کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە
(
کوردبوون
)
Toggle navigation
About Us
دەربارەی ئێمە
پەیوەندی
About us
Contact info
Donate
دەربارەی ئێمە
پەیوەندی
About us
Contact info
Donate
Facebook
English
فارسی
القسم العربی
لینک
ئەرشیف
نووسەران
پڕۆگرام
کتێبخانە
فەرهەنگ
کوردستانپۆست
سەروتار
دیمانه
ڕێپۆرتاژ
هەواڵ
سەردێڕی هەواڵ
دەستپێک
کوردستانپۆست
سەروتار
دیمانه
ڕێپۆرتاژ
هەواڵ
سەردێڕی هەواڵ
بابەتی سیاسیی
بیروڕا
هەمەجۆر
ڕهخنه
وتار
تەنز
دهستهڵاتەکان
رێکخراو
ڕاگەیاندن
پێشمەرگە
کۆمپانیا
پارت
حکومەت
هاووڵاتان
منداڵان
لاوان
ژنان
ئهدهب
وهرگێڕان
چیرۆک
هۆنراوە
بابەتی گشتی
تیۆریی
تەندروستی
تەکنەلۆژیا
زانست
یادەوەری و مێژوویی
فەلسەفە
هونەر
هونەری دیکە
موسیک
دادگای گەل و مێژوو
بەڵگەنامە
پارتەکان
بەرپرسەکان
قەلەمفرۆشەکان
بازرگانەکان
جاشەکان
تاوانبارانی دیکە
English
فارسی
القسم العربی
مقالات عربية
نووسەران
کوردستانپۆست
سەروتار
دیمانه
ڕێپۆرتاژ
هەواڵ
سەردێڕی هەواڵ
بابەتی سیاسیی
بیروڕا
هەمەجۆر
ڕهخنه
وتار
تەنز
دهستهڵاتەکان
رێکخراو
ڕاگەیاندن
پێشمەرگە
کۆمپانیا
پارت
حکومەت
هاووڵاتان
منداڵان
لاوان
ژنان
ئهدهب
وهرگێڕان
چیرۆک
هۆنراوە
بابەتی گشتی
تیۆریی
تەندروستی
تەکنەلۆژیا
زانست
یادەوەری و مێژوویی
فەلسەفە
هونەر
هونەری دیکە
موسیک
دادگای گەل و مێژوو
بەڵگەنامە
پارتەکان
بەرپرسەکان
قەلەمفرۆشەکان
بازرگانەکان
جاشەکان
تاوانبارانی دیکە
English
فارسی
القسم العربی
مقالات عربية
نووسەران
شەرمی مێژوویی
بۆچی خودا کەناڵی تەلەفزیونی نییە، بەڵام حیزبە ئیسلامیەکان دەیەھا کەناڵیان ھەیە؟
پارتى و یەکێتی دوو ڤايرۆســـى كوشندەن
كەركووك لە نێوان هەردوو ئاماری 1947-1957
با ئامارە مەترسییە گوماناوییەكە یەكمان بخات
ئایا کۆمەڵگەی کوردی ئەتوانێت بڕیاڕی گۆڕانکاری بدات ؟!
زاری شیرینی سلێمانی
هیوامان بە خێری ئێوە نییە شەڕمان بۆ مەنێرن
فاروق ڕەفیقی قەڵەمفرۆش، دەمشڕ و شەلاتیی
پارتی و یەکێتی ٤ ساڵی تریان لە هەڵبژادنیکی دیزاینکراو بۆ درێژ کرایەوە
بابەتی سیاسیی
»
هەمەجۆر
قادر نادر
مەسعود بارزانی و لارش ئۆهلێ لە دوو هەڵوێستی جیاوازدا
Tuesday, 21/09/2010, 12:00
لاش ئۆهل سهرۆکی پارتی چهپی سویدیه، مهسعود بارزانیش سهرکی پارتی دیموکراتی کوردستان و سهرۆکی ههرێمه.
دوای یەکلاکردنەوەی زۆرینەی دەنگەکانی هەلبژاردنی پەرلەمانی سوێد لە١٩ی ئەم مانگە ، حزبێکی دژە بیانی (سڤاریا دیموکراتن) توانی ٢٠ کورسی بەدەست بهێنێ و بگاتە پەڕلەمانی سوێد، بەمەش زۆرینەی تاکی سوێدی توشی شۆک کرد . لە دوای یەکەم کاتژمێری ئەو راگەیاندنەدا، دیداری بەرپرسان لە کەناڵە رەسمیەکان بەتایبەتی کەناڵی یەک ئەنجام دەدرا (ییمی ئۆکسۆن) سەرۆکی پارتی دیمکراته سویدییهکان، کاتێک لە ژوری مکیاژبوو ، (لارش ئۆهلێ) سەرۆکی پارتی چەپی سوێد کاتێک بەرەو هەمان ژوور لەگەل بێژەری تێڤێکە دەروێشت و پێی وت وا ییمی ئۆکسۆن لە ژوورەوەیە ،. بەئاشکرا و لەبەرچاوی ملیۆنانهها سوێدی، کە راستەوخۆ دەیانبینی، وتی: من ئامادە نیم چاوم پێ بکەویت، تهماشای ئهو ڤیدیۆیه بکه، که چۆن کاتێک ئهوهی پێ رادهگهنێت، ئهویش دهگهڕێتهوه:
ئهم ههڵوێسته وای کرد زۆرینەی ئهوانهی له سالۆنهکهدا بوون، چهپڵهیان بۆی لێدا و دەستخۆشییان لێی کرد، ههر ئهمه وای کرد کە بەپێی ئاخافتنی کادیرە بەرزەکانیان لەیەکەم ڕۆژدا ٦٠٠ هاولاتی سوێدی بوونە ئەندامی پارتی چەپ.. هەر دوای ئەمەش سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی سوێد (مۆنا ساهلین) لەبەشێکی وتەکانی دوای تەواوبوونی هەلبژاردن وتی: هەمومان دۆراین چونکە پارتێکی دژ بەب یانی گەیشتە ناو پەرلەمان. بەرپرسانی پارتی ژینگەش وتیان زۆرمان پێ سەیرە کە سەرۆکی کریستن دیموکرات و فۆلک پارتی دلخۆشن لە کاتێکدا ئەوا حزبێک گەیشتە ناو پەرلەمان کە کارەساتە بۆ سوێد.. هەر ئەم ئاخافتنانەش بووە هۆکاری ئەوەی کە سەرۆک وەزیرانی ئێستای سوێد و سەرۆکی پارتی راسترەوەکان (مۆدێرات) لەیەکەم ئاخافتنیدا وتی ئێمەش وەک بەرەی راست (ئەلیانسن) بەهیچ شیوەیەک مامەلە لەگەڵ ئەو حزبەدا ناکەین.
هەر لەوکات دا هزر و خەیاڵم بۆ لای پیرە هەولێری بریندار و لیژنەی لێکۆلینەوەکەی بارزانی لە سەر تیرۆرکردنی شەهید سەردەشت چوو، ، کە بە سەرەنجامێکی گالتەجار و سوکایەتی پێکردن بەخەلک و هەیبەتی یاسا و دادگا دەرچوون، دەبێت لەمێژووی لێکۆلینەوە لەتیرۆر بخرێتە کتابی گینس، هاوکات بارزانی بێ ئەوەی بێتە سەرخەت و بڵێت کاکە ئێوە سوێندە دەستوریەکەم شەرمەزار دەکەن و کێشەی کورد لەمە زیاتر لەناوەندە جیهانیەکان ریسوا دەکەن . هەیبەت و بڕوای دام و دەزگای حکومەت لەمە زیاتر هەڕاج مەکەن ، کەچی لای سهرۆکی ههرێمیش نەبای دێت نەباران !؟
سەیر بکەن حزبێک بەدەنگی خەلک و لە پرۆسەیەکی دیموکراسی دێتە دەسەڵات ، تەنیا لە ولاتەکەی خۆیان دژ بە ئێمەی بیانیە، کە داوا دەکات چیتر ولاتی سوێد دەرگا بۆ بێگانە نەکاتەوە ، هەموو حیزبە سوێدیەکان بایکۆتی دەکەن ، وەک گروپێکی قێزەوەنی سیاسی کەس ئامادەنیە نەک کار بەلکو قسەیان لەگەڵ بکەن ، لەگەرمەی هەلبژاردن زۆر جار خەلک ئازارو هۆیهایان لێ دەکردن ، لەدوای دەرچونی ئاکامی سەرەتای هەلبژاردن لە سەر داخوازی کچیكی ١٧ سال لە فەیسبوک Felicia Margineanu کە سبەی لەسەنتەری شار باخۆپیشاندان بکرێت زیاتر لە ١٠٠٠٠ هەزار کەس کۆبۆوە.
کەچی لەم نیشتمانەی ئێمە تەنیا لەچەند سالی رابردوو (سۆرانی مامەحەمە و عەبدولستار تاهیر شەریف و سەردەشت عوسمان) تیرۆر کران و چەندین جاری تریش هەولی تیرۆری ئەحمەد میرە درا، نەپەرلەمانتارێک کەرامەتی دەجولێ بەئەندامانی ئۆپزسیۆنیشەوە نە سەرۆکی حکومەتە بێ ئاگایەکەی یەکێتی و نە گوتەبێژەکەی کەوەک داکۆکیکەرێکی مافی مرۆڤ وئازادی خۆی دەناساند دەست دەکێشێتەوە ، نە حزبێکش بوێر دەبێت و بایکۆتی پارتی بکات . هەمووشیان لەترسی غەزەبی پارتی ، ئاگرە سورە لەخۆم دورەیە بەسەدان بەناو (دکتۆر و ڕۆشنبیری گەورەی) گەلەکەشمانەوە.
سەیر کە ولاتێکی وەک سوێد چۆن رۆژ لە دوای ڕۆژ بە وێنە و کەسێتی و رەفتاری جوانیان وامان لێدەکات هەست بەئینتمای زیاتر و بە نیشتمانی دووەم بیناسێنین ، کەچی لە نیشتمانی یەکەممان ئەو خاکەی کە بەخوێن و هەزران چێرۆکی خۆراگری خۆشەویستانمان دەسەڵاتێکی لێ هاتۆتە ئاراوە، پۆلێک بەرپرسی چەواشەکار و دورور . یاری و گالتە بەهەستی نەتەوەیەک دەکەن و داهاتی فەرهود دەکەن ، توێژێکی مافیایی لەدەسەڵات حوکم پێ دەکەن ، کۆمەلگاش بەرەو فەساد دەبەن ، لەناوەندە جیهانیەکانیش کێشەکەی رسوا وهەراج دەکەن ، کەچی چاوڕۆشیان ئەوەندە قایمە مزایەدەی نەتەوەیتیمان بەسەرا دەفرۆشن ؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست
چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر
ئەرشیفی (قادر نادر)ی نووسەر
لیژنەی لێکۆلینەوە یان دوابزمار لێدان لە تاپۆتی یاسا و دیموکراسیی؟
لە هەلبژاردنی سوێددا، کورد دەنگ بەكێ بدات؟
دەسەڵاتی کوردی لە خزمەت (بڕهان حەمە خان)ی قوربانی یان (قاسم ئاغای) ناپاکە ؟
Facebook
کۆمێنت بنووسە