کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نەوشیروان مستەفا و بزوتنەوەی گۆران لە بەهارەوە بەرەو پایزی سیاسی

Saturday, 07/07/2012, 12:00


بزوتنەوەی گۆران لەسەرەتای دروستبونیەوە وەک دەنگێکی نوێ کە بەئامانجی گۆرینی سیستەمی سیاسی خۆی نمایش کرد ، کەلێرەدا بەرلەوەی بچمە سەر کەم و کورتی و ئەورەخنەیەی لەم نوسینەدا چردەکەمەوە دەمەوێ بلێم
بزوتنەوەی گۆران دوو جوانیم لێبینین ناتوانم باسی نەکەم
١/ زۆرینەی ئەو بەرپرسانەی یەکێتی کە هاتنە دەرەوە وازیان لەپلەی سیاسی و ئیداری خۆیان هێنا . ئاخر ئەمرۆ لەبڕی پیرزۆکردنی باوەڕ وکوردایەتی ، لای بەرپرسانی بجوک و گەورەی ئەووولاتە (کورسی و پارە) لەسەروی هەموو شتیکەوە خۆی دەبینێتەوە ،. دوای ئەمانە ، ئەوکات میللەت و عەدالەتی کۆمەلایەتی دێتە باس کردن
٢/ئەم بزوتنەوەیە لەتەک سەدان دەنگی تر ، بەراگەیاندنێکی زەبەلاحەوە ، کەوتە شکاندنی جەبەروت و دیواری ترسی دەسەڵات و هاولاتیانی هوشیار کردەوە ، ئەو دیوارەی کە ٦٠ سالە بەناوی کوردایەتی و ململانێ لەگەل دوژمن ، بەئارەزوی خۆیان تیرۆر و ئەشکەنجەی خەلکیان پێداوە و یاریان بەهەستی خەلک و مافەکانی بە دۆلارو کورسی بەردەوام گۆریتەوە
بەلام ئەم بزوتنەوەیە بەهۆی ئەوەی لەناو هەناوی یەکێتی زیاتر هاتبوە دەرەوە بۆیە لەچوارچیوەی هەمان عەقل تەنیا بەپێشکەوتوتر خولایەوە وەک
0. کەمترین قورساییی خۆی دایە خەباتی جەماوەری ...بەواتای نەیتوانی کادیرەکانی لەسەر مینبەرەکانی راگەیاندن و گردەکە ، بباتە ناو خەڵک و شەقام . لەکاتێکدا ئەو خەباتە لەدوای شەری ناوخۆ یەکجار لاواز کرا، لەبونی کادیری مەیدانی شەقامەوە بۆ زۆرکردنی خەباتی جەماوەری...
1. ئەم بزوتنەوەیە لەهەندەرانیش یەکجار لاواز و پچر پچر بوو ، تائیستاش نەیان توانیوە لەناوەندە سیاسی و ئەورپیەکان کارو چالاکی ئەنجام بدەن و دۆست پەیدا بکەن ، تاکە شتێک لەئەورپا کردویانە وەک کوردستان خەباتی شەقامیان ئەنجام داوە ، ئەمەش لەهەموو ولاتیک پێیان نەکراوە..یان وەک ڕێکخراوی چاکی ٢٠٠٨ بۆ ٢٠١٠ لەیەک هەفتەدا بتوانن خەباتی سەرانسەری ئەورپی ئەنجام بدەن .
2. ئەم بزوتنەوەیە نەیتوانی نمونەیەکی جوان لەداهێنانی دیموکراسی لەراگەیاندنەکەی بەخەلک نیشان بدات ، تەنانەت ئەوانەی رەخنەیان لەوبزوتنەوەیە هەبووەیان رەخنەگری جدی ئەو دەسەلاتە بوونە ، بایکۆتی دەنگ و کارو چالاکی و دەنگەکانیانی کراوە ، هاوکات بەئاشکرا هەستیان پێ دەکرێ لەنیوان هەلدانەوەی مەلەفە ئەستورەکانی بەرپرسان لەدزینی داهاتی خەلک جیاوازی دەکەن وەک ئەوەی لەنیوان بەرهەم و نێچیردەیکەن ؟
3. ئەم بزوتنەوەیە نەیتوانی ئەو هەموو ئەندامەی کەهاتە دەرەوە شەفافانە داهاتو مولک و مالیان ئاشکرا بکەن ؟
4. ئەم بزوتنەوەیە نەیتوانی بوێرانە داوای لێبوردن لەو مێژووە ناشیرنەی ناو یەکێتی بکەن ، ئاخر ئەو یەکێتیەی ئەمرۆ هەیە ، بەدەیان رەفتاری قێزەوەنی ، لەنان بڕین و نەبونی دیموکراسی ، گەندەلێ و مافیایی ئەو بەرپرسانەی گۆرانیش بەراستەوخۆ یان ناراستەوخۆ بەشداریان تیا کردوە .
5. لەدیدار و پەیوەندیەکانیان لەگەل دەسەلات و سەردانی کردنی بەرپرسانی ولاتانی ناوچەکە و جیهان ، ناوەرۆکی گواستنەوەی هەوالەکانیان هەمان ناوەرۆکی هەوالەکانی پارتی و یەکێتیە تەنیا (بەروا و شوێنی دانیشتن و ناوەکانی) جیایە

گۆران لە و جەند سالەی کاری کردوە ، سەر چەند خالێک خەباتی چرکردۆتەوە تەکانی بەئەندامەکانی دەدایەوە
نوسین و ئاخاوتن و کەسێتی نەوشیروان مستەفا
کەنالی کەی ئین ئێن
خەباتی پەرلەمانی
نەوشیروان مستەفا کەدینەمۆ ی ئەو جولانەوەیە بەهۆی کەسایەتی و ئاستی ڕۆشنبیری .. ئاخافتن و نوسینەکانی کاریگەری زۆری لەسەر روداوەکان هەیە ، بۆیە زۆر جار هەست دەکەم جەماوەری گۆرانیش ، وەک کادیرەکانی پارتی و مریدەکانی تالەبانی دەیانەوێ سەرکردەکەیان پیرۆز بکەن و بیخەنە دەرەوەی رەخنە .، لەکاتێکدا پیرۆزکردن هەر پیرۆزکردنە ماکیاژ ناکرێ و فرێدانی کەسێک بۆ دەرەوەی رەخنە بەهەر بیانویەکەوە خۆدزینەوەیە .
بۆیە ئەو تۆمەتەی هەمیشە وەزیری سامانە سروشتیەکان (ئاشتی هەورامی) ئاراستەی نەوشیروانی کردوە، بەرای من گەلێ قورسە . چونکە تەزکیەکردنی دەست پاکی خۆێتی ، بەکەسایەتیەک ، کەکەسی یەکەمی گەورەترین لایەنی ئۆپزسیۆنە و خەلکانێکی زۆر وەک نمونەی پاکی و شەڕکەری فەرهود بردنی داهات و خاکی کوردستان لەبەرچاویانە ...بۆیە بی دەنگی لەوەلامی ئەو ووتەیەی ئاشتی هەورامی ، کەسایەتیەکی تری نەوشیروان مستەفا و جولانەوەکە ، بەخەڵک دەناسیێنی و کۆی ئەو هات و هاوار و نارەزایەتیانەی پەرلەمانتارو کەنالەکەیان ، لەسەر بردنی نەوتی هەرێم بۆدەرەوە وسەدان رێپۆرتاژیان بەدرۆ دەخاتەوە. بۆیە گرنگە هەودارانی گۆران کەزۆرینەیان نمونەی کەسی پاک و دلسۆزن ئەو رەخنەیە لەتەک ئیمە ئاراستەی ڕێکخەرکەیان بکەن کەچۆن تەزکیەی ئەو هەموو تاوان و ئاودیوکردنەی نەوتی کوردستان دەکات ، کە هەموتان ئاگادارن وەک رۆژی روناک 6 بلیۆن دۆلاری ئەو خەلکە رەش و روتەی خەلک لەکابینیە پێنج و شەش لەژیر دەسەلاتیان وونە لەهەموو کابینەیەکیش ئاشتی هەورامی هەمیشە وەزیری سامانە سروستیەکانە .



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە