کفرە سیاسیەکە لەکوێ یە ، بڵێین بادەسەڵاتی بنەماڵەی بارزانی وتاڵەبانی بەس بێت
Thursday, 10/02/2011, 12:00
بڵاو کردنەوەی هەزاران بەلگە و دۆکمێنتی نهینی لەلایەن ماڵپەری ویکلیکس ، دەیان وڵات و سەرکردە ی جیهانی توشی هەژانکرد ، هاوکات لەچەندین وڵات بە شێوازی جۆراو جۆر شٶڕش و ڕاپەرین دەستی پێکردوە ..
دەکرێت لەسەر ئەم ٢ ڕوداوە گەورە یە بلێین
١.ویکلیکس نیشانی دا ماڵپەرو ڕۆژنامەیەک دەتوانێ جیهان بهەژێنی و کاریگەری ڕیشەیی لەسەر ردواوەسیاسیەکان هەبێت .
٢.شۆڕش ڕاپەرینەکانی میسرو تونس نیشانی دا ، لەگۆڕینی هاوکێشە سیاسیەکان، ڕۆڵی حزب و سەرکردە سیاسیە کلاسیکیەکان ، بەرەو خۆر ئاوابون دەڕوات . بەهۆکاری ئەوەی شۆڕشی تەکنەلۆجیا نەوەیەکی هوشیاری هێناوەتە مەیدان وسەرکردایەتی نارەزایەتیەکان دەکەن ، کە وەک قۆناخی کۆن دام ودەزگا سەرکوتکەرەکان ناتوانن سەرکردەی نارەزایەتیەکان بناسنەوە تابیانخەنە زیندانەوە .
لەناو ئەم ٢ روداوە گەورەدا ، لە کوردستانی باشور تائێستا بەدەسەڵات وزۆرینەی بەناو ئۆپزسیۆن و ڕۆشنبیرو ڕێکخراوە مەدەنیەکان کەمترین کاریگەری وگۆڕانی لێ دەبینی !؟
لەدوای بەیانامە ٧ خاڵیەکەی گٶرانیش زۆرینەی حزب و ڕێکخراوەکان ، بەدەیان پاساوی هاوشێوەی دەسەڵات کەوتنە گیانی سەرەتای گۆڕینی ١٩ سالەی پڕ لەتاوانی بەرپرسانی سیاسی پارتی ویەکێتی ،تەنانەت بوێریان بەئاستی خەلکی سڤیل و خەنجەر لەپشتی یەمەنی و ئوردنیش نەبوو بڵێن گۆرێنی سیستەمی سیاسی ئەرکێکی بەپەلەی گەلە . ئەم ڕەفتارە هەلپەرستانەیەش بووە هۆکاری ئەوەی دەسەڵات بۆ ماوەی کاتی لەقۆناخی داکۆکی بکەوێتە هێرش بردن، لەوچرکەساتەی بەپێچەوانەوەیە قەڵای دیکتاتۆریەکان یەک لەدوای یەک دەروخێت .
هاوکات لەتەک شکستە گەورەکەی بەرەی دیکتاتۆریەت لەتونس و نزیکبونەوەی زەنگی سەرکەوتنی قارەمانەکانی میسر کەشەرمەزاری دەیان ساڵەی کۆیلەبونیان بەرامبەر سیستەمە دیکتاتۆریەکان سریەوە و ئەمڕۆ ش بونەتە قوتابخانەی بەرخۆدان بۆدەنگە ئازادیخوازەکان و کاریگەریان لەسەر گەنجانی عەرەبی لە جەزائیر و سوریا ویەمەن و ئوردن هەیەو، بەشێوازی جیا خەریکە گڕی شٶڕش لەم ولاتانەش دەست پێ بکات و لەیەمەن و ئوردنیش بەئاشکرا خۆپیشاندان بۆ گٶرینی سیستەمی سیاسی ولات دەستی پێ کردوە ... وەلێ لەیادمان نەچێت تێکشکانی دەسەڵاتی حوسنی موبارەک گەورەترین قەڵای دیکتاتۆریەت تێکدەشکێ
دەسەڵاتی کوردی گەرچی ئەمڕۆ بەهەمان ئەقڵی ژەنگاوی کۆنی سەرباری ئەو هاوکێشە جیایانە بەردەوامە لەسەر هەرەشە و چەواشەی خەلک ، بەڵام دەبێت لەوە گەلحۆتر نەبێت ، بزانێت ئەگەر %١٠٠ وەک میسرو تونسیش نەبێت ئەوا لە %٨٠ لەخاڵە جەوهەریەکانی سیستەمی موبارەکی و زین عابدینیان لە لوتکەی گەندەڵی و بەبنەمالەکردنی حزب و حکومەت و سەرهەلدانی توێژێکی کەمی مافیایی لەسەر داهاتی گەل و بونی نەوەیەکی گەنج لەناو شٶڕشی تەکنەلۆجیا و ساختەکاری لەدەنگدان تیایە .
بۆیە ئەگەر بارزانی و تاڵەبانی کە ٢ کەسایەتی بڕیاردەری دەسەڵاتی کوردین ، دەیانەوێت کوردستان لەوهاوکێشەیە ، بەبێ توندوتیژی تێپەڕێ ، پیویستە بەپەلە کۆمەلێک گۆرانکاری ریشەیی لەخۆیان دا بکەن . بەتایبەتی کۆتایی هێنان بە قورخکردنی پێگە سیاسی و ئابوریەکانی دەسەڵاتی بنەماڵەی بارزانی وتالەبانی لەحزب و حکومەت و گەڕانەوەی داهات و موڵک وماڵی ١٩ ساڵەی دزراوی گەل و ڕیزگرتن لەیاسا ....
بزوتنەوەی گۆرانیش تەنیا وەک هێزێکی ئۆپزسیۆن ڕێکخراوەو بەشێکە لەدەنگی ناڕازی گەل نەوەک گشت . جونکە ئەوا دەبینن هاوشێوەی ١٧ پارتەکەی ڕێگای مەسیف/هەولێر ، سەرجەم پارتە سیاسیەکانی میسڕ لەژێر وێنەکەی موبارەک کۆدەبنەوە ، بەڵام هەر لەم چرکەساتدا بەملیۆنان گەنج لەمەیدانی تەحریر داوای لەگۆرنانی موبارەک دەکەن .
لەیادتان نەچیت گەنجێک لەمیسر (وائیل غەنیم) لەژیانێکی بەهەشت ئاسا دەژیا ، وەلێ ئازاری گەلەکەی و چیرۆکی شەهید بونی هۆڤیانەی خالیدسەعید گوێبیست دەبێت ، لاپەرەیەکی لەفەیسبوک دەکاتەوە ، بۆئەوەی سەرەتایەکی نوێ لەژیانی سیاسی میسر دەستپێ بکات ، بەڵی ٥ مانگ لەمەوبەر بەتەنیا دەستی پێکرد . وەلێ ئەمڕۆ بۆتە گوتەبێژی شٶڕشی گەنجان . بەڵێ ڕۆژی ٢٥ جانیوەری لەیەکیک لەگەرەکە هەژارەکانی میسر ١٥٠ گەنج کۆبۆنەوە ودیواری ترسی ٣٠ سالەی دەزگاسەرکەوتکەرەکانیان تێكشکاند ،کەچی ئەمڕۆ بونەتە دەیان ملیۆن و سەرجەم سیستەمە دیکتاتۆریەکانی ڕۆژهەلات هاریکاری دەسەڵاتی حوسنی موبارەک دەدەن ، بەلام ئەوان ڕۆژ لەدوای ڕۆژ لە سەرکەوتنی یەکجارەکەی نزیک دەبنەوە . بۆیە تازووە هاوشێوەی عەلی عەبدوڵا سالح و موبارەک وەرنە سەرشاشەکانی تێڤێ و پەیمان بدەن چیتر خۆتان و مناڵاکەناتان جڵەوی دەسەڵات لە پێگە سیاسی و ئابوریەکان ناگرنەوە دەست . دەزانم ئەمڕۆ گاڵتەتان بەو وشانەدێت ، بەڵام ئەوەی ئیستا بەوشە دەیڵێیین سبەی بەهوتاف لەناو بارەگاکانتان دەگوترێت ، چونکە مەحاڵە بەو هاوکێشە سیاسی و رەفتارانەی ئێوەو ئاستی هوشیاری خەڵکی کوردستان وەبزانن وەک ئیسرائیل بێ کێشە دەردەچن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست