ئیرهابی پارتی بەرامبەر هەولێریەکان لەکوێ دەوەستێ ؟
Monday, 21/03/2011, 12:00
یەک مانگ زیاترە ، لە دەڤەری سەوز ، ، خەڵکی قارەمانی سلێمانی و گەرمیان هاتونەتە مەیدان . گەرچی سەراتاکانی خوێناوی کرا ، بەلام ماوەیەکە شێوازێکی هێمنانەی بەخۆوە بینیوە . وەک پیشەی بەردەوامیش لەژێر قەڵەمرەوی پارتی بەهۆی رەفتارە ئیرهابیەکانی لەبەکار هێنانی زەبروزەنگ و تۆقان و بوار نەدان بۆ هیچ هەناسەیەکی دیموکراسی ، نارەزایەتیەکان نەگەیشتۆتە ژێر دەسەلاتی .
یەکێک لەقەیرانە سیاسیەکانی دەسەڵات بەگشتی و پارتیش بەتایبەتی ، نایەوێت و هەست ناکات کەئەو ئاراستە نارەزایەتیانەی زۆر وڵاتی ڕۆژهەلاتی گرتۆتەوە ، مەحالە بە پارتی یان هەر هێزێکی تر تاسەر بوەستێ ، بەهۆکاری ئەوەی
١.هاوکێشەی کۆنی ناوخۆ نماوە . چونکە لەنەوەدەکانی سەدەی رابردوو ، ٢ هێز باڵادەستی سیاسی لەگۆرەپانەکە بوون . بەلام ئەمڕۆ گۆران و یەکگروتو کۆمەل وەک بەرەیەک لەیەک نزیکن و پارتی ویەکێتی لەمە زیاتر بەپەراوێزخستنیان لەڕوداوە سیاسیەکان ڕۆلیان پێ نەدەن
٢ ئاستی هوشیاری سیاسی و تێکشکانی تر س و بونی دەیان هەزار رەوەندی کورد وگەیشتنی تاکی کورد لەدەرەوەو ناوەوە بەناوەندە جیهانیە مرۆڤ دۆست و سیاسیەکان .... هاوکێشەی نوێن لەناو کوردستان
لەسەروی ئەم دوخاڵەشەوە ، ٢٠ سالەی دەسەلاتی پارتی ویەکێتی ، نمونەی دەسەلاتێکی تێكشکاوی ئیداری وپڕ لەناعەدالەتی کۆمەلایەتی و چەواشەکردنی خەلک خۆیان نمایش کرد بۆیە ئەم گەلە لەمە زیاتر بەرگەی رەفتارەکانیان ناگرێت
هاوکێشەی دەرەکی١.ئەورپا وئەمەریکا کە دوو بریاردەری گرنگی جیهانین ، چیتر ناتوانن یان نایەنەوێ پشتگیری لەم ولات و سیستەمە سیاسیانە بکەن کە بنەماڵەیی و دیکتاتۆری سیاسی و گەندەڵن . ئەگەر بەشێکی دەرەنجامی پێشکەوتنی مافی مرۆڤ و ئازادی سیاسی لەجیهان بێت ئەوا بەشێکی تری هەست کردنە بەوەی دەرەنجامی سیاسەتی دیکتاتۆری ئیرهابی ئیسلامی گەشە پێ دەدات
٢. دەیان وسەدان ناوەندی جیهانی لەداکۆکیکەری ، مرۆڤ دۆست و ئازادی سیاسی و میدیای ئازاد و لەتەک پێشکەوتنی تەکنەلۆجیا ئەمڕۆ هێزێکی گەورە وکاریگەری جیهانیە ، کەولاتە گەورە جیهانیەکان ناتوانن لەژیر فشار و نارەزایەتیەکانیان ئاراستەی سیاسیان دەربچن
لەهەموشی گرنگتر هەڵگیرسانی ئەو شٶڕشەیە کەبەشٶڕشی (فەیسبوک یان گەنجان) لە جیهان ناسراوە . بۆیە پارتی دیموکراتی کوردستان هەرجەند هێزێ میلیتاری وترس و تۆقان بەرپا بکات هەر ئەوەندەی قەزافی ورژێمی سوریا دەتوانێ پێشێ بگرێت ، کە ئاوا بەچاوی خۆمان دەبینین ، چۆن ئیرادەی ئەم گەلانە زۆر بەهێز تر دەرکەوت لە زەبروزەنگی ٣٠ سالەیان
پارتی رەنگ بێت گرەو لەسەر هاوکێشەو ململانێی نیوان ئیسرائیل و ئێران دەکات و بەو هیواو خەیالەی ، کە لە هەلبژاردنی سەنگەری دژەئێران ڕزگاری دەکات . بەلام ئەگەر تەنیا سەیری میسر و دەسەلاتەکەی موبارەک بکەین کە درێژە پێدەری ساداتە ، سەرباری ئەو هەموو خزمەتەی بە ڕۆژوا و ئیسرائیل کردی ،کەچی کاتێک گەل راپەری رۆژاوا و ئیسرائیل ، تەنیا بەدوای بەرژەوەندیەکانی خۆیان کەوتن . بۆیە گرۆ کردن لەسەر ڕۆژئاواو ئیسرائێل گرۆ کردنە لەسەر ئەسپی تۆپیو .
هاوکات پارتی ئەگەر بەس ئاوڕێک لەرەفتاری ٥ سالەی ئیرهابیانەی خۆی بداتەوە ، لە گرتنی کەمالی سەید قادر و تیرۆر کردنی تاهیر شەریف و سۆران وسەردەشت و یاسای مەترسیدارەکانی خۆپیشاندان ... هەموو ئەمانە نەک نەیتوانی دەنگە ئازادیخوازەکانی گەل کپ بکاتەوە ، بگرە ئەو نارەزایەتیانەی ئەمڕۆ هەن بەشێکی دەرەنجامی ئەو سیاسەتەیە کەخەلک هاتۆتە مەیدان، بەرادەیەک ئەمڕۆ پارتی بەئاستی بەعس لەناو پانتایەکی یەکجار بەرفراوانی خەڵک قێزەوەنترە.
بۆیە مەحالە پارتی بەوهاوکێشەی ئێستا بتوانێ درێژە بەدەسەلاتی ئیدارەی سیاسی و پێگە ئابوریەکانی ولات بدات ، دڵنیام زو یان درەنگ ، سەرباری سوپایەک لەدام و دەزگا تۆقانی بەعس ئاسای سوری ، دیمەشق و دەرعا ئاسا قەلا ومنارەش رادەپەڕئ و قسەی خۆی و سنورێک بۆ کەرامەتی شارەکە ی دادەنێت.
بارزانیش باکۆتایی بەودرشمانانەی بهێنێ خەڵک توانای وشەی سۆزدار وبڕیقەداری ئەوی نماوە کرداری دەوێت ، یاری کردن بەکات و بەلێندانی بێ کرداری ئەوان تالەبانی ، بەرامبەر داخوازی خۆپیشاندەران ، دلنیام داخوازیەکان ، لەریفۆرمەوە دەکاتە دادگایی و ڕوخانتان .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست