پارتیی و ئیسلامە توندڕەوە سیاسییەکان وەکو یەک مەترسیدارن
Friday, 11/05/2012, 12:00
کە لە بادینان حیزبەکەی بارزانی سەدان قورعانی سوتاند، ئەم عەلی باپیرە بێدەنگ بوو قسەی نەکرد و لە شەڕی مەسعود دژی مالیکی عەلی باپیر حیزبە کوردییەکانی بۆ کۆکردەوە سەرلەنوێ خولێکی تری ململانێی نیوان ئیسلامیەکان و پارتی سەری هەلداوە . چونکە ، چەندین جاری تر پارتی و ئیسلامیەکان لە هەولیردا ململانییان ئەنجام داوە ، ئیسلامیەکان هەموو ئازرو خەباتیان لەسەر مەسەلەی ئیسلامیەتە نەوەک نەتەوەیە . هاوکات پارتیش لەسیناریۆکانی سڵ لەهیج رەفتارێک ناکاتەوە کەشەڕی ئاینەکان ، وێنەیەکی خراپی نیشتمان بەدەرەوە و راگەیاندنی حوکمی ئەسەد و قەزافیانە لەپیرە هەولێر نیشان دەدات .
سالی ١٩٩٧ پارتی ڕٶڵی ئاگر خۆشکەرەی نیوان کۆمنستی کارگەری و ئیسلامیەکانی بینی ، سەرەنجام توانی بەدەستی ئیسلامیە توندرەوەکان ، دوو کادیری ماندونەناسی کۆمنستی کارگەری بەناوەکانی(شاپور وقابیل) شەهید بکات ، دواتر وەک کارتێکی فشار ئەو تیرۆرە بەرامبەریان بەکاربهێنێ . بیرمە فازل موتنی دوای ئەو روداوە ئەو مەلا بەشیرەی ئیستا کەئەندامی پەڕلەمانیانە ، هێنایە سەر کەناڵی تێڤی و بەرائەتی پێدا . چونکە ئەویش فتوای دژی کۆمنستە کارگەریەکان لەسەر مەسەلەی ژنان دابوو . وەتوشی جۆرەک لەخۆبایی بوون ببوو چونکە لەناوەراستی نەوەدەکان بەدواوە بەهاریکاری بەرەی تورکمانی جەماوەرێکی زۆری پەیدا کردببوو .
لەچەند ساڵی رابردوشدا پارتی بەردەوام لەڕیگای چەند قەڵەمێکی ژەنگاوی و دۆراوی هەندێ دۆسیە لە ململانێکردنی لەگەل ئیسلامیە سیاسیەکان لەهەولیر جووڵاندووە ، ئیتر جارێک بەناوی ئەی رەقیب و جاریک بەناوی چیرۆکەکانی پیربال .... کۆی ئەم هەنگاوانەش لەگەل ئیسلامی سیاسی بۆ تیپەراندنی کیشە زۆرەکانی و نیشاندانی ئەوهێزەی ڕەخنەگرێتی چەندە مەترسیدارە ؟
ئەوەی جێگای هەڵوێستەیە ، ئیسلامیەکان جگە لەیەکگرتوو هەر لەسەرەتای راپەرینەوە نمونەیەکی مەترسیداریان نیشان داوە . بەرادەیەک دەتوانین بڵێین یەکێک لەهۆکارەکانی درێژە پێدانی حوکمی دەسەلاتی ((پارتی ویەکێتیە)) .هەر بۆیەشە کە هەڵەو تاوان دەکەن نەزانانە خەڵکێک دڵخۆش دەبن بەئازاردانیان ، لەکاتێکدا پێشیلی ماف و ئەشکەنجە بەرامبەر هەر لایەنێک بکریت مەترسیدارە دەبێت دژی بین . بەنمونە هەر لەسەرەتای راپەرینەوە لەگەل ئەوەی لە دەرەوەی دەسەڵات بوون ، بەلام بەئاستی دەسەلات کاریگەریان لەسەر شەقام و ناوکۆمەل لەکاری قیزەوەن و مەترسیدار هەبووە ((لە تەقاندنەوەی ئارایشگاکانی ژنان ، تیزاب پێداکردن بەلەشی ئافرەتان ، تیرۆری خەلکی رەخنەگری خۆیان ، هیرشکردنە سەر یادەکانی کۆمنست و ٨ ی ئازار ڕۆژی ژنان تەنانەت لەهۆلەکانیش وەک ئەوەی لە ٩٥ لەهۆلی میدیالەهەولیر بە دروشمی اللە اکبر ڕۆژی ژنانیان تێکدا، ئەم رەفتارانە ئەوکات بزوتنەوەی ئیسلامی سەرپەرشتی دەکرد لە هەموو باڵەکانی وەک عەلی باپیر و مەلا کرێکار ومەلا سەلمان خۆی دەبینیەوە .
هاوکات دەمەوێت لیرەدا رەخنەیەکی جدی لەهەموو باڵە ئیسلامیەکانی کوردستان بگرین بەتایبەتی لەشاری هەولێر . تا شەری ناوخۆ دەیان و سەدان کارو خەباتی جەماوەریمان دژ بەناعەدالەتی کۆمەلایەتی ئەنجام دەدا ، بۆیەک جاریش ئەو ئیسلامیانە بەحزب و کەسایەتیەکانیەوە بەشداریان نەکرد ؟ بەدەیان کارو خەبات بۆ پێشگرتن لەپێشێلی مافی مرۆڤ و ئازادی رادەربڕین دەکرد . سەرجەم هیزە ئیسلامیەکان نەک بەشداریان نەدەکرد ، بەلکو بەئاستی پارتی و یەکێتی ئەوانیش بەرەیەک بوون دەبوایە خەبات دژیان بکەین ؟ ئێستاش بەهەمان شێوە لەپیرە هەولێر دەیان بینم ، بەدەیان تاوان وناپاکی وپێشیلی مافی مرۆڤ و تیرۆری سیاسی ئەنجام دەدرێت کەچی ئەوان بەشداری هیچ کارو خەباتی جەماوەری ناکەن ؟ بەلام کاریکاتێرێک لەسەر پێغەمبەری موسلمانان دەکرێت خۆپیشاندانی هەزاران کەسی کۆدەکەنەوە ؟ ئەمە مافی خۆیانە ڕیز لەپێشەواکەیان بگرن کاتێک سوکایەتی پێ دەکرێت . بەلام ئەی بۆ ڕۆژەک لەرۆژان بەرامبەر تیرۆری سیاسی لەم نیشتمانەشیان بەهەمان ئاست گەنجان ناهێنە سەر شەقام ؟ بۆچ بۆ قەتل و عامی فەلەستینەکان لەغەزە بەهەزاران کەس کۆدەکەنەوە ، کەچی هەمان کوشتارگە ئەردوگان و کۆماری مەرگ و سێدارە بەرامبەر نەتەوەکەیان دەیکات، بێ دەنگن و یەک کادیریشتان بەشداری خۆپیشاندانەکان ناکات؟ ئایا بووە هێزێک خۆی پێ هێزێکی" نەتەوەیی ئیسلامی "بێت بەرامبەر سەدان تاوانی گەلەکەی بێدەنگ بێت ، بەلام ئەگەر منالە فەلەستینیەک لەغەزە بکوژرێت پرسە لەبارەگاکەیان دادەنێن ؟تۆ لەمانەدا دەبینی ، ئەمانە هێزێکی ئیسلامین و مەسەلە نەتەوایەتیەکانیان بچوکترین خەمیانە بەپێچەوانەی حەماس و حزب اللە کەڕێبەرایەتی ململانێی لەگەل داگیرکەرانیان دەکەن !؟ تۆ سەیرکە هەر دوێنێ بوو یادی شەهید سەردەشت لەسەر گۆرەکەی کرایەوە ، یەک کادیری ئیسلامی لەهەموو باڵەکان بەشداری تیا نەکرد ، بەلام لە بەرامبەر نوسینێکی هەلمەت گۆران هی ٣ ساڵ لەمەوبەر باسی کردوە ، ٥٠٠٠ هەزار گەنج بەئالایەکی سعودیەوە دەهێنە سەر شەقام ؟ تۆ سەیرکە ، پارتی چەندین بارەگای یەکگرتوی بەقورئانەوە سوتاند ، کەچی کۆمەڵ و عەلی باپیر ، هەوڵی ئاشتکردنەوەی یەکگرتویی بۆ پارتی بۆدەدا ؟
لەوەش گالتەجارتر ، ئەمە چەندەمین جارە دەکەونە ناوتەڵەی سیاسی پارتیەوە ، کەلێیان بدات و وێنەیەکی مەترسیداری خۆیان بەناوەو دەرەوە نیشان بدەن ، کەئەوان بەس بەدوای اللە اکبەرن نەوەک خەمەکانی تری نیشتمان لەبواری نەتەوەیی و عەدالەتی کۆمەلایەتی و داکۆکی لەئازادی سیاسی ؟ بۆیە مافی خۆمانە بە چاوی دەزگای پاراستن و زانیاری سەیری ئەو ئیسلامیە توندرەوانە بکەین کە فتوای کوشتن و هەرەشە بەناوی ئایین دەدەن هاوکات بەناوی پیرۆزیەوە دەیانەوێت سنور بۆ ئازادی رادەربڕین دابنین ؟ ئەو ئیسلامیانەی کە ئامادەنین رای جیاواز لەخۆیان قبول بکەن ، شەرم نایان گرێت کاتێ هەمان داوا لەدەسەلاتی کوردی دەکەن ؟ باشە ئێستا ئیوە لەدەسەلات نین و ١١ کورسیتان هەیە وا دەکەن ، ئەی بێنە دەسەڵات چ حوکمێکی کابۆلی و سعودی بەسەرمانە دەچەسپێ .
پارتیش ئەگەر زیرەکایەتی لەوەبێت ماوە ماوە بەترسی ئیسلامیەکان سیگناڵی ئەوەمان پێ بڵیت من لەدەسەلات بم باشترە ، بەلام هۆنینەوەی ئەو هەموو سیناریۆیە قێزەوەن و پەیمانە بێ کردارەکانی بارزانی بە خنکاندنی ئازدی سیاسی لەدەڤەری زەرددا یەکێک لە هۆکارەکانی گەشەی ئیسلامیەکانە . هاوکات وەک چیرۆکی کابرای درۆزنیان لێ هاتووە هەرچی سیناریۆ و پەیمان دەدەن کەسمان باوەڕی پێ ناکەین . بۆیە رەفتارە ئیرهابیەکانی پارتی و ئەو ئیسلامیانەی دژ بە ئازادی بیرورا و دابراون لەئازاری گەلەکەیان ، یەک دراوی سیاسین ، تەنیا یەکیان شێر و ئەوەی تریان خەتە .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست