کۆڕهکەی مەلا بەختیار و هەرەشە و فشارەکانی کۆمیتەی سوێدی ینک (بهشی2)
Thursday, 21/01/2010, 12:00
دوای ئەوەی لەخوارەوە بواریان نەدا قسە بکەم، مەلا بەختیاریش دور لە ئاخافتنی کەسێک کە کارگێر مەکتەب سیاسی و خاوەنی گۆڤاری مەدە نییهت بێت (دەیوت دەبیڵێی بیبڕێنەوە) . دوای فشاری خەلک وەلەبەرچاوبونی نزیک بە ٣٠٠ کەس، بواریان دا، قسە بکەم، بەلام هەندێ کادیریان زۆرلێم پەست بون، یەکێکیان دەیوت ئەوە لەهەمو کۆرەکانی ئێمە وا دەکات . دوای ئەوەی بواریان دام و وتیان سەرکەوە لای ئێمە قسە بکە، چونکە لەخوارەوە کەسیان گوێیان لە کارگێر مەکتەب سیاسیەکەی خۆشیان نەدەگرت. لەتەنیشت مەلا بەختیاردانیشتم، ئەگەرچی لەحالەتی ئاسایی نمابوم وە هەندێ سەرنجم نوسیبوو بەلام لەکاتی قسە کردن لەیاد چوو، چونکە نزیک بە ٥ دەقیقە شەرە دەو رەخنە لەنێوانمان هەبوو، وەئەوەی لەفلیمە ڤیدیۆکە لە ك.پۆست نیشان دراوە، دەقیقەی کۆتایتی نەوەک سەرەتای هێرش هێنانی کۆمەڵیک کارگێرو ئەندام کۆمیتە . وە ئەو بوارەی بۆم ڕەخسا لە ٢، بۆ ٣دەقیقە رەخساندم بۆ دەربڕی ئازارەکانی خۆم لەسەرمەسەلەی تاوانبارانی ئەنفال . بەلام یەکەم پرسیارم بەوە لە، مەلا بەختیار دەست پێ کرد، تۆ رەخنەدەگریت کەخەڵک بەنازناو رەخنە و قسەتان پێ دەڵیت؟، کەچی ئەوە هاتوم بۆ کۆرەکەتان، بەناو ی خۆم و لەبەردەمتان رەخنەتان لێدەگرم، کردیە گالتە وتی لەتەنیشتە خۆشم، وتم ئەی بۆ بوارم پێ نادەن قسە بکەم؟ هیچی نەوت.
دواتر وتم ئەو قسانەی دەیکەم دەربڕی بۆچوونی خۆمە نەوەک چاک، کادیڕێکیان هەڵی دایی وتی نا وەک کوردستانپۆستە، لە رقا وتم بەڵێ وەک کوردستانپۆستە.
ئەوەی بەبیرم بێت پرسیارم کرد ئێمە ئەگەر رەخنەیەک لە تالەبانی وبارزانی بگرین، ئاوا ئەندامانتان لەولاتی سوێدیش هەڕەشە دەکەن و بەسوکایەتیەکی گەورە دەزانن، وەک ئەو نوسینەی نێوان تالەبانی ونەوشیروان مستەفا کەئەوەندەی نمابوو شەڕی براکوژی لەسەر دروست بکەن؟ بەڵام تالەبانی و بارزانی بەئارەزوی خۆیان سوکایەتی بە ئێمەو پیرۆزیەکانی کورد دەکەن، لاشتان زۆر ئاساییە؟ بۆنمونە لەگەرمەی ئەوەی تالەبانی بو بە جێگری سەرۆکی سۆسیال دیموکراتی جیهانی، کەچی بەشداری کرد، لەڤیستڤالی جاف وەلەتەنیشت جەلادی گەورەی کورد فەتاح بەگی جاف دانیشت، ئەو فەتاح بەگەی کە ١٤ .٠٤ بەناوی ئەو ناو نراوە (چونکە نزیک بە بیست هەزار ژن و منالی کوردی لەماوەی ٢ رۆژدا کردە دیاری سوپای عیراق) . وەپۆلێک ئەندامی بالای یەکێتی گەرمیانی بە ٣ جیم لەگەل فەتاح بەگ خۆیان بەهاوبەش دەزانن (جاش، جەلالی، جاف) وەلەناو جەرگەی بنەمالەی قوربانی شاهانە دەیژێنن (کەلار)، یان بارزانی لە سالیادی ئەنفال پێشوازی لە بنەمالەی دارای حەمە ئاغا نەکرد ئەمە گەورەترین سوکایەتی نییه بەکورد؟ بەڵام سالی پار داوام لەهێلێنا سڤێنسۆن کرد بە شداری سالیادی ئەنفال بکات کە ٦٠ منالی ئەنفالی کورد ١٨ سالە بەخێو دەکات، وتی ناتوانم ئامادەبم ئەگەر سەرۆکی پارتی چەپی سوێدی لارش ئۆهلی ئامادە بێت، چونکە لەشەری غەزە زۆر بەتوندی ئیدانەی ئیسرائیلی کرد نەوەک حەماسیش؟
لەوەلامدا زۆر زیرەکانە پرسیارەکەی گۆڕی، کە قەت تالەبانی پێشوازی لە فەتاح بەگ نەکردوە، تەنانەت ٣ جار فەتاح بەگ داوای لەمن کردوە بوارم بۆ نەرەخساندوە؟ وە فەتاح بەگ بەر لە لێبوردنی ٩١ کەوتوە، وەئیستاش بۆ بکەویتە داوی هەندێ دوژمنی گەلی کورد .... بۆ بیان کوژین.
سەرەتا ئەوەدەلێم خەلکینە هەموتان بینیتان لە کورد سات چۆن لەگەرمەی دوایین هەلبژاردنی پەرلەمانی تاڵەبانی ئەگەرچی جێگری سەرۆک سۆسیال دیموکرات بوو بەلام بەشدار بوو لەژیانەوەی عەقلی خێل، ڤیستڤالی جاف . پرسیار ئەوەیە تۆ بلێی تالەبانی کەبەشداری کردوە، فەتاح بەگ کە گەورە پیاوی جافە لەتەنیشتی دانەنیشتبیت؟ دواتر ئایا ئێستا فەتاح بەگ دیوەخانانەیان بۆ نەبریوەتەوە و لەناو جەرگەی بنەمالەی قوربانیان (کەلار) شاهانە نایژێنێن؟ تۆ بڵیی مەلا بەختیار راست بکات، فەتاح بەگ بەو هەموو خێل و جەماوەرەی هەیەتی تالەبانی دیداری لەگەل نەکات؟ رەنگ بێت مەلا بەختیار وەک خۆی هاریکاری نەکردىیت، بەلام تالەبانی لەو کەسانە نییه . چونکە لەمێژوو ئەو بەپارێزەرە مەزنەکەی خەزرەجی وسولتان هاشمە وە ناسراوە، ئیتر فەتاح بەگ چیە لەچاو ئەو جەلادانە؟ دواتر ئایا مەلا بەختیار دەتوانێت پێمان بلێت ئەی هاوسەنگەر وهاوتاوانبار (ئیسماعیل عەزیز) لەگەرمەی هەلبژاردن لەتەلەفزیۆن نەمان بینی کە تالەبانی ێشوازی لێکرد......، مەگەر ئەویش وەک فەتاح بەگ تاوانبارێکی داواکراوی ئەنفال نییه؟
بەپێچەوانەی خەلک تاپێم کرابێت بەشداری کۆرەکانی مەلا بەختیارم کردوە، چونکە زۆر جار زانیاری گرنگ با س دەکات، وەیەکێک لەو بەرپرسە کوردانەیە دێتە ناو خەلک و کۆر دەگیڕێت . بەڵام قەت وەک ئەو جارە بەزەلیلی نەم بینیبوو کە هەم چواردەوری پر لەڤاکت و هەمیش ئاوا شانۆگەریەک بەناوی کۆر بکات، کە زۆرینەی کاتەکە بەخۆی قسەی کرد و بواریش بەئەندام ولایەنگرانی خۆیان بدات لە پرسیار ووەلام، ئیتر نازانم خۆی دەرهێنەری شانۆگەریەکە بوو یان بێ ئاگا بوو؟ وەیەکێک لەسیفەتە خراپەکانی ئەوەیە خەلک و جەماوەر چەواشە دەکات، لەناو هەر حزبێک بێت بەوئاراستەیە بەهار دێنێتە چۆکان .... کە دلنیام ئەگەر ئێستا یەکێتی نەبوایە، زۆر لەئێمە رەخنەی توندتری لەو دەسەلاتە دەگرێت؟
بۆیە ئەگەر بلێین مەلا بۆ خەلک چەواشە دەکەیت، فەتاح بەگ تاسالی ٢٠٠٣ ڕوخانی بەعس لەبەغدا بوو، بریاری لێبوردنیش تەنیا بۆ راپەرینی ٩١ بوو .نەوەک تا ٢٠٠٣، دواتر کەهاتەوە ئایا تالەبانی داوای نەکردوە کە بواری پێ بدەن و ڕیزی بگرن؟ مەگەر لەگەرمەی ناودەرچونی لەدادگای بالای تاوانەکانی بەغدا لەسەر کەیسی کۆمەلکوژی کورد خودی یەکێتی بەفڕۆکە سەرەتا ڕزگاریان نەکرد و دوایی هێنایەنەوە؟ مەگەر ئێستا ناوی لەیستی تاوانباران نییه لەتەک ٢٤٦ تاوانباری تر لەکەلار دیوەخانانەی پێ نادەن؟
٢. پرسیارێکی تریش ئەوەبوو، لەبەغدا هەموتان دەبینن، کە ١٣٠٠ کەس ناوی لەهەلبژاردن دەرهات بەهۆی ئەوەی تەنیا باکگراوندی سیاسیان بەعسی بونە، کەچەندین بەرپرسی بالای وەک وەزیری جەنگی عیراق و سەرۆک لیستی وەک موتەلەگی تیا بوو.
کەچی ئێوە بەس کەرامەتی تاکی کورد تێک دەشکێنن وزەلیلی دەکەن بەوەی کوردستانتان پڕ لە جەلادو تاوانباری ئەنفال کردوە، مەکتەب سیاسیتان لەفایلدار ...وە لەنیوان ئێوەو گۆڕان شەرە لەسەر خالیدی خولە سور، کەیەکێک لەتاوانبارانی داواکراوی ئەنفالە بەڵام تازە بەتازە فەوجی بۆ دەکەنەوە؟
سەیر بکەن چۆن بە چەواشەیی وەلام دەداتەوە (ئەم وتەیەشی راست نییه خالیدی خولە سور گۆرانەو خۆی وبنەمالەکەی دەنگیان بەگۆران داوە، بەلام ئێوە رەخنە لە گۆران ناگرن و هەلوێستتان نییه؟
بەپەلە پێم وتت ئاخر خۆی لە ڕۆژنامەی ئاوێنە و میدیادا دەلێت فەوجیان بۆ کردوینەتەوە؟ وتی راست ناکات، تورە بوو وتی قایر دەلێم باوی فەوج نماوە؟ وتم ئەی بۆ وەلامتان نەدایەوە؟
بۆئەوەی خوێنەر بەهەلە لەهەلویستی بەندە و چاک نەگات، ئەوەی پەروەندی خالیدی خولە سوری گەورە و هێنایە سەر مالپەرەکان ئەوا ئێمە بوین کەئەوکات زۆر کەس لەناو گۆران دەیانوتت بەفیتی پارتی ویەکێتی وا دەکەن و مەلبەندی ٣ ی یەکێتی بروسکەی دەستخۆسی بۆ دەناردین لەگەل مەکەتەبی شەهیدانی پارتی .... وەخودی خۆم ٢ بابەتم لەسەر نوسیە و لەهەموو وەلام ووەلامکاریەکان لەڕاگەیاندنی چاک لەسەر خالیدی خولە سور یەکێک لە نوسەرانی بومە، کەوەلاممان دایتەوە .
لەپرسیارێکی تردا وتم ئێوە بەچ هەقێک بودجەی ئەم گەلە بەئارەزوی خۆتان بۆ حزب دەبەن و وەک فەریقی بەرشەلۆنە خەلکی پێ دەکرن و بەپارەی خەلک و پلەی سیاسی خەڵک زەلیل دەکەن، وەخۆت لەدیدارێکی ئاوینەدا وتت ٣٠ ملیۆن بودجەی مانگانەی ئێمەو یەکێتیە ... وەبۆبودجەی خۆتان ئاشکرا ناکەن؟
لەناو وەلامەکانیدا وتی تەحەدات دەکەم ئەگەر سۆسیال دیموکراتی ئێرەش بودجەی خۆی ئاشکرا بکات، . بۆراستی ئەمە تەلەفۆنم بۆ سکرتێری پارتی چەپ کرد، وتی بودجەی ساڵانەی ئیمە ٢٥ ملیۆن کرۆنە؟ واتا بە ٣ ملیۆن دۆلار لەسالێکدا، . وەهەرخوێنەرێکێس دەیەوێت دەتوانی بەدواچون بکات.
وەخودی سۆسیال دیموکراتی سوێدی سەرجەم داهات و خەرجیان لەکۆنگرە ومالپەرەکانیان بلاو دەکنەوە بۆ زانیاری مەلا بەختیار دەتوانێت سەیری ئەم لینکە بکات وە بەهۆی ئەوەی لەناو ولاتی سوێد روبەروی هەرەشە بومەتەوە، ئاستی بەرپرسانی هەرەشەلێکراو کارگێر و ئەندام کۆمیتە بووە، وەدژ بەمافی ئازادی رادەربڕین بەبەلگە هەیە وەلەبەرچاوی سەدان کەس و پۆڵێک هاوڕیم شاهید دەبن، وە بۆ پێشگرتن لەو دیاردە مەترسیدارە لەناو ئەورپا هەرەشە لەخەلک بکەن، وەبەئاگایان بهێنینەوە کەئێرە ئەورپایە نەوەک ئاسایشی گشتی سلێمانی، لای پۆلیس سکالام لەسەر خودی یەکێتی وهەندێ ئەندامیان کردوە . وەلەئایندەیەکی نزیکدا بەنامەیەکیش دەیگەینمە دەست سەرۆکی سۆسیال دیموکرات مونا ساهلین و بەرپرسی پەیوەندیەکانی هەمو حزبە سوێدیەکان تابزانن ئاستی سیاسی و رۆسهبیری کادیرانی بەشی زۆری حزبێکی خۆ بەسۆسیال دیمکرات لەناو یاسای ئەوڕپا چۆن مامەلە دەکەن؟ وابزانم بای ئەوەندەش دەمناسن کە چ پەیوەندیەکم هەیە لەگەل کەسایتیە سیاسیە سوێدیەکانی ئێرە و نامەو ئمێلەکانمان دەخوێنەوە . ئەوەی وەستاوم بریاروایە بەشیکی تر لە بەلگەی ڤیدیۆم بۆ بێت بەلام ئەو بلاو ناکەمەوە ئەگەر گەیشتە دەستم، پێشکەش بەپۆلیس دەکەم.
وەڕۆژگاری ئایندە و لە کۆری ترتان (بەس بوارم هەبوو) بەهەمان شیوە قسەو رای خۆم دەردەبڕم بەلام بەدلنیایەوە ئەم جارە ئامادەکاری وێنە گرتن دەکەم بۆئەوەی ببێتە باشترین بەلگە بەسەرتانەوە . ئیتر ئەگەر هەمو لەشیشم بشکێنن، پێی گەورە دەبم نەوەک دەشکێمەوە
بۆ خوێندنەوەوەی بەشی یەکەم:
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=796d8ca3دەقیقەی دوایی هەرەشەو فشارەکانی هەندێ کارگێر و ئەندام کۆمیتەی یەکێتی بە وێنەوە:
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=729bb344لینکی زانیاری و بەلگەکان:مەسعود بارزانی لەبیستەمین سالڕۆژی ئەنفال مانشێتی رۆژنامەی خەبات باسی قارەمانێتی بنەماڵەی حەمە خانی حاجی دارا دەکات:
http://www.xebat.net/pdf/2815/x1.pdfبروسکەی مەلبەندی ٣ ی یەکێتی بۆ چاک لەسەر رسوا کردنی خالیدی خولە سور:
http://www.kurdistanan.net/index.php?sid=15960# ئەو بابەتەی لەسەر خالیدی خولە سورم نووسیوە:
http://www.emrro.com/xalidixulesur.htmچەند لینکێک لەسەر ریسوا کردنی خالیدی خولە سور لەلایەن چاکەوە:
http://www.kurdocide.com/ku/news.php?rowstart=840http://www.kurdocide.com/ku/news.php?readmore=6220http://www.kurdocide.com/ku/news.php?readmore=6077 خالیدی خولەسور ئاماژە بەوە دەکات کەیەکێتی فەوجیان بۆ کورەکەی کردۆتەوە:
http://www.awene.com/Rojname/206/2062.pdfhttp://www.yndk.com/archive/folders/2010/m420/1-%20420.pdf زانیاری لەسەر شەفافیەتی سۆسیال دیموکراتی سوێدی:
http://www.socialdemokraterna.se
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست