کەڕامەت و یاسا لە نیوان عەزیز وەیسی و شیروان حەیدەری
Saturday, 07/04/2012, 12:00
هەوالی دانانی بەرپرسی زێرەڤانی پارتی (عەزیز وەیسی) بە وەزیری ناوخۆ ،کە سەرەتا لە کوردستانپۆست بڵاوکرایەوە، خۆشبەختانە بەماوەیەکی کەم ماڵپەری (وەزارەتی ناوخۆ و سبەی) بەکۆمینتارێکی تراجیدیەوە پشت راستیان کردەوە ئەویش بەهۆی بوونی خزمەتی لەناو پکک، کە تورکیا رێگری کرد لەوەی بکرێت بە وەزیری ناوخۆ، هاوکات نێچێرڤانی بارزانیش، سەردانی ئێرانی کرد یەکێک لەهۆکارەکان تەزکیەکردنی کادیرە حکومییەکانی کابینەکەیەتی لەوانە عیماد ئەحمەد، ئەمەش وێنەیەکی تری پێ نیشان داین کە ئەم دوو پارتە چەندە جاشاویی و کۆیلەی داگیرکەرانن ئەگەرنا راگەیاندنی کابینە و دانانی وەزیر بۆچ دەبێت رەزامەندی داگیرکەرانی کوردستانی لەسەر بێت. ئاخر ئەو مافە بۆ حکومەتی عێراق نییە ، چما بۆ ئەم دەوڵەتە دراوسێ داگیرکەرەکان!
هەر لەم ماوەیەدا بارزانی و موریدەکانی، ئەوەیان بەگوێماندا دەچرپاندن، کە لە نەورۆزدا "مژدەی گەورە" واتا جاڕی سەربەخۆیی رادەگەیەنن. کارەساتەکە لەوەدایە هەموو ئەوانەی دەیان ساڵە هەڵگری ئەو دروشمە بوون، توشی ئازار و راوەدوونان بوون بەدەست پارتی ویەکێتی، ترسمان لێنیشتبوو نەکا ئەوە ڕووبدات، چونکە ماڵویرانییەکی گەورەی بەدوا دێت. هەرچەندە زۆرمان بارزانی دەناسین، لەپێناوی بەرژەوەندی خۆی و پارتەکەی، ئامادەیە خەڵك ئاوا چەواشە بکات (شەری پشت پەردە ی نەوت لەگەل مالیکی، بە بەسەربەخۆیی کوردستان پێمان بفرۆشێتەوە).
بارزانی و تاڵەبانی بەرپرسی یەکەمن لەهەرکێشە و بەکوشتدانی خەڵکی کوردستان ئەگەر سبەی رووبەروی ئەم گەلە ببنەوە چونکە بەهەزاران کەس داوامان کرد، کە دەوڵەتی عێراق بە کورد دروست مەکەنەوە و بەهیزی مەکەن، کەچی کێشەی کوردیان کردە قوربانی و ئاوا خۆیان گرتەوە ڕۆژ لەدوای ڕۆژ ئازاریان دەدەن . لەتەک ئەمەشدا مەگەر هەر ئەو بەرپرسە عێراقیانە نەبوون، کۆسرەت لەهەولێر گرنگی بەمالیکی دەدا و بارزانی ١٢٠ هەزار دۆلارو دوو ئۆتۆمۆبیلی نایابی پێداوە لەبودجەی خەلکی کوردستان ...
لەپەیجی فەیسبوکی (خالید جەلیل) ئەو کۆمینتەی خوارەوە کە ئازاری گەنجێکی ئەم نیشتمانەیە لەتەک بەلگەیەکی واژوی دەستە راستەکەی نیچیری تیایە کە ٤٥٠ مەتر زەوی لەناوشاری هەولێر بەکوری مالیکی داوە؟
ئیمه راپهرین بكهین و ئیمه كۆرهو بكهین و ئیمه بهرگری لهخاكی كوردستان بكهین و ناومان پیشمهرگه بیت و شههید بدهین ..بهلام ههمو ئهوانه بههیچ ناچی بۆ وهرگرتنی پارچهیهك زهوی لهخاكی خۆمان ولهشاری خۆمان چونكه بهدلی ئهوان نین ..بهلام كوری نوری مالكی و خزمهكانی دهبی لهشارهكهی من زهوی 450 مهتری وهرگرن .. باسی عهدالهت و كوردایهتیش دهكهن..جهنابیان دهبی لهو كابینهیهش دیسان زهوی نهدهنهوه به كوره مالكی نهوهك له قومار كردن زهوی پیشوی دۆراندبی کلیکی بکە بۆ بینینی بە گەورەیی
دانەنانی عەزیز وەیسی بەوەزیری ناوخۆ، لەترسی تورکیا هەموو پڕۆپاگەندەی هەولدان بۆ جاڕی سەربەخۆیی لەلایەن بارزانی و مریدەکانی پووچەڵ کردەوە ، چونکە ئەگەر بارزانی نەتوانی بەرپرسێکی یەکەمی زێرەڤانی (عەزیز وەیسی) کەخزمەتکارێکی ئەمنی بنەمالەکەیانە، بەوەزیر دابنێت، ئەی چۆن دەتوانێت جاڕی سەربەخۆیی بدات!؟
هاوکات دۆسیەی عەزیز وەیسی ئەو وانەیەشی پێ گوتین
١/ئەگەر سبەی هەردەولەتێکی کوردیش لەژێر سایەی بارزانی و ئەم دەسەڵاتە ڕابگەیەنرێت و روبەڕوی هیڕشی داگیرکەران نەبێتەوە . ئەوا گورز وەشاندنێکە لەکێشەی کورد ، چونکە داگیرکەرانی کوردستان رەزامەندیان نیشان داوە ، رەزامەندی ئەوانیش واتا کارەساتێکی نەتەوەیی بەدوادێت .
٢/ ڕێگری تورکیا لەدانانی ئەو کۆنە کادیرەی پکک ، ئەوەشی پێ نیشان داین ، کە دوژمنانی گەلەکەمان ، چەندە رێز لە نەتەوە ی خۆیان دەگرن .ئەوانەی سەربازەکانیان کوشتوون چۆن دژایەتیان دەکەن ، پێجەوانەی ئەو دەسەلاتە ئیداریە کوردیە هەیە کەدوژمن و ناپاکی گەلەکەی بە خەڵاتی سیاسی پاداشت دەکات .
هەرلەم چەند رۆژە ناوی وەزیرەکانی کابینەی (نێچیر . عیماد) ڕاگەیەنرا ، وەزیری داد شێروان حەیدەری بۆ دانراوە . کە کۆنە بەعسیە و کۆمەکی مادی لەگەرمەی ئەنفالی بارزانیەکان بە رژیێمی بەعس داوە . ئیتر زۆر لە میدیاکان کردویانە هەڵا کەئەمە تاوانە !؟ وەک ئەوەی ناپاکیەکەی ، شیروان حەیدەری زۆر گەورەتر بوبێت لەدەیان ناپاکی نەتەوەیی پارتی و یەکێتی ؟ ئاخر ئەو تاوانەی شیروان حەیدەری لەچاو ٣١ی ئابەکەی بارزانی چیە ؟ دواتر با چیتر فێڵ لەخۆمان نەکەین وبەچاویلکەی کۆنی شاخ ئەو بەرپرسانەی ئێستا سەیر نەکەین . بەراوردێک لەنیوان ، بەرپرسانی پارتی ویەکێتی ، لەتالانی وولات و تیرۆرو بەکوشتدانی خەلک و ناپاکی نەتەوەیی و پێش سوپای داگیرکەران بکەین بە و جاشانە بپێوین و بزانین تای تەرازوی کامیان لەتاوان و ناپاکی گەورەترە !؟ ئەم ووتەیەم بۆ تەسکیە یان بچووک نیشاندانی ناپاکی نەتەوەیی (شێروان حەیدەری) نیە ، بەئاستی ئەوەی بەرپرسانی پارتی ویەکێتی لەتالانی داهات و خزمەتی داگیرکەران زیاتریان کردووە و دەکەن؟ بۆیە دەسەلاتێک خۆی جاشاوی بێت ئاسایشە پڕ لەشێروان حەیدەریەکان بێت .
لەتەک ئەو دوونمونە ئاکتوێلە سیاسیە لە بیکەرامەتیکردنی تاک و دەسەڵاتی کوردی ، بەهەمان شێوە دوو بابەتە هەواڵی میدیای سوێدیتان بۆ باس دەکەم
ماکس و ساگە خوشک و برایەکی تەمەن لە١٧ی مارسی ٢٠٠٨ بەشیوە زۆر هۆڤیانە بەدەستی ژنێکی ئەلمانی لەسوێد دەکوژرێن و ، هەمان ژنە بکوژەکە ، هەولدەدات دایکی منالەکانیش بە چەکوچ بکوژێت ، بەخت یاری دەبێت و رزگاری دەکات . هەرچەندە ٦ هەفتە دەکەوێتە نەخۆشخانە چونکە هەموو شتێک لەیاد دەکات . دوای ئاشکرا بوونی تاوانەکە لەسەر ژنە ئەلمانیەکە ، زیندانی دەکرێت ئەم تاوان و ڕوداوە کاردانەوەی گەورەی لەدڵتەنگی خەلک دروستکرد بۆیە بەلام لەمانگی ٣ ی ئەمساڵەوە ، سوێد بەفەرمی ئەوژنەی تەسلیمی پۆلیسی ئەلمانی کردەوە ، تالای ئەوان زیندانی بکرێت . یەکێک لەهۆکارەکان ئەوەبوو پێێان ناخۆش بوو لەئاو هەوای سویدیش بژیت ....
http://www.aftonbladet.se/nyheter/article11408781.ab هەرئەوکات منالانی ئەنفال و ژاربارانی سەرچەم شارو شارۆچکەکانی کوردستانم بەیاد هاتەوە کەزۆر دڕندانەتر سەدانی تاوانباری گەلکوژی کورد لەژێر دەسەلاتی پارتی ویەکێتی ژیانی لەقۆناخی جاش بوونەکەی خۆشتر دەگوزەرێنێ ؟ ئاخر خۆئەوانەی ئەنفالکران کچ ومنالی بارزانی و تالەبانی نەبوون ... ببینن چۆن ئەوهەموو مندالەی خۆیان بەردەواتە گیانی ئەم میللەتە و بکوژی منالە هەژارەکانیش یاداشت دەکەن ،. شەهید سەردەشت چەند ووشە نوسینێکی لەشیوەی فەنتاسیا ی لەسەر کچەکەی بارزانی بەچەند ووشەیەک دەربڕی ، تیرۆریان کردو ، بەناوی دادگاوەش کردیانە تیرۆریست ؟
هاوکات هەر ئەمرۆ ٥/٠٤ لەکەنالی سوێدی دۆسیەی کۆترەکانی دەرباس ئەدنان بووە بابەتی هەندێ هەواڵی میدیایی . دەرباس بەهۆی کێشەیەکەوە مانگێک زیندانی دەکرێت ، داوای لەهەندێ پۆلیس کردبوو ، بچن ئاگاداری کوترەکانی بن ، بەلام ئەوان نەیان کردبوو ، لەئەنجامدا کۆی کۆترەکانی مرد بوون .بۆیە دەرباس دەلێت سکالا لەسەر پۆلیس تۆمار دەکەم کەکەمتەرخەمیان نواندوە بەرامبەر کۆترەکانم و رێکخراوەکانی ئاژەلانیش لەسوید پشتگیری دەکەن .
http://www.tv4play.seکەچی لەم نیشتمانەی ئێمە نزیک بە ٢٠٠هەزار تاکی کورد بەئەنفال و کیمیاباران تیا چووە ، یان ئەو دوو پارتە هەرچی لەدەستیان هات لەگرتن و کوشتن و زیندانی تاکی کورد یاسایەک نیە پەنای بۆ ببەین ، هاوشیوەی دەرباس کەمێک لەئازارەکانمان کەم بکاتەوە .
کۆی ئەمانە ئەم وانەیەمان بۆ دووپات دەکاتەوە ، ئەم دەسەڵاتە (کوردایەتی بوونەکەی تەنیا لەبەردەم میدیاکان ماوە) ئەگەرنا بونەتە پۆلێ بەرپرسی بازرگانی سیاسی بە خوێنی خۆشەویستانی ئێمە و بەکالای کێشەی نیشتمانێکەوە ، ئەوان سڵ لەهیچ تاوان و ناپاکی و چەواشەی خەڵک ناکەنەوە ، لەپێناوی بەرژەوەندی خۆیان .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست