گالته کردن به‌هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یه‌ک له ده‌نگدان به‌بارزانی
Tuesday, 21/07/2009, 12:00
بڕیار وایه له 25/07 هه‌لبژاردن له‌نێو گه‌له‌وه بۆ سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم ئه‌نجام بدرێت، ئه‌م بریاره ئه‌گه‌ر به‌هه‌ر تاکتیکی سیاسیشه‌وه، نه‌خشه‌ی بۆ داڕێژرابێت، دیارده‌یه‌کی جوانی دیموکراسیه . به‌لام، به‌هۆی دواکه‌وتویی کۆمه‌ڵگا و وترسی ده‌نگده‌ری کورد و له‌به‌رده‌ستبونی ئیمپراتۆریه‌تێکی مادی و ریکلامی 2پارتی ده‌سه‌ڵات،ئاسته‌مه له‌م خوله‌دا سه‌رکه‌وتن به‌سه‌ر بارزانی به‌ده‌ست بێت . به‌لام ناشکرێت ده‌ستخۆشی له بوێری ئه‌و 4 کاندیده،به‌تایبه‌تی (که‌مال میراوده‌لی) رکابه‌ری بارزانی نه‌که‌ین، که‌له‌نێو ده‌یان قه‌واره و حزبی سیاسی بوێرانه له ململانێی به‌رپرسی پله یه‌کی ده‌سه‌لاتن. که‌ئه‌گه‌ر سه‌رکه‌وتنیش به‌ده‌ست نه‌هێنن، به‌لام توانیان دیواری ترس و گیانی به‌ره‌نگاری له‌به‌رامبه‌ر بارزانی تێک بشکێنن .
نه‌بونی هیچ کاندیدی سه‌رجه‌م لیسته‌کانی هه‌لبژاردن جگه له (هه‌لۆی ئیبراهیم ئه‌حمه‌د) هزرمان بۆ ئه‌وه ده‌بات، که به‌رتیلدانێکی سیاسی بوو به بارزانی، به سه‌رۆکی لیستی گۆرانیشه‌وه.
له‌ته‌ک ئه‌و هه‌ڵویسته لاوازه‌ی سه‌رجه‌م لیسته‌کان، به‌ره‌یه‌کی تر ڕۆژ له‌دوای رۆژ ماهیه‌تی سیاسی خۆی دیار ده‌خات، که دوژمنانی دوێنێی بارزانین، وه له‌ته‌ک عه‌زیز وه‌یسی و زه‌که‌ریا وده‌شنێ، له‌نێو ئاپۆرای خه‌ڵک ومینبه‌ره‌کانی تێڤێ ریکلام بۆ بارزانی ده‌که‌ن!؟ راسته له سیاسه‌تدا دوژمنی سه‌رتاسه‌ری نیه . به‌لام هه‌ر چه‌نده ده‌ماره‌کانی مێشکم به‌کاردێنم، له‌مێژوی نزیکدا هزرم بۆ ئه‌وه ناڕوات، نه‌یاری دوێنی، له‌شه‌و ڕۆژێکا بانگه‌شه‌ی هه‌لبژاردن بۆ یه‌کتر بکه‌ن!؟ راسته هه‌مومان له‌گه‌ل ئه‌وه‌داین که‌ڕێگریه‌کانی به‌رده‌م شه‌ری ناوخۆ قورستتر بکه‌ین . به‌ڵام ئاخۆ ره‌واشه یاری به‌هه‌ست ونه‌ستی نه‌وه‌یه‌ک بکرێت!؟
چ ئاسته‌مێکه تاله‌بانیه‌ک 50 ساڵ شه‌ری بنه‌ماله‌ی بارزانی به‌کوری هه‌ژاری کورد کرد، ئه‌مڕۆش له‌ته‌ک عه‌زیز وه‌یسی ریکلام بۆ بارزانی بکات؟ چ ئاسته‌مێکه کۆسره‌ت ره‌سول سه‌دان هاوڕێی و هاوسه‌نگه‌ری، به بریاری حزبه‌که‌ی بارزانی شه‌هید کرابێت و ئه‌مڕۆش له‌به‌رچاوی هه‌مویانه‌وه، به‌و بارودۆخه ناته‌ندورستیه‌وه،شار به‌شار بگه‌ڕێت و بانگه‌شه بۆ بارزانی بکات؟ چ ئاسته‌مێکه پ‌ک‌ک له‌دوای چه‌ندین کێشه‌و ململانێ‌یان له‌گه‌ل حزبه‌که‌ی بارزانی و هه‌لسه‌نگاندن و ووتنی ده‌یان چیڕۆک له‌سه‌ر حزبه‌که‌ی بارزانی ئه‌مڕۆ (موراد قه‌ره‌یلان)ریکلامی بۆ بکات، له‌کاتێکدا له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی بارزانی، لیستی هیوایان داخسترابێت؟
چ ئاسته‌مێکه لیستی ئازادی و عه‌داله‌ت سه‌رباری ئه‌وه‌ی کاندیدێکیان بۆ سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم نه‌بوبێت، که‌چی له‌زاری ئه‌ندامێکی ئه‌و لیسته بلێین هه‌موو ئه‌گه‌ره‌کان ئه‌وه‌یه که ده‌نگ ده‌ده‌ین به بارزانی؟ یان لیستی چاکسازی وخزمه‌تگوزاری رارا یانه هه‌لوێست ده‌رببرن!؟ ئه‌مه باس له د.مه‌حمو د عوسمانیش ناکه‌ین، که‌ده‌نگ ده‌داته بارزانی به‌لام ده‌نگ به‌لیستی کوردستانی نادات!؟ یان ڕۆشنبیری وه‌ک ره‌فیق سابیر که‌ئه‌وکاته‌ی خه‌لک له‌م ده‌سه‌ڵاته نه‌هاتبوه ده‌نگ ئه‌و وشه‌کانی ده‌می ونوسینی پڕ له‌ره‌خنه بوو، که‌چی ئه‌مڕۆ بانگه‌شه بۆ لیسته‌که‌ی بارزانی ده‌کات!؟
چ مه‌رگه‌ساتێکه دنیایه‌ک لیست، کاندیدێکی لیسته‌که‌ی پێ شیاو نه‌بێت بۆ سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم؟ تۆ بڵێی بارزانی له‌ته‌مه‌نی سیاسی خۆی داکۆکیکه‌ری هه‌ژاران و موسلمانان و خه‌لکانی نه‌ته‌وه‌یی و کوردانی به‌شه‌کانی تره بۆیه ئه‌و هه‌مو لیسته ده‌نگی پێ ده‌ده‌ن؟ یان گاڵته جاریه‌که‌ی مه‌حمود عوسمان، که‌ده‌نگ به‌بارزانی ده‌دات به‌لام به‌لیستی کوردستانی نادات ! مه‌گه‌ر ئه‌و لیسته که‌سایه‌تی ژماره یه‌کی له 18 ساله‌ی ته‌مه‌نی بارزانی نه‌بوبێت و سه‌رجه‌م ره‌فتاره‌کانی ده‌سه‌لات ناکه‌وێته ئه‌ستۆی بارزانی؟ پرسیاری سه‌ره‌کی ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر بارزانی ئه‌و کاندیده‌یه ئه‌ی ئه‌و بۆله بۆل وره‌خنه‌یه‌تان له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی ونه‌بونی عه‌داله‌تی کۆمه‌لایه‌تی وئازادی سیاسی له‌چیه!؟ مه‌گه‌ر بارزانی که‌سی یه‌که‌می بریاری سیاسی کوردستان نیه؟ . بۆیه پێشنیاز ده‌که‌م ئه‌وانه‌ی ڕیکلام بۆ بارزانی ده‌که‌ن،واباشتره خۆشیان ببن به‌پارتی.
وه‌تۆ بڵیی بانگه‌شه‌ی ده‌نگدان به‌بارزانی، له پێناوی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی گه‌له یان که‌سێتی و هه‌ڵپه‌رستیه‌وه!؟. وه ئایا که‌داوا له‌خه‌لک ده‌که‌ن، تۆ بڵێی خۆیان له‌کارته‌که‌ی هه‌لبژاردن ناوی بارزانی بنوسن!؟
ئاخر مرۆڤ ده‌توانێ ڕێز له‌ده‌نگی ئه‌و کادیره پارتیه بگرێت،که بارزانی،پێ شیاوترین کاندیده . به‌ڵام هه‌رگیز ناتوانین ڕێز له دوفاقی وهه‌ڵپه‌رستی ئه‌و که‌س و لایه‌نانه بگرین، که‌له‌پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی خۆیانه‌وه، یاریه‌کی تر به‌هه‌ستی خه‌ڵک ده‌که‌ن .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست