عاشقایەتی تاڵەبانی بەکورسیەکەی و داخوزیە هەڵپەرستەکانی ئۆپزسیۆن......
Wednesday, 07/04/2010, 12:00
1.چ شەرمەزاریەکە بۆ ئەو ٩ حزبەی ،کە چەندەمین جارە لەگەل پارتی ویەکێتی ، بەرەیەک دروست دەکەن ، کەچی دوایی دەرکەوتنی ئەنجامەکان . بەرماوەی خۆشیان پێ نادەن !؟
٢/ چ شەرمێکە بۆ یەکگرتوو وکۆمەل ، لەبڕی بەرنامەکانیان لەبواری (ئاینی و نەتەوەیی) دەلێین عەیبە قسە وپەیمانمان داوە بەتالەبانی کە دەنگی پێ دەدینەوە ، بۆ ئێوە سەرۆک خێلن تاقسەیەکتان کرد پاشگەز نەبنەوە یان ئەوەتا دەبێ هەلسەنگاندن بۆ ٧ سالەی تالەبانی لەبەغدا بکرێت کە چ دەستکەوتێکی بۆ کورد بەدەست هێناوە !؟
http://www.kurdiu.org/dimanad.php?pageid=939 یان لەگەرمەی هەلبژاردن ، کۆمەلێک قسەی بریقەدارتان دەربریە کە هەلتان بژێرنەوە و بچنە وە بەغدا .خزمەت بەبەرنامەکەتان دەکەن!!؟ یان داوای بودجەی تایبەتی خۆتان دەکەن !؟
ئەی بودجەی گەل و ئابلۆقەی ١٩ سالەی خەلکانێک کەنەیانویست کەرامەتی کەسێتی ی خۆیان لە دەزگا سیاسی و حکومەیەکان هەراج بکەن بە چەند وەرەقەیەکی سەوز!؟ . ئاخر ئەمە دیاردە و چەکێکی ٢ حزبی عەقڵ بەعسە، کە هەول دەدەن بەدەسەلات وپارەی گەل ، کەسیتی تاکی کورد تێک بشکێنن .
ئاخر ئەوا لەبەڕچاومانە بەدوای پارەو دەستکەوتەکانتانن نەوەک ەمسەلە نەتەوەیەکان . ئەگەرنا هەلوێستتان دەبوو لەسەر تالەبانی !؟
٣/گۆران داوای گۆرین و سزاو لێپێچینەوەی بەرپرسانی کوردی لەبەغدا لەگەرمەی هەلبژاردن دە کرد ، كەچی لەهاوکێشەیەکی سیاسی وەک ژن بەژنی کوردەواری ، دەلێت نان براوەکان بگەرێنەوە ، ئێمە دەنگ دەدەین بەتالەبانی . دیارە کەس نالێت دەرکردنی نزیک بە ٢٠٠٠ کەس لەدام ودەزگا حکومیەکان بەهۆی دەنگدانیان بە گۆران ئەرکێکی قورس و فشارێکی جدیە بۆسەر گۆران . وەبێرەوشتیەکی سیاسی یەکێتیشە کەئەوەی مۆرالی سیاسی هەبێت دەبێت دژی بێت ، بەلام ناشکرێت و نەلێین گۆران ئەگەر دەیەوێت گۆران لەناو کۆمەلگا بکات ، دەبێت کادیرو ئەندامانی فێرە ئەو گیانە قوربانیە بکاتەوە .کە ئەگەر کۆن خەلک گیانی خۆی بەخت دەکرد ئەمرۆ هەقە لایەنگرانەی گۆران وەک هەزاران تاکی تری کۆمەل بەرگەی نان بڕین بگرن . دواتر بۆئەم دیاردەیە نوێیە ؟ مەگەر کێ لەئێمە نەیبینوە !؟ . پرسیارئەوەیە لەگۆران ، کاتێک ئێوەش لەگەل یەکێتی بون ئەم دیاردەیە بونی نەبوو !!؟ کەچی خەلکانێک زۆر هەبون کەسێتی خۆیان بۆ کورسی و دۆلار زەلیل نە دەکرد !؟
٤.. چ شەرمێکە بۆ فۆئاد مەعسوم چاوەڕێیە کورسیەکی بەعبور وەربگرێت (ئەو کورسیە زیادەی کەبریارە بدریتە لیستی هاوپەیمانی) .، ئاخر یەکێک ٧ سال لەبەغداو لەناو پەرلەمانی عیراق نوێنەری پلەیەکی کورد بێت نەتوانێت متمانەی دەنگی کورسیەک بهێنێت شەرم ناکات دەچێتەوە بەغدا ؟
٥/ چ شەرمێکە تالەبانی چەندین جار وتی ، دەست دەکێشمەوە لە سکرتیری یەکێتی و سەرۆکایەتی کۆمار . کەچی ئێستا هەموو دەرۆزەیەکی سیاسی دەکات بەس کورسیە بێکەلکەکەی بەناوی کورد وەربگرێتەوە . ئاخر بەوکورسیە و تەمەنەی لەبەغدا ، دەتوانی ٣ دەستکەوتی نەتەوەیمان بۆ بژمێری !؟ ئەی لەبەرامبەر ئەم کورسیەدا چ باجێکی نەتەوەیمان لەسەر تۆ و هوشیارزێباری دا؟ . ئەی حزبەکەت بەچ چارەنوسێک گەیشت کاتێک لەپێناوی کورسیەکەت بەلاوەت نابوو !!؟
٥. چ شەرمێکە بۆ پۆلێ بەناو ڕۆشنبیری کورد کەئەمە ٢م جارە لەکاتی هەلبژاردن(پەرلەمانی عیراق وکوردستان) بەخۆیان دەڵین سەربەخۆ . کەچی لەگەرمەی دەنگدان بەس کەمپین نەوەک رەخنە لەسەر لیستی گۆران دەکەن . پرسیار ئەوەیە ئەگەر گۆران لەدەسەلات مەترسیدارترە دەستان خۆش بێت . ئەگەر ئەو رەخنانەی لەنەوشیروان گرتتان ، لەمێژوی نوسینتان لە بارزانیتان گرتوە ، دەستان خۆش بێت !؟
ئاخر قەڵەم و نوسین مەسەلەیەکی ئەخلاقی وویژدانیە ، ناکرێ قین و پفدانتان لە گۆران و هەندێ بەرپرس بەئارەزوی خۆتان وشە بەناوی خۆتان ونهینی بنوسن !؟
پێم وایە قەلەم وەک چەکە دەکریت پاڕیزگاری و داکۆکی یان تاوانی پێ بکەیت . لەبیرتان نەچیت کاتێک بە ئاشکراو دزی تەنیا سەنگەرتان لەگۆران گرت ، نەک هەر شەرمەزاری پێنوستان کرد بەلکو بونە گەورەترین داکۆکی کەری جەلادانی ئەنفال و مافیاکانی سەدەی بیست ویەکی کورد لەبارزان و قەڵاچۆلان .
٦/خەلکی کەرکوک دەنگیان بە خالید شوانی دا . منیش لەگەلیان دام لەبەرامبەر شۆڤینیە عەرەبەکان قسەی باشی دەکرد ،. بەلام ..
١/ ئایا خالید شوانی ئەو بوێریەی هەیە سبەی لەبەرامبەر بریارێکی تاڵەبانی بوەستێتەوە لەهاوشیوەی ٣٢ بە ٣٢!؟ . یان دەتوانێت قومبەلەی سیاسی هاوشیوەی لەیلا زانا و ئەحمەد تورک لەناو پەرلەمان بتەقێنتەوە !؟ ئەزمونی پێشووی دەلێت نەخێر
٢/ئایا کێشەی ئێمە لەبەغدا ژمارەی کورسیە یان هەلوێسی سیاسیە مەگەر
دەتەپە بە ٢٢ کورسی لەبەرامبەر زیاتر لە ٤٥٠ کورسی شۆڤینی دەستکەوت لەدوای دەستکەوتی بۆ کێسەی نەدەهێنا !؟ کەچی بەناو لیسی هاوپەیمانی لەعیراقێکی لاواز لە ٢٧٥ کورسی ٧٨ کورسیان لەخولی یەکەم هەبوو کەچی بەپێی وتەی ئەندام پەرلەمانێک ٢٠ دانەیان تاتەوابوو قسەیەکیان نەکرد (کەڕولال بون) ..
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست