راگەیاندنەکان ئابڵوقەیان خستۆتە سەر ناوهێنانی نێچێرڤان بارزانی
Monday, 02/07/2012, 12:00
یەک مانگ لەمەوبەر لەبابەتێکدا ئاماژەم بەوە کرد کەمیدیای ئۆپزسیۆن و ئەهلی لە رەخنەگرتن دا لەنیوان کابینەی حەوتەمی (نێچیرڤان بارزانی) لەگەل بەرهەم ساڵح دا ئاسمان و ریسمان جیاوازی دەکەن ، کەلە میدیای ئۆپزسیۆن ، لەکابینەکەی بەرهەم دا رەخنەگرتن لێی ، بەردەوام ناو و وێنەی لەسەر شاشەی کەنالە ئاسمانیەکان بوو ، پێچەوانەی ئێستای نێچیر ، میدیاکانی ئۆپزسیۆن و ئەهلی ، بەهیچ شیوەیەک لەدۆسیەی گەندەڵیە زەبەلاحەکانی ئاماژە ی پێ ناکەن . تەنانەت لەگەرمەی شەری ئەمجارەیان لەسەر بودجە ، ناوی نێچیر وون ببوو ، لەکاتیکدا ئەو سەرۆکی حکومەتە وەک بەرهەمی کۆن ... وە زۆرینەی رەخنەکانیش خرایە سەر سەرۆکی پەرلەمان ، لەکاتیكدا راستە بەرهەم شایستەی ئەو هەلمەتە بوو وە ئەرسەلان بایزیش ڕۆلێکی ناپاکی گیرا لە یەکلاکەرەوەی تێپەرینی بودجە . بەلام ئەو بودجەیە لەلایەن حکومەتەکەی نێچیروە هاتبوە پەرلەمان!
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=3fb8b35b هاوکات رٶژنامەی هاولاتی لەراپۆرتێکی دلشاد ئەنوەردا کەلە١٣ ی حوزەیراندا لەمالپەرەکەیان بلاوی کردۆتەوە ، دیداری لەگەل کۆمەلێک میدیاکاری ئۆپزسیۆن کردوە ، کەبەئاشکرا وبە نازناو ، ئاماژە بەوەدەکەن ، بەبریار پێیان وتراوە نەرم بن لەگەل نێچیر و کابینەکەی ؟ کەلێرەدا مافی خۆمانە لەتەک دەستخۆشی بۆ ئەو راپۆرتەی هاولاتی و نوسینەکەی میرە لەسەر دوفاقی ئۆپزسیۆن بەلام لە هاولاتی و لڤین و ئاوێنەش بپرسین ، ئەی خۆتان چەند دۆسیەی گەندەڵی و هەوالتان دژ بەنێچیرڤان بارزانی هەیە ؟
http://www.hawlati.co/babetekan/20392 دوبارەی دەکەینەوە کەئەوەی بەرامبەر بەرهەم و ئەرسەلان بایز کرا جێگای دەستخۆشیە ، چونکە ئەوانەش بەشدارن لەو تاوان و ناپاکیەی نەتەوەیەی (تاڵانیو فەرهودی پارەی ئەم میللەتەدا) بەلام هەولدان بۆ فریودانی جەماوەر ئەمە دەچیتە خانەی درۆزنی سیاسی و چەواشە. ئاخر کەس ناتوانێ بڵێ کابینەکەی بەرهەم کابینەیەکی باش بوو ، چونکە کابینەی (کارەسات و تاوانی ١٧ شوبات و نان بڕینی خەلک لەسەر دەنگدان و بودجە برینی ئۆپزسیۆن و داخستنی زانکۆی سلاح الدین و ... بوو بەلام هەمومان دەزانین کەنێچیرڤان بارزانی و عومەر فەتاح دوو بەرپرسی باڵای پارتی ویەکێتین ، گەرای لوتکەی گەندەڵی بۆ مافیابونیان لەناو دام و دەزگا و کۆمەلگای کوردیان چاند . هاوکات نێچیر ئیستاش بە ستافە پڕ لەتاوانبارەکەی بەردەوامە لەسەر فەرهود و تاپۆکردنی شارو شاروٶجکەکانی کوردستان وەک یئەوەی مولکی باوکی بێ . ؟
بەراشکاوی بلێم بۆ زۆرێکمان رەخنەکە لەسەر میدیای ئەهلی و گۆرانە ، چونکە ئەوەندەی هەستم پێ کردبێ میدیا و سیاسەتی پارتە ئیسلامیەکان ، لەچرکردنەوەی کارو سیاسەتیان زیاتر مەسەلە ئاینیەکان و وشەی اللە اکبەرە ، نەوەک خەبات بۆ ئازادی سیاسی و دیموکراتیزەکردنی کۆمەلگا و مەسەلە نەتەوەیەکان ... ئیسلامیەکان ئەوەندەی لەخەمی منالێکی ئیسلامی فەلەستینی و ئەندەنوسی و سورین ، هەرگیز لەگەل ئازارە بەردەوامەکانی برا کوردەکانیان نین لەباکور و ڕۆژهەلات . ئەوەندەش جەماوەریان لەشاری هەولێر بۆ سوکایەتی بەئاین هێناوەتە مەیدان ، بۆهەزاران سوکایەتی بەنەتەوەو هەولیریەکان نەهێناوەتە مەیدان . ئەمە جگە لەوەی (یەکگرتوو کۆمەڵ) دوفاقی لەگەل میللەتیان میژویەکی کۆنی هەیە کەهەول بدەن لەنیوان (گەل و دەسەلات) دلی هەردولا رازی بکەن ، پرتەو بۆلە لای جەماوەر لەسیاسەتە گشتیەکانیش لەگەل دەسەلات هاورابن . کەئەوەی مالیکی دوپاتکردنەوەی ئەو سیاسەتە دوو فاقیە بوو ، بەتایبەتی سەرۆکی نوێێ یەکگرتوو لەیەکەم ئەزمونی تاقیکردنەوەی ئۆپزسیۆنی راسب بوو . ئەگەر یەکگرتوو باس لەبارەگا سوتان و کۆمەل لەگرتنی ئەندامانی دەکەن ،ئەوە زیاتر پەیوەستە بەسیاسەتە هارەکەی پارتی (ترسانە لەخۆی کەلەدەڤەرەکەی ئەو جولەی جەماوەری و گەشەی پارتی تر ئیتر ئەو پارتە ئیسلامی یان کۆمنست بێ سەر هەڵندات نەوەک خەباتی سیاسی و جەماوەریان کردبێ ...) بۆیە ئەگەر ببینین کۆمەلی ئیسلامی لەگەرمەی قورئان سوتانی بارەگاکانی یەکگرتوو خەریکی ئاشتەوایی بوو لەنیوان پارتی و یەکگرتوو بەلام کەگەنجێک دێرێک ئاخافتنی دوو سال لەمەوبەری دژ بەئاین هەبوو جەماوەرەکەی هێنایە سەرشەقام لەهەولێری پڕ لەترس و تۆقاندا؟
بۆیە رەخنەکەی ئێمە لەمیدیای ئەهلی و گۆرانە . ئەگەر رەخنەگر و داکۆکی سەرەکی دزینی قوتی خەلکن ، دەبێت وەک سیستەم و بەرپرسەکان بێ جیاوازی دژی بن . ناکرێ خاتر و گولبژێر لەناوەکان بکرێ . ئەمە کاری زۆر لەراستگۆیتان کردوە کەئیوە لەئاست داخوازیەکانی خەلک نین ، بەردەوام بونیشی بە زیانی گەورەتردەردەچن . لێرەدا بانمونەیەک بهێنینەوە . یەکێتی وە کۆمەلەی رەنجدەران دینەمۆی تواناکانی لەناو خوێندکاران دەخولایەوە ، بەلام کەلەسالی ١٩٨٤ خوێندکاران لەزانکۆکان و ئامادەیەکان ، دژ بەدرێژەدان بەسیاسەتی نەچون بۆ جەیش شەعبی و رژانە سەر شەقامەکان و خوێنیان دا ، ئیزگەکەی ئەوکاتی یەکێتی فەرهاد سەنگاویش هاواری دەکرد بچنەوە زانکۆ و یەکێتی لەگەل میری کێشەکەتان بۆ چارەسەر دەکات . هەر لەوکات بەدواوە یەکێتی و کۆمەلە ، روبەروی بێ باوەری ئەو توێژە شٶڕشگیڕە بون و نەیان توانی وەک کۆن باوەر دروست بکەنەوە یەکێتی لەهێزێکی ڕٶشنبیری و جەماوەری کردە هێزێکی عەسکەرتاری سەربازی . هەمان روداو لەگەرمەی ١٧ شوبات لەرۆژی یەکەم (خۆپیشاندەران گیرەشیوینن) لەگەل گفتوگۆکانیان لەگەل دەسەلات و سەفاو مەرواکانی مالی بارزانی بۆ لای گۆران و ئیسلامیەکان و دوبارەکردنەوەی هەمان سەردان وەک ئەوەی(ژن بەژنیە) لەلایەن رێکخەری گۆرانەوە بۆ سەری ڕەش وای کرد خەلک هەست بکات گۆرانیش ئەو هێزە نیە کەچاوەرێ دەکرد . چونکە وەک دەیان جاری تر هەول دراوە تەزکیەی تاوانەکانی پارتی و یەکێتی بکرێ . هەمان سیاسەت سەردانکردنەکانی میدیای ئەهلی بوو بۆ لای تالەبانی و بەشێکێسیان بەنهێنی بۆ لای بارزانی ، ئەوا ئەومیدیایەش رەونەقی جارانی نماوە .
ئاخر ئەمرۆ لەبواری پراکتیکی پارتی و ئەو سێ کەسایەتیەی حوکمی کوردستانی باشور دەکەن بۆیە زۆرینەی رق وتورەیی خەلک لە (مەسعود بارزانی و نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی) کۆبۆتەوە ، چونکە یەکێتی ئەگەر لەفەرهودکردنی میللەت بەشدارە ،بەلام لەسیاسەتی ناو کوردستان پاشکۆ یان ئەخلاقی پارتی وەرگرتوە . ، ئەگەر نمونەی داواکردنی وەرگرتنەوە ی دەسەلات لەمالیکی دەهێنەوە ، کەجیابونەیوەیەک لەسیاسەت دا هەبوو ، ئەوا ئەوەندەی کاریگەری (ئێران و ئەمەریکا) لەسەر تالەبانی بوو ئەوەندە خەمەنەتەوەیەکە نەبوو .
هەست بەوە دەکرێ بەشێک لەسیاسیەکانی گۆران و یەکێتی ، وەک سیاسەتی کۆنی(ئاش وکۆمەلە) شەری قینی یەکتر بەناوی میللەت و داخوازیە رەواکانی دەکرێ . درێژەدان بەو سیاسەتە لەرۆژگاری ئەمڕۆ دەیان کاتە گالتەجار ،. چونکە ئاستی هوشیاری خەلک و بونی سەدان مینبەری راگەیاندن ، هەرزوو پەردە لەسەر هەموولایەنێک هەلدەداتەوە ، ئەو سەردەمێش بەسەرچوو وەک کۆن بڵین بەدوو رەبایە گرتن وبەشیوازی ونوێش بڵێن بە هەلایەکی گەندەلی وبودجە ئەومیللەتە دەنگمان پێ دەداتەوە . بۆیە درێژە دان بە سیاسەتی میزاجی و قین و خاترگرتن و نزیکبونەوە لەدەسەلات بەگشتی و بریار بەدەستانی کوردستان بەتایبەتی (بارزانی و برازاو کور) ئەوا لەسوتانی سیاسی خۆتان نزیک دەبنەوە ، ئاستی هەڵاکانی راگەیاندن بۆ دژە بودجە و بەشداری خەلک وێنەیەکی نوێی سیاسەتەکەتانە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست