رێکخراوی چاک لە سکاڵاوە.. بۆ ستایش و سوپاسکردنی تالەبانی (بەشی دووەم و کۆتایی)
Tuesday, 08/11/2011, 12:00
بابەت نوسین لەسەر زەنگدانی چاک بەرەو سیاسەتێکی نوێ و مەترسیدار دەڕوات ، بۆ کەسێک کە دامەزرێنەر و ، وەک کۆرپەیەکیش مامەڵەی لەگەل ئەو ڕێکخراوە کردبێت ، کەچی ئەمرۆ بەرەو عەقلی ڕێکخراوە کلاسیکیەکان هەنگاو دەنێت و مێژووە جوانەکەی لەکەدار دەکرێت. گەلێک قورسە . ئاخر سەرباری ئەوەی لەماوەی ٦ مانگدا ٨ جار بەئمێل ئاگاداری ئەو سیاسەتە نادروستەم کردونەتەوە کەئەمە زیانی گەورە ی پێ دەگەیەنێت ، بۆیە بەناچاری ڕێگای گفتوگۆی واڵا ودیموکراسیانە دور لەتۆمەت لەگەل ئەو هاوڕییانە دەگرمە بەر ، کەپێم وایە بەشێکیان نمونەی مرۆڤی ماندونەناس وقورباندەری کوردن . بەلام لەئەزمونی چاک فێری ئەوەبووم کەدلسۆزی ئەگەر بوێری و تەکنیکی سیاسی لەگەڵ نەبێت ، جوانیەکان تەواو ناکات . هاوکات دیموکراسیش هەندێ جار ڕۆلەکی زۆر قێزەوەن لەبریاردان دەبینێ .
ئەو هاوڕییانەم تائێستا لەو هاوکیشەیە وورد نین کەیەک هەلوێست مرۆڤ و ڕێکخراوێک لەجوانی بۆ ناشیرینی یان بەپێچەوانەکەی دەکاتەوە و باجی مێژویی و بێ باوەری لای خەڵک دروست دەکات . رەخنە و سەرنجەکانیشم هەرگیز ئەو مانایە نادات ، کەئەوانە تەسلیم بە دەسەلات بوونە . بەپێچەوانەوە ئەوەندەی هەستم کردبێت هیشتا سەربەخۆن بەلام میتۆدی کارکردنیان (میانرەوی و بێ دەنگیان بەرامبەرتاوانەکانی دەسەڵات). ئەمەش دەرەنجامی دورکەوتنەوەی کۆمەڵێک ئەندام و هاتنە پێشەوەی کۆمەڵێک ئەندامی عەقڵی حزبێکی کوردستانیە کەوا شیوەی پەروەردەکردنی حزبەکەیان وایە. بەڵام ئەمە ئەوە ناگەیەنێت ئەمە عەقلێ سەرجەم کادیرەکانیانە .وە بەشێک لەئەندامانی دەستەی کاڕگیڕ ، لەنەبونی هەڵوێستی بوێرانە و گوێ پێ نەدان بەوەی گرنگ ئاشەکە بگەرێت دەخولێنەوە . بەڵام مەسەلەکە لای من نەک هەر ئەوەیە ، ئەم ڕێکخراوە لەناوەڕۆکەوە دەیکاتە ناوێکی ىێ کاریگەر لەمەیدان ، وە هاوشێوەی چاک ئینفۆ. هاوکات بەرپرسیارەتیە مێژوویەکەش پالنەرێکی ترە کەپێم وایە ئێستاش ئەو ڕێکخراوە هەناسەی زۆر تیایە کە ببێتەوە رێکخراوە کاریگەرەگەی دوێنێ ، چونکە هەڵەکانی سەرەتایی و بچوکە .
چاک کاری حزبی دەکا ت !؟ رەنگ بێت هەندێ لەئەندامانی چاک یان خەڵک بلێن ئەم شێوە ڕەخنەگرتنە ، کارێکی خراپە یان نەرمی بەرامبەر دەسەلات نەنواندراوە !؟ بەڵام بۆ ڕێکخراوێکی وەکو چاک ، کە دینەمۆی مەسەلەی گەلکوژیەکانی کورد و بەشێک لەتێکشکانی جەبەروتی دەسەڵات بوبێت ، ناکرێت ، قسەو باسی جدی لەسەر ئەو گۆڕانکاریەی نەکرێت ، کە هۆی چیە لەهێزێکی مەیدانی و بوێریەوە ، ئەمڕۆ بۆتە هێزێکی پەراوێز وەهاتنە سەرخەتی هەندێ بیروبۆچونی دژ بەدوێنێی !؟
ئەو بۆچۆنە نوێیەش ، دەرەنجامی ئەمڕۆی نیە ، بەڵکو درێژەدانی ململانێ دوبەرەی چەندین ساڵەیە . کەلایەنێک بەردەوام هەولی داوە ، "بەناوی ئەوەی ئێمە کاری حزبی و بەیانامە زۆر دەردەکەین ، با لەهەموو مەسەلەیەک بەشدار نەبین " لەکاتێکدا دەیان جار داوام لێکردون ، یەک نمونە لەکاری حزبی ئەم ڕێکخراوە بهێنەوە ، نەیان توانیوە . !؟ بەئاشكراش پێم ووتون ئامانجتان پەنجە نەرمیە لەگەل دەسەلات ؟ لێرەشدا دەلێم ئەگەر مەبەست داکۆکی لەمافی مرۆڤ و ئازادی بیرورایە کەکاری مەیدانی و ئیدانەمان کردوە ، ئەوا لە بەرنامەو پێناسەی چاکدایە . لەهەموو جیهانیش وا ڕێکخراوە مەدەنیەکان بەشداردەبن لە دژایەتی پێشێلیەکانی مافی مرۆڤ ؟ بۆیە لەکەیسی کەمالی سەید قادرەوە ئەو شەرە هەیە ، بەدورکەوتنەوەی ئەوانەی کەلەگەل ئەو بیروبۆچونە نەبوین بێگومان باڵەکەی تر هاتونەتە پێشەوە ، بە سود وەرگرتن لەبێدەنگی زۆرینەی ئەندامانی دەستەی کارگێر کەبەردەوام ئەوەسروشتیان بووە ، بێهەلویستبونە لەوململانێیانە . کێ کارو چالاکی و راگەیاندنی چاکی لەبەردەست بووە ئەو بریاردەری سیاسەتەکان بووە ؟
خالێکی تری ئەو هاوڕێیانە ئەوەیە ، کە تائێستا وورد نین ، هٶی چی بوو چاک وا کاریگەر و خەلکی لێکۆدەبۆوە ،بۆ ئێستا وەستاوە !؟ هۆکارەسەرەکیەکەی میکانیزم و تایبەتمەندیەکی جیای لەهەموو ڕێکخراوەکانی تر گرتبووە بەر . تەنانەت لەگەرمەی ئەو قەیرانەی توشی بوو (جیابونەوەی چەندین ئەندامی دەستەی کارگیر لە ٢٠٠٧ کەدەنگدانەوەیەکی گەورەی میدیایی بەدوای خۆیدا هێنا) بەلام بەهۆی ئەوەی درێژەی بەمیتۆدی چاک دا (بوێری و داهینان و مەیدانی بوون) ، بەهەوڵی هەموو لایەک لەیەکسال دا ٢٠٠٧ بۆ ٢٠٠٨ زیاتر لە ٥٠٠ چالاکی ئەنجام دا. وەکۆمیتەکانی لە ٢٠٠٧ بۆ ٢٠٠٩ بووە، ١٢ کۆمیتە وە خەلک بە لێشاو لێی کۆدەبۆوە ؟ ئەی بۆچ ئێستا وەستاوە وناتوانێ بەرەو پێشەوە بڕوات ؟
ناراستگۆیی ئەو گروپە ئەوەندە زەقە ، ئەوان هیچ کۆمینتارو رەخنەیەکیان نیە کەدژی پێشێلکاریەکانی داگیرکەران بوەستین . بەلام هەمان ڕەفتار ئەگەر دەسەڵاتی کوردی بیکات ، بەرادەوام پاساوەکان لەوەچردەبۆوە (ئەمە کاری حزبە وبەیانامە زۆر دەردەکەین ، دەکەوینە سەنگەری لایەنێکەوە) . لەکاتیکدا ئەگەر بەولێکدانەوە بێت ئامنستی بەردەوام دژ بەپێشێل کردنی مافەکانی مرۆڤ بەرامبەر سەدام و قاعیدە وەستاوە؟ . ئاخر جیاوازی لەنێوان لەسیدارەدانی گەنجێکی کورد لەرۆژهەلات و شەهید کردنی سوركێو وشیرزاد و ڕێژین ..... بەدەست پارتی ویەکێتی بۆ ڕێکخراوێک کەداکۆکی لەمافی مرۆڤ بکات چیە ؟
رەنگبێت بلێن وانیە ، بالەمبارەوە سەیری هەڵوێستەکانی ئەم رێکخراوە لەدوای دورکەوتنەوەی ئێمە لەراگەیاندنی چاک سەرەتای مانگی ٣ وە بکەین . کە دەسەڵات چەند تاوان وپێشیلکاری ئەنجام دا ، وە چۆن هەڵویستیان وەرگرت ؟ لەوەش مەترسیدارتر ، لەباکوری کوردستان ، ٢ جار بەچەکی کیمیاوی لە یەک سالەدا لەپکک دراوە ، وەدەیان گۆری بەکۆمەل دۆزرایەوە زۆر داوام لەجێگری چاک کرد ، کەکوردێکی باکورە ، ئەوە کاری ئێمەیە ، کاری لەسەر بکەن ، بەلام ئەو هەر خەریکی ناونوسینی خۆیەتی لەژێر بەیانامەکانی بەناوی چاک دەری دەکات ؟ بۆیە چەندین جار ئاماژەم بەوە کردوە کە کارکردن لەناو رێکخراویکی مەدەنی لەبەرامبەر هەولێست نواندن بە پێی میزاج ، قین ، لەرزۆکی..... شکست و زیان بە خشی گەورە بەدوای خۆی دەهێنێ!؟
پارە وەرگرتن لە دەسەڵات: ماوەیەکە هەموو قورسایی چاک ، بەتایبەتی بەرپرسیاری گشتی ئێستای چاک (گۆران هەڵەبجەیی)، کەوتۆتە سەر پارە کۆکردنەوە لەدەسەڵات . دیارە لەمێژوی ئەم ڕێکخراوە لەو دەرگایەمان داوە و بەراشکاوانەش باسمان کردوە بەمافێکی رەوای خۆشمان زانیوە . بەلام هەرگیز قورساییمان نەخستبووە سەری . بێ پارەی دەسەڵات هەموو ئەو سەرەوریانەمان دروست کرد . کەلیرەدا دوو نمونە دەهێنمەوە.
١.کۆمیتەی سوێد زۆرترین سیمنار و کۆنفرانس و چالاکی مەیدانی وداهێنانی لەناو ئەوڕێکخراوە ئەنجامداوە ، بێ ئەوەی یەک فلس لە چاکیشەوە وەربگرێت
٢ کۆمیتەی کوردستانی باشور ، سالانی ٢٠٠٧ بۆ ٢٠٠٩ چاکیان لەهەموو رویەکەوە هەلساندەوە بێ ئەوەی یەک فلس لەدەسەلات وەربگرن .
٣.سەرجەم کۆمیتەکانی چاک لەو چەند ساڵەدا لەسەر گیرفانی ئەندامان و هاریکاری دۆستەکان و کۆمەک کۆکردنەوە سەدان کارو چالاکیان ئەنجام داوە .
تایبەتمەندی کوردستانی باشور راستە کوردستانی باشور تایبەتەمەندی خۆی هەیە و دەسەڵات دیکتاتۆرە ... بەڵام وێنەکە بەوشیوەیەش نیە کەنەرمی یان هەلوێست وەرنەگیرێت .
1. لەشاری هەولێر لەسالانی ٩١ بۆ ٩٦ دەیان کارو چالاکیمان لەسەر گیرفانی خۆمان دژ بەو دەسەڵاتە ئەنجام دەدا ، بێ ئەوەی یەک ڕۆژنامەی ئەوکاتیش ، بوێر بێت وەک هەوالیش بلاوی بکاتەوە ،کەچی ئێستا سەدان مینبەری راگەیاندن و دنیایەک هاوکێشەی ونوێی سیاسی لەئارادایە !؟
2. لەدوای سکاڵا لەسەر تالەبانی و کۆمیتەی چاکی کوردستان مالئا وایان بەڕێزەوە لێ کردین . ٢ ئەنداممان مابوو (ڕێژین ئیبراهیم و خەبات نەوزاد) بۆ مێژوو بلێم ئەم دو گەنجە دەیان کارو چالاکیان ئەنجام دا . دواتر پۆلێک کادیری تر هاتنە پشتیان بەتایبەتی مامۆستا محەمەد ،کە توانی چاک لەکوردستان بگەیەنێتە ئاستی ئەورپا لەبوێری وداهێنان لەچالاکی ... بۆیە مەسەلەی کۆمەکی مادی لەدەسەلات و بوێری لەکوردستان ، بەندە بەئیرادە ، نەوەک ئەو پاساوە لاوازانە.
چاک دوای ١٧ شوبات وەک ووتمان بەشێک لەخەباتی چاک تێكشکانی ترسی دەسەڵات بوو. کە بەشی زۆری لەکاری رۆژانەمان دەستە و یەخە لەگەڵی دەبوینەوە . بەشێک لەو خەباتەشمان لەگەرمەی خۆپیشاندانەکانی ١٧ شوبات بەدواوە هاتە دی. کەچی لەبڕی ئەوەی کۆمیتەی کوردستان ، بچنە ناو خۆپیشاندان و نارەزایەتیەکانەوە ، ڕۆلی سەرکردایەتی بگێرێت ، وەهەوڵبدات ، دۆسیەی جەلادانی کۆمەلکوژی ئەنفال و هەلەبجەش بخاتە ناو داخوازیەکانەوە . کەچی سەرپەرشتیاری کۆمیتەی کوردستان ٢ بەیانامەی ئەوەندە ئابڕوبەرانەی دەرکرد ، کە (کوردستانی نوێ و گۆڤاری بەڵگە) کردیانە هەوالێکی گرنگی خۆیان . گەرچی دوای ئەو هەموو رەخنەیەی لێیان گیرا و هەوڵدرا پەردەپۆشی ئەو هەلوێستە بکرێت و بەشداری یادی هەلەبجە لەگەل سەرای ئازادی کرا. بەلام چاک سەرەتای سەنگ لەدەستدانی خۆی دەست پێکردبوو . کەچەندین جار داوام لێکردون تکایە ئاگاداربن ڕێکخراو و کەسایەتی بەیەک هەڵوێست جوان یان ناشیرینی مێژوەکەی گٶرانکاری توش دەبێت.
لەکۆتایش دەلێم ، کاتێک ئێمە لەسالی ٢٠٠٧ سکالامان لەسەر تاڵەبانی سەبارەت بە داکۆکی لەسولتان هاشم تۆمار کرد .وەداوای دەستکێشانەوەی بارزانی (مام و برازامان) لەسەر خەمساردی دەسەلات بەرامبەر زۆربونی ژمارەی قوربانیەکانی هەلەبجە کرد... ئەمانە سەروەری گەورەی ئەم ڕێکخراوەن ، با ڕۆژگاری ئەمرۆش خەلکانێک لێکدانەوەی دروستیان بۆ نەبێت ، بەلام شێوازی کارکردنی هەولێکی سەرەتای بەڕێچکەیگرتنی جولەکەئاسا بوو. کەدڵنیام نەوەکانی داهاتوو لەکارو چالاکیەکانی ئەم ڕێکخراوە بەجوانی دەبینن. ، نەوەک ئەو نەوەیە (سیاسی و ڕٶشنبیریەی) ئێستا ، کە (پارتی ویەکێتی و بەعس) زۆرینەی ستۆکی موڕاڵی کردوە .
چاک لەسەر یەک دۆسیە (داکۆکی تالەبانی لەسولتان هاشم) سکالای لەسەر تاڵەبانی تۆمار کرد ، بەلام لەچەند مانگی ڕابردوو هەمان تاڵەبانی کە سەرۆک کۆماری عیراق و بەناو پارێزەرە . لەسەر دادگایی جاشەکان ووتی ((حکومەتی عێراق بۆ دەست لەکاروباروی ناوخۆی کوردستان وەردەدات ، ئێمە لێبوردنمان بۆ دەرکردوەن)) وەخودی کۆسرەت رەسول و مەسعود بارزانیش ، بەدەمی ئەوانەوە راگەیانرا کە ئەوان دژی دادگایی جاشەکانن بێ ئەوەی نەفی بکەنەوە . وەگەورەترین پڕۆسەی یاساییان بەرامبەر گەورە جەلادانی ئەنفال وەستاوە . کەچی چاک لەبری ئەوەی ئەم سەرکردایەتیە وەک ناپاک بەرامبەر ئەو دۆسیە هەڵبسەنگێنێ ، سەرلەنوێ کۆمیتەی کوردستانی باشوری چاک بەناوی ئەوەی کۆنفرانسیک بۆ ناساندنی ئەنفال بەشەقامی عەرەبی ساز دەکەن بەزۆرینەی دەنگیان بریاریان دا یارمەتی لەتالەبانی وەربگرن ،وەلەکۆنگرەکەش سوپاسی بکەن . گەرچی ئەوبریارە دوای کۆمەلێک هۆکار ، پاشەکشەی پێکرا ، بەلام بونی ئەو ئەقلیەتە و نەبونی کاردانەوەیەکی بەهێز لەلایەن دەستەی گشتی ئەو ڕێکخراوەوە کەبەشەرمنانە داواکەیان رەتکرایەوە. وێنەکە بەرونی دەبینی کەچاک چۆن لەسکالاوە بەرەو سوپاس تاڵەبانی هەنگاو دەنێت کەدلنیام لەجاری ئایندە کاری لەم چەشنەش دەکەن !؟ . بۆیە دەپرسم کێ لەو بارودۆخە بەرپرسە و بەرپرسیارەتی مێژوویی هەڵدەگرێت ؟
بەهیوام ئەوانەی خاوەن ئەوبیروبۆچونانە ن ، بتوانن بەومیکانیزمەی خۆیان بەروبومێکی رێکخراوەیان لەتەک بیردۆزەکانیان هەبێت
ئەوەشـم لاڕونە ، بە شێک لەکەم و کورتی وهەلەکانی ئەم ڕێکخراوەش بەر ئێمەش دەکەوێت. بەتایبەتی بەدورەپەرێزی و دورکەوتنەوەمان . بەلام
١/بەشێکمان ماوەیەکی زۆرە گەیشتوینەتە ئەو باوەرەی کەخەبات لەگەل ئەودەسەڵاتە لەڕێگا چارەی مەدەنیانە خولانەوەیە لەبازنەیەکی سوڕاودا . باشترین نمونەش دادگایی ئەنفالچیەکانە ، کەچەندین جار گەیاندومانەتە لووتکە . کەچی ئەوان لەرێگای دادگا و یاساو و کۆمەلێک پەیمانی بریقەدار دەتهێنەوە ئەو خاڵەی لەسفرەوە دەست پێ بکەیەوە.
٢/کارکردن لەناو ڕێکخراوێکی وەک چاک کەخاوەن ئەو هەموو بیروبۆچونە دژ بەیەکە بێت ، بەتایبەتی دوای تاوانەکانی ١٧ شوبات ، سەنگەرەکان بەتەواوی لەیەکتر جیابۆتەوە ، ئاستەمە کارکردن بەیەکەوە بکرێت ، چونکە دوای هەرروداوێک ململانێکانمان دەستی پێدەکردەوە .
٣/ چاک لەو ١٠سالەی تەمەنی نەمان توانی بۆیەک جاریش یەک ئەندام سزا بدەین گەرچی ئەو ئەندامە هەرچی کردبێت ! ئەمەش ببوە هۆی ئ ئەوەی تۆ تا دەرگای لێ دەگری ، لە چەندین پەنجەرەوە بۆت دێنە ژورەوە. بەتایبەتی کە دیموکراسیەت زۆر جار ڕۆلی بەهەندێ خەڵک دەدات کەمێژووی هەموو ڕێکخراوەکە لەکەدار بکات . بۆخۆشم توانای ئەوەم نما بەردەوام خەریکی ئەو هەموو ووردە شەرانە بم کەکاتێکی زۆری لە خەبات کردن لێدەگرتم و کاری لەسەر کەسیتیشمان کردبوو کەگوایە ئێمە دیکتاتۆرانە کاردەکەین ، گەیشتومەتە ئەو باوەرەش چاک ڕۆلەکی میژوویی بینی ، درێژەدان بەو ڕۆڵە تەنیا بەوەیە جولەکەئاسا لەگەل خەلکانی بوێر هەنگاوی بۆ بنرێت کەبەداخەوە ئەمە لەناو خودی بنەمالەی قوربانیانش بەرامبەر جەلادانی باوک و براکانیان نیە .
رێکخراوی چاک لە سکاڵاوە.. بۆ ستایش و سوپاسکردنی تالەبانی (بەشی یەکەم)
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست