کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هەولێر جوڵا، پارتی دۆڕا

Tuesday, 11/05/2010, 12:00


1- بارزانی دووبارە داوای لەدەزگا بەرپرسەکان کرد ، لێکۆلینەوە لەتیرۆری دۆسیەکەی پڕ لە نارەزایەتی خەلک بکەن ، بەلام بەهۆی ئەوەی "سەرۆکی هەرێم "لەقەیرانی بێ باوەری لەناو ڕۆشنبیران دایە ، بەهۆکاری ، جێ بەجێ نەکردنی بەڵینەکانی پێشووی ، ئەوا ئاستەمە چیتر خەلک بە ووتەکانی باوەر بکەن . باشترین نمونەش ، دوای داواکردنی پێکهێنانی لیژنەش کەچی خەلک نارەزایەتیەکانی بەرفراوان بووە . ئاخر خەلک چۆن باوەر بەبارزانی بکات ، مەگەرئاکامی لیژنەکانی تری ، بەروبومێکی هەبووە !؟ لە نمونەی لیژنەی لێکۆلینەوە لە (مولک مالی بەرپرسان ، فایلدار ، وشەی میلیشیا لەلایەن عەدنان عوسمان ، دواتر لەسەر هەمان کەیس بارزانی لەبەردەم دەیان ڕۆژنامەنوس بارزانی پەیمانی دا بەدوای بکوژانی شەهید سۆرانی مامە حەمەدا بچێت کەچی وا لە سێ سالە نزیک دەبینەوە بێ ئەوەی بکوژەکانی لەگوڵ باران زیاتر چیتر ببینین ؟ بۆیە ئەگەر بارزانی دەیەوێت بروا بەوتەکانی بکەین بابفەرموێت وەزیری ناوخۆ و خوێندنی بالا دەست بکێشێنتەوە ؟ ، ئاخر لەسەر یەک کرتە فیدیۆ سەرۆکی گەورەترین پارتی ئۆپزسیۆنی تورکی (دەنیز بایکال) دەستی کێشایەوە ، بۆچ کەریم سنجاری لەسەر تیرۆری شەهید سەردەشت دەست نەکێشێتەوە ؟

2- چەند ساڵیکە بەشێنەیی گۆرانکاری سیاسی گەورە لە باشوری کوردستان هەنگاو دەنیت ، گەر چی هەوڵی زۆر درا پێشی بگیرێت ، بەلام هەیهۆ کێ توانیویەتی پێش بەرەوەرەی مێژوو بگرێت !؟ ئەگەر لە شوێن بزر و سزادانی ٣٠ سالەی کەمالی سەید قادرەوە بەرەو تیرۆرری سۆرانی مامە حەمە و هەلاتنی فرۆکەوانەکەی کیمیابارانی هەلەبجە و دەنگدانی خەلک بۆ لیستی گۆران لە ٢٥ .٠٧ بەدواوە ، تادەگاتە تیرۆری سەردەشت عوسمان ،، یەک لەدوای یەکی نارەزایەتیەکان سەیر بکەین ، ئەو هاوکێشەیەمان لا گەلاڵە دەبێت ، نەوەیەک بەڕێوەیە چیتر ناتوانێت لەبەرامبەر ، پێشێلی ئازادی ، حوکمی دوو بنەمالە ، تالانی ولات ، تیرۆری ئازیزانی . چەواشەکردنی ..بێ دەنگ بێت .
3- ئەگەر لە کۆن لە هەر حزبێکی شوعی بدرایە هەمویان وەک قاز دەیان قیقاند ، ئەوا ئەمڕۆ هەمان دیاردە ڕۆژنامەنوسانی گرتۆتەوە . ئەگەر لەنمونەی کەمالی سەید قادر بۆ سۆرانی مامە حەمە و سەردەشت عوسمان... سەیر بکەین ، هەست دەکرێت لەتەک رۆژنامەنوسانی کورد ، ڕۆژنامەنوسانی جیهان و ناوەندە مرۆڤ دۆستەکانیش هاتونەتە سەر خەت ؟ کەچی پارتی تائێستا لەسەرجەم ئەو لێکدانەوانە نەخوێندەوارانە مامەلە دەکات .
٤. . ئەگەر یەکێتی لەدەڤەری زاڵی سیاسی یەکێتی (عەلی بۆسکانی و بەکر عەلی و حەمە حەلاق و 11 هاوڕیی و مامۆستا ئەمین ... تیرۆرکرابێت ، پارتیش (رەئوف کامیل و نەزیر عومەر وئەبو نەسیر و یوسف شابۆ و ڕێناس ... شێخ ستار وسۆرانی مامەحەمە و ڕێباز و مەلا سلێمان و....دەیانی تری تا مێژووبمێنی لەگەردەن دایە .
لەتەک هەموو ئەمانە پۆلێک کەسایەتی تر کەبەنارونی وگەمەی سیاسی و موخابەراتی تیرۆر کراون لە (سلاح هەورامی ، نوری نانە کەلی ، شاپۆر و قابیل و .....
بۆیە ئەگەر کۆن دەتوانرا بەئارەزوی خۆیان ئەو قارەمانانە ، تیرۆر بکەن و کاردانەوەی بەدوا نەێێت ، ئەوا ئەو سەردەم بەسەرچوو . راستیەکانی ئەم وتانەشمان لەو نارەزایەتیە بەرفراوانانە ئێستا بەدیار دەکەوێت کەپارتی تێی کەوتوە و خوێندنەوەی بۆ نەبووە و بەعەقڵی کۆن مامەلە دەکات . کەئەگەر لەکەمالی سەید قادر ، لەخەتی سلیمانی واژوی رۆژنامەنوسان دوای تێپەرێنی ٣هەفتە کۆکرایەوە ، ، لەسۆرانی مامە حەمە لەتەک واژوو ، لە سلیمانی سەرەتای هاتنە مەیدانی ڕۆژنامەنوسان بۆسەر شەقام لەسلێمانی دەستی پێ کرد ، دواتر بەکۆمەل بەرەو هەولێر هەنگاویان نا ، بەڵام لەشەهیدکردنی سەردەشت ، نارەزایەتیەکان لە واژوو و شەقامی سلێمانی پەریەوە ، ناو زۆرینەی شارو شارۆچکەو زانکۆ و ئامۆژگاکان . بۆیە پارتی دەبێت بزانێت سەردەمی زیندانی رایات نە ئاکرێ کۆتایی هات .. زەمەنێک دەستی پێکردوە و نەوەیەکی تورە و بێزار و هوشیار دەستی پێگرتوە م کە هیز نیە بیگەڕینێتەوە دواوە ، ئەمە رەورەوەی مێژووە ، کەبەر لەپارتی دەیان سیستەمی دیکتاتۆری پەنای بۆبرد ،چارەنوسی لەتەک شەرمەزاری بەرەو لەناوچۆنیش چوو ، لەنمونەی بەعس و نازیەت و پارتە کۆمنستەکانی سۆفیەت وئەورپای ڕۆژهەڵات .
ئاخر ئەوەی ئەمڕۆ لەهەولێر رویدا ، سەرەتای تێکشکانی جەبەروت و زەبروزەنگی ١٩سالەی پارتیە لەکوردستان . کەدلنیام تازە میژویەکی تر لەم شارە دەستی پێ دەکات ، چونکە ترس و زەبروزەنگە بێ ئەندازەکانی شکا .(بەعس وەک ئیوە رەفتاری کرد ، راپەرینی ٩١ی لیهاتە ئاراوە ، کۆج رەو رویدا ، هاتینەوە شارەکان دەستمان بەراپەرین کردەوە (ترس شکابوو) . لەهەموو کارو خەباتێکیش هەر سەرەتا کەی ئاستەمە ، بەتایبەتی پایتەخت . دەزانم گالتەتان بەم وشانە دێت . ، بەلام ئەوەی دەیبینن ، لەنارەزایەتی بەرفراوان لەدەرەوە ناو نیشتمان ، نەخەونە نەیاری لەگەڵتان ، سەرەتای تێكشکان و مێژویەکی نوێیە ، بەدەست نەوەیەکەوە ، کە بەخوێنی شەهید رەئوف کامیل و ئەبوبەکر عەلی و شاپۆر و سۆران و سەردەشت و ئاودراوە ، ئیلهام لەبوێری قارەمانێتیان وەردەگرێت ، ئەوەی بۆتان ماوەتەوە ، (خۆتان بگۆڕن تا بەتەواوی نەدۆراون) کۆتایی بەزمان و رەفتاری کۆیلە و زەبروزەنگ خەلک بهێنێت ، خۆ ئەگەر درێژەتان ،پێدا ، ئەوا دلنیابن ، چۆن لەچەند دەنگێکی هەندەران گەیشتە ناو واژوی نیشتمان و دواتر شەقامە گەورەکانی سلێمانی و هەولێری گرت ، ئەوا ئەم جارەش ، ئەم نەوەیە تورەیە دەبینن چەندین ڕۆژە شەقامی لێ گرتون ، بەوتە بریقەدارو چەواشەکانتان ناوەستێ ، خۆ ئەگەر بەردەوامیش بوون لە کەلتوری تیرۆر و زەبروزەنگ بەکارهێنان ئەوا دلنیابن لەشەقامەوە دێتە ناو بارەگا مەترسیەکانتان و سەرەتایەکی نوێ لەمێژووی ئەم گەلە دەست پێ دەکات . .
ماوەتەوە ئەوە بڵێم لەناخەوە دەست خۆشی لەو پۆلە گەنجەی پیرە هەولێر دەکەم کەئەمڕۆ بوێرانە توانیان هەولێر بهەژێنن و گۆران و سەرەتا ی میژویەکی تریان بەبەرگی قەلا و منارە دا کرد ، دلنیام وهەزار جار دلنیام هەوڵی بێدەنگ کردنتان دەدەن بەلام هەیهۆ تازە هەولێر جوڵا ترسی 14 ساڵەی پارتی شکا .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە