هەولێر پێویستی بەهاریکاری یان سوکایەتی پێکردنە !....
Saturday, 12/03/2011, 12:00
بەپێی زانستی میژوو و مارکسیەت لێکدانەوە و هەڵسەنگاندنی هەر مەسەلەیەک دەبێت لێکدانەوەی کات و شوینی بۆ بکرێت ، نەوەک بە میزاج و سۆز بریاری بەسەرا بدرێت .
نەتوانینی خۆپیشاندان لەشاری هەولێر ، خەڵکێکی زۆر ، بەتایبەتی بەشێک لە نەخوێنەوارەکانی سلێمانی ، بەردەوام هەولێر بە شاری" بێهەڵوێست و ترسنۆک" باس دەکەن ، بەرادەیەک مالپەرێکی وەک نوکتە کەکەس نازانێ کێن و نوکتە دانان چیە . هەموو سنورێکی ئەخلاقی دەبەزێنێ و بە شاری حیزان ناوی دەبات . ئەم شێوە هەست بریندار کردنە ولەم کاتەدا ، زیانێکی گەورە بەو نارەزایەتیە جەماوەریانە دەگەیەنێ کەلەکوردستان لەپەرەسەندندایە ، چونکە ململانێ لەنێوان دوو شاری خۆشەویست دروست دەکات `، ئەمەش لەقازانجی دەسەڵات بەگشتی و پارتی بەتایبەتە . هەر بۆیەشە پارتی لەم بارەوە هەستی خەڵک لەناو هەولێر دەجولێنێ بۆئەوەی یەکگرتویی و هاو خەمی و چارەنوسیان لەیەکتر نزیک نەبێتەوە .
خەڵکی هەولێر لەهەمووکەس لە ئازاری ١٦ سالەی خەفەکراوی شارەکەی دەگات ، هۆکاری بێدەنگیکەشی دەتوانین بلێین، پارتی ویەکێتی بەگشتی و ٣١ی ئاب بەدواوەی بەتایبەتی ، روبەروی لوتکەی ئیرهاب و تۆقان و مالوێرانی و قوربانی دان بۆتەوە . هاوکات تاکە شارە ، شەڕی ناو خۆ وهێنانی دەبابە ، زیندانی بەکۆمەڵو ئیرهاب و تەسفیەی ململانێی ٢ پارت وو دەرکردنی هەزاران کادیری چالاکی روبەرو کراوە
ئەمە جگە لەوەی پارتی ، وەک هێزێکی تۆقێنەر لە مامەڵە لەگەل خۆپیشاندەرانی دەڤەری سەوز نەوەک زەرد دەکات . بۆیە حوکمی پارتی ئەگەر لەسەر دەڤەری سەوزیش بایە ، کاریگەری لەسەر ئاستی نارەزایەتیەکانیان دەبوو .
سەیر بکەن سەرباری ئیرهاب ، دەسەڵات بەخشین ، ساختەکاری بەربڵاو لە دەنگدان. بەلام ڕێژەی دەنگدانی پارتی بەرامبەر هەرسێ لایەنی ئۆپزسیۆن ، کەمینەیە ، ئەمە جگە لەیەکیتی و چەند پارتیکی تر . بۆیە ئەگەر ئەو هەموو خەڵکە دژە پارتیە هەبیت ئەی چۆنە ناێیتە سەرشەقام!؟ .
وەنابێت ئەو خاڵە جەوهەریەشمان لەیاد بچیت ، جولاندنی شەقام لەهەولێر، کۆتایی یان گۆڕینی هاوکێشەی سیاسیە لەکوردستانی باشور ، بۆیە پارتی ویەکێتی (بالێ تاڵەبانی) لە هیچ شارو شارۆچکەیەک ، یەکانگیر نەبن ئەوا لەهەولێر هاوسەنگەر ویەک چارەنوسن ، کە ئەم شارە نابێت نارەزایەتی تیا ئەنجام بدرێت .
دوو جارە لەهەولێر هەوڵدرا خۆپێشاندان ساز بکرێت ، لە ٢٥ /٠٢ پارتی ، بەعس ئاسا و خراپتر ، رەفتاری کرد و هەولێری و کردە یەک سەربازگا ی گەورە کە کۆلان و گەرەکی نما ترس وتۆقانی تیا بڵاو نەکاتەوە ، بەرادەیەک بەعس لە ١٩٨٢ وەک ئەوەی ٢٥ی فێبروەری بەرامبەر خەلکی هەولێر ئەنجام نەدا
ئەمڕۆش سەرلەنوێ بۆ ئەوەی گەنجانی هەولێر خۆپێشاندان نەکەن ، سەرباری ئەوەی پاڕیزگای هەولیر لەڕۆژنامەی ئاوێنە وتی ئێمە بەیانی یادی راپەرینی هەولێر دەکەینەوە ، کەچی بینیمان هەرچی خەلکی خۆیان هەبوو هێنایانە سەرشەقام کەسەرباری ئەوەی بەهەزاران کەس بەرژوەندی و چارەنوسی لەگەل ئەو دوبنەماڵەیە و بەدانی بڕێک پارەش پێیان ، بەلام لەئامادەبونی خەلک ، بەرای بەندە . بەڕادەیەک خودی بارزانی کەگەورەترین کارەکتەر و کارتی سیاسیانە هاتە شەقام ، کەئەمە لەمیژوی دوای راپەرین ، دوەم جارێتی بێتە ناو خەڵکی هەولێر (جاری یەکەم دوای تێپەڕینی ساڵێک بەسەر ٣١ی ئاب بوو )
لەکۆتایش دەلێم ڕاستە هەولێرو هەولێریەکان کەمتەرخەمن وەپیلانی خۆپیشاندانەکانی کەم وکورتی تیایە بەڵام هاوڕام لەگەل ئەوەی زۆرینەی ڕٶشنبیرانی (ناوەوە و دەرەوە) نمونەی هەڵپەرست و لەرۆزک بەرژەوەند خوازن ، ئەمە جگە لەنەبونی رێبەر و سیمبۆلێکی بەهێزی ئۆپزسیۆن . لەتەک ئەمانەش سەیرکەن ئەم ترسە نەک هەر لەناو هەولێریەکان بوونی هەیە ، لەو ئەورپایە دور لەدەسەڵاتەی پارتی ، هەزاران نوسەر و شاعیر و ڕۆژنامەنوس و کەسایەتی سیاسی ...بوێر نین یەک رەخنە ش لەبنەماڵەی بارزانی یان پارتی بگرن ؟ ،
بۆیە ئەرکی هەمومانە دەستی دەنگە بوێرەکانی ناو هەولێر بگرین نەوەک سوکایەتیان پی بکەین و بکەوینە تەڵەی دەسەلات ، بەتایبەتی کە پارتی هەوڵ دەدات ، ئاگری شەڕەکە گەرمتر بکات ، جونکە لەقازانجێتی .دواتر هەمومان خەبات بۆ گٶرینی سیستەم دەکەین نەوەک هەر کەسە بۆ شاری خۆی دەکات . لەیادمان نەچێت هەولێریش وەک دەیان شارو شارۆچکەی تری کوردستان ، دەیان قارەمانی وەک سەردەشت و عەبدولخالق مەعروف و جەمیل رەنجبەرو شەهید کۆچەر، سلاح جەوهەر و سەرداری سەعید سۆفی و هەزاران تێکۆشەری قارەمانی لێ هاتۆتە مەیدانەوە . ئەوڕۆژەش دێت کەناڕەزایەتیەکان بگاتە شەقام و ئەوکات دڵنیابن هەموو ئەو تێروانینە چەندە هەڵە و خەلكێکی قارەمانی تیا یە .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست