کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئەو سەرکردە شوعیانەی لە دوا چرکەدا مێژووی خۆیان ناشیرین دەکەن!

Tuesday, 27/03/2012, 12:00


کەس ناتوانێت نکۆڵی لە شۆرشگیڕی و قوربانیدانە بێ ئەژمار و بوونی سەدان چیرۆکی قارەمانێتی شوعیەکان لەو ٧٨ سالەی تەمەنیان لە ململانێکردن، لەگەل ڕژێمە یەک لەدوای یەکەکانی عیراق نەکات بەرادەیەک تاکە حزبن کەخاوەنی ٣ سەرۆکی شەهیدن . بەلام ئەمە ش مانای ئەوە نیە خاوەن و قوربانیەن، ئیتر مافیان هەیە هەرچی بکەن بەو مێژووە بۆیان پینەبکرێت و بەخەلکی بفرۆشنەوە . یان رەخنە لە شوعیەکوردەکان، لەبواری نەتەوەیی و تاکتکی سیاسی لە هاوپەیمانێتی لەگەل حزبە جۆراوجۆرەکانی عیراق و کوردستان نەگرین، کەخاوەن هەڵەی ستراتیژی گەورەن، لێرەدا قسە لەسەر ئەوانە ناکەین، هاوکات قسە لەسەر ئەو دەیان کادیرەشیان ناکەین، کەلەناو پارتی گیرساونەتەوە، نمونەی کەسایەتیەکی شەرانگێز و هەلپەرستن لەسڵ نەکردنیان لەهەموو تاوان و ڕەفتاریکی ئەم حزبە . بەئاستی ئەوەی دەمەوێت تیشکێک بخەمە سەر هەندێ لاوازی کەسایەتی بەرزی شوعیەکان لەچرکە ساتێکدا وەک مرۆڤێکی لاواز خۆیان نمایش دەکەن، کەلێرەدا رەخنەکانمان لەسەر ئەوەش چر ناکەینەوە بۆ ئەم کەسایەتیانە بەرامبەر سەدان تاوان و ناپاکی ئەم دوو پارتە بێ دەنگ و دورەپەرێزن !؟
١/عەزیز محمەد : کاتێک لەسالانی ٧٣ بۆ ٧٨ حزبی شوعی، لەگەل بەعسیەکان، هاوسەنگەر بوون . دژ بەپارتی و بنەماڵەی بارزانی، ئەوەی لەم ٦ سالە بەیەکیان ووت کە شوعیەکان هەلمەتەکەیان لەسەر مەلا مستەفا چرکردبۆوە کە پیاوی (ئیران، ئەمەریکا، جیب عەمیل، کۆنەپەرست و خێلەکی و دژ بەکێشەی کورد .... هتد، بوو . ئەگەر ىڵێین لە ململانێی شەر و بۆئەم کات ئەوەی دەخواست . بەڵام چۆن دەکرێت کەسایەتیەکی وەک هاوڕێ عەزیز مەحمەد کەبەو وتانەی حزبەکەی و خۆی سەدان کورە هەژاری بەکوشتدا، کەچی بەپێچەوانەی ئەمە بێت بە شان باڵی مەلا مستەفا هەلىدات و سەرپەرشتیاری یادی بارزانی ١٩٩٣ بێت. بەلایەنی کەم داوای لێ بوردن لەبنەماڵەی ئەو شەهیدانە بکە.
٢/کەریم ئەحمەد :هەموو ئەوانەی لەنزیکەوە ئەو کەسە دەناسن، دەزانن کەسایەتیەکی سادە و پاکە . بەلام ئەویش لەدوایین تەمەنی، کەوتە داخوازی هەندێ داواکاری، کەلەگەل تەمەنی خەبات و تیكۆشانی نەدەگونجا . وەک داوای لەیەکیتی کرد رەوانەی ئێرانی بکەن بۆ چارەسەر (کاتی خۆی لەتەلەفزیۆنی یەکێتی خوێنرایەوە) هاوکات سالێک دوای ٣١ی ئاب، لەسلێمانی ووتی ئەوپەرلەمانەی هەیە هی پارتیە، کەچی دوای ئەوەی ڕێگای سوریایان لیگرت، لەڕێگای کوردستان سازشنامەکی بۆ پارتی نوسی .
٣/بەهادین نوری :یەکێک لەسەرۆکەکانی حزبی شوعی عیراق بوو، چەند ساڵیک لەمەوبەر لەمیدیاکانەوە پارایەوە لەتالەبانی کەهاریکاری بکەن بۆ چارەسەری نەخۆشیەکەی، هاوکات یەک هەفتە پێش هەلبژاردنی پەرلەمانی ٢٠٠٩/٠٧/٢٥ لەدیدارێکیدا باس لەکارەساتی پشت ئاشان دەکات و دەلێت نەوشیروان دیلەکانی کوشت ... ئەم ووتەیە لەم کاتدا هەلەیەکی بەرتیلدانێکی سیاسی گەورەبوو بۆ دەسەلات .
٤/ئەحمەد بانی خیلانی، یەکێک لەبەرپرسە دیارەکانی ئەو حزبەیە، بەلام لەپڕێکدا نامە دەنێرێت بۆ نێچیرڤان بارزانی کە پارچە زەویەکی پێ بدڕیت و لەگۆڤاری گوڵان شەری پشت ئاشان لە گەل نەوشیروان مستەفا دەکات !؟
٥/ رەفیق سابیر یەکێک لەو کەسایەتیە دیار و بوێرانە ی ئەو حزبە بوو،کەلە٩٠کانی سەدەی رابردوو، خەباتی بۆ کوردستانیکردنی حزبی شوعی دەکرد،هاوکات بوێرانە رەخنەی لەپارتی ویەکێتی دەگرت، وەخاوەنی تیۆری ئەوە بوو کە پارتی ویەکێتی وەک (کۆکا کۆلا و بیپسی کۆلان)، کەچی لەپڕێکدا وتی تالەبانی ماندێلای کوردە و لەوەش کارەساتر چوو خۆی پالاوت لەسەر لیستی یەکێتی بووە پەرلەمان
٥/ بەریکەوت سەیری ڕێگای کوردستان و بابەتێکی زیرەک کەمال کادیری پێشکەوتوی ئەو حزبە م کرد کەناونیشانەکەی سەرنجی ڕاکیشام (خوڕشید شیرە و ناسنامەکەی من) کەلەبابەتەکەدا، پێشەکیەکەی پیاهەلدانی ئەو تێکۆشەرە دێرینەیە (خورشید شیرە) کە نازانم زیرەک کەمال لەیادی چووە یان بەئەنقەست خۆی لێ دورخستۆتەوە، کە خورشێد شیرە، یەکەم بەرپرسی کوردی دوای راپەرینە، لە بەر چاوی نوێنەری خۆپیشاندەرانی ٢٢ ٨ ١٩٩٢ کە بریاریدا تەقە لەخەلکی خۆپیشاندەرو سڤیل بکریت، لەدەرەنجامدا ژنێکی گەریلا و منالێکی ٤ سالان شەهیدکران، ١٣ چالاکڤان و سیاسی لەناویاندا شەهید رەئوف ئاکرەیی بەتوندرین شێوە ئەشکەنجەدرا، ژنەکانیش رووبەروی کاری سیکسی بوونەوە دەیانی وەک ئێمەش بەڕێکەوت لەو بریارەی ئەو نەکەوتینە ژێر گڵ، هاوکات یەکەم راپۆرت و ئیدانەی رێکخراوی ئامنستی لە سەر دەسەلاتی هەرێم لەئەنجامی ئەو رەفتارەی تێکۆشەرە دێریەننەی کاکە زیرەکەوە بوو . بۆیە مرۆڤ و نوسەر دەبێت وریا بێت لەنوسینی ووشە و پیاهەلدانی بەرپرسانی پارتی و یەکێتی .
٦/ جەلال دەباغ یەکێک لەو نوسەرە دیارانەی شوعیەکانە، لە٧٠کانی سەدەی رابردوووە، خاوەن دەیان نوسینە لەسەر بیروباوەرەکانی، بەلام لەپڕێکا ولەهەلبژاردنی ٢٠٠٩ بۆسەرۆکایەتی هەرێم، لەبابەتێکدا دیت بە شان و باڵی مەسعود بارزانی لەسنور بەدەر هەلدەدات، ئێستاش کەچۆتە ناو پارتی چەپ بۆتە سەرۆکی ئەو پارتە بەیانامەیەکی دەرکردوە کەئەوان شتیوانی لە سەرۆکی هەرێم دەکەن لەگوتارەکەی لەنەورۆزدا کەجگە لەماستاوکردن بۆ پارتی هیچی تر نییە .
بڕوا ناکەم کەس لاری لەوە هەبێت، کەکەسایەتیەکانی وەک (کەریم ئەحمەد و بەهادین نوری) مافی ئەوەیان نەبێت، بۆچارەسەری پزیشکی بنێردرێنە دەرەوەی ولات ؟ یان ئەبو سەرباز مافی پارچە زەویەکی نەبێت ؟ یان رەفیق سابیر هەقی ئەندام پەرلەمانێتی نەبێت ؟ بەلکو بەپێچەوانەوە کۆی ئەمانە مافی خۆیانە ڕێز و ماف و گرنگی تایبەتیان پێ بدرێت، چونکە خەباتگێرێکی کۆن و ماندویی ئەم گەلەن . بەلام ئەو شیوازی داواکردنانە شێوازێکی هەلپەرستانە و هی کەسایەتی تێکشکاوە .
کەلێرەدا پێجەوانەی ئەمانە نمونەیەکی جوانی شوعیەکان، وەک ئەمانەتێکی مێژویی بینویمە باس دەکەم، وەرەنگبێت زۆر کەسی تریش بیزانیت، هاوڕێی کۆچکردوو مەلا حەسەن، وەک بەهادین نوری و کەریم ئەحمەد بارودۆخی تەندروستی خراپ بوو، سالی ٢٠٠٧ کەسەردانم کرد، برایەکەم پێی ووت بۆ بەتالەبانی یان ئەو بەرپرسانە ناڵێێ هاریکاریت بکەن، ووتی بە خۆم پێێان نالێم . بۆیە ئەو بەنەخۆشیەوە مالئاوایی لێکردین بەنەمری ئەو جوانیەشی دەمێنێتەوە، چونکە وەک ئەوانە سازش و .کەسیتی خۆی لاواز نیشان نەدا.
پرسیار ئەوەیە ئەم کەسایەتیە شوعیانە مێژوویەکی پڕ لەقارەمانێتیان لەململانێ کردن لە گەل دەسەڵاتی بەریتانی و دەسەڵاتی مەلیکیەت لەعێراقەوە بۆ رژێمی بەعس هەیە، هاوکات هەموو تەمەنی خۆیان و بنەمالەکانیان، لەم ململانێیانە تەرخان کرد و دەیان جار بەڕیکەوت لەلێواری مەرگ گەراونەتەوە ئێستا ش لەکۆتایی تەمەنی ژیانیان دان، ئیتر تێ ناگەم بۆ ئەو سازشانە دەکەن و ڕێز لە قوربانیە دەیان ساڵیەکانی خۆیان ناگرن ؟ ئایا نازانن مرۆڤی جوان، بەیەک هەلوێستی ناشیرین، سەنگەری لای گەل دەگوازرێتەوە !؟

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە