کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بۆچی حیزبە ئیسلامیه‌كانی كوردستان لە تاوانەکانی داعش بێدەنگن؟

Saturday, 23/08/2014, 12:00


بیست رۆژه‌ داعش هه‌رچی تاوانه‌ له‌میژوی مروڤایه‌تی رویداوه‌ ، ئه‌وان به‌شانازیانه‌وه‌ دوباره‌ی ده‌كه‌نه‌وه‌ و بلاویشی ده‌كه‌نه‌وه‌ ، له‌ سه‌ربرین ، ژن فرۆشتن ، ده‌ستدرێژی سیكسی ، منال له‌سیداره‌دان ، به‌زۆر به‌موسلمان بون، كوشتنی به‌كۆمه‌ل .... كه‌چی یه‌ك لایه‌نی ئیسلامی له‌كوردستان دژایه‌تی خۆی به‌رامبه‌ریان ده‌رنه‌بڕیه‌ بلێی ئه‌وانه‌ تیرۆرستن؟
ئه‌وه‌نده‌ی سه‌رنجم دابێ عه‌لی قه‌ره‌داخی ره‌خنه‌ی به‌نه‌رمی لێگرتون و عه‌لی باپیریش له‌دوا په‌یامی ئامۆژگاریان ده‌كات ئه‌وا دلشاد گه‌رمیانیش له‌په‌یجه‌كه‌ی ده‌لێ راتان چیه‌ له‌سه‌ر شه‌ری (ده‌وله‌تی ئیسلامی و یه‌زیدیه‌كان) !! . بێ ئه‌وه‌ی لایه‌نێیكی ئیسلامی نه‌ك هاوسۆزی بۆ كوردانی ئیزیدی و مه‌سیىحی به‌رامبه‌ر جینۆسایدكردنیان ده‌رببرێ ، به‌لكو ئیدانه‌ ی داعشیش ناكه‌ن له‌ به‌رامبه‌ر ته‌قاندنه‌وه‌ی مزگه‌وت و شوێنه‌ پیرۆزه‌كانی موسلمانانیش ؟ له‌كاتێیكدا هه‌مومان له‌یادمانه‌ ، په‌ره‌ قورئانێیك درا ،كاریكاتێرێیك له‌سه‌ر په‌یامبه‌ری موسلمانان له‌ئه‌ورپاكرا . منالانی غه‌زه‌ كوژران ... له‌هه‌مو جیهان و كوردستان خۆپیشاندانیانی چه‌ندین هه‌زار كه‌سیان بۆ سازكرد ؟ئه‌ی بۆ بۆ ئه‌و هه‌موو تاوانه‌ دژ به‌مرۆڤایه‌تیه‌ی داعش ، لاوازترین هه‌لوێست ئیدانه‌ی راشكاوانه‌یه‌ نایكه‌ن !؟ ئه‌مه‌ ئه‌و گوته‌ كوردیه‌ ده‌گه‌یه‌نێ
(به‌ده‌ستمان نیه‌ به‌لكو به‌دلمانه‌)

ناكرێ له‌ژێر ئه‌و ئالایه‌ (لا الله‌ الا الله‌ ... به‌ربه‌ریه‌ت ، قركردنی نه‌ته‌وه‌ و ئاینه‌كان ، سازبكڕێ و خه‌لكیش رێزی بگرێ و بلێ ئه‌مه‌ پشیلی ئازادی بیرورایه‌ ، ئیسلامیه‌كان ده‌بێت بزانن كاتێ جه‌مه‌دانی سور سوتا ته‌نیا له‌به‌رشه‌هیدكردنێ رێژوان بوو ، ئیستا نه‌ته‌وه‌یه‌ك رۆژانه‌ گه‌نجه‌كانی شه‌هید ده‌بت ، ژنانی هه‌تك و ده‌فرۆشێ !؟ بۆیه‌ چاوه‌ری مه‌بن ئاو ئالایه‌ له‌مه‌ودوا زیاتر نه‌یسوتێینین و دژ به‌ئیوه‌ش خۆپیشاندان نه‌كرێ كه‌ده‌تانه‌وێ به‌چه‌ند هه‌والێیك میلله‌ت جه‌واشه‌بكه‌ن ، ئه‌گه‌ر دژه‌ داعش و ئه‌و تاوانانه‌ وه‌ك هه‌موو جیهان به‌راشكاوانه‌ سه‌نگه‌ریان لێبگرن و بلێین ئێوه‌ تیرۆریستن


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە