سەرکەوتنەکانی پارتی تا کوێ و لە کوێدا دەوەستێ؟!
Sunday, 04/04/2010, 12:00
پارتی لەگەل وڵاتی چینیشدا هەڵبژاردن بکات لێی دەباتەوەپارتی وه‌ک هێزی پله‌یه‌کی سیاسی له‌کوردستانی باشور لەدوایین هەلبژاردن ده‌رکه‌وت ، هۆکاری سهرهکیەکەش ، ده‌ره‌نجامی ململانێی سیاسی نێوان گۆران و یه‌کێتی بوو، که گڕ و تینی یەک سالەی رابردوویان ، دژ به‌یه‌ک به‌کار هێنا ، پارتیش وه‌ک سه‌یرکه‌ر و ئاگرخۆشکه‌ری شه‌ره‌که ، درێژه‌ی بهخەونە سیاسییه‌کانی دا . ئه‌م تێروانینهم له‌گه‌رمه‌ی هه‌لبژردن لهبابەتێك ، به‌ناونیشانی یه‌کێتی وگۆران ئاگایان له دێوهزهردهکه نه‌ماوه ئاماژه‌م پێ کرد:
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=4279437b. بەڵام ئایا پارتی دەتوانێت دریژە بەم سەرکەوتنە بدات؟ لە هاوکێشە سیاسیەکانی ناوخۆی کوردستانیش بەرەو کوێ دەڕوات؟
پارتی به‌و سه‌رکه‌وتنه‌ی به‌ده‌ستی هێناوه ، رووبه‌رووی ململانێیه‌کی سه‌خت ده‌بێته‌وه ، چونکه لەئایندەدا هەموو لایەن و رەخنەگرانی دەسەلات به‌ره‌و رووی ئه‌و ده‌روات و پێ ده‌چێت (گۆران ویه‌کێتی) ئه‌زمونیان لهدهرەنجامی دواین هه‌لبژاردن وەرگرتبیت و پارتی به‌ره‌و خۆبهزلحیزب ده‌ڕوات و ململانێی سه‌رجه‌م لایه‌نه ئۆپۆزیسیۆنه‌کان به‌به‌شیک له‌باڵی ناو یه‌کێتیش رووبەرووی ده‌بێته‌وه ، چونکە به‌هه‌مان سه‌نگی کۆن مامه‌له له‌گه‌ل یه‌کێتیشدا ناکات. شەر پێ فرۆشتنەکانی لەڕێگای قەلەم بەدەستەکانی بە بەرهەم سالح باشترین نمونەیه.
ئه‌مه جگه له‌وه‌ی پارتی هه‌ست ناکات ، ئاستی ناره‌زایه‌تی و هوشیاری سیاسی و ترس شکاندنی خه‌لک لهجەبەروتی دەسەڵات به‌رەو ماڵئاوایی ده‌روات، که ئاسته‌مه وه‌ک نه‌وه‌ده‌کانی سه‌ده‌ی رابردو بتوانێت بەترس و تۆقاندن کۆمەلگای کوردی بێدەنگ بکات . بۆیه ده‌توانین بلێین پارتی له‌هه‌لبژاردنی 1992 خاوه‌نی نیوه‌ی ده‌سه‌لات بوو، ئێستا خاوەنی زیاتری ئەوڕێژەیەیە ، به‌لام ئه‌و هاوکێشه سیاسیە ناوخۆیی ودەرەکیانەی لەبەردەمی هەیە یان له پاشه‌ڕۆژدا دێته به‌رده‌می ، ئاستەمە بتوانێت بەسانایی و بەئارەزوی خۆی هاوکێشەکان جێ بەجێ بکات !؟
پارتی، له‌نێوان ئاستی دەستکەوتی نه‌ته‌وه‌یی و دادپه‌روه‌ری کۆمەڵایەتی خه‌لک وعاشقبونی به‌رپرسانی بالای بۆ کورسی و داهاته زه‌به‌لاحه‌کانی گه‌ل ، له‌ئاینده‌یه‌کی دوور یان نزیکدا رووبه‌روی ده‌یان به‌ره‌ی سیاسی ده‌بێته‌وه. پارتی ده‌بێت ئه‌وه بزانێت هێزه دیکتاتۆره‌کان له‌سه‌ر بنه‌مای ترس و تۆقاندن دریژە بەدەسەلاتیان دەدەن ، بەڵام کە ئه‌و ترسه شکا ، لە مالئاوایی سیاسی نزیک دەبنەوە . بۆیه ئەگەر پرسیارێک لەپارتی بکەین و بڵێین راستە دەسەلات و دام ودەزگا سوپای تۆقینەر وبەهەزاران قەلەم بەدەست و سەدان هەزار بەناو ئەندامت هەیە ، بەلام لەوەتەی هەیت تەنانەت لەگەرمەی شەرە ناوخۆیەکانیش کەی بەرپرسێکی یەکێتی کە ئەو هێزە زەبەلاحەشی لەپشت بوو ، بەئاستی ڕۆژنامەنوسێک لەناو نیشتمانەوە خەتە سورەکانتی وەک ئێستا نهبەزاندووە. ئاخر چەندین جار لەئاستی هەرە باڵا هەولتان دا گۆڤاری لڤین لەناو نیشتمان و کوردستانپۆست لەدەرەوە بێ دەنگ بکەن ، سەرکەوتو نەبوون ، ئیتر چۆن دەتوانن گەلێک بێ دەنگ بکەن کە زۆرینەی لەئاست رەفتار و تاوان و چەواشەکاریەکانتان بەرەو ئەو ئاقارە سیاسییە دەروات؟ . ئه‌مه‌ش سه‌ره‌تایه ، که ئه‌گه‌ر پارتی کۆتایی به‌و عه‌قلیه‌ته کۆنه‌ی نه‌هێنێت ، روبه‌روی چاره‌نووسێکی مه‌ترسیدار ده‌بێته‌وه ئیتر بائەمڕۆ تەپڵی سەرکەوتن لێ بدات، مێژویی نزیک یان دوور راستییەکان وەک ئاوێنە دیار دەخات ، ئاخر چه‌ندین ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ئه‌و وته و قسانه ده‌نووسرا یه‌کێتی هه‌ستی پێ نه‌ده‌کرد تا بوه هێزێک، که ئه‌گه‌ر نان برانی ئه‌ندامانی نه‌کردبایه چەکیک ئه‌وا به‌ره‌و ئاشبه‌تال و شکستی سیاسی گه‌وره ده‌بووه‌وه .
دواتر رۆژ لەدوای ڕۆژ گەل بەگشتی و هێزە ئۆپۆزیسیۆنەکان بەتایبەتی لەسەر بەرتەسککردنەوەی دزینی داهاتی گەل بەدەست پارتی ویەکێتی زیاتر وبەهێزتر دەبن .پارتیش بەپلەی یەکەم لەسەر ترس و دۆلار بەخشین دەژیت .
ناکرێت لێرەدا ئاماژە بەتاوان وناپاکیەکی تری پارتی ، بەرامبەر تاکی کورد نەکەین ، ئەویش بلاو کردنەوە و پەیرەو کردنی ڤایرۆسی ساختەکاریە لەدەنگدان، بەرادەیەک ئەمڕۆ بۆتە سیما و کەلتورێکی هەلبژاردن، کە ئەم جارە لەکوردستان پەڕیەوە بۆ ناو حزبە عیراقیەکانیش، ئەو قەیرانە سیاسییەی ئەمڕۆ عیراق بەگشتی توشی بووه، کورد لەکەرکوک کورسی کەمتر هێنا ، بەهۆی ساختەکاری بەربڵاوی سونەکان لە پارێزگای کەرکوک ، چونکه ئه‌وه ڤایرۆسی ساختەکاری پارتی بوو کە لەناوچەکە چاندی ، که بەهۆکاری ئەوەی هیچ لایەنێکی ئۆپۆزیسیۆنی کوردی و به هێزە ئەمەریکیەکانیشهوه ڕێگایان بەم ساختەکاریە نەگرت. بەمەش پارتیی له پێش هه‌موو لایه‌نه‌کانی دیکه‌وه گەورەترین تاوانی دەرهەق بەئیرادەی تاکی کورد و قودسیەت و جوانی هەلبژاردن وئاستی جەماوەربونی حزبەکانی کرد. ئاخر چ تاوانێکە بەدەیان هەزار تەمەن بەسەرچوو چەندین کاتژمێر لەبەردەرگای هەلبژاردن بوەستێت، یان بەهەزاران کورد لەئەورپا سەدان کیلۆمەتر بۆ دەنگدانێک ببڕیت ، پارتیش لەم لاوە بەکۆستەر و کارمەندە ناپاکەکانی کۆمسیۆن هەزاران دەنگی ساختە پڕ بکاتەوە . کەسەرجەم هیزە ئۆپۆزیسیۆنەکان بێ هەلوێست دەرچون لەئاست دەنگدەرانیان؟
ماوەتەوە بلێم هەر لایەنێک بیەوێت گۆرانکاریی لە بارودۆخی سیاسیی کوردستاندا بکات، دەبێت ڕێگایه‌کی نوێ بگرێتە بەر بەتایبەتی لەبەرامبەر پارتی، چونکە تاڵەبانی گوتەنی ئاسا: پارتی لەگەل وڵاتی چینیشدا هەڵبژاردن بکات لێی دەباتەوە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست