قەیرانە گەورەکەی پارتی لە کوێ تێی کەوتووە ؟
Saturday, 07/08/2010, 12:00
ڕوخانی ڕژێمی بهعس . بووە هۆکاری ئەوەی دەسەڵات لەنێون پارتی ویهکێتی بەشیوازێکی نوێ دابهش بکرێت . لەکوردستان بەشی شێر بۆ پارتی ولە عێراقیش بۆ یهکێتی بێت . یەکێتی لەو گەمە سیاسی و دابەشکردنەی دەسەڵات زیانێکی گهورهی لهخۆیدا ، چونکه دهسهڵاتی عێراق کاتی و شکلی بوو ، بهڵام کوردستان بهبڕیارو ئایندەترە . بهڵام عاشقایەتی تاڵهبانی لەبەغدا ، بۆکورسیهکهی (سهرۆک کۆمار) ، نەک داخوازیی کورد وهلا نا ، بهڵکو خودی حزبهکهشی ، بهرهو شکست و کێشه تادهگاته کۆیلهبون بهرامبهر پارتی ههنگاو پێنا وەک ئەوەی ئێستا دەیبینین ، یەکێتیەکەی زل وزەبەلاح ، وەک دەولەتە نەخۆشەکەی عوسمانی لێ هاتوە ... ،
شکست هاتنی یهکێتی لهبهرامبهر پارتی ، بهتایبهتی دوای 31ی ئاب ، هاوکێشهی سهنگی سیاسی (پایتهخت) بهلای پارتی شکایهوه ، نهرم ونیانیهکانی تالهبانی لهگهل بنهمالهی بارزانی و نەمانی جیاوازی گەورە لەنیوان سیاسەتی پارتی ویەکێتی و کێشهکانی یهکێتی ونهبونی هیزێکی ئۆپزسیۆن لهسهرهتاکانی ساڵی 2000 دا.... تادهگاته ئەوەی (یهکێتی وگۆڕان) لەهەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق قورسایی ململانێێان بەرامبەریەک تهرخان کرد بوو، پارتیش وهک سهیرکهر و ههندێ جاریش ئاگر خۆشکهر ، توانی سهرکهوتن بهسهریان بێنێ ، بهرادهیهک بهئارهزوی خۆی ساختهکاری ئهنجام دا ، (گۆران و یهکێتی) نەیان توانی ههلوێستێکی جدی وهربگرن .
بهلێ ، ههلهی گۆران ویهکێتی ، ساخته کردن لهدهنگدان و ترس و تۆقان ، پارهو دهسهلات ، لهتهک بونی ئهو هەزاران ئهندامهی پارتی ،کە ههرچی بیکات لهگهڵینه ، پارتی بوه هێزی یهکهم لهکوردستان . بهڵام ئایا هێزی یەکەم بەمانای ئەوەدەگەیەنێت کەبەئارەزوی خۆی رەفتار بکات ، بەتایبەتی لەقۆناخی سیاسی ئێستای کوردستان کە
ئاستی هوشیاری سیاسی کۆمەلگا بەرفراوان بووە ، کەدەسەڵات ئەرکی خزمەتە نەوەک بریار بەئارەزوی خۆی !؟
ئۆپزسیۆن تارادەیەکی باش لەمپەرە و هەولی زەقکردنەوەی هەلەکانی دەسەڵات دەدات
ناوەندە جیهانیەکان ، لەڕیکخراو پەرلەمان و میدیاکان ،چاودێری دەسەڵاتی سیاسی هەرێم دەکەن .
ڕۆژنامەنوس وڕۆشنبیران ، لەناوەو دەرەوە ، لەسەر روداوە سیاسیەکان وەک هێزێک ، کاریگەریان هەیە
پێسکەوتنی تەکنەلۆجیا کەلایەنێکی بۆتە هۆکاری ئەوەی سانسۆر و دیکتاتۆریەتی دەسەڵاتە نادیموکراسیەکان تێک بشکێنی .
بونی دەسەڵاتێکی نوێی عیراقی کەم وکورتی وهەلەکانی( هەرێم) گەورە دەکات
وە شەریکە هاوبەشەکەی (پارتی ) لەهەموو مەسەلەکان یەکانگیر نیە لەگەڵی
هەموو ئەمانە لەمپەری گەورەن بەرامبەر پارتی ، کەبەپێی ئەو هاوکێشانەی ئێستا هەیە و بەو ئەقلیەتەی رەفتار دەکات ئاستەمە بتوانێت سەرکەوتو روبەروی نارەزایەتی گەورەتری خەلک نەبێتەوە ، هەرئەمەشە وای کردوە بەردەوام روبەروی ململانێی ڕۆشنبیر و نوسەران لەگەڵ پارتی نەوەک یەکێتی بێت،
١.سەرباری ئەوەی بەناو یەکێتی دەسەڵاتدارە بەلام رەخنەی میدیا و خەلک رولەپارتیە ،چونکە پارتی ڕۆلی یەکیتی وبەرهەم سالحی لەدەڤەری زەرد کە پایتەخت لەژێر دەسەڵاتێتی ڕۆلی بەتەها مێدین مەعروف لێکردوە .بەهەمان شیوەش یەکێتی بەلام ناوچەی یەکێتی بەهۆی نەبونی پایتەخت . ئەو سەنگە سیاسیەی نیە .
٢.سەرۆکایەتی هەرێم (بارزانی بەتەنیا) بریاردەری هەموو بریارە چارەنوسسازەکانی کوردستانە ، بێ ئەوەی حسابی جدی بۆ حکومەت و پەرلەمان بکات . وەک سەردان ووەفدە یاوەرەکەی بارزانی بۆ ئەورپاو ئەمەریکا ، کەتەنیا بنەمالەکەی خۆی (ورو برازاکەی) لەدانیشتنە رەسمی وگرنگەکان لەگەڵی بوون . نەوەک بەرپرسانی باڵای حکومی و پەرلەمانی .
هەربۆیەش دەبینین مەسەلەی
گەندەڵی ، نەوت ئاودیوکردن و دزی ، تیرۆری سیاسی ، نایاسایی بەرپرسان و نارەزایەتی خەڵک ڕولەپارتیە. بەتایبەتی تیرۆری ڕۆژنامەنوسان کە دەڤەری سەوزی یەکێتی بەر لەسەرهەلدانی گۆرانیش بۆ ڕۆژنامەنوسان بەناوچەیەکی هێمن وبێ کێشەتر بوو لەچاو پارتی .
لەتەک هەموو ئەمانەش بەردەوام پارتی لەململانێدایە ، وەزۆرینەی ململانێکان پەنا بۆ شێوازی سەیر و شێوازی زەبروزەنگ دەبات ، کەلەم زەمەندا بەشکست بەسەریدا دەشکێتەوە و شکاوەتەوە ،
پارتی لەگەل شۆڤینیەکانی عێراق(لیستی عێراقیە) ، دەولەتە داگیرکەرەکان زمانی دیالۆگ و نەرم ونیانی دەنوێنێ ، بەلام لەسەر تۆمەتبارکردنی بەتیرۆری شەهید سەردەشت ، ئەوەندە نمابوو جاڕێ شەرێکی ناو خۆ بدات ، لەسەر نەوت ئاودیو کردن ، داوای یەک ملیاردۆلار لەگۆران دەکات (راستە پەنای بۆ یاسا بردوە) بەلام یاساکەی خۆیان بڕیار دەدەن . یان دوایین ژمارەی لڤین کەدیداریان لەگەل قانعی فەرد کردوە ، هەست بە کاردانەوەی توندی پارتی دەکرێت (بەپێی هەلمەتی هەندێ نوسەرو مالپەری)
ئاخر نوسینەکە ، گواستنەوەی وتەی کەسێکە ، کەلێکۆلینەوە دەکات ، نەوەک سەروتاری ئەومالپەرە یان نوسینیکی ناو گۆڤارەکە . تەنانەت خودی ناونیشانێکی لڤین ، جۆرێک لەگومان لەسەر قانع فەردی تیایە ؟
پێم وایە پارتی بۆ ئەوەی گۆرانێک لەئەقلەیەتی سیاسی و خۆی لەتەنگەژەیەکی نوێ لەگەڵ ڕۆژنامەنوسان ڕزگار بکات ، باشترین کاری ، مامەلەیەکی مەدەنیانەیە لەگەڵ ئەم کێشەیە ، بەتایبەتی کەدەسەڵات و بەملیارەها دۆلاری خەڵک و سەدان مینبەری راگەیاندن و هەزران دەروێش ومریدی لەهەندەران و ناوەوە هەیە ،زۆر بەسانایی دەتوانیت بەلگەکانی پێجەوانەی کەباسی دەکەن بخەنە ڕوو ، ئەم جۆرە بەلگانەی لەدیدارەکە هاتوە ، لەنێو مێژونوسان بەردەوام مشتو مڕو لێکۆلینەوەی زیاتری لەسەر دەکرێت . کەدەیان جار بەلگە بەرامبەر بەلگەوە شەر بۆ ئاشکراکردنی راستیەکان دەکرێت . نەوەک بەهاندانی گەنج و پیاوانی ئاینی بۆ تاوان و داخستنی گۆڤار ؟
گێرانەوەی مێژوو وهەلدانەوەی لاپەرە ژیانی بەرپرس و حزبەکان ، بەهیچ هێز و دەسەڵاتێک ، بۆ ئەبەد ، نەکراوە و ناکرێت . بەتایبەتی دوای ئەو پێشکەوتنانەی لەدنیای تەکەنەلۆجیای هەیە .
لەکۆتایش دەڵیم پارتی لەبەرامبەر ئەزمونێکی نوێدایە ، ئایا سەرەتایەکی نوێی لەململانێی سیاسی دێنێتە ئاراوە (دیالۆگ وبەلگەکار دەکات) یان بەعەقلی ، زەبروزەنگ و هەرەشە وتۆمەت بەخشین ...رەفتار دەکات؟ ئاخر نەوەیەک سەری هەلداوە سڵ لەمانە ناکاتەوە ؟
، لەم دوبابەتەدا ، ٥ مانگ لەمەوبەر ئاماژەم کردبوو پارتی ڕوبەروی ململانێیەکی بەرفراوانی خەلک دەبێت و یەکێتی و گۆرانیش هەلە دەکەن.
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=7bf385fehttp://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=4279437b
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست