کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


له‌گه‌ڵتانین گه‌ریلاکانی ده‌ته‌په‌ .....

Saturday, 12/12/2009, 12:00


ماوه‌یه‌که‌ ده‌یان بابه‌ت له‌هزرم ده‌خولێته‌وه‌ ، وه‌لێ هه‌رچه‌ند ده‌که‌م بواری نوسینم بۆ ناره‌خسێ ، یان هێزێک وه‌ک ئێستا پالم پێوه‌ نانێت ، بلێت ده‌بنوسه‌ چه‌ند وشه‌یه‌ک بۆ ‌ سه‌ر شاشه‌ی که‌یبۆرده‌که‌ت . ئاخر ئه‌وه‌ی کورد و خاوه‌ن که‌ڕامه‌ت بێت ، چۆن ده‌توانێت ئازاری خۆی له‌به‌رامبه‌ر تاوانێکی نوێی(تورکی ، ئه‌مه‌ریکی) ، به‌ نوسین وخۆپیشاندان ، ناره‌زایه‌تی نامه‌ و هاوسۆزیه‌ک دژ به‌ سه‌رۆکه‌ ره‌ش پێشته‌ درۆزنه‌که‌ی داکۆکی گه‌لان ، ده‌رنه‌بڕێت!؟ چۆن چۆن مرۆڤ ده‌توانێت دژ به‌داخستن و هه‌ولدان بۆ ‌ده‌م به‌ستنی گه‌ریلاکانی ناو په‌رله‌مانی گورگه‌ بۆره‌کانی که‌مالیزم له‌شێوازی نوێی (ئه‌ردۆگان و عه‌بدوڵلا گول) ستۆکهۆلم ئاسا نه‌یان داته‌ ‌ به‌ر هێلکه‌ی شکاو ته‌ماته‌ی ڕزی ، تۆڵه‌ی ئازاری هه‌تککراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کیان لێ نه‌کاته‌وه‌ .
مڕۆڤ چۆن ده‌توانێت بێ ده‌نگ بێت له‌ئاست ده‌یان هه‌زار ژن و منالی نیشتمانه‌که‌ی که‌ به‌رێبه‌رایه‌تی ده‌ته‌په‌ و پکک به‌رده‌وام کفنی سپیان له‌به‌ره‌ و ‌شه‌ری گه‌وره‌ترین وسه‌رسه‌خترین داگیرکه‌ری درێژ خایه‌نی گه‌لی کورد ده‌که‌ن و ڕۆژ له‌دوای رۆژ به‌ شه‌ونخونی ژنان و ماراسونی دایکانی شه‌هید، ده‌ست شکانی زارۆکی کورد و زیندانه‌ قاره‌مانه‌کان و خوێنی هه‌زاران کچ و کوری ئایدن ئەردەمی ئاسا وانه‌یه‌کی نوێ ده‌ده‌نه‌ تورکه‌کان و پێیان ده‌لێن ، ئاگاداربن ، ‌ ئه‌گه‌ر چی به‌کۆمه‌ل براو خوشکه‌کانتان ، له‌ده‌رسیم و زیلان شه‌هیدکرد ، چه‌ندین شۆرشتان له‌ دیاربه‌کرو ئارارات و ده‌رسیم وکۆچگیری کپکرده‌وه‌ ، 75 سال زیاتر زمانی زگماکتان لێ قه‌ده‌خه‌کردین ، ئه‌وه‌ ببینین گه‌ریلای قه‌ندیل و پۆت شکانه‌کانتان له‌ زاب ، خۆپیشاندانی یه‌ک ملیۆنی دیاربه‌کر و سه‌رکه‌وتن له‌ 99 شاره‌وانی ، رابونی کوردان له‌هه‌نده‌ران.
قورتان به‌سه‌ر ویستتان به‌ زیندانی له‌یلا زانا و هاوڕێکانی ترس بخه‌نه‌ ناو په‌رله‌مانتاری کوردان ، که‌چی هه‌مویان لێتان بونه‌ له‌یلا زانا . ویستتان به‌کوردی وتن له‌ناو په‌رله‌مانه‌ پڕ له‌تاوانه‌که‌تان، بێده‌نگیان بکه‌ن ، که‌چی ئه‌حمه‌د تورک سه‌رله نوێی وانه‌ی ئه‌زکوردین نامرینی پێ وتنه‌وه‌ . بۆیه‌ هه‌زار ئه‌حمه‌د تورک و له‌یلا زانا له په‌رله‌مانێتی بۆ ‌‌ زیندان ببه‌ن ئه‌و سروده‌ به‌وزمانه‌ شیرینه‌ سه‌دان جاری تر له‌ناو ئه‌و په‌رله‌مانه‌ ده‌وترێته‌وه‌ .
ئای نیشتمانم که‌چاوت به‌زۆرینه‌ی په‌رله‌مانتاره‌ کورده‌کان له‌ باشور و ‌په‌رله‌مانی عیراق ده‌که‌ویێت ، شه‌رم دادته‌ده‌گرێت ئه‌وانه‌ نوێنه‌ری کوردن ، چونکه‌ کوری حزب و پاره‌ و ئۆتۆمۆبیلن نه‌وه‌ک که‌رامه‌تی هه‌تک کراوی گه‌رمیان و که‌رکوک. به‌لام که‌ ئاوڕێک له‌باکور ده‌ده‌یته‌وه‌ ، هه‌ست ده‌که‌یت ، گه‌ریلات له‌ناو په‌رله‌مانی پڕ له‌گورگه‌ بۆری مه‌هه‌په‌ و جهه‌په‌ هه‌یه‌ که‌‌داوای نوێکردنه‌وه‌ی کوشتاری به‌کۆمه‌ڵی ده‌رسیم ئاسا ده‌که‌نه‌وه‌ . ئاخر ئێمه‌ زۆر ده‌مێکه‌ پێویستمان به‌نوێنه‌رانێکه‌ له‌هاوشیوه‌ی له‌یلا زانا و ئه‌حمه‌د تورک و سه‌باحه‌ت تونجه‌لی و هه‌ر 37 ئه‌ندامه‌که‌ی تری یاساخکراوی دادگایه‌که‌ی که‌مالیزمه‌ ، که‌ له‌ناو باره‌گا و په‌رله‌مانه‌کانیان به‌ زمانی کوردی ئاگر له‌جه‌سته‌یان به‌رده‌ن و که‌رامه‌تی تێک شکاومان بۆ ب‌گێرنه‌وه ، ‌ تابه‌نه‌وه‌کانی داهاتوو بلێین سه‌یرکه‌ن سه‌رباری زه‌لیلی سه‌رکرده‌کانی باشور ورۆژهه‌لات ، ئه‌وا ببینن جوان جوان چۆن له‌په‌رله‌مان و پایته‌خته‌کانی پڕ له‌ خوێنه‌وه‌ ، کچانی کورد شیر ئاسا په‌لاماری گورگه‌ بۆره‌ 80 ساله‌کان ده‌ده‌ن . ئه‌وان په‌ندیان له‌له‌یلا زانا وه‌رنه‌گرت ، که‌به‌زیندانی کردنی گه‌وره‌ترین ده‌ستکه‌وتی بۆ گه‌لی کورد هێنا ،یان به‌داخستنی 4 پارتی پێشوی هاوشێوه‌ی ده‌ته‌په‌ ، کورد نه‌ک کۆلی نه‌دا ، به‌لکو ئاگرێک له‌جه‌سته‌ی به‌ردان که‌ که‌ڕ ولالی کوردانی باکوری پێ هاته‌ مه‌یدان . به‌ده‌ست خۆم نیه‌ که‌چاوم به‌ گریلاکانی ده‌ته‌په‌ ده‌که‌وێت حه‌ز ده‌که‌م کرنۆشیان بۆ ببه‌م ، چونکه‌ ئه‌وانه‌ له‌سه‌نگه‌ری پێشه‌وه‌ی سه‌رسه‌خترین دوژمنی کورد ده‌جه‌نگن و هه‌موو چرکه‌ ساتێک ، یاری له‌گه‌ل مردن ده‌که‌ن . چۆن ده‌توانم له‌گه‌لیان نه‌بم که‌که‌رامه‌تی سه‌دان ساله‌ی پڕ له‌خوێنی ده‌سه‌لاتی سه‌لجوقی ئه‌رته‌غلی پڕ له‌مه‌رگ و خوێنمان بۆده‌گه‌رێنه‌وه‌ . به‌لێ ئه‌وان له‌باکور له‌ناو که‌مالیزم که‌ عه‌سکه‌رتاریه‌ت حوکمرانه‌ ، که‌چی له‌روی ئیداری ‌ کوردستانی باکوریان رزگار کردوه‌ ، به‌رپرسانی ‌باشوری کوردستانیش ، هه‌مو ناوچه‌ ته‌عریبکراوه‌کان له‌ ژێر ده‌ستی هێزی پێشمه‌رگه‌ یه‌ ، که‌چی ڕۆژ له‌دوای تێکشکان و سه‌نگه‌ر چۆل کردن بۆ ته‌ سیمایان .
ئای چ شه‌رمێکه‌ خۆم پێ کوردی نه‌ته‌وه‌یی بێت ، که‌چی چه‌ند کاتژمێرێک له‌ته‌مه‌نم دژ به‌و پیلانه‌ نوێیه له‌ناو ئه‌و ئه‌ورپایه‌ دیموکراسیه‌ به‌ ده‌نگ یان به‌ نوسین و یاداشتێک نه‌خه‌مه‌ کۆلمه‌وه‌ بلێم ئه‌ی گه‌ریلاکانی ده‌ته‌په‌ ، تا ئێوه‌ خاوه‌ن ئه‌و که‌رامه‌ته‌ نه‌ته‌وه‌یه‌ بن ‌و ئازاری گورگه‌ بۆره‌که‌مالیسته‌کان بده‌ن له‌گه‌لتانین له‌گه‌ڵ !؟

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە