کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بوار مه‌ده‌ن ته‌پڵی شه‌ڕ له‌نێوان (یه‌کێتی وگۆران) له‌سلێمانی لێ بدرێت

Friday, 08/01/2010, 12:00


ماوه‌یه‌که‌ گرژی و ئالۆزی له‌ نێوان یه‌کێتی نیشتمانی و بزوتنه‌وه‌ی گۆران ، گه‌یشتۆته‌ ئاستێکی ترسناک ، به‌راده‌یه‌ک مرۆڤ به‌ڕونی هه‌ست به‌ نزیک بونه‌وه‌ی لێدانی ته‌پلی شه‌ڕ ده‌کات . چونکه‌ له‌ کوردستان به‌رده‌وام هه‌نگاوی یه‌که‌می شه‌ر ، له‌ راگه‌یاندنه‌وه‌ ده‌ستی پێ کردووه‌ ، دواتر گرتن وشه‌هیدکردنی ، ئه‌ندامانی یه‌کتر ، به‌ره‌و ته‌قینه‌وه‌ گه‌وره‌که‌ی بردوه‌، هه‌مو شه‌ره‌ ناوخۆیه‌کان به‌و شێوه‌یه‌ ‌ رویداوه‌ ، ئه‌وه‌نده‌ی ‌ ئاگادار بم ، له‌ سه‌ره‌تای 80 کانی سه‌ده‌ی رابردو له‌شاخ و له‌ سالی 1995 ی شار ، وه‌ک سه‌ره‌تا به‌و دوقۆناخه‌ تێ په‌ریوه.
ئه‌وه‌ی ئێستاش هه‌ست پێ ده‌کرێت ، شه‌رێکی راگه‌یاندن له‌نێوان گۆران و یه‌کێتی به‌رده‌وامه‌ ، که‌لوتکه‌ی له‌نێوان نوسینه‌کانی تاڵه‌‌بانی و نه‌وشیروانه‌ ، سه‌رباری لێدان و ئه‌شکه‌نجه‌ و ته‌قه‌ و شه‌هیدکردنی ئه‌ندامانی گۆران که‌ ماوه‌یه‌که‌ ده‌ستی پێ کردوه‌ ، که‌واته‌ ئێمه‌ له‌ناو هه‌ردو رێره‌وه‌ ترسناکه‌که‌ ده‌ژین . ئه‌ی چی بکه‌ین !؟ بۆیه‌ لیره‌دا هه‌ندێ خال ڕێز به‌ند ده‌که‌ین.
1. ئه‌وه‌ی واده‌کات، ولاتیک یان حزبێک ، جاری شه‌ر بدات ، بێ هه‌لوێستی ولاتان و خه‌لکه‌ ، که ‌ئه‌گه‌ر به‌ر له‌ده‌ستپێکی شه‌ڕ ، ناره‌زایه‌تی هه‌مه‌ جۆر ده‌ست پێ بکرێت و ئیدانه‌ی لایه‌نی پێشێلکه‌ر بکرێت و ئاگادر بکرێته‌وه ، ‌ که‌به‌رپرسیاره‌تی مێژویی له‌ئه‌ستۆی تۆ دایه‌ ، ئه‌وا که‌م و زۆر کاریگه‌ری له‌سه‌ر پێش گرتنی ده‌کات ، به‌لام به‌ بێ ده‌نگ بونی خه‌لک و لایه‌ن سیاسیه‌کان ئه‌وا باڵه‌ شه‌رخوازه‌کان ، زیاتر هه‌نگاو بۆ خوێن ڕشتن ده‌هاوێژن . که‌مه‌رج نیه‌ هه‌ردولایه‌ن وه‌ک یه‌ک تاوانباربن.
2. له‌کۆمه‌لگای کوردی به‌گشتی و پارت وڕێکخراوه‌کانیش به‌تایبه‌تی ئه‌و سیاسه‌ته‌ زۆر زاله‌ ، ئه‌گه‌ر دولایه‌ن به‌ره‌و شه‌ر بچن ، سه‌ره‌تا خه‌لک سه‌یرکه‌ره‌ ، تاده ته‌‌قێته‌وه‌ و مالوێرانیه‌که‌ ده‌ست پێ ده‌کات ، ئه‌وکات ده‌که‌ونه‌ هات و چۆوی باره‌گا ی لایه‌نه‌ شه‌ڕکه‌ره‌کان و ناره‌زایه‌تی ده‌ڕبرین به‌ شێوه‌ی شمولی و گریان و هاتو هاوار ، که‌ئه‌م شه‌ره‌ خه‌ته‌ره‌ و پیویسته‌ بوه‌ستێت ؟ ئه‌مه‌ کاره‌ساتی کورده‌ ، به‌ گشتی و پارت و ڕێکخراو و ڕۆشنبیرانی به‌تایبه‌تی نیشان ده‌دات ئاستی هوشیاری و دژه‌ شه‌ریی چه‌نده‌ لاوازه‌ .
3. کاتێك حزب ، ڕێکخراو، رۆشنبیرێک هه‌لوێستی خۆی به‌یان یان ئیدانه‌ی ، لایه‌نێک ده‌کات ، ئه‌گه‌ر به‌ ویژدانه‌وه‌ بێت ، ئه‌وا هه‌رگیز به‌مانای لایه‌نگیری نایێیت ، به‌لکو ئامانج زیاتر له‌پشگرتنی لایه‌نی شه‌رکه‌ره‌ . وه‌ جۆرێک له‌ پڕۆتستۆ کردنێتی . هه‌روه‌ک ولاتان دژ به‌ پێشێلکاریه‌کانی مافی مرۆڤی ئێران ده‌وه‌ستن یان دژ به‌ قاعیده‌ ده‌جه‌نگن ، ئه‌وا له‌ روانگه‌ی ئه‌وه‌ نیه‌ دژ به‌ ئێران و قاعیده‌ن ، به‌ئاستی ئه‌وه‌ی ره‌فتار و چالاکیه‌کانی ئه‌م دولایه‌نه‌ ، مه‌ترسیداره‌ وده‌بێت پێشی بگرن ، به‌هه‌مان شیوه‌ش کاتێک ڕێکخراوێکی وه‌ک ئه‌منستی داکۆکی له‌ دیلێکی رێکخراوی قاعیده‌ له‌زیندانی گوانتانامۆ ده‌کات ، یان دژ به‌له‌سێداره‌دانی سه‌دامه ، ‌ ئه‌مه‌ مانای ئه‌وه‌نیه‌ تۆ له‌گه‌ل سیاسه‌تی ئه‌م رێکخراو رژێمه‌ی ،به‌ئاستی ئه‌وه‌ی تۆ دژ به‌ پێشێلی مافی مرۆڤی و داکۆکی له‌ به‌رنامه‌ی خۆت ده‌که‌یت .یان که‌ له‌زۆرینه‌ی ولاتان دژ به‌ شه‌ری ئه‌مه‌ریکاو هاوپه‌یمانان له‌گه‌ڵ ڕژێمی به‌عس و تالیبان ، به‌ ملیۆنان که‌سی چه‌پ. هاتنه‌ سه‌ر شه‌قام ، هه‌رگیز ‌مانای ئه‌وه‌ی نه‌گه‌یاند ، ئه‌وان له‌گه‌ل سه‌دام و تاڵیبانن ، به‌ئاستی ئه‌وه‌ی ئامانجیان دژه‌ شه‌ر بوو.
4. ئه‌گه‌ر له‌کۆن و له‌شاخ دا به‌وردی ئاگامان له‌ سه‌ره‌تای ده‌ست پێکردنی شه‌ره‌ ناوخۆیه‌کان نه‌بوو ، ئه‌وا ئێستا به‌رچاومان ڕونتره‌ ، بۆیه‌ ئه‌رکی رۆشنبیر و ڕێکخراوه‌ مه‌ده‌نیه‌کانه، ‌ پێشی بگرن وکه‌مپین و ناره‌زایه‌تی ده‌ربرین له‌به‌رامبه‌ر هه‌ر لایه‌نێک هه‌وڵی شه‌ری دا .... که‌به‌داخه‌وه‌ ئه‌وه‌ی تائێستا دوای ئه‌و هه‌موو ئه‌زمونه‌ی له‌سه‌ر تالی شه‌ر ی ناوخۆ رویداوه‌و هه‌مانه‌ ، وه‌ئه‌و هه‌موو ڕۆشنبیر و ناوه‌نده‌ ڕێکخراوه‌ مه‌ده‌نیانه‌ی له‌م 19 ساله‌ له‌کوردستان هه‌یه‌ ، هه‌ست ده‌که‌یت ئاستی هوشیاری و هه‌لوێست ده‌ربرین یه‌کجار لاوازه‌ ، ، باشترین نمونه‌ ئه‌و بارودۆخه‌ی ئێستای نێوان گۆران و یه‌کێتیه‌ .، که‌ شاری سلێمانی به‌ شاری ڕۆشنبیری ناسراوه‌ ، به‌لام کوا ئاستی کاردانه‌وه‌ی دژه‌ شه‌ری ڕۆشنبیرو رێکخراوه‌ مه‌ده‌نیه‌کانیان!؟
وه‌ نزیک به‌ 19 ساڵه، له‌ژێرده‌سه‌لاتی کوردی ، رێکخراوێکی مافی مرۆڤ نیه‌ ، بوێرانه‌ پێشێلکاریه‌کانی ده‌سه‌لاتی کورد باس بکات وئیدانه‌ بکات .. لێره‌وه‌ هه‌ست به‌دواکه‌وتویی کۆمه‌لگا و درۆزنی ده‌سه‌لاتی کوردی له‌بواری مافی مرۆڤ و دیموکراسی ده‌بینی ، تۆ سه‌یر بکه‌ له‌ناو تورکیای عه‌سکه‌رتاری وئه‌رگه‌نه‌کۆن وه‌له‌سوریا به‌عسی به‌و فاشیه‌ته‌ی خۆیه‌وه‌ ، که‌چی ڕیکخراوه‌کانی مافی مرۆڤیان ئیدانه‌ی پێشێلکاریه‌کانیان ده‌که‌ن ؟
5. ئه‌گه‌ر چی نوسینه‌وه‌ی میژوو و یاده‌وه‌ری هه‌ر که‌سیك مافێکی سروشتی خۆیه‌تی ، وه‌بۆ ئێمه‌ش زۆر گرنگه‌ تابه‌رپرسان له‌ ژیانن ، راستیه‌کان روبه‌رو باس بکرێت ، بۆیه‌ ئه‌وه‌ی نێوان نه‌وشیروان مسته‌فا و تاله‌بانی له‌سه‌ر یه‌کتر ده‌نوسن ، ئه‌گه‌ر نه‌گاته‌ ئاستی پێکدادان ، دیارده‌یه‌کی زۆر سروشتی و ته‌ندروسته‌ ، له‌نێو هه‌موو پارته دیموکراتیه‌کان ‌ له‌ململانێێ سیاسی ئه‌و جۆره‌ نوسینانه‌ هه‌یه‌ ، به‌لام به‌داخه‌وه‌ له‌نێو کۆمه‌لگای کوردی ، به‌هۆی ئه‌وه‌ی عه‌قلی عه‌سکه‌رتاری زاڵه‌ و دیموکراسیه‌ت لاوازه‌ و کورسی ده‌سه‌لات خۆشه‌ویسته‌ ، ئه‌و جۆره‌ نوسینانه‌ به‌ره‌و هه‌لگیرسانی شه‌ڕ ده‌روات. بۆیه‌ هه‌لنه‌دانه‌وه‌ی لاپه‌ره‌کانی کۆن به‌تایبه‌تی لایه‌نه‌ تاڵه‌کانی ئه‌م میلله‌ته‌ له‌رۆژگاری ئه‌مڕۆ ، دوا بخرێت ، به‌رپرسیاره‌تیه‌کی مێژوییه‌، گه‌رچی مافی سروشتی نوسه‌ریش له‌ململانێێ سیاسی بێت ، ده‌کرێت ململانێی ئێستا له‌سه‌ر جیاوازی بیروبۆچونی نه‌وشیروان وتاله‌بانی له‌ئاستی خزمه‌تگوزاری خه‌لک و هه‌لوێسته‌ نه‌ته‌وه‌یی و روداوه‌ گه‌رماو گه‌رمه‌کان بێت.
ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر سه‌ره‌تای ده‌ستپێکردنی شه‌ری راگه‌یاندن نه‌زانین کێ ده‌ست پێشخه‌ر بووه‌ و بێده‌نگی له‌و خاله‌ش بکه‌ین ، به‌لام به‌هۆی ئه‌وه‌ی ده‌سه‌لات له‌ده‌ڤه‌ری سه‌وز له‌ ئاسایش و پێشمه‌رگه‌ له‌ژێر ده‌ستی یه‌کێتیه‌ ، وه‌له‌و ماوه‌یه‌ چه‌ندین ئه‌ندامی لیستی گۆران روبه‌روی لێدان و ته‌قه‌کردن به‌ماله‌وه‌یان و بریندارکردن ، سوتاندنی نوسینگه‌ی په‌رله‌مانی کۆیه‌ و سه‌یاره‌ی ئه‌ندامانیان بونه‌ ، بێ ئه‌وه‌ی لایه‌نی تاوانبار بگیرێت !؟، وه‌یه‌کێتی له‌راگه‌یاندنه‌که‌ی نه‌یوتوه‌ ئه‌ندامانی گۆران ئه‌و کادیره‌ یان ئه‌ندامه‌ی ئێمه‌یان گرتوه‌ یان زیندانی وشه‌هید کردوه ، ‌ ئه‌وا پێشێلکار یه‌کێتی وه‌خودی تاله‌بانیه‌ ، که‌ناتوانین ئاماژه‌ی پێ نه‌که‌ین ، به‌هۆکای ئه‌وه‌ی ده‌که‌وینه‌ سه‌نگه‌ری لایه‌نگیری . مرۆڤێک که‌داکۆکی له‌ ئازادی راده‌ربری بکات و له‌گه‌ل ئازای گه‌له‌که‌ی بژیت ، هه‌رگیز نابێت سڵ له‌و تۆمه‌تانه‌ بکات . که‌لێره‌دا هه‌ندێ نمونه‌ به‌په‌له‌ باس ده‌که‌ین . هه‌مو لایه‌ک ده‌زانین حه‌ماس رێکخراوێکه‌ په‌نا بۆ کاری تیرۆریستی ده‌بات ، به‌لام کاتێک له‌شه‌ڕی غه‌زه‌ ئیسرائیل تاوانی جه‌نگی کرد ، کۆمنست و چه‌په‌کان ، یه‌که‌م لایه‌ن بون هاتنه‌ سه‌ر شه‌قام .یان کاتێکیش پارتی له سالی 2005 له‌بادینان باره‌گاکانی ‌یه‌کگرتوی سوتاند ، ڕۆشنبیر و ڕیکخراوه‌کان ئیدانه‌یان کرد ، ئه‌وه‌ لایه‌نگیری بۆ یه‌کگرتوو نه‌بوو به‌ئاستی ئه‌وه‌ی ئیدانه‌ی ره‌فتاره‌که‌ی پارتی کرا ،
ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه‌ بلێیتن گرنگه‌ ده‌ست به‌که‌مپین و ناره‌زایه‌تی ده‌ربرین بکرێت وه‌ ئیدانه‌ی هه‌ر لایه‌نێک بکرێت که‌هه‌ول ده‌دات شه‌ره‌که‌ خۆشتر بکات ، وه‌لێره‌دا هه‌قه‌ ره‌خنه‌یه‌کی جدی له‌ میدیای کوردی به(‌ئه‌هلی وحزبیه‌وه) بگرین که‌ ‌ ئه‌وه‌نده‌ی هه‌واڵ و وته‌ی شه‌ره‌ نوسینه‌کان بلاو ده‌که‌نه‌وه‌ ، له‌پێناوی فرۆشتنی زیاتری ڕۆژنامه‌ و کلیک کردنی مالپه‌ره‌کانیان ، ئه‌وه‌نده‌ مه‌ترسی و هێورکردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌که‌ ، به‌خه‌لک نیشان ناده‌ن!؟ . که ئه‌گه‌ر میدیای ده‌سه‌لات ئه‌وه‌ پیشه‌ی بووه‌ ، ئه‌وا تاوانه‌ میدیای ئه‌هلی هه‌مان ڕێچکه‌ی گرتۆته‌ به‌ر .
ده‌بێت ئه‌وه‌ش بڵیم تا ته‌پله‌که‌ ی شه‌ر ده‌ستی پێ نه‌کردوه‌ ، وه‌رن ده‌ستی ته‌پڵ وه‌شێن بگرین و بلێین ، ئه‌م تاوان و ناپاکیه‌ مه‌که‌ ، که‌س له‌ئازار وتاڵی شه‌ری ناوخۆ نه‌گات، ئێمه‌ تێێ ده‌گه‌ین و ده‌زانین چ کاره‌ساتێکی مرۆیی ونه‌ته‌وه‌یی به‌دوا دێت .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە