بکوژی سه‌رده‌شت و شکسته گه‌وره‌که‌ی پارتی ؟
Monday, 17/05/2010, 12:00
ڕۆژنامه‌نوس و خوێندکارێک ، به‌به‌رچاوی هاوڕێ و" پاسه‌وانه‌کانی کۆلیژ " به‌لێدان ، سواری ئۆتۆمۆبیلی مه‌رگی ده‌که‌ن ، هاوڕێکانی بۆ ڕێگرتن لهمالئاوایی ئه‌م خۆشه‌ویسته‌یان ، ئاگاداری ، به‌رپرسه جل زه‌یتون وبۆین باخ له‌مله به منگه منگه قسه‌که‌ره‌کان ده‌که‌ن ، که‌چی دوای تێ په‌ڕینی 11 خالی" بازگه‌ی ڕێگرتن له تاوان". وه‌ک په‌یامێک بۆ کۆیله‌کردنی پیره هه‌ولێر و مه‌مله‌که‌ت ، 2 گوله‌ی له‌ده‌مه پڕ لهبوێرهکهی ده‌ده‌ن . سه‌رباری ئه‌وه‌ی ، ئه‌و ده‌نگه یاخیه‌ی شار ، به‌ر له‌مه‌رگی ، په‌یام، به‌مه‌مله‌که‌تی ترس و تۆقان ده‌گه‌یه‌نێ . که‌چی پارتی ، له‌ڕێگای قه‌له‌مه زه‌رده‌کانی و به‌یانامه‌که‌ی مه‌کته‌بی سیاسی (پڕ له‌په‌یامی مه‌رگ و مالوێرانی) ده‌لێت ، په‌نجه‌ی تاوانم بۆ درێژ مه‌که‌ن ؟ ئاخر چ مه‌نتقێکه ، تاوانێک کۆمه‌لگای کوردی و ناوه‌نده مرۆڤ دۆسته‌کان بههژێنی و دنیایه‌ک گومان له‌سه‌ر ده‌زگا به‌رپرسه‌کان هه‌بێت ، که‌چی مۆره بکه‌یت و بلێێت نابێت داوای ده‌ست له‌کارکێشانه‌وه ی (به‌رپرسانی زانکۆ و پۆلیس و ده‌زگای پاراستن ) بکرێت . کاتێک سه‌رۆکی پ‌ک‌ک ،له‌ولاتی یۆنان ژیانی نه‌پارێزرا ، لهکینیاش به‌ده‌ست و چاوی به‌ستراو ، ته‌سلیم به میتی تورکیا کرا ، نیوه‌ی حکومه‌تی یۆنان ده‌ستیان کێشایه‌وه. بۆیه ئه‌گه‌ر ده‌لێن" ئێمه‌ش تیرۆرمان نه‌کردوه" ، وه‌ک پره‌نسیبێکی دیموکراتی ، نه‌تان توانی گیانی ڕۆژنامه‌نوسێک ڕزگار بکه‌ن ،پۆلێک به‌رپرس ده‌ست بکێشنه‌وه ؟
2. چه‌ند ساڵێکه دوای هه‌ر تاوانێک دژ به قه‌له‌م ، به‌رپرس وده‌زگا به‌رپرسه‌کان ئیدانه‌ی ده‌که‌ن ، لیژنه پێک ده‌هێنن ، که ئاکامه‌که‌ی ته‌نیا بۆ کپکردنه‌وه‌ی ڕق و توره‌یی خه‌ڵکه . بۆیه له‌به‌رپرسان ده‌پرسین . لیژنه‌ی فایلدار ، مۆلک مالی به‌رپرسان ، ئازادکردنی فرۆکه‌وان (تارق ره‌مه‌زان) ، لیژنه‌ی لێکۆلینه‌وه له‌سۆرانی مامه حه‌مه ..به‌چی گه‌یشت و کێ تاوانباری سه‌ره‌کی ده‌رچوو !؟ ئه‌م که‌لتوره ته‌نانه‌ت له گه‌مه سیاسی و موخابه‌راتیه جیهانیه‌کانیش هه‌ندێ جار ده‌بینرێ ، نمونه له لێکۆلینه‌وه له تیرۆری ره‌فیق حه‌ریری ، ولاتێک و گه‌وره‌ترین ناوه‌ندی جیهانی (نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان) سه‌رپه‌رشتی ده‌کات ، به‌لام به‌هۆی گه‌مه سیاسیه‌کان ، نه ولات نه تاوانباره ، راستیه‌که ئاشکرا بووه ؟ ده‌سه‌لاتی کوردیش که دادگا و یاسا به‌ده‌ست حزب و پۆلێ به‌رپرس بێت ، قه‌ت چاوه‌ڕێی ئاشکرابونی تاوانباره راسته‌قینه‌کانی تیرۆری ڕۆژنامه‌نوسان مه‌که‌ن ؟ مه‌گه‌ر له‌گۆرینی هاوکێشه‌یه‌کی سیاسی ، دۆسیه‌کان ههڵبدهدرێتهوه . به‌کورتی هه‌مان په‌ندی کوردی ده‌گرێته‌وه ، قه‌رز کۆن ده‌بێت به‌لام له‌یاد ناکرێت. ئه‌وه‌ی له‌م ململانێیانه ده‌یکه‌ین ،شه‌ری پیرۆزه له پێناوی ئازادی وپاشه‌کشه یه به گه‌رانه‌وه‌ی تارمایی به‌عس .
3. که په‌نجه‌ی تاوان له تیرۆری سه‌رده‌شت بۆ پارتی درێژ ده‌کرێت ، پێوسته به‌فاکت و دور لهههلچون وه‌ڵام بداته‌وه . نه‌وه‌ک بهبهیانامهی ، خوێناوی و درێژه‌دان به‌سیاسه‌تی زه‌بروزه‌نگ !؟ بۆیه ئه‌و هێرشه راگهیاندهی بۆسه‌ر گۆران و ده‌نگه ئازاده‌کان هیچ له ته‌می گومانه‌کان ، ناڕهوێنتهوه به‌هۆکاری
باکگراوندی سیاسی ئێوه‌و یه‌کێتی پڕه له‌تیرۆری سیاسی.
شێوازی تیرۆره‌که ، به‌رۆژی روناک و راپێچی له‌به‌رده‌م زانکۆ ، بێده‌نگی پاسه‌وان ، تێپه‌ڕینی 11 بازگه‌ی حکومی ، نوسینه‌کانی سه‌رده‌شت ، گوله دان له‌ده‌می .... بۆیه ئاسته‌مه هه‌ر هۆنینه‌وه‌ی چیرۆکێک ، وابهسانایی گوێکانمان به‌به‌لێ ده‌نگی بۆ بدات ؟ ئاخر کێ ده‌توانێت 11 بازگه تێ په‌ڕێنێ ؟
هێزێکی ئه‌مه‌ریکی ، به‌رپرسێکی باڵای پارتی بێ ئاگاداری حزبه‌که‌ی (ئارگهنهکۆنهی) ،ده‌سه‌ڵات
4. پارتی ویه‌کێتی ، له‌بڕی خوێندنه‌وه‌یان بۆ ئه‌و ده‌نگه ناره‌زایه‌تیانه ی ، که‌ڕۆژانه له‌هه‌ڵکشانه . (سه‌رباری زۆر شێواز بۆ کپکردنه‌وه‌ی) ، یان هه‌ست نه‌کردنیان که ئازاردانی ده‌نگه ئازادیخوازه‌کان ، ده‌نگه جیهانیه‌کانیش ده‌جولێنێ، هوشیاری خه‌ڵک گۆراوه ، زه‌مه‌نی بریاری ئه‌به‌دی پۆلێ به‌رپرس و هه‌ره‌شه به ملپه‌ڕاندن به‌سه‌رچوو ، که‌چی ئه‌فسۆس هه‌مان که‌لتور درێژه ، پێ ده‌ده‌ن . ئاکامه‌که‌شی باجی گه‌وره خۆیان و کێشه‌ی کورد له‌ناوه‌نده جیهانیهکان ده‌یدات .
که‌ئه‌گه‌ر به‌راوردێک له‌نێوان ره‌فتاری رژێمی سه‌دام و ئه‌و ره‌فتارانه‌ی ئیستای پارتی بکه‌ین . هه‌ردولا خالی هاوبه‌شیان هه‌یه وه‌ک
به‌هۆی کۆمه‌لێک فاکته‌ره‌وه ئیمڕۆ پارتی ، ده‌سه‌لاتی پله‌یه‌کی باشوره ، له‌خۆبایی بونهکی زۆر گرتویه‌تی ، به‌کۆمه‌لێک فاکته‌وه له‌تیرۆری سه‌رده‌شت ده‌ستی تاوانی بۆ درێژ کراوه ، له‌بڕی چاره‌سه‌ر (لادان و سزای پۆلێ به‌رپرس) جاری جه‌نگ و زه‌بروزه‌نگی داوه .... ئاکامه‌که‌ی شکستێکی گه‌وره به‌ڕیوه‌یه
سه‌دامیش له‌دوای کۆتایی جه‌نگی له‌گه‌ل ئێران ، له‌خۆبایی بوو ، کوێتی داگیرکرد، نه‌کشایه‌وه ، جاری شه‌ری دا . ولاته‌که‌ی به‌وێران دا و خۆشی له‌کونێکه‌وه به‌ره‌و زیندان و په‌تی سێداره بردرا .
بۆیه ئه‌گه‌ر په‌روه‌ندی شه‌هید سه‌رده‌شتیش نه‌بوایه. مادام ناعه‌داله‌تی کۆمه‌لایه‌تی و عه‌قلی داخراو ونه‌گۆڕ هه‌یه نارهزایتیهکان ههردهتهقیهوه .. له‌وه‌ته‌ی مێژووش هه‌یه ئه‌م شه‌ره به‌رده‌وامه ، هه‌موو ئیمپراتۆریه‌ت و سوپای زه‌به‌لاح و تیرۆریسته‌کان له‌دواین ئاکام تێکشکاو و رسوا بونه .
تێبینی
1. له‌گه‌رمه‌ی باره‌گا گرتنی گۆران و یه‌کگرتوو له‌هه‌ولێر و دهۆک له‌نوسینێکدا ئاماژه‌م به‌وه کرد درێژه دان به که‌لتوری زه‌بروزه‌نگ پارتی ده‌یدۆڕێنی .
http://archive.hawlati.info/pdf/2009/7/546/3.pdf
له‌دوای ئاکامی هه‌لبژاردنی 2010-03_07 ئاماژه‌م کرد که‌پارتی غرور ده‌بێت و هه‌مو لایه‌ک ده‌که‌ونه به‌ره‌یه‌ک دژی
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=7bf385fe
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست