کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئایا رێکخراوی چاک سەر بە پاراستن و زانیارییە؟! (بەشی یەکەم)

Tuesday, 28/12/2010, 12:00


ساڵی 2001 لە ژوری پاڵتاڵکی پێشکەوتوخوازان ، شەوانە دەیان کوردی تاراوگە کۆدەبوینەوە و گفتوگۆو سیمناری سیاسیمان ئەنجام دەدا . تاوای لێ هات ،هەنگاوەکان بەرەوکاری مەیدانی چوو. سەرەتا بەناوی کەمپینی هەڵەبجەو ئەنفال ودواتریش کرا بەناوی ناوەندی هەلەبجە وئەنفال(چاک) . لەو ڕۆژ بەدواوە بەسەدان ئەندام لەدامەزرێنەرەوە تائەندامی ئاسایی شەمەندەفەر ئاسا هات و چوو، وەلێ ئەم ڕێكخراوە و ئەندامەکانی نەکەوتن . سەرباری ئەوەی یەکەم ئەزمونی ڕێکخراوی سەربەخۆ بوو ، هاوکات خەمێکی زۆر گەورەی خستە سەرشانی کە توانی تەکانی گەورە بەدۆسیەی کۆمەلکوژی بدات و هاریکاریش بێت لەکەمکردنەوەی ئازارەکانی گەل و دەنگە ئازادیخواز و قەڵەمە بوێرەکانیش.
ئەم ڕێکخراوە پێچەوانەی سوپایەک ڕۆشنبیر و خۆ بەسیاسیزان! لە بری دروشمی بریقه‌دار هەنگاوی پڕاکتیکی بۆ سەرشەقام و دادگا و ناوەندە سیاسی و مرۆڤدۆستە جیهانیەکان هەڵێنا، توانی ببێتە قوتابخانەیەک بۆ پێگەیاندنی دەیان کادیر و ئەندام بۆ کەیسی کۆمەلکوژی گەلەکەی و کەیسەکەش بکاتە کەیسێکی زیندوی بەردەوامی میدیاکان و شەری پیسترین مرۆڤی کورد بکات، بۆیه‌ ئاساییە جار جار لەسەری بخوێنرێ، وەلێ ئەو ڕۆژگارە دێت ئەرشیفەکانی پاراستن و زانیاری و دەزگا سیخوڕەکانی داگیرکەران هەڵبدەدرێتەوە، ئەوکات دڵنیام جوانی و خەباتی قورسی ئەم ڕیکخراوە زۆر لە ئیستا بەدیار دەکەویت.

 لەم ساڵ بەدواوە، ماوە ماوه‌ هەمان فلیمی هیندیمان بەسەردا دووبارە ده‌کرێته‌وه‌ . بەرادەیەک ده‌بێته‌ کارتێکی فشار بەسەرمانەوە، کە لەسەر بچوکترین هەڵە یان خراپ تێگەیشتن یان مییزاجی یان داوەتێکی ئەوڕوپا و لەکۆنگرەیەک دەرناچیت. دەلێت دەبینن لەمیدیاکان چۆن حەیاتان دەبەم، کە تێناگەم مٶڕال و مێژووی ئه‌و رێکخراوه‌یه‌، له‌گه‌ڵ مێژووی دوێنی خۆیی و ئازاردانی ئەم ڕێکخراوە لەچی دا دەبیبێتەوە؟
بەداخەوە زۆر جار میدیاکانیش بەشدارن لەو تاوانە ، بێ ئەوەی بەدواچوونێک بۆ راستی تۆمەتەکان بکەن! گەرچی هەندێک جار وتەکان زۆر قورس و بریندارکەرتر ده‌بن لە شەونخونییە بی کۆتاییەکان، هه‌رچه‌نده‌ ئێمه‌ تاتوانیومانە هێمنانە و بەتێپەڕینی ڕۆژگار و بە هەلوێستەکانمان شەرمەزاریان بکەین. ئەوەی واش دەکات نەتوانرێت وەلام بەسەرجەم وتەکان بدرێتەوە.
هەڕاج و سوک نەکردنی ڕێکخراوێکە بۆ ئەو ئاستە نزمەی کە هەوڵی بۆدەدرێت . کە لێرەدا دەبێت بڵێم مەرج نییە هەموو ڕەخنەکان نادروست بن، بەڵام 10 ساڵە من لەناو ئەو جوڵانەوەیەدام و سەرباری ئەوەی ئێمە کار دەکەین، نە وەک دروشم دان لە مالەوە . بەڵام دوو بەرپرسیارەتی مێژوویی و ئەخلاقی هەڵدەگرم:
یه‌که‌م: ئه‌م رێکخراوه‌ خیانەتی لە گەل و له‌ ئێسک و پروسکی قوربانیان و بنەماڵەکانی نەکردوە بەرامبەر هیچ بەرپرس و حزبێک بەدۆستەکانیشمانەوە.
دووه‌م: .هەموو ئەندامان بەوانەی قێزەوەنترین تۆمەتیشیان بۆ دروستکردووین، زۆرترین کاری خۆبەخشیان بە گیرفانی خۆیان ئەنجام داوە، نەمان زانیوە کەس پارەی ئەم ڕێكخراوەی دزی بێت یان بازرگانی پێکردبێت لێی بێدەنگ بووبین .

پرسیار ئەوەیە ئەی بۆچ ئەوەندە دەبێتە باس وخواس و 3 ساڵ جاریک ئازاری دەدەن و هەوڵدەدەن وێنەیەکی (ناشیرینی) بەخەلک نیشان بدەن!؟
ئەم ڕێکخراوه‌یه‌ لە 10 ولاتی ئەوڕوپی کۆمیتەی هەیە لە باشور و ڕۆژهەلات و باکور کە کاریگەری خۆی هەیە، دیار کەوتنی بەردەوامی لەمیدیا کان... بێگومان دوژمنی هەمەڕەنگی حزبی و کەسێتی بۆ پەیدا دەبێت. هاوکات نەبوونی ئەزمونی ڕێکخراوەیی سەربەخۆیی بەر لەو، کە بتوانێت لەو تەمەنەدا بەردەوام بێت بەتایبەتی هەموو دەنگ و ڕەنگێکی سیاسی تیا کۆببێتەوە، کە ئاستەمە پارسەنگی ئەو هەموو میزاج و ململانێیەی ، پێبکرێت و لەکاتێکدا سیمبولێکی بەهێزی تیا نەبێت کە ئەندامانی گوێ رایەڵی بن، چونکە زۆرینەی ئەندامانی ئه‌م رێکخراوه‌یه‌ دەنگە تازە گەنجەکانن . هاوکات نائیداری بوونی ئێمە و خۆبەخشی ئەم ڕێکخراوە و کڕینی ئەندامان.
نەبونی کات و مادەی پێویست لەبەردەم ئەندامان کە بەدوای کێشەکاندا بچن.
قەیرانەکەش لەوەدایە هەموو ئەوانەی دەچنە دەرەوەی بازنەی چاک. لەئاست کەیسی کۆمەلکوژی کەمترین بەرووبومیان دەبێت و بەشێکیان هەردادەبڕێن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە