پۆڵا سه‌عید لهسهرخهزوری 31ی ئابی خۆی کرد
Tuesday, 05/01/2010, 12:00
ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێکه له‌کوردستانی نوێ، پۆڵا سه‌عید نامه دوای نامه ، له‌سه‌ر هاوڕێ و هاوکارانی دوێنێی کوردستانپۆست له به‌خشینی تۆمه‌ت و ناپاکی له ماڵپه‌ری دوژمنه‌که‌ی دوێنی و دایه گه‌وره‌که‌ی ئه‌مرۆیدا بڵاو ده‌کاته‌وه .
ئه‌وه‌ش هه‌موو که‌سێک خاوه‌ن قه‌له‌م و ویژدان ئازار ده‌دات، ره‌خنه گرتن له‌م ناپاکیه ، هیچ به‌ند نییه به‌وه‌ی ره‌خنه‌کانی ئه‌و له‌سه‌ر گۆرانه یان کوردستانپۆست به‌ئاستی ئه‌وه‌ی نمونه‌یه‌کی تری قێزه‌وه‌ندی و ناپاکێکی قه‌له‌مێکی تره ، که له‌پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی مادی و ره‌خنه گرتنێک له‌سه‌ر خه‌زوری جار بۆ شه‌ری واترلۆی خۆی ده‌دات و سڵ ناکاته‌وه له دانی هه‌ر زانیاری ووشه و تۆمه‌تێک دژ به چه‌ندین هاوڕێ و هاوسه‌نگه‌رانی دوێنێ، گریمان 100% زانیاریه‌کانی دروستیش بێت ، چۆن مرۆڤ ئه‌و ناپاکیه ده‌کات؟ بۆیه لێره‌دا چه‌ند خالێک ڕیز به‌ند ده‌که‌م.
1. هه‌موو ئه‌و زانیاریی و هۆکارانه‌ی بۆته هۆکاری ئه‌و هه‌لگه‌رانه‌وه ئه‌خلاقیه‌ی پۆڵا سه‌عید، وه‌ک خۆشی له‌نامه ئابروبهرهکهی له کوردستانی نوێ‌دا ئاماژه‌ی پێکردووه ، که کوردستانپۆست داوای لێ بوردنیان له لۆمای خێزانی نه‌کردووه له‌سه‌ر ئه‌و نووسینه‌ی له‌سه‌ر باوکی ژنه‌که‌ی، واتا خه‌زوری نووسراوه، که‌چی زۆر قێزه‌وه‌ندانه له‌شوێنی تر ده‌ڵێت من له‌سه‌ر فیکر له گۆران ههلگهراومهتهوهو به‌ناوی خوازراو شت ده‌نوسرێت ... پرسیار ئه‌وه‌یه به‌پێی گوته‌ی خۆت 8 ساڵه ده‌یان بابه‌ت له‌سه‌ر خه‌ڵکی، لههاوشیوهی خه‌زورت نووسرا، بۆچ رۆژێک هه‌ستت نه‌جوڵا و ره‌خنه‌ت نه‌گرت، ئه‌گه‌ر دژ به‌و دیاردهیهیت؟ یان بۆچ له ململانێکردن له گه‌ل گۆران ، سه‌نگه‌ری یه‌کێتیت هه‌لبژارد ، که 8 ساله تۆ ده‌لێی ئه‌م حزبه بهسهرۆکهکهیهوه ناپاکه؟ نه‌ده‌کرا وه‌ک ده‌یان ئه‌ندامی تر، که له گۆران دور ده‌که‌ونه‌وه له ده‌یان که‌ناڵی تری میدیایی شت ده‌نوسن تۆش هه‌مان ڕێبازت هه‌لبژاردایه!؟ . تۆ بلێی کوردستانپۆست وه‌ک مسته‌فای حه‌سه‌ن گه‌وره بواری پێ نه‌ده‌دای ره‌خنه‌کانت له‌سه‌ر گۆران بنووسی؟ دواتر چ ئهخلاقیهتیكه تۆ تادوێنی نه‌وشیروانت کردبووه مارتن لۆسه‌ر، ئه‌مرۆش له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی نووسینێک، له ژووری پێشمه‌رگه دێرینه‌کانی گۆران له‌سه‌ر پێشمه‌رگه دێرینه‌کانی تاله‌بانی نووسراوه و له‌مالپه‌ری کوردستانپۆست بلاو کراوه‌ته‌وه ، ته‌نانه‌ت بێ ئه‌وه‌ی ناوی خه‌زورت بهێنرێت، جاری شه‌ڕی مان و نه‌مان به داڕمانی ئه‌خلاق له‌گه‌ل گۆران و کوردستانپۆست و هاوڕێکانی دوێنێت ده‌ده‌ی؟ ئاخر مرۆڤی رۆشنبیریی خاوه‌ن مۆرال که سه‌نگه‌ر ده‌گۆرێت بهمۆرالهوه سه‌نگه‌ر ده‌گۆرێت، ده‌یان شوێنی تر هه‌بوو ململانێی خۆتی تێدا بکه‌یت . به‌ڵام ئه‌وه‌ی جه‌نابت هیچی که‌متر نییه له31ی ئابه‌که‌ی پارتی، که‌له‌پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی حزبی و که‌سێتی په‌نای بۆ سوپای ئه‌نفال و خوێنی نه‌ته‌وه‌که‌ی برد .
2. به‌ر له تۆ ده‌یان نووسه‌ری وه‌ک حه‌مه‌سه‌عید وم هاباد و نوره‌دین وه‌یسی و ره‌فیق سابیر .... چوونه‌وه باوه‌شی ده‌سه‌ڵات و هه‌ریه‌که‌ی به‌پله‌یه‌ک ئاشبه‌تاڵی له‌وته‌کانی دوێنێی خۆی کرد ، که‌ئه‌مرۆ ئه‌وه‌ی کاریگه‌ری بێت له‌سه‌ر تاکی کوردیان نه‌ماوه . به‌لام که‌سیان وه‌ک نموونه‌ی تۆ ناپاکییان به‌رامبه‌ر قه‌له‌م و هاوڕیکانیان نه‌کرد ،که هه‌رچی نهێنی بزانێت به زیاده‌وه‌ش ئاراسته‌ی ده‌زگا مه‌ترسیداره‌کانی یه‌کێتی بکات ، به‌نمونه نه‌ژادی حاجی ئیبراهیم که‌سێکه له کوردستان ئه‌ندامێکی ستافی کوردستانپۆست ، هه‌رچی زانیاری بزانیت له‌سه‌ری بڵاو ده‌که‌یته‌وه، ئه‌مه‌ت به‌ئاشکرا راگه‌یاندوه تۆ بڵێێ چه‌ند کاری سیخوڕی ترت کردووه؟ به‌م نمونه‌یه وه‌ک ئه‌و کۆنه پێشمه‌رگانه نایێته پێش چاو که ته‌سلیم به رژێم ده‌بوونه‌وه هاوڕێکانیان له ڕێکخستن ده‌خسته به‌رپه‌تی سێداره، پێشمه‌رگه‌ش له‌نیوه شه‌ودا ده‌دایه به‌رگولله وجه‌سته‌ی پێرۆزیانی به‌ره‌و دائیره‌ی ئه‌من ده‌هێنایه‌وه. من پێم وایه ئه‌گه‌ر نه‌ژاد له‌ئاینده‌ش هه‌ر شتێکی لێ به‌سه‌رهات ئه‌وا ئه‌و پۆلایه تاوانباره به‌رامبه‌ری؟
3. مڕۆڤی خاوه‌ن مۆڕال که رووداوێک یان دیارده‌یه‌ک له‌ناو حزب یان گروپێک ده‌بینێ یه‌کسه‌ر هه‌لوێست ده‌رده‌بڕێت، نه‌وه‌ک له سه‌ر مه‌سه‌له‌یه‌کی شه‌خسی خۆی هه‌لوێست وه‌رده‌گرێت ... له نمونه‌ی پۆلا که ره‌خنه‌یه‌ک له خه‌زوری گیراوه 31ی ئاب ئاسا، په‌نا بۆ دوژمنی دوێنێی ده‌بات. بۆیه لێره‌دا ده‌پرسین ئایا نه‌وشیروان مسته‌فا ئه‌گه‌ر پاره‌ی داوه‌ته کوردستانپۆست بۆ یه‌کجاریش له‌و 8 ساڵه دژی نه‌وه‌ستاوی یان هه‌ڵوێستت نه‌بوو؟
یان که به‌ناوی خوازراوه‌وه شتی نووسیوه بۆچ ئه‌وکات بهمارتن لۆسهرت له‌قه‌له‌م ده‌دا؟
4. له‌سه‌ره‌تای دروستبوونی چاک، که من کاری تیا ده‌که‌م ، هه‌ندێ ئه‌ندام به‌تایبه‌تی دوای 2006 هه‌مان ره‌فتاری پۆلایان له‌به‌رامبه‌ر ئێمه ئه‌نجام دا ، له‌به‌خشینی تۆمه‌ت که سه‌ر به‌ده‌سه‌لات و ده‌زگا سیخور و سه‌ر به حزب و لایه‌نی ترین، پاره وه‌رده‌گرین ، به‌لام ئه‌وا ده‌بینن به‌تێپه‌رینی ڕۆژگار هه‌مویان شه‌رمه‌زار بوون، چونکه مێش هه‌بوایه کردبویانه گامێش. بۆیه به‌گومانه‌وه سه‌یری ئه‌و جۆره تۆمه‌تانه ده‌که‌م، که له‌حاله‌تی ههلچونهوه رووده‌دات. ئاخر به‌س ئێمه ده‌زانین به چ مالویرانیهک چاک و ئه‌ندامه‌کانی خه‌بات ده‌که‌ن، که‌چی تۆمه‌تیش ته‌واو نابێت هه‌ر ماوه ماوه به‌شوی سیاسی حزب و ئه‌ندامانیشی به‌پرسێک ده‌درێین؟ به‌داخه‌وه ئه‌مه که‌لتورێکی یه‌کجار قێزه‌وه‌نده له‌ناو ڕۆشنبیرو لایه‌نه سیاسییه‌کان بوونی هه‌یه له دابه‌شکردنی تۆمه‌تی سیاسی وجاسوسی له‌ململانێ کردنی سیاسی‌دا.
5. خالی کۆتایمدا ئه‌وه‌یه هه‌مومان ده‌بینین هه‌ندێ ئه‌ندامی گۆران کوردستانپۆستیان کردۆته شوێنی ئازاردانی نه‌یاره‌کانیان، به‌ڵام ئایا ناوه خواستراوه‌کان ، نهوشیروانهکانن؟ یان ئه‌ندامی تریانه، ئه‌مه گرنگه بۆ ئێمه‌ش بزانین ، چونکه مادام مالپه‌ری سبه‌ی ده‌یه‌وێت به‌ڕێبازی زمانی گوڵ خه‌بات بکات، گرنگه بزانین ئایا به‌رپرسانی گۆران، به‌راستی ئه‌وانن به‌ناوی خواستراو دژ به زمانی گوڵه‌که‌ی خۆیان کارده‌که‌ن؟ . پرسیار ئه‌وه‌یه، تۆ ده‌ڵێی وایان کردوه‌و و ئه‌ندامی ستافی کوردستانپۆست بووی تا سالی 2008 ، بۆ ئه‌وه‌ی باوه‌ڕت پێبکه‌ین ده‌توانی بابه‌تێکی نه‌وشیروان یان به‌رپرسانی گۆران باس بکه‌یت و بڵێی ئه‌مه نووسینی نه‌وشیروانه؟ ئاخر نووسینی هه‌ر نووسه‌رێک تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه، نووسینی نه‌وشیروانیش هه‌موو که‌سێک کهبیخوێنتهوه ده‌یناسێته‌وه ؟
بۆ راستگۆیی خۆت وا باشتره به به‌ڵگه‌وه پێمان بڵێی ئه‌و بابه‌ته هی ئه‌و به‌رپرسه‌ی گۆرانه نه‌وه‌ک ته‌نها قسه فرێدان بێت ؟ دیاره به‌نده چه‌ندین جار ئه‌و تێبینی ورهخنهم له‌کوردستانپۆست گرتوه هه‌ست به‌وه ده‌کرێت هه‌ندێ ئه‌ندامی گۆران (نازانم له چ ئاستێکی به‌رپرسیاره‌تین) هه‌ول ده‌ده‌ن، شه‌ره نووسین و ته‌سفیه‌ی نه‌یاره‌کانیان لای ئێوه بکه‌ن، هه‌ق نییه به‌و شێوه‌یه بواریان پێبدرێت، به‌ڵام نه‌ک هه‌ر ئه‌وه زۆر جار هه‌ست به‌وه‌ش ده‌کرێت پاراستن و زانیاریی و به‌رپرسانی تری پارتی و یه‌کێتی ململانێی خۆیان له‌م مالپه‌ره یه‌کلایی ده‌که‌نه‌وه به‌ناردنی بابه‌ت و زانیاریی به‌ناوی خوازراو دژ به‌یه‌ک، به‌لام کوردستانپۆست به هه‌موو که‌م وکورتیه‌کانی ئه‌مڕۆ گه‌وره‌ترین مالپه‌ره که به‌رپرسان دێنه ناوی و ده‌یخوێنه‌وه وکاریگه‌ری و ترسی له‌سه‌رداناون، ده‌توانێ بابه‌ت بجوڵێنێت، ئه‌م ماڵپه‌ره پڕ به‌پێستی ره‌فتاری زۆرینه‌ی به‌رپرسانی کورده چونکه به‌رپرسانی پارتی ویه‌کێتی له‌ئاستی زمانی گول نین و تێناگه‌ن . له‌ته‌ک ئه‌مه‌ش خه‌لکێکی زۆر هه‌ست به ئارام بونی خۆی له‌و ماڵپه‌ره ده‌کات ، له دادگایی و ئازاردانی به‌رپرسه تاوانباره‌کان ئه‌گه‌ر بهقهلهمیش بێت.
ئه‌گه‌رچی قه‌ت نه‌متوانیوه یه‌ک کۆپله نووسینی ئه‌و پۆلایهش بخوێنمه‌وه ، چونکه به‌س ناو‌و وته‌ی فه‌یله‌سۆفانی ڕێز به‌ند ده‌کرد ، منیش له‌ژیانم ڕقم له‌و نووسینانه‌یه، که‌چی له‌سه‌ر باوکی لۆما به عه‌قلی خێل هه‌لوێست وه‌ربگرێت و و سیاسه‌تی که‌ره دێزه په‌یره‌و بکات.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست