کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


په‌رله‌مانی کوردستان ... سیمبوڵێک بۆ درۆ و بۆ کۆیله‌بوون

Saturday, 27/06/2009, 12:00


په‌رله‌مانی کوردستان به‌زۆرینه‌ی ده‌نگی ئه‌ندامانی، بریاری په‌سه‌ند کردنی ده‌ستوری دا ، به‌مه‌ش ‌سه‌ره‌تای ده‌ستپێکردنی یاریه‌که‌ (هه‌لمه‌تی هه‌لبژاردن) شه‌ر‌ی نێوان به‌ره‌ی نه‌خێری ده‌ستور له‌گه‌ل به‌ڵێ یه‌کان ‌ قولتر و خه‌ستر کرده‌وه‌ و ‌ئه‌گه‌ر به‌تێپه‌راندنی له‌په‌رله‌مان گۆلێکی گه‌وره‌یان له‌ له‌به‌ره‌ی ئۆپزسیۆن کرد ، به‌لام ئه‌مه‌ سه‌ره‌تای یاریه‌که‌یه‌ ، نه‌وه‌ک کۆتایه‌که‌ی ؟ که‌لێره‌دا ناتوانین بێ هه‌لوێستی و دو فاقی 4 حزبه‌که ،‌ وه‌ک درێژه‌دان به‌میتۆدی کۆنیان هه‌لنه‌سه‌نگێنین و نه‌لێین هیشتا زۆریان ماوه‌ ،بتوانن له‌به‌رامبه‌ر ئازاره‌کانی گه‌ل ،خاوه‌ن هه‌لوێست بن . ئه‌مه‌ سه‌رباری ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر به‌سه‌ردانی کردنیان بۆسه‌رگۆڕی جه‌لاد‌ی برا کورده‌کانمان له‌ رۆژهه‌لات ، گۆلیكی سیاسیان له‌خۆ کرد ، ئه‌وا به‌ سه‌ره‌تای دژه‌‌ده‌ستور و کۆتایه‌که‌شی به‌ڵێ بۆی، گۆلێکی تریان له‌ خۆ کرد. هاوکات له‌چرکه‌ ساتێکی زۆر هه‌ستیاردا بێ باوه‌ڕی خه‌لکیان توشی خۆ کرد !؟ ، ئای چ سه‌یره‌ دوێنی ئه‌ندامه‌ یاسایه‌که‌ی کۆمه‌لی ئیسلامی به‌یان دژ به‌ ده‌ستور ده‌رده‌کا ، ئه‌مڕۆش ده‌سته‌ راسته‌که‌ی بۆ به‌رز ده‌کاته‌وه‌ !؟ ئه‌گه‌ر یه‌کگرتو کۆمه‌ل به‌ به‌رتیلدانی 2 خالی ئیسلام ، ره‌خنه‌کانیان له‌سه‌ر ده‌ستور ، وه‌ک هه‌لم بو به‌بوخار . ئه‌ی قادر عه‌زیز ‌ و حه‌مه‌ ی حاجی مه‌حمود ‌ به‌کام بڕگه‌ی سۆسیالستی هه‌لوێستیان گۆری و و بێده‌نگ کران!؟ ، یان ئه‌ونمونه‌یه‌ ده‌مانگه‌یه‌نێته‌ ئه‌و باوه‌ره‌ی تازه‌ 2 پارتی چه‌پ ده‌بنه‌ پاشکۆی 2 حزبی ئیسلامی ؟ئه‌مه‌ باس له‌و لیست وقه‌واره‌ سیاسیانه‌ی تر ناکه‌ین ، گه‌رچی به‌رنامه‌که‌یان پڕه‌ له‌ وشه‌ی بریقه‌دار ، به‌لام به‌رده‌وام له‌‌هه‌ڵویستا زه‌لیلانه‌ ره‌فتار ده‌که‌ن .

له‌ 4 سالی ته‌مه‌نی ئه‌م په‌رله‌مانه‌ ، ده‌یان و سه‌دان تاوان له‌به‌ر چاویان ئه‌نجام درا ، ده‌نگ و ره‌نگ و بوێریه‌کی له‌یلازانا ئاسا نه‌بوو، که‌ هه‌ژانێک روبه‌روی په‌ر‌له‌مان بکات؟ . هه‌ر له‌ ته‌نینی سوپایه‌ک به‌رپرسی گه‌نده‌ڵ له‌ناو ده‌سه‌ڵات و نه‌بونی یاسا به‌سه‌ر به‌رپرس و زیندانی کردنی 30 ساڵی که‌مالی سه‌ید قادر و دۆران یان ئاسته‌می وه‌رگرتنه‌وه‌ی نیوه‌ی خاکی کوردستان ، به‌بنه‌ماله‌کردنی حزب و حکومه‌ت ، ڕۆشن نه‌بونی بودجه‌ و ،بونی سوپایه‌ک فایلدارو ئه‌نفالچی له‌ناو جۆتێ حزبی خۆ به‌نه‌ته‌وه‌یی زان و ئازادکردنی تاریق ره‌مه‌زان و پارێزه‌ربونی بۆسولتان هاشم و پێشوازیکردنی ده‌یان ئه‌نفالچی له‌ دیوه‌خانی سه‌رۆکه‌ پله‌ یه‌که‌کان و تیرۆری ده‌یان هه‌زار ژن و نه‌بونی خزمه‌تگوزاری بۆ ناوچه‌ قوربانیه‌کان ...... هه‌موو ئه‌مانه‌ ، ده‌نگ و ره‌نگیان با بژی سه‌ۆک و حزب بوو!؟ وه‌ له‌چرکه‌ساتی کۆتایی ته‌مه‌نی ئه‌ندامێتیشتان ، له‌بڕی ئه‌وه‌ی گۆلێک ، به‌ ده‌نگ و ده‌سته‌کانیان بۆ خۆیان و گه‌ل تۆمار بکه‌ن ، گێژاو و کێشه‌یه‌کیان بۆ به‌ جێ ‌هێشتین ، که‌ئاسته‌مه‌ له‌رودانی هه‌ر ته‌نگه‌ژه‌و کێشه‌یه‌ک ، په‌نجه‌ی تاوانیان بۆنه‌کێشین.
له‌وه‌ش گاڵته‌جارتر ئه‌و ده‌ستوره‌ی سالێک له‌مه‌وبه‌ر ‌برگه‌و به‌نده‌کانی له‌راگه‌یاندن بلاو کرا‌یه‌وه‌ ،له‌بڕی جوانکردن و رێزگرتن به‌سه‌رنجی پسپۆره‌ یاسایه‌کان ، پێچه‌وانه‌که‌یان ره‌فتار کردوه‌ !؟ ئه‌م هه‌لوێسته‌ش جگه‌له‌سوکایه‌تی و گالته‌ کردن به‌نه‌ته‌وه‌یه‌ک چ مانایه‌کی تر ده‌گه‌یه‌نێت ؟ وه‌ده‌شتوانین وه‌ک ئه‌و فێله‌ کۆمه‌لایه‌تیه‌ ژن هێنانه‌ بهێنینه‌وه‌ ، که‌هه‌ندێ جا ر ئه‌و کچه‌ی له‌وه‌ختی ماره‌یی نیشان ده‌درا ، له‌شه‌وی هه‌نگوێنی خوشکه‌که‌یان له‌شوێنی داده‌نا .وه‌ ئه‌گه‌ر ترس له‌ئاینده‌ی سیاسی داینه گرتون
‌،هۆی چیه‌ وا به‌په‌له‌ بڕیار له‌سه‌ر ده‌ستور ده‌ده‌ن ؟
ناشتوانین هه‌ره‌شه‌که‌ی بارزانی له‌ یاریگای وه‌رزشی هه‌ولێر (ده‌ستور ده‌بێته‌ چقڵی‌ چاوی‌ ناحه‌زان‌و دوژمنان) پێچه‌وانه‌ی زمانه‌ نه‌رم ونیانه‌که‌ی دیداری رۆژنامه‌نوسان هه‌لنه‌سه‌نگێنین !؟ هه‌روه‌ک په‌یمانه‌که‌شی له‌ ڕێزگرتن له‌ رای خه‌لک و داکۆکی له‌رۆژنامه‌نوسان ، به‌ده‌ستی پۆلێک ئه‌ندامی حزبه‌که‌ی له‌زاخۆ ، به‌سوتانی گۆڤاری لڤین ،خستۆیه‌تیه‌ به‌رده‌م محه‌کی وته‌و کردار ؟
دلنیاشم هه‌ندێ په‌رله‌مانتار به ده‌نگدانیان بۆ ‌تێپه‌راندنی ده‌ستوردائێستا له‌گه‌ل ویژدانیان له‌ململانێدان و هه‌ست به‌خۆیان ده‌که‌ن ڕۆڵی کۆیله‌ ده‌بینن ، که‌زنجیری ده‌ستیان موچه‌ ملیۆن دیناره‌که‌ی بریمه‌ره‌و زنجیره‌کانی پێشیان ئۆتۆمۆبیلی مۆنیکا و و شوقه‌ی زه‌که‌ریایه‌ . به‌کورتی هه‌ر له‌سه‌ر فه‌تاحه‌که‌ی په‌رله‌مان تا قفلدانه‌که‌ی ، ته‌نیا دارا دو دارا دی مه‌کته‌ب سیاسیه‌ زه‌ردو سه‌وزه‌که‌تان وته‌وه‌ .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە