کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


میدیای باشور له‌نێوان په‌تی سێداره‌ی ئیحسانی فه‌تاحیان و ئه‌شکه‌نجه‌ دانی پارتی له‌نه‌به‌ز گۆران دا ..

Thursday, 12/11/2009, 12:00


ئه‌وه‌ی به‌وردی سه‌یری میدیای کوردی بکات ، که‌وتۆته‌ نێوان دوبه‌ره‌وه‌ ، میدیای ده‌سه‌لات به‌رده‌وام پاساو بۆ تاوان و ناپاکی وگه‌نده‌ڵی ومافیابونی به‌رپرسانی ده‌هێنێته‌وه‌ ،وه لاپه‌ره‌ی یه‌که‌می زمان حاله‌ کانیان ‌(کوردستانی نوێ و خه‌بات) زیاتر له‌ئه‌لبومی تاله‌بانی وبارزانی و ئاسای عیراق وسه‌وره‌ی به‌عس ده‌چێت. له‌ته‌ک ئه‌مه‌ش میدیای ئازاد ، پێچه‌وانه‌ی میدیای ده‌سه‌لات هه‌وال وزانیاری بلاوده‌کاته‌وه‌ .له‌م نێوه‌نده‌شدا خوێنه‌ر له په‌روه‌رده‌کردن و هه‌واڵی نه‌ته‌وه‌یانه‌ی ونکردوه‌ ‌. هه‌رئه‌مه‌شه‌ بۆته‌ هۆی ئه‌وه‌ی زۆرترین خوێنه‌رو بابه‌ت ، که‌میدیای ئه‌هلی داگیربکات ، ره‌خنه‌گرتنی جدیه‌ له‌ده‌سه‌لات ، به‌راده‌یه‌ک چه‌نده‌ مانشێت و وته وره‌خنه‌کان توندو بریندارکه‌ر بێت ، خوێنه‌ری زیاتره‌ . راسته‌ هۆکاره‌سه‌ره‌کیه‌که‌ی ، بێزاری خه‌لکه ، ‌ له ده‌سه‌لات ، که‌گه‌یشتۆته‌ لوتکه‌ و سارێژی به‌شێک له‌ ئازاره‌کانی ، ئه‌گه‌ر به‌وشه‌ش بێت ، له‌ئازاردانی به‌رپرسان ده‌بێنێته‌وه‌ . بۆیه‌ به‌رده‌وام زۆرینه‌ی دارشتنی مانشێته‌کانی میدیای ئازاد له‌نێوان شه‌ری گۆران ویه‌کێتی و گه‌نده‌لی ووته‌ی به‌رپرسان ده‌خولێته‌وه‌ نه‌وه‌ک هه‌وال وکاره‌ساتێکی ، خۆش و ناخۆشی نه‌ته‌وه‌یی.
دیاره‌ له‌ته‌ک ده‌ستخۆشی بۆ میدیای ئه‌هلی به‌ ‌رۆژنامه‌و مالپه‌رو گۆڤاره‌کانه‌وه‌ ، که‌جه‌به‌روتی 50 ساله‌ی ترسی به‌رپرسانی کورد ، ده‌که‌نه‌ وه‌هم و رۆژ له‌دوای ڕۆژ په‌رده‌ له‌سه‌ر ماهیه‌تی درۆزنانه‌ی به‌رپرسانی کورد هه‌ڵده‌مالن . به‌لام ناکرێت ئه‌و ره‌خنه‌یه‌شیان لێ نه‌گرین . میدیای سه‌ربه‌خۆ به‌رده‌وام بابه‌ته‌کانیان له‌ سه‌ر ململانێ له‌گه‌ل ده‌سه‌لاتی کوردی چڕکردۆته‌وه‌ ، به‌راده‌یه‌ک مه‌ترسی و پیلانی داگیرکه‌ران ده‌ستکه‌وتی نه‌ته‌وایه‌تی ، وه‌ک بچوکترین هه‌وال کونجی ، رۆژنامه‌و مالپه‌ره‌کانیان ده‌گرێت ، به‌لام هه‌والێکی سه‌رنج راکێشی ، شه‌رو ململانیی ، ژن هینان و شه‌ره‌قسه‌ی به‌رپرسان ، زۆرینه‌ی پانتای لاپه‌رو هه‌واله‌کانیان ده‌گرێت ، به‌تایبه‌تی هه‌والی ، عومه‌ر فه‌تاح و گۆران ونه‌وشیروان و پۆلێ به‌رپرسی یه‌کێتی وگۆرانی تر . باشترین بازاری کرین و هه‌والی ڕۆژنامه‌نوسانه‌ !؟

29ی ئه‌کتۆبه‌ر گه‌وره‌ترین پارتی سوێدی (سۆسیال دیموکرات) له‌کۆنگره‌ی خۆی دانی به‌تاوانی ئه‌نفال نا که‌ جینۆسایده‌ ، به‌مه‌ش ئه‌گه‌ر به‌ره‌ی چه‌پ (ژینگه‌ وچه‌پ و سۆسیال دیموکرات) له‌ولاتی سوێد بێنه‌وه‌ ده‌سه‌لات ، ئه‌وا ولاتی سوێد ده‌بێته‌ یه‌که‌م ولات که ‌تاوانی ئه‌نفال به‌ جینۆساید بناسێنێ . که‌چی ئه‌و هه‌واله‌ گرنگه‌ وه‌بۆ ئێمه‌ی کوردی هه‌ژار که‌له‌سه‌ره‌تای ئه‌و خه‌باته‌ داین ، هاولاتی وئاوێنه‌ به‌ دودێریش بلاویان نه‌کرده‌وه‌ که‌خۆیان پێ لوتکه‌ی رۆژنامه‌ی پڕۆڤشناله‌ ، که‌چی زۆرینه‌ی مانشێت و هه‌واڵ و زانیاریان له‌سه‌ر شه‌ری گۆران و یه‌کێتیه‌ ؟ یان ئه‌گه‌ر به‌په‌له‌ سه‌یری چری هه‌واله‌کانی ڕۆژنامه‌و مالپه‌ره‌ کوردیه‌کان بکه‌ین له‌مانه‌دا خولاوه‌ته‌وه‌ ، ده‌رکردنی عه‌تا سه‌راوی ، شه‌ری گه‌نجێکی هه‌ولێر که‌ سێ هاولاتی تیا شه‌هید بوو، هه‌والی ده‌شنێ و هانی و باخان ، ئه‌نفلۆنزای محه‌مه‌دی مه‌لا قادر، به‌رپرس بونی هێرۆی ئیبراهیم ئه‌حمه‌د له‌مه‌لبه‌ندی سلێمانی ،وته‌یه‌کی کۆسره‌ت ، .... هه‌زار ده‌ستکه‌وتی نه‌ته‌وه‌یی وای به‌قوربان بێت . به‌راده‌یه‌ک ئه‌و میدیایانه‌ی که‌ له‌چوارده‌وری پککش ده‌خولێنه‌وه‌ به‌ئاستی پێویست وه‌ک هه‌والیش گرنگیان پێ نه‌دا ، له‌کاتێکدا ئه‌وان به‌رده‌وام ئه‌وپه‌روه‌نده‌ له‌بیرکراوه‌یان به‌یاد خه‌لک هێناوه‌ته‌وه‌ . ئه‌مه‌باس له‌زۆر مالپه‌ر و ڕۆژنامه‌ ی کوردیش ناکه‌م ، مادام چاک هاریکار و پالپشت بووه‌ ، ئه‌وا منال ئاسا بایکۆتی هه‌واله‌که‌ ده‌که‌ن ، له‌کاتێکدا ره‌خنه‌ له‌ده‌سه‌لات ده‌گرن که‌خاوه‌نی هه‌مان ئه‌قلیه‌ته؟ ‌. ئاخر ده‌ستکه‌وتی نه‌ته‌وایه‌تی به‌ رق و ململانێی شه‌خسی ده‌کرێت !؟ مرۆڤ زۆر جار له‌م روداوانه‌ ئاستی نه‌ته‌وه‌یی و هوشیاری رۆژنامه‌گه‌ری کوردی هه‌لده‌سه‌نگێنێ، نه‌وه‌ک دروشم دان و شینو ڕۆرۆ بۆ ئه‌ی ره‌قیب وله‌سینگدان ئارمێکی ئالای کوردستان ؟
یان که‌هه‌والی تێکدانی شوینه‌واره‌کانی کوردستانمان بلاوده‌کرده‌وه‌ ‌ ، زۆرینه‌ی میدیای کوردی وه‌ک هه‌والێکی زۆر بچوک یان بلاویان نه‌ده‌کرده‌وه‌ ؟ زۆر جاریش که‌ئاگاداریان ده‌که‌یته‌وه‌ ده‌لێن ئه‌ی چه‌ند جار باسمان کردوه‌ ، وه‌ک ئه‌وه‌ی کاره‌ساتی نه‌ته‌وه‌یی و هه‌وال له‌سنورێک کۆتایی دێت ؟ ؟ ئاخر تا ئێوه‌ به‌و هه‌واله‌ سه‌رنج راکێشانه خه‌لک په‌روه‌رده‌ بکه‌ن ‌ بێگۆمان هه‌والی له‌م شێوه‌ ، نابێته‌ بابه‌تی ڕۆژه‌ڤی خه‌لک ؟ . له‌هه‌موی سه‌یرتر ، رۆژنامه‌یه‌ک که‌خۆیان پێ فول نه‌ته‌وه‌یه‌ ، که‌چی ته‌نیا ریکلام و هه‌وال وزانیاریه‌کانی پاریزگای هه‌ولێریان بلاوده‌کرده‌وه‌ ، (‌هه‌واله‌کانی ئێمه‌ راست نیه‌) ، گه‌رچی نامه‌ی رێکخراوی یۆنسکۆمان بۆ ناردن به‌لام ئه‌میشیان بلاونه‌کرده‌وه‌ ، که‌چی خۆشیان پێ ڕۆژنامه‌یه‌کی پڕۆڤشنال و نه‌ته‌وه‌یه‌ ؟
له‌ته‌ک ئه‌مه‌ش 3 رۆژ له‌مه‌وبه‌ر هه‌واڵی ئه‌وه‌ بلاو بۆوه‌ که‌ تێکۆشه‌ری زیندان (ئیحسانی فه‌تاحیان) بریاری له‌سێداره‌دانی له‌به‌رواری ‌ 11.11 به‌سه‌را جێ به‌جێ ده‌کرێت ، چه‌ندین هه‌والمان بۆ میدیاکانی باشور به‌ شێوازی جۆراو جۆر نارد ، له‌سلێمانی خۆپیشاندان کرا ، که‌چی نه‌هه‌واله‌که‌یان بلاوکرده‌وه‌ نه‌ به‌دوایدا چون دوای له‌سێداره‌دانه‌که‌ ، ڕۆژنامه‌ی هاولاتی که‌وتۆته‌ خۆ !!؟ . له‌کاتێکدا بۆ لێدانی نه‌به‌ز گۆران ، دنیایه‌ک که‌مپین و ناره‌زایه‌تی وواژو کۆکردنه‌وه‌ مالپه‌رو رۆژنامه‌کانی گرتبوو .

ره‌خنه‌ی به‌نده‌ ئه‌وه‌نیه‌ ، لێدان و ئه‌شکه‌نجه‌دانی نه‌به‌ز گۆران ، دیارده‌یه‌کی بچوکه‌ و نه‌ده‌بوایه‌ ئه‌و ئاسته‌ وه‌رگیرێت . به‌لام مڕۆڤ کاتێک به‌هه‌مان پێوه‌ر ، تاوانێک ده‌بینێ وه‌ مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وایه‌تیشی له‌گه‌له‌ ، که‌چی گرنگی پێ ناده‌ن ، هه‌ست به‌ئاستی ڕۆشنبیری ونه‌ته‌وه‌یی که‌سایه‌تیان ده‌که‌یت ، . ئه‌وه‌ی بۆ به‌نده‌ جێگای سه‌یره له‌م روداوه‌دا ،
‌کاتێک به‌رهه‌م سالح په‌یمانی به‌هه‌له‌بجه‌یه‌کان دا ، که‌عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جیدیان بۆ بێنێته‌ شاره‌که‌یان تا له‌سێداره‌ بدرێت، وه‌دوای بریاردانه‌که‌ هه‌ولێک هه‌بوو بۆ جێبه‌جێ نه‌کردنی بریاره‌که‌ (هه‌روه‌ک رویدا) ئێمه‌ کۆمه‌لێک نوسه‌ر بوین له‌ترسی ئازادکردنیان ، به‌تایبه‌تی سولتان هاشم ، له‌گه‌ل له‌سێداره‌دان بوین . که‌چی رۆژنامه‌کان بابه‌ته‌کانیان بلاونه‌ده‌کردینه‌وه‌ ،ده‌یانوت ئێمه‌ دژی له‌سیداره‌دانین . ئیستا ئه‌و پرسیاره‌ له‌هزری من ده‌خولێته‌وه‌ چۆن ئه‌وهه‌سته‌تان بۆ ئیحسانی فه‌تاحیان نه‌جولا ، له‌به‌ر تاوانه‌ نه‌ته‌وه‌یی و خۆراگری ئه‌و نا ، به‌لکو له‌به‌ر دژایه‌تی په‌تی سیداره ، ‌ که‌ئێمه‌ ی کوردی ‌باشور ده‌زانین ، ئه‌م په‌ته‌ چ خۆشه‌ویستێکمانی بردوه‌ و چه‌نده‌ تاوانه‌که‌شی قورسه‌ ‌ ؟
لێره‌دا ناشکرێت کۆتایی وشه‌کان به‌ ره‌خنه‌یه‌ک له‌ هه‌موو ناوه‌ندو لایه‌نانه‌ش نه‌گرین که‌خۆیان پێ داکۆکیکه‌ری مافی مرۆڤ و زیندانیانی سیاسی و حزبه‌ به‌ناو نه‌ته‌وه‌یه‌کانه‌و بلێین چ شه‌رمێکه‌ حزبی ئه‌ورپی هه‌لوێست و پرۆتستۆی ئه‌م تاوانه‌ ده‌کات ،که‌چی ئێوه‌ش بێده‌نگ و لاڵن!؟

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە