کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


کادیرەکانی پارتی و یەکێتی بە ناپاڵمیش لەخەڵک بدرێ هەڵوێست دەرنابڕن

Sunday, 25/05/2014, 12:00


گەل و کەسی هوشیار، کە تاوان و ناپاکی لەبەرپرس و حزبيک دەببینێ، هەلوێست وەردەگرێ. واتا داکۆکی لەمورال و کەرامەت و قسەکانی دەکات، ئەمەش نیشانەی راستگۆیە لەگەل خۆی و هوشیاری ئەو تاک و گەلەیە . بەلام لەم نیشتمانەی ئیمە دا (باشور) ٢٣ ساڵە دوو بنەمالەی گەورە و دەیان بنەمالەی بچوک، چ تاوان و ناپاکیەک ماوە نەیکەن ؟ کەچی یەک ئەندامیان نابینێ هەلوێست و دەست کێشانەوەیەک بنوینێ.؟ ... ئەم نەخۆشییە نەک هەوادارانی پارتی و یەکیتی گرتوە بەلکو چەندین حزبی کارتۆنیشی لە کوردستان گرتۆتەوە، گەر بەناپالمیش لەمیللەت بدرێ ئەوان تێکەل بەنارەزایەتی دەربرین بەرامبەر پارتی و یەکیتی نابن!؟
دەمێکە دەستمان لەهەوادارانی پارتی شۆریوە . چونکە وەک ڕیژەی نەگۆری ماتماتیکن ٢٢لەسەر ٧، گەرنا بەس ٣١ی ئاب هی ئەوەبوو بەسەدان کادیری دیاری ئەو حزبە دەست بکێشتەوە کەچی زۆرینەی بەئاشکرا ئیستاش شانازی پێوە دەکات . هەوادارانی یەکیتی زۆر رەخنەیان لە کادیرو جەماوەری پارتی دەگرت، بەلام با پرسیاریان لێ بکەین، ئیستا ئیوە و پارتی نەک لەبونی سەرکردایەتی بەبنەمالە، کریگرتە بۆ ئیران و تورکیا، فایلدار و ناپاک، تیرۆریستی رۆژنامەنوسان، تالانچی و بێیاسایی و مافیایی... جیاوازی نەک لەسەرکردایەتی بەلکو لەجەماوەرەکەشی نەماوە !؟
ئاخر کەی رۆژيک دوو کادیری یەکیتی بینراوە لەسەر هەلویستەکی پر لەتاوان و ناپاکی حزبەکەی دەست بکێشتەوە ؟ وەرە سەیریان بکە کەدەست دەکێشنەوە، رەخنە دەگرن و باسی ناعەدالەتی دەکەن..... بەدواچون بکە، کێشەی پلەی ئیداری و موچە و دەستکەوتێکە پێی نەدراوە !
باشە تۆ بلێی شەهید کردنی کاوە گەرمیانی بەپیلانی مەحمود سەنگاوی ئەندامی مەکتەبی سیاسی ئەو حزبە هی ئەوەنەبێت دوو رۆژنامەنوسی مورالی بجولێ بلێت قبولناکەین مەکتەب سیاسیەکەم بکوژی قەلەم بێت ؟

تۆ بلێی دوو کادیر لەناو یەکیتی مابێت بلێ چۆن دەکرێ بکوژی شەهید قاسملۆ پیاو ماقولی ئاشتەوایی ناو بالە تەنک و قەلەوەکەی حزبەکەم بیت


تۆ بلێی کادیرەکی یەکیتی هەبێت بلێ ئەو ساختەکاریەی پارتی دەیکرد، ئیستا حزبەکەم بەهاریکاری ئیران دەیکات ئەمە کەرامەتشکاندنی پرۆسەیەکی گرنگی دیموکراسیە


تۆ بلێیت یەک کادیر و بەس هەبێت بلێت چۆن دەکرێ قوبادیکی هەرزەکار لەئەمەریکاوە بێتەوە کوردستان بکرێتە جێگری سەرۆک وەزیران و بنەمالەی تالەبانی و کۆسرەت رەسول ئاوا میژوی پر لەتێکۆشانی دەیان هەزار کورە هەژار و چەپ و پێشکەوتوخوازی کۆمەلە و یەکیتی لەگۆربنینن دەست دەکیشمەوە ؟


دلنیام و هەزار جار دلنیام یەک کادیری نەک پارتی کەبەبەلگە ناپاکی خەندەق و ئابلۆقەی ئابلۆقەی ئابوری کوردانی رۆژاوا (بەعس ئاسا) بەرامبەر گەلەکەی ساز بکرێ، دەست ناکیشیتەوە و داکۆکیشی لێ دەکات بەلکو بەناپالمیش لەخەلک بدرێ کادیرەکانی یەکیتی لەو نازو نعمەتەی لەتالانی ولاتەکەیان بەدەستی هەردوو بنەمالە بۆیان دابینکراوە لەخۆیانی تێک نادەن، ئیتر چ گلەیی لەجەماوەری بەعس و جاش و پیاوەکانی ئەمن دەکەن هەردوولا تاوان و ناپاکی بەرامبەر گەل کراوە بەشدار و بێدەنگ دەبون لەکاتێکدا حزبایەتی بون مانای عاشقایەتی و خێلەکی و ملشۆرکردن بۆ پارە و کورسی نیە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە