یەکێتی لە دەست تاڵەبانی رزگار بکرێت ، یان ئێمە لەدەست هەردوولایان ڕزگار بین .....
Friday, 06/05/2011, 12:00
ماوەیەک لەمەوبەر مەریوان وریا قانع داوای کرد " یەکێتی لەتالەبانی ڕزگار بکرێت" . ئەم داخوازیە لە پارتێک دەکرێ ، بوێری لەهەڵوێست و زیندوێتی لەرێکخستن و بیروباوەر لەناو ئەندامانی سوڕانەوەی خۆی بکات ، نەوەک هێزێکی وەک یەکێتی کە هەمویان لەبەرامبەر رەفتارو سیاسەتەکانی تاڵەبانی ، کۆیلەن و کورسی و دۆلار بۆتە گەورەترین خەونی ژیانیان . ١٨ نیسانیش سەد بارە ئاسا نیشانی دا ، یەکێتی لەژێر ڕەحمەت و زەوق و تورەبونەکانی تاڵەبانی دەخولێتەوە، نەبەرنامە و ڕێکخستن نە مەکتەب سیاسی بون و سەنگی بەرامبەر تالەبانی هەیە . چونکە ئەوەی تالەبانی ڕێزی بۆ دانانێ ، رای گەل و ئەندامانی حزبەکەیتی ، ئیتر لەهەردوجێگریەوە کەهاوشێوەی "تەها محێدین مەعروف" مامەلەیان لەگەل دەکات ، تا دەگاتە کادیرێکی خوارەوە . ئەگەر جار جاریش گوێ لەئەندام یان م.س گرتبێت ، بەڵکو لەدەرەنجامی کۆتایی هەر خۆی بریاردەری وردو درشتی سیاسی و ڕێکخراوەیی و جەماوەری ومیدیاو مەسەلەی ژنانی ناو یەکێتیە .
سەیرکەن یەکێتیەک بەروبار خوێن و تەمەنی بەهاری دەیان هەزار کج و کوری ئەم نیشتمانە ی، دژ بەبنەمالەی بارزانی و وشەی شورگێری چەپانە و خزمەت بەهەژاران ... بردو ڕشت ، کەچی ئێستا تالەبانی وەک کادیرێکی پارتی بریارەکان جێبەجێ دەکات و دروشمەکانی شاخ و قوربانیە زەبەلاحەکانی خەلکیش لەخزمەت پۆلێ مرۆڤی هەلپەرست و گەندەڵ و بنەمالەو دەستوپێوەندەکانی تاڵەبانیە .
لەهەموش کارەساتتر ئەو کۆدەتا سەربازیەی یەکێتیە بەسەر خۆپیشاندەران و رەفتارە فاشیەکەیەتی بەرامبەر ئازادیخوازانە ، لەتەک هەموو ئەوگرتن و ئەشکەنجە و خنکاندنی دوا هەناسەی دیموکراسی و بەسەربازکردنی شارو شارۆچکەکان و بەردانی چەندین جەلادی وەک شێخ جەعفەرو مەحمود سەنگاوی و دەزگای زانیاری و ئاسایش .. تەشویش خستنە سەرکەنالەکانی ئۆپزسیۆن ، برینی موچەیان .... بۆ هەموو ئەمانە یەک بەرپرس و کادێرێکی یەکێتی هاوشیوەی ئەو ٣٠٠ کادیرە "بەعسیە سوریە " ویژدان و باوەری نەجولا، تف لە کورسی و دۆلارەموچەکەی بکات و سەروەریەک بۆخۆی تۆمار بکات .
هێزێک دەیان ساڵ شەری (پارتی) بکات ، کەچی ئەمڕۆ هەمان رەفتار و کۆپی سیاسی ئەوبێت ، ئایا شایستەیە مرۆڤ کاری تیا بکات ؟ هێزێک ئەمڕۆ بەئاستی بەعس قێزەوەن و رەفتار بکات ، لە دیکتاتۆریەتی سیاسی ، پێشیلی یاسا و بەگەندەلکردنی کۆمەلگا و دالدەدانی جەلادانی نەتەوە، بونی چەندین فایلداری قەبەی سیاسی لەناو چەقی حزبی ، بەبنەمالەکردنی حزب لەسەروی هەموو ئەمانەش بەمیزاج کارکردنی سیاسی پیرێکی ٨٠ ساڵەی تالەبانی ، کەنەدەتوانی بوەستی و نەبەجوانی دابنیشێ (دەشلێ ئێمە عاشقی کورسی نین) ئایا ئەم هێزە شایستەیەمرۆڤ کادیری بێت !؟
پێشم سەیرە دەلێن (بەرهەم سالح و کۆسرەت رەسول) یان ناوی هەندێ کادیری یەکێتی دەڵین ، رایان باشە و لەگەل ئەو سیاسەتە نین ، بەلام کاتێک سیاسەتێکی فەرمی و توندی یەکێتی جێ بەجێ دەکرێت ، کەی ئەو "بەرپرسە باشانە "توانیویانە ، بوێرانە قسەیەکی تیا بکەن . سەیر کەن لەکاتی لوتکەی بەکارهێنانی زەبروزەنگی رەفتار فاشیانە بەرامبەر ئازادیەکانی خەلک ، هەردوکیان سەردان و دەست خۆشی ئەو هێزە دیموکرات کوژەیان کرد، تەنانەت بەرهەم ساڵح بکوژی شەهیدانی سورکێو وشیرزادیشی پاداشت کرد ؟
گەر مەسەلە کوری باشیش یان لەپشتەوە هەڵوێست فرۆشتن و قسەیەکی جیا لەمیدیا و بێ زاری هەندیک ئەندامیان بێت . ئەوا لەناو حزبی بەعس و پارتیش دنیایەک کوری باش هەبووە وهەیە ، بەلام لێکدانەوەی سیاسی هەر پارتێک بە رەفتارو سیاستەکانی لێک دەدرێتەوە و مانەوە لەناویشی واتا بەشداربون لەتاوان و ناپاکیەکان . کاتی دروشم فرێدانیش بەسەرچوو کەبەردەوام پێمان دەفرۆشنەوە "یەکێتی چاکسازی دەکات ولیژنە پێک دەهێنیت بۆچارەسەرکردن" ، ٢٠ سالە قسەیەو نابێتە کردار ، بەهۆکاری ئەوەی گەورە گەندەڵ و پێشێلکەرەکانی یاسا سەرە زلەکانی یەکێتین نەوەک ئەندامانی . هاوکات ئەم دوهێزە تازە هەناسەدانی سیاسیان بەوژینگە پیسە سیاسیەیە، دابڕان لێی کۆتایی تەمەنی سیاسی و ئیداریانە .
یەکێتی ئەمڕۆ بۆتە مۆلکی بنەمالەی تاڵەبانی و راپۆرت نوسەکانی دەزگای زانیاری و فایلدارەکانی وەک سەعدی پیرە و بریاردەرەکانی وەک شیخ جەعفەرو سەنگاوی ، قسەکەرەکەشی جەمال عەبدوڵلا و ئازاد جوندیانی ...و روداوەکانی ئەم چەند سالە و دوای ١٨ نیسانیشی راستی ئەو بۆچونەی سەلماند یەکێتی بۆتە هیزیک لەچرکەساتی هەست کردنی بەترس لەدەستدانی پێگەی سیاسی و ئیداری ، بەعسێکە و سڵ لەهیچ ناکاتەوە .
بۆیە کاتی ئەوەداهاتوە چۆن هێزە راسیست و نازیەکان لەئەورپا و خەلک وەک گروپێکی نامۆ و هێزە سیاسیەکانیش مامەلەیان لەگەل ناکەن ئێمەش هاوشیوەی ئەوان سەیری یەکێتی وپارتی بکەین . لەکاتێکدا راسیستەکان تەنیا دژی ئێمەی پەناهەندەن کەنەچینە ولاتەکەیان یان ئەوەتا کۆمەلێک کۆت وبەند بۆهەندێ پەناهەندە لەولاتەکەیان دادەنێن . کەچی یەکێتی وپارتی چەندە ئازارو تەنگاویان بکەی بەعس ئاسا تاوان لەدوای تاوانی پڕلە کوشتن وبڕین ئەنجام دەدەن.
دەمێکە کاتی ئەوەش هاتووە ، کۆتایی بەو لێکدانەوەبێت ، ئەوبەرپرسە ئەو رایەی باشە ، یان خراپ و خراپترهەیە ، خەلک دەبێت فێرە ئیرادەیەکی نوێ بێت کە ئەوەی تاوانی بەرامبەر کرد نەفرەتی بکات و هەولی سزادانی سیاسی و جەماوەری بدرێت ئیتر لەبەرەی ئۆپزسیۆن بێت یان دەسەڵات
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست