چ شەرمەزاریەکە ئەندامی یەکێتی بیت
Friday, 22/04/2011, 12:00
سەرباری هەموو ئەوتاوانەنەتەوەیانەی پارتی ویەکێتی لە (دزینی داهاتی خەڵک وبە مۆنۆپۆلکردنی دارو بەردی کوردستان و بەکارهێنانی ئیرهاب و سیاسەتی ئابلۆقەی دارایی بەرامبەر پارت و ڕێکخراوکەسایتەی رەخنەگرەکانیان و لەدەستچونی چەندین هەلی دیرۆکی بۆ گەراندنەوەی ناوچە دابراوەکان و بەبنەمالەکردنی پارت و دام و دەزگا سیاسیەکانی کوردستان و نەبونی یاسا لە٢٠ ساڵی رابردودا بەرامبەر هیچ بەرپرسیکی پارتی ویەکێتی ، لەسەرجەم ئەمانە دەتوانین بڵێن پارتی ویەکێتی وەک دوو قوتابخانە دێنە بەرچاو هەوڵدەدەن هەموو کۆمەڵگا وەک خۆیان فەساد بکەن .
سەرجەم ئەمانە کە هەریەکەی سەدان تاوان و چیرۆکی هەیە . ئەگەر سەرجەمیان تائێستا نەبوبێتە هۆکاری ئەوەی بەسەدان کادیری ئەم دوحزبە دابنیشێت ، بەلام روداوەکانی دوای ١٧ شوبات و بەتێکەلکردنی ئەو هاوکێشە سیاسیە نوێیانە و رەفتاری ٦٣ ڕۆژەی ئەم دوبنەمالەیە نیشانیدا شەرمە مڕۆڤ لەناو ئەم دوحزبە بێت وبانگەشەی دیموکراسی و کۆمەلگای مەدەنی بکات!؟
٦٣ ڕۆژە لەزۆرێک لە ناوچەکانی کوردستان نارەزایەتی هەمە جۆر لەسەر شەقام هەیە ، بەڵام ئەم دوو پارتە بەچ شیوازێک مامەلەیان لەگەل کرد. پارتی لەئەقلیەتی زەبروزەنگی هاوشێوەی قەزافی و ئەسەد دەخولێتەوە . یەکێتیش لەسەرەتای نارەزایەتیەکان و ئەوا چەند رٶژێكێشە بەهەمان ئەقلی پارتی مامەلە لەگەل روداوەکان دەکات .
ئاخر ئەگەر داخوازی ئۆپزسیۆنی میسری و تونسی و لیبی و یەمەنی.. خالی دادگایی کردنی تەقەکەران و هەلوەشاندنەوەی حکومەت بوایە ئەوا هەر لەرۆژی یەکەمەوە ئامادەبون بۆیان چی بەجیبکەن ، کەچی ئیوە ئەم خالانەشتان پێ خەتی سورەو جێبەجی ناکەن ؟
سەیر کەن یەکێتی لەناو هێزێکی شٶڕشگیڕ و بەئایدیەلۆجیای مارکسی هەزارن گەنجی ئەم وڵاتەی بەکوشتدا ، دەیان دروشم و خەونی رەنگاو رەنگیان بۆ ئەم گەلە دەهۆنیەوە ؟ بەلام پراکتیزەی ٢٠ سالەی حوکمڕانی و مامەلەی لەگەل خەباتێکی مەدەنیانە چۆنە!؟
ئاخر حزبێک یەک هەناسەی سۆسیال دیموکراتی تیابێت ، چۆن هاوشێوەی بەعس ئاسا ئەشکەنجەی ئەوکچ و کوڕە قارەمانەی سلێمانی دەدات ؟ چۆن پەنابۆ ترس و تۆقان و بەمیلیتاریزمەکردنی شارێکی ڕۆشنبیری وەک سلێمانی دەبات ؟
لەچەند ڕۆژی رابردودا لە ئاوێنە ولڤین هەواڵی دەستکێشانەوەی بەرهەم سالح لەیەکێتی و نزیکبونەی کۆسرەت رەسولیش لەدەست کێشانەوە بڵاو کرایەوە . بەڵام لەبواری پراکتیکیی و ٣ ڕۆژەی هێنانی ئەوهەموو هێزەو رەفتارە مەترسیدار و بەعس ئاسایانەیان ، لەگرتن وئەشکەنجە دانی خەلک لەبڕی ئیدانە لەهەوالەکانی کوردسات دەستخۆشیان لەوهێزە کرد!؟
سەیربکەن مەلا بەختیار مزایەدەمان پێ دەفرۆشێت و داوا دەکات باتالەبانی بەسەرەوەریەکی گەورەوە دوایین تەمەنی ژیانی بباتە سەر و ڕٶلی باڵا ببینێ لە گۆڕانکاری و چاکسازی ، بەلام ئەو تاڵەبانیە لەبری ئەمە فتوای کۆتایی هێنانی دەنگە مەدەنیەکانی سەرای ئازادی دەدات و هێزە سەرکەتەکەرەی یەکێتی چەندین نوسەرو ڕٶشنبیر زیندانی و ئەشکەنجەدەدا و خوێندکارانی کچ بەداواکردنی وتنی تۆبە ئەوکات ئازاد بونیان پێ دەبەخشێت ئەمەش لوتکەی تێکشکانی کەسایەتی شکاندنە یان ڕۆژانە وێنەی ئەشکەنجەی بەعس ئاسای ڕۆژنامەنوسان لەکەناڵەکانی تێڤێوە دەبینین ،کەچی ئەوەندە بێمٶرالن یەکێکێان بوێریان نیە بڵیین ستۆپ تالەبانی ؟
سەیربکەن ٦٧ پەرلەمانتار لەیەکیتی وپارتی و نوێنەرە کۆیلەکانی شوعی وسۆسیالست و ئیسلامی ... سەرباری هەموو ئەوتاوانانەی لەم دومانگە بەرامبەر خەلک کر ، کەچی دەستە پڕ لەتاوانە بێ شەرمانەکەیان بۆ دڕیژەدان بەشەهیدکردن و ئازاردانی گەنجانی کوردبۆ کەریم سنجاری وەزیری ناوخۆ بەرزکردەوە ؟ بەڵام کاتێک ٢ بوتڵ ئاو لەکەمال کەرکوکی دەگیڕیت بەئیهانەیەکی زۆر گەورەی دەزانن !! لەکاتێکدا لەو لینکەداسەیربکەن چۆن لەپەرلەمانە هەردواکەوتوو و پێشکەوتوەکان کاری لەم شێوە بەخراپتریش رویداوە !؟
یەکێتیەکان لەوتن و دروشما خۆیان وەک چەپ وداکۆکیکارێک لەئازادی سیاسی خۆیان نمایش دەکەن بەلام ئەوەی لەم چەند ڕۆژە دەیبیننین بەراستی شەرمە مرۆڤ ئەندامی ئەوحزبە و سەرۆکێکی جەلادی وەک تالەبانی بێت ؟ ئاخر یەک تۆز کەرامەت بەئاستی ئەندام و کادیرەکانی حزبەکانی موبارەک و عەلی عەبدولا سالح هەبێت ، کاتێک ڕێگای زەبرو زەنگ بەرامبەر خۆپیشاندەران بەکارهات بەگروپ ولێشاو دەستکێشانەوەیان ودژایەتی خۆیان بەرامبەر پارتەکەیان راگەیاند ، کەچی ٦٣ رۆژە جۆرەها تاوان بەرامبەر خەلک دەکرێت یەکێکتان بەلێ تەنها یەکێکیتان کەرامەتتان نەبووە ئیسقالەیەک بدات و وەفاداربێت بەرامبەر هەزاران شەهیدی { سوپای سور و ماوی و جەپ و کۆمەڵەی مارکسی لینینی }
ئیستا کاتی ئەوە هاتوە بڵێین نەوەک شەرمەزاریە بەلکو ئایا یەکێتی و پارتی بوون دەچێتە خانەی ئازادی بیرواروە یان لەهاوشێوەی حزبە نازی و فاشست و راسسیتەکانی ئەورپا ئاسا دەبێت یاساخ و قێزەوەن بکرێن .
بەدەستە خۆم نیە کەسەیری تالەبانی دەکەم بەسەدام و مەکتەب سیاسیەکەی بە مەجلیسی قیادەی سەورە و شێخ جەعفەربە بارق و و ئازاد جوندیانی بە سەحاف و مەلابەختیار بە تاریق عەزیز ..کادیر ئەندامەکانیان بە رەفیق حزبی لەبەرچاوم رەفتار دەکەن .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست