive/medya/2008/m369/m369-14-15.pdf \ ٣
وه‌لامم بۆ پارێزگای هه‌ولێر

http://www.yndk.com/Archive/medya/2009/m370/m370-4-5.pdf
ی٥\ یه‌كه‌م به‌یانامه‌ی كه‌مپینه‌كه‌
http://www.emrro.com/beyan59.htm
هه‌والێیكی سه‌ره‌تایی له‌رۆژنامه‌ی هاولاتی

http://www.kurdistanpost.info/news/5399.html
هه‌ڕه‌شه‌ی‌ ئاگاداركردنه‌وه‌ی‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان ده‌كرێت
"نابێت له‌پێناو ماسته‌ر پلانی هه‌ولێر شوێنەوارە دێرینه‌كان بشێوێنرێت"



پ.هاوڵاتی:
كه‌مپینێك دژی ماسته‌ر پلانی هه‌ولێر دروستده‌كرێت‌و ئه‌و ماسته‌رپلانه‌ به‌مه‌ترسی بۆ سه‌ر شوێنه‌واره‌ دێرێنه‌كانی هه‌ولێر ناو ده‌به‌ن‌و داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ ده‌كه‌ن، ئاماژه‌به‌وه‌شده‌كه‌ن ئه‌و ماسته‌ر پلانه‌ له‌پێناو ده‌ستكه‌وتی مادی‌و بازرگانییه‌.
له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا چه‌ندین نووسه‌ر‌و رۆژنامه‌نووس‌و چالاكوانی بواره‌كانی مافی مرۆڤ له‌ناوه‌وه‌‌و ده‌ره‌وه‌ی‌ كوردستان دژی ماسته‌ر پلانی شاری هه‌ولێر ده‌وه‌ستنه‌وه‌‌و هه‌ڕه‌شه‌ی‌ ئه‌وه‌شده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر ئه‌و ماسته‌رپلانه‌ هه‌ڵنه‌وه‌شێته‌وه‌، ئه‌وه‌ ناوه‌نده‌ شوێنه‌وارناسه‌ جیهانییه‌کان و نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوه‌کانیان لێ ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه‌.
له‌به‌یاننامه‌یه‌كی ئه‌و كه‌مپینه‌دا، كه‌ كۆپییه‌كی ده‌ست سایتی‌ هاوڵاتی كه‌وتووه‌، هاتووه‌"ئەو شارە دیرۆکیە پیرۆزەی 5000 ساڵ بەر لەپەیدابوونی عیسای مەسیح شار بووە، ئەو شارەی چاخی هـەموو پێغەمبەرەکان، پەرستگای هەموو ئاینەکانی لە ئامێزگرتووە، ئەو شارەی بە یەکێک لە کۆنترین شارەکانی سەرگۆی زەوی دەژمێردرێ کەتا ئەمرۆ ئاوەدانی و ژیاری تیا درێژەی هەیە. ئەو شارە ئەمرۆ پایتەختی باشووری کوردستانە".
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش هاتووه‌ كه‌شارێکی وا مێژوویی و گرنگ، پێویستی بە پاراستن و چاودێری تایبەت هەیە، لە رووی مێژووییەوە بە دیرۆک و کەلەپوورێکی نەتەوەیی و نیشتیمانی هاوکات بە بەشێک لە دیرۆک و کەلەپووری مرۆڤایەتیش دەژمێردرێ.
له‌گه‌ڵ ماسته‌ر پلانی هه‌ولێردا ماوه‌یه‌كه‌ دەنگۆی تێکدان و تەخت کردنی بەشێکی هەرە کۆن و گرنگی هەولێر ئاماژه‌ی‌ پێده‌كرێت‌و، کە بریتین لەگەرەکەکانی (جولەکە، عارەبان، خانەقا.سه‌عدوناوه‌، ته‌عجیل و ده‌ڵاڵخانه‌)، له‌به‌یاننامه‌كه‌شدا هاتووه‌"کۆنی و گرنگی ئەم بەشە بەپلە دوو دوای شوێنەواری دیرۆکی قەلا، منارە، گردی قالیچ ئاغا، لە رووی شارستانییەوە دێت".
هه‌روه‌ها هاتووه‌ كه‌ئەم پرۆژەیەش لە لایەن حکومەتی هەرێمی باشووری کوردستان لە دەستپێکی جێبەجێ کردندایە به‌ناوی ماسته‌ر پلانی هه‌ولێر.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە