کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دۆسیەی برایمی کاکەئەحە ، یەکێتی کردە پارتی و گۆران و میدیای ئەهلیشی شەرمەزار کردوە

Wednesday, 23/11/2011, 12:00





ناساندنی لەقوربانی بۆ جەلاد و زیندانیکردنی ((برایمی کاکەئەحە)) دوومانگی تێپەڕاند بۆیە بەچەند ووشەیەک هەندێ سەرنج دەردەبڕم ؟
١/ زیندانی کردنی ((برایمی کاکە ئەحە)) نیشانی دایەوە ، یەکێتیەکان کە دروشمی بریقەداری ((سۆسیال دیموکرەت)) بەخەڵک دەفرٶشن ، کەسانی دوڕووی سیاسی و بێهەلویست و کۆیلەن ، دروشمی حزبەکەشیان لە پڕاکتیکدا هاوشێوەی وەحدە ، حریە، اشتراکیە ی بەعس و دیموکراتیەکەی پارتیە . بێدەنگی ئەم کۆیلەبونەشیان هۆکاری بۆ زنجیرلەمل لە پلەی سیاسی ، کۆت لەدەست لە دۆلار وەرگرتنی سەوزە کەلەسەر هەموو مٶڕالێکیانە ؟ ماوەیەک لەمەوبەر رادیۆی نەوا بەرنامەیەکی لەسەر ئەو دۆسیە ئامادەکرد ، بەچەندین کادیری یەکێتی لە(حزبی و حکومیان) ووترابوو ، کەسیان ئامادەیان نەبوو بەیەک لێدوانیش قسەی لەسەر بکەن !؟ ئیتر نازانم مەلا بەختیار چۆن شەرم لەخۆی ناکاتەوە ، لەساڵیادی بنکەی گەلاوێژی ئەمسال ووتی ، ئەو باهۆزە دیموکراسیەی لەناوچەکە هەڵیکردووە لەقازانجی پارتی ویەکێتیە ؟ وەبەرادەیەک لەوکۆرەدا باسی رژێمی ئەسەدەکانی ((باوک و کوڕی)) دەکرد ، وەک ئەوەی بەشان هەڵدانی چەندین ساڵەی تالەبانی بۆئەرژێمە و پشتگیریکردنەکانی ئەم دوایەشی لەیادمان چٶتەوە !؟ ئاخر بەس پێم بڵین هەردوو دۆسیە (برایمی کاکەئەحە)لای یەکێتی لدۆسیەی (سەردەشت عوسمان) جیاوازیەکانی چیە ؟
٢/ بێ هەڵویستی ونەبونی کاردانەوەی پێویستی ڕۆشنبیر ورۆژنامەنوسە خۆ بە پارێزەرانی ئازادی بیروڕا !؟
ئەوکەیسە کۆدەتایەکی تری دەسەڵاتە بەسەر یاسا و دادگا ((ئەوان دەوڵەتن و دەوڵەتیش ئەوانە)) وە فشار و شەڕێکی دەسەڵاتیشە کە لە قۆناخی پاریزگاری بەرەو هێڕش بردن هەنگاوی ناوە . بەڵام میدیا ئەهلی و ڕٶشنبیرو چالاکڤانە مەدەنیەکان ، لەئاستی ئەو کۆدەتایە ، نەک کاردانەوەی پێویستیان نەبوو ، بەڵکو تائێستا زۆر خەمساردانە مامەڵەیان لەگەڵ کردوە ؟ (ئەرشیفی ڕۆژانی یەکەمی دەستگیرکردنەکەی ماوە) و ئێستاش بەزیندانیکردنێکی ئاسایی مامەلەیان لەگەڵ کردوە ،بێئەوەی هاوشێوەی دۆسیەکانی ((ئەحمەد میرەو ئاسۆوڕێبین هەردی و کەمال رەئوف)) کار و کەمپین و گرنگی پێ بدەن !؟ یان ڕەهەندیەکان کەخۆیان پێ " سۆپەر داکۆکیکەری مافی مرۆڤ و دیموکراسیە" ((بەووتار نەوەک کرداری مەیدانی)) ، سەیرکەن بۆ ئەشکەنجەدانی ڕیبین هەردی هاوڕێیان ، چ هەرەشە و وووشەیەکیان لەبەرامبەر یەکێتی دەربڕی ، بەڵام بۆ کورە هەژارێکی وەک برایم چەند بێدەنگن ؟ ئاخر خەڵکانێک ، ڕاستگۆبن لەگەڵ داکۆکی لەمافی مرۆڤ و ئازادی بیڕورا ، ئایا بەپێی پێشێلی تاوان یان ناودەنگی کەسایەتی و هاوڕێیەتی و خۆیانەوە مامەڵە دەکەن !؟
٣/ بزوتنەوەی گۆڕان
ئەگەر زیندانی سەید ئەکرەم بۆ بزوتنەوەی گۆران مەسەلەی ئازادی بیرورایە ، ئەوا بەتاوانبارکردنی برایمی کاکە ئەحە ، مٶرالێکی تریش لە گۆران دەخوازێت ، کەئەندامی ئەم بزوتنەوەیە بەڵام تائێستا جگە لەبەیانامەی گوتەبێژەکەی ، چەند هەواڵیکی میدیایی ، دابینکردنی پارێزەرێکی ...چیتری بۆ ئەنجام داوە!؟ .
تائێستا گۆڕان خەباتی لە سەر دوولایەن چرکردۆتەوە (میدیا و پەڕلەمان) ...لەکاتێکدا بۆ بەهێزکردنی ئەم دوولایەنە ، فشار خستنە سەر دەسەڵاتی ملهۆڕی پارتی ویەکێتی ، پێویستی بەخەباتی جەماوەری و داهێنانیش هەیە ؟ رەنگبێت بلێین ، دیکتاتۆریەت و فاشیەتی ئەو حزبانە ڕێگا نادات ، ئەمە ئەگەر بەشێکی راستی تیا بێت ، بەلام بەدیوێکی تر نادروستە . پکک لەناو چەقی شۆڤینزیم کە ڕۆژانە ڕووبەڕوی چەندین شیوەی فشاری بە داهێنان لەکارو خەباتی جەماوەری سەیر دەبێتەوە و ئەندامەکانی بەردەوام فێرە گیانی بەرخودان دەکات ؟ بەلام ئایا گۆران جگە لەخەباتە کلاسیکیەکەی کەی پەنای بۆ داهێنان لەچالاکی و بۆ ئەندامانی بردووە !؟
ئەگەر خۆشمان فریوبدەین لە لێکدانەوەی ئەم بزوتنەوەیە ، لەناوەخۆی نیشتمانەوە ، بەلام با ئاوڕێک لەخەباتی هەندەرانیان بدەینەوە ، ئایا لەئەقڵیەتی جار جارەی کارکردنەکانی یەکێتی (خۆپیشاندان و سیمنار)) ڕزگار کردوە ؟ ئایا چەند توانیویانە کارکردن بۆ ئەو بانگەشانەی ئەنجامی دەدەن ، ببەنە ناو دام ودەزگا ئەوڕۆپیەکان لە ((پەرلەمان وڕیکخراوەمرۆڤ دۆستەکان وڕۆژنامەگەری و داهێنان لەکارو چالاکیدا ؟
لەم ٢ سالەدا دەیان رووداو هاتە پێشەوە کەئێستاکە دۆسیەی برایمی کاکەئەحە و سەید ئەکرەم گەرمترین دۆسیەیە ، لەدەرەوە و لەدەیان ووڵات و شاردا کۆمیتەیان هەیە ،دەتوانن پێمان بڵێن چەند لەم تاوانانەی دەسەڵاتیان وەک خەباتێکی دیبلۆماسی ئەورپی ئەنجام داوە ؟
کارەساتەکە لەوەدایە کەخۆیان لەبەر هەرهۆکارێکی هەیانە، نایکەن یان لاوازن ، بەڵام کاتیک گروپێکی وەک ١٧ شوبات کەئەندامی خۆشیانی تیایە ، ئەو بیرباوەڕانەی ئەوان لەمیدیاکان تەپڵی بۆلێ دەدەن کەبنەمای کارکردنیانە ((داکۆکی لەئازادی سیاسی و مافی مرۆڤ)) دەیبەینە ناو قولایی حکومەت و پارتە سویدیەکان ، وەک مەسەلەیەکی زۆر بچوک مامەلەی لەگەل دەکەن !؟ ئایا ئەگەر هەمان دیدار ، ئەووەفدەی کەئێستا لەئەوڕپایە (کەلەهەولەکانی ئەو وەفدە بۆدیدار لەگەل بەرپرسانی سوێد هیچ نالێم)) بەهەمان ئاست پێشوازیان لێ بکرایە ، چۆن مامەلەیان لەگەڵ دەکرد؟ ئاسایە بەیانامەی ئیدانە ی هەر لایەنێک بڵاو یان گرنگی پێ نەدەن . بەڵام ئاسایی نیە ، چالاکیەکی گرنگی نێوەندە دەوڵەتی لەخزمەت بیروباوەڕەکانیان وەبەشی گرنگی بۆ ئەندامێکی ئەوان قسە وباسی لەسەر بکرێت بڵاو نەکەنەوە . کەبەرلەوەی دوو نمونە لەسەر کارکردنی هەڵەی زەقی میدیاکەیان باس بکەم دەىێت بڵێم زۆر جار هەواڵەکانی گروپی ١٧ شوبات و هاوشێوەی کارکردنی ئێمەیان بلاوکردۆتەوە ، کەپێم وایە گرنگیدان بەو مەسەلانە لە دەرەنجامدا لەخزمەت بانگەشەکانی ئەوان و خەلکی کوردستان دایە .
## لە سیمنارێکمان لەپەرلەمان بۆ هەر ٧ پارتە سوێدیەکە لەناو پەڕلەمانی سوێد سازکرد ، ٣ مانگ خەریکی بوین ، دەیان ووتە و رەخنەی زۆر توند بەپارتی ویەکێتی ووترا کەبۆ ئەوان خەڵکەکە زۆر گرنگ بوو هاوشیوەی ئەوەی هۆمان رایت ووۆج ، بیکەنە فشاڕو ڕسوابونێکی دەسەڵات بەلام بە ٢ دەقیقە کۆتایان پێ هێنا ؟
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=9b178e5f

## ٩ی ئەم مانگە ، بەرپرسی ڕۆژهەلاتی ناوەراست و عێراق لەوەزارەتی دەرەوەی سوید پێشوازی لە گروپی ١٧ شوبات بەئاستی وەزارەتی دەرەوەی وڵاتێک کرد ، خۆتان سەیری هەواڵەکە ،لەدەستکەوت و داخوازی ئێمە و وەڵامدانەوەی ئەم وەزارەتە بکەن
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=2ca24c93
کەچی KNN نەیکردە هەواڵ و مالپەری سبەش دوای تێپەڕینی ١٠ ڕۆژ) ئەمە مەهزەلەی داگرتنی هەواڵە) چەند دێرێکی بڵاوکردەوە !؟
http://kurdish.sbeiy.com/Detail.aspx?id=1044&LinkID=4
بەڵام کەسەفیرێک سەردانی نەوشیروان مستەفا دەکات دەیکەنە هەواڵی یەکەمی هەموو میدیاکانیان ، بەلام ئێمە دەچینە لای بەرپرسی دەیان سەفیر ، بەهەوالێس بڵاوی ناکەنەوە !؟ پرسیارەکە ئەوەیە ئایا جیاکاری راگەیاندنی ئەوانیش هەر حزبی نیە لەبڕی بیروباوەڕ ؟
لەوەتەی هەمە لەبەرەی ئۆپزسیۆنە بێ(میدیا و پارەکان) دەخولێمەوە ، لەگەل هەموو ئەوانەی کارم کردووە سەرباری ئەو ئابلۆقانە ، توانیومانە درێژە بەکارو چالاکی بێ سازشکردن لەسەر بیروراکانیشمان بدەین . بۆیە کێشەکە بۆ ئێمە نوێ نیە ، بەئاستی ئەوەی ناسینێکی دروشمەکانی ئەم بزوتنەوەیە ، کە کۆمەڵێک کادیر لەراگەیاندنیانە ((میزاج و نەخوێندەواری سیاسی))لەگەل جۆری هەواڵەکان ڕەفتار دەکەن ، کەئەمانە باج بەهەموو بزوتنەوەکە یان دەدەن چونکە دەم وچاوی سیاسیانن .!؟
 
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە