هەولێر لە نێوان سیمبوڵەکانی پارتی و هەولێریەکاندا
Saturday, 19/11/2011, 12:00
١/ لەگەرمەی خۆپیشاندانەکانی ١٧ شوبات بەدواوە قسەو باسی زۆر ، لەسەر بێ هەڵوێستی هەولێریەکان دەکرا . ئەگەر بەشێکی لەراستیەوە نزیک بێت ، بەڵام بە شی زۆری ، تێنەگەیشتن بوو ، لەو ٢٠ ساڵە ململانێیەی پارتی ویەکێتی کەقوربانی گەلێ گەورەیان بەهەولێردا ؟بەقودرەتی قادریش ، هەموو ئەوانەی خاوەن ئەو لێکدانەوە دور لەکۆی هاوکێشەکانن ، خۆیان ناتوانن ٢ کاتژمێر سەردانی هەولێر بکەن ؟ ئاخر سلێمانی بەوهەموو جیاوازیە بەرفراوانەی لەهاوکێشە سیاسی و ڕٶشنبیریەی هەیە ،کەچی کەیەکێتی بەرگە زەردەکەی پارتی لە ١٩ /٠٤ لەبەرکرد ،چ تاوانێکی ئەنجام دا بۆیە لەیادتان نەچیت هەولێر سەدان ١٩/٠٤ ی لەئازاری دەسەلات هەیە ؟
٢/ ساڵیادی نوسەری شەهید (موسا عەنتەر) ٢٠ /٠٩ بوو ، حەزم دەکرد باس لە پەیکەر تێکدانی ئەو مرۆڤە مەزنەو شەهید عەبدولخالق مەعروفم لەم ڕۆژدا بۆ گەنجەکانی شار بکردایە ڕێک نەکەوت بەچەند دێرە ووشەیەک ئەو ئازارە دەرببڕم . بەرێکەوت ئەمڕۆ لەفەیسبوک ساڵیادی شەهیدو شاعیری چەوساوەکان (جەمیل ڕەنجبەر)م بینی . بۆیە بەهەڵ دەزانم چەند کورتە سەرنجێک بدەم !؟
لەنەوەدەکانی سەدەی ڕابردوو ، گەورەترین هۆڵی ڕۆشنبیری لە شاری هەولێر ، (میدیا) بوو . بەڵام لەدوای ٣١ی ئاب بەدواوە پارتی ئەو دارە بەنرخەشی هیشک کرد ؟
بەرلەوەی بگەیتە ناو هٶڵەکە ، پەیکەرێکی گەورە بۆ شەهید (موسا عەنتەر) لەچیمەنتۆ دروستکرابوو. ئەمە وەفایەکی جوانی هەولێریەکان بوو ، بەرامبەر نیشتمانپەروەرێتی ئەو مرۆڤە مەزنە . لەدەرگای یەکەمی هٶڵی میدیا لەناو گۆرەپانەکەی ، وێنەیەکی گەورەی شەهید (عەبدولخالق مەعروف) دروست کرابوو ، لەلاکەی تریشی شەهیدێکی زەحمەتکێشان ئەگەر هەڵە نەبم ناوی (جەمال شینە) بوو. بەڵام لە ٣١ی ئاب بەدواوە ئەم شارە لەجوانیەکانی ، لە بە زانست و گفتوگۆ یە گەرم وگوڕەکانی سیمنار و فلکەی چەپ ، کە مەڵبەندی تێكٶشان وخەباتی جەماوەری و مەیدانی شار بوو لەهەموو ئەمانە داماڵدرا . بەڵێ لەیەکێک لەڕۆژانی سەرەتای مانگی ٩ ، هەواڵ ، لەشار بڵاو بۆوە ، کەهەمووئەو پەیکەرانەی لەقۆناخی دەسەڵاتی یەکێتی دروستکراوە ، تێکدرا . لەوانە هەردوو پەیکەری (عەبدولخالق مەعروف وموسا عەنتەر) کەمەودای نێوانیان ١٠ مەتر نە دەبوو . ئای چ ئازارێکی تاڵ بوو .
٣/ ساڵی ٢٠٠٧ و ٢٠٠٩ ، کەسەردانی پیرە شارم کردەوە ، ئەوەندەی بەدوا چونم کرد ، پێچەوانەی هات و هاوارەکەی پارتی هەولێر دوبەیم نەبینی !! ئەوەی هەبوو ، دیکۆر و بەرزکردنەوەی ئەهرامی بازرگانی نەوەک خزمەتگوزاری بوو . لەهەمووی مەترسیداتر لەپێناوی دەستکەوتی مادی ، بەرپرسانی شار سڵ لەهیچ ناکەنەوە . بەنمونە هەموو کەس دەزانێت ، هەولێر قەڵاکەی مێژوییە و چەند گەرەکێکیشی کەلتوریە . کەچی پارێز گاری هەولێر ، تەتەر ئاسا کەوتبوە تێکدانی ئەوگەرەکە کەلتوریانە ، تا فشاری یۆنسکۆمان بۆ نەهێنا ، لەو ناپاکیە نەتەوەیەی ، نەوەستا . کارەساتی ئەم دوو دەسەڵاتەش لەوەدایە ، تاوان و ناپاکیش دەکەن ، بە مەدەنیەت و کوردایەتی پێت دەفرۆشێتەوە؟ بۆیە دەیانووت هەولێر جوان دەکەین ، بەڵام ((کۆمەلێک ئاژاوە گێر)) بوار نادەن . کەچی سەیربکەن ، لەچەقی شاری پڕ لەئەهرامی فەرعونی و بازاڕی بازرگانی ، ١٠ مەتر لەم لاتری ، گەرەکە کەلتوریەکان ، ڕۆژانە خانوە دەگمەنەکانی دەڕوخێت و چاکی ناکەنەوە ؟
ئەوەندەی پرسیشم ٣ دەوام لەزۆربەی قوتابخانەکانە و هەر تەنیا دوو نەخۆشخانەی کۆنەکەی ماوە ، کەبۆ ٩٠٠ هەزار کەس دروستکرابوو . بەواتای بوونی کاری خزمەتگوزاری ، بۆ مناڵ و پیرو پەککەوتە و هاندیکاپ ونابینایان و نەخۆش و خوێندکاران کەپیوەری خزمەتگوزاریە . بەپێی ئەو بودجە زەبەلاحەی گەل و ئەهرامانەی لە شارە لەنزمترین ئاستە ؟
٤/ بەڵی هەر لەسالی ٢٠٠٧ بەلای هەر شوینێکی گرنگ وگەورەی شار دەچووم ، بە ناوی بەرپرسانی پارتی کراوە وەک ( یاریگای فرانسۆ حەریری) (پردی ئەکرەم مەنتک) (هۆلی مامۆستا سەعد) ( باخچەی سامی عەبدولڕەحمان) (بەشی ناوخۆی خوێندکاران شەوکەت شیخ یەزدین) پرسیاری ئەوەم لادروست بوو ، ئەمانە کەی سیمبولی هەولێریەکانن کە پارتی لەشاری ئاڵاندوون ؟ بۆچ لەو پیرە هەولێرە ، دوو کەلەپیاوی تیا نیە ، قوتابخانەو یاریگایەکیان بەناو بکرێت ؟ بۆچ عەبدولخالق مەعروف سیمبولی پێشکەوتنی هەولێریەکانە یان سامی عەبدورەحمان ، کەتاکوژرا هەر خەریکی شەری ناوەخۆ بوو ؟ بۆچ دەبێت ، جەمیل ڕەنجبەر ، شاعیری چەوساوەکان، مافی ئەوەی لەسەر شاردا نەبێت ، پەیکەرێکی لەچەقی شار بۆ دروست بکرێت ؟ بۆچ دەبێت قادر شۆڕشی سۆسیالست کە سەرکردەیەکی پاکی جوتیاری شۆرشی ئەم جارە بوو ، لەبڕی شەوکەتی شێخ یەزدین ، بەشێکی ناوخۆیی بەناو نەکرێت ؟ بۆچ شەهید مامۆستا کۆچەری شوعی کەنمونەی قارەمانێتی لەناو شار و لەشەری دەستەو یەخە لەگەڵ هێزەجاش و ئەمنەکان نواند ، پردێکی بەناو نەکرێت ؟ بۆچ دەبێت کورە هەژارێکی وەک محەمەد عەجەم کەلەگەرمەی ئەشکەنجەدانی بەبەعسیەکانی ووت سەرپەرشتی رێکخستنەکانی کۆمەڵە دەکەم ، بەڵام یەک ناوتان پێ ناڵێم ، هۆڵێکی هاوشیوەی سەعدی بەناو نەبێت ؟ ئاخر سیمبولەکانی پارتی ، کەسەپاندویەتی بەسەر خەڵکا چ سەروەریەکیان بەسەر شاردا هەیە ؟ بەڵام سیمبولی هەولێریەکان (عەبدولخالق مەعروف و جەمیل ڕەنجبەر) قوربانی و شەهیدی بیری پێشکەوتنی شارو چەوساوەکانن . (محەمەد عەجەم) سیمبولی خۆڕاگری زیندانە (قادر شۆڕش و شەهید کۆچەر و ... سەدان قارەمانی تری شار بەداوای ڵیبوردنەوە لەڕێزنەکردنی ناوەکانیان ، ئەوانە قەیسەریان لە بەعسیەکان کردبووە ، کونە مشک . نەوەک سیمبولە حزبیەکانی پارتی ، کەسەپاندویەتی بەسەر خەڵکدا!؟
داوای لێبوردن دەکەم کەوێنەی شەهید محەمەد عەجەمم دەست نەکەوت وە ناوی قارەمانەکانی تری هەولێریش گەلێک زۆر بوو ، بەلام زانیاری و وێنەم لانەبوو ، نەشدەکرا دەیان نمونە بهێنینەوە .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست