په‌یامی نه‌ورۆزی مه‌سرور بارزانی و پاره‌ی نه‌وتی قوباد تاڵه‌بانی
Friday, 22/03/2013, 12:00
له‌م نیشتمانه چاره‌ڕه‌شه‌ی ئیمه‌دا هه‌موو شته‌كان تێكه‌ل به‌یه‌ك و به‌هاندیكاپی ڕێچكه‌ی خۆی دەگرێ . هه‌ر ئه‌مه‌شه بۆته هۆكاری ئه‌وه‌ی، پارتی، له‌بڕی ئه‌وه‌ی دوای ٣١ی ئاب بخرێتە ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی سیاسیی كورد، به‌ڵام ئه‌مرۆ به‌رپرسی بریاردانی پله‌یه‌كی كوردستانه . لە نێو یه‌كێتی و پارتی، ده‌یان مرۆڤی مافیا و چه‌ته و دز ... به‌روژی روناك هه‌ن، كه‌چی بێ شه‌رمانه وه‌ك دژه‌گه‌نده‌ڵی و تالانی ولات خۆیان نمایش ده‌كه‌ن !؟ کێی ئه‌نفالچی و ناپاكی نه‌ته‌وه‌كه‌مانه، له‌بریاری سیاسی ولاته ودێتە سه‌ر شاشه‌كانی تێڤێ و باس له ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یمان بۆده‌كات !؟ جه‌لاد به‌قوربانی نمایش ده‌كرێ، قوربانیش به تاوانبار.
له یاده‌كانی راپه‌رین، بارزانی و مه‌كته‌ب سیاسی یه‌کێتی و چه‌ندین به‌رپرس بروسكه‌ی پیرۆزبایان بڵاوکردەوە، کە پارتی ویه‌كێتی له‌تالانی ولات و ئازاری خه‌لكی كوردستان به‌گشتی و ده‌نگه درێژه پێده‌ره‌كانی راپه‌رین به‌تایبه‌تی، هه‌مان سیستەمی به‌عسن، بۆیه یه‌كێ مافی پیرۆزبایی له‌راپه‌رینی هه‌یه کەدرێژه پێده‌ری بێ نه‌وه‌ك میراتگری به‌عس.
یه‌كێ له‌و گاڵتە جاریانەی تر (مه‌سرور بارزانی)، كه سه‌رۆكی ده‌زگای پاراستن و سالێ زیاتریشه، بۆته سه‌رۆكی ئاسایشی هه‌رێم، دوێنێ له‌نه‌ورۆزدا په‌یامێكی بلاوكرده و كه پیرۆزبایی له خه‌لك ده‌كات .....، مه‌سرور بارزانی هه‌ر ته‌مه‌نی گه‌یشته س١٨ سال و سمێله‌كانی گورگوری بو، گه‌وره‌ترین ده‌زگای هه‌ستیاری پارتی وه‌رگرت،سالی ٢٠١٢ ش بارزانی باوكی، جومگه سه‌ره‌كیه‌كانی ولاتی به‌ته‌واوی كۆنترۆل كرد، به سێ كۆچكه كردنی ده‌سه‌لاتی بنه‌ماله‌كه‌ی (سه‌رۆكی هه‌رێم به‌خۆی، سه‌رۆكی حكومه‌ت برازاكه‌ی، سه‌رۆكی هه‌ستیارترین ده‌زگاش كوڕه‌كه‌ی) كه ئه‌مه لاسایی كردنی قزه‌وه‌نترین سیسته‌می دنیایه لەڕۆژگاری ئەمڕۆدا.
بۆیه ده‌زگایه‌ك ئه‌وه‌نده سه‌ركوت وتۆقێنه‌ر بێ، هاوكات نه‌ورۆزیش به‌پێی، ئه‌و چیرۆكه باوه‌ی کە له‌ناو كوردان چه‌سپاوه و بلاوبۆته‌وه، خاله‌جه‌وهه‌ره‌كه‌ی، نه‌مانی سته‌م و كۆیله‌بون و هه‌لاتنی خۆری ئازادیه.... بۆیە به‌رای من هەر بەرپرسێ، كه ده‌ستی له‌تاوان و تۆقانی خه‌لك بێ، مافی نیه بروسكه‌ی پیرۆزبایی له‌خه‌لك بكات.
٢\ ده‌مێكه ده‌وترێ، كه یه‌کێتی و پارتی، حزبی بنه‌ماله‌ن . تاله‌بانیش هاوشیوه‌ی سه‌دام و مالی بارزانی بنه‌ماله‌كه‌ی بالاده‌ستی یه‌كێتی و ولاته، زۆر له‌یه‌كتیه‌كان گه‌رچی وێینه‌كان ده‌بینن به‌لام به‌رده‌وام پاساوی زۆر منالانەی درۆزنانەی بۆ دەهێنەوە بۆراستی ئه‌مانه‌ش سه‌یری قوباد گیتەکە بكه‌ن.
جومگه‌ی ئابوری سه‌ره‌كی داهاتی یه‌كێتی و پرۆژه گرنگه‌كان و ئه‌منی لای تاله‌بانی و هێرۆ و كوره‌كانێی و برازاكانی یان موریده پله‌یه‌كه‌كانی ئه‌وبنه‌ماله‌یە .
یان ئەگەر نمونه‌ی، شانازی برایم ئه‌حمه‌د وەربگرین، خاوەنی هه‌رچ پله‌یه‌كی حزبی بێ و هه‌رهه‌له و كه‌موكورتیه‌كی حزبیش بكات، تانه‌نات هه‌ردو جێگره‌كه‌ی تاله‌بانیش، بۆیان نیه سزای بده‌ن!؟ بۆیه كه جومگه‌ی گرنگ وهه‌ستیار و به‌هێزی ئه‌و لۆبیه ی بنه‌ماله‌ی تاله‌بانی له‌ناو ئه حزبه بێ . بۆنه‌لێین یه‌كێتی هی بنه‌ماله‌یه باشترین به‌لگه‌ش سه‌یركه‌ن، له‌ناو هه‌موو مه‌كته‌ب سیاسی یه‌كێتی له‌به‌رامبه‌ر هه‌ندێ لێدوانی عماد ئه‌حمه‌د، فشار خراوه‌ته سه‌ری كه‌وتبوی داهاتی نه‌وت یه‌كێتیش ئاگاداره، بوێرانه، دانی ناوه به‌وه‌ی، له‌یه‌كێتی قوباد تاله‌بانی ئاگاداری هه‌موو زانیاریه‌كانی نه‌وته !
ئاخر قوبادێکی مناڵ، چیه و چ مافێكی هه‌یه كه داهاتی ولات و خه‌لكی هه‌ژاری ئه‌م ولاته‌ی لابیبێ وکەسی تر پێی نه‌زانێ! له‌وه‌ش گالته‌جارتر كه‌قسه ده‌كات وه‌ك كه‌سێكی خۆ به‌مدێرن زان خۆی نمایش ده‌كات !
له‌كاتێكدا به‌شێكمان بەرەو ئە‌وه ده‌رۆین، كه نوسین یان ئه‌و شێوه‌ی خه‌باته‌ی به‌رامبه‌ر ئه‌و ده‌سه‌لاته تا ئیستا په‌یره‌و كراوه، سودی بۆ گۆرانكاری سیاسی لەولاتدا نییە . كه‌چی به‌سەدان كادیری یه‌كێتی، نه‌خوێندەوار و هه‌لپه‌رستی پول و كورسی كه‌ویژدان و مورالیان به‌رامبه‌ر نه‌ته‌وه و خّوێنی شه‌هیدان ده‌مێكه دۆراندوه، به‌رامبه‌ر سه‌دان به‌لگه‌ی هاوشیوه‌ی قوباد، هشتا ده‌لێین نا یه‌كێتی هێزێكی زیند و سۆشیال دیموكرات و تاكه رزگارکەری كورده . ئه‌رێ گالته به خۆتان ده‌كه‌ن یان وه‌تێده‌گه‌ن ئێمه‌ش وه‌ك ئیوه نه‌زان و نه‌خونده‌وار و هه‌لپه‌رستی پۆل و ده‌سه‌لاتین؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست