شیرکۆ بێکەس شیعرو پەخشانێکی بۆسەرا ی ئازادی پێ دەوترێت !؟ ...
Thursday, 21/04/2011, 12:00
سەرای ئازادی قۆناخێکی نوێیە ، لە بۆ بە دیموکراسیکردنی سیستەمی سیاسی کوردستان و توانیویەتی نەوەیەکی توڕە لەدەسەڵات لەسەرا کۆبکاتەوەو چەکداریان بکات بۆ خەباتی جەماوەری . لەم سەرایە ئەوەندە سەروەری هەیە مرۆڤ لەژماردنی نایەت، کەدەتوانین بڵێێن مێژویەکی نوێی پڕ لەجوانیە .
تاکە رەخنەیەک لەو سەرایە لەهزرم خولابێتەوە ، بواریان زۆر بە شێرکۆ بێکەس دەدا ، بەئارەزوی خۆی گوتار و شیعر بخوێنتەوە . چونکە ئەم زاتە راستە شاعیڕیکی گەورەیە لەبواری شیعر ،. راستە بەردەوام لە ومەسەلە نەتەوەیانەی دژایەتی یەکێتی تیا نەبوو لەڕێزی پێشەوەی خۆپیشاندەران بە پارچە شیعڕ پەخشانێک میکەکەی دەگرت . بەڵام لەهەموو ئەو روداوانەی کەیەکێتی پشتگیر وبەشداری تاوان بوایە نە شیعر نەپەخشانێکی پێ وتراوە !!
٣ جار لەکەنالی ئاسمانی لەکەی ئێن ئێن بینیم ، وتارو شیعری بۆ گەنجان دەدا ، لەکاتێکدا خۆی بەشێک و ژمارەیەکە لە لەگەندەڵی (باپارەکە قەبە نەبێت) و هەوادارێکی بەرزی تالەبانیش بوو (بروسکەکانی ماوە) .
دەلێم دەستی ئەو گەنجانە خۆش بێت کە دەیان تاکە نەعل و قودی ئاویان لەفەرهاد پیربال گرت ، ئەمە باشترین وەلامی رەفتارو ئاخافتنەکانی بوو ؟ بەلام جیاوازیە کە لەکوێدایە ، لەنیوان مۆرالی ئەخلاقی شێرکۆ بێکەس و فەرهاد پیربال !؟
شیرکۆ چەپلە لێدەر و سەرسامکەر بەتالەبانی ، فەرهاد پیربال بە بارزانی ، ئەو گەندەڵ ئەویش گەندەڵ . کەچی فەرهاد بوتل ئاوباران دەکرێت ، شیرکۆ بێکەسیش گول باران ؟
دەسەیر بکەن ئەگەر شێرکۆ یەک تۆز کەرامەتی لەگەل ئەو قسانە هەیە کەبەرامبەر ئێوە دەیکرد ، با کۆپلە شیعرێک یان چەند وشە پەخشانێک دژ بە تالەبانی و ئەوهێزە بڵێ کەهەمومان یادگاریەکانمانی لەگەڵ بەعس بەبییر هێناینەوە ؟
بشمبورن لەم چرکە ساتە رەخنەم لێگرتن ، کەزۆرتان ئەشکەنجەدراون بەدەست جەلادەکانی تالەبانی . بەلام کەسەرای ئازادی بەسوتاوی وئەوهەموو تاوانە دەبینم بەدەستە خۆم نەبوو نەمتوانی روی رەشی شێرکۆ باس نەکەم
گوێتان لێ نەبێت کورو کچە قارەمانەکانی سەرای ئازادی ، ئەم سەرایە تازە تاپۆ و مێژوەکە بۆتە شوێنی گۆڕینی سیستەمە زۆردارەکان ، هێز نیە تاسەر لێتان ببات ، زو یان درەنگ دەیگرنەوە و پڕ ی دەکەنەوە لەکچ و کوری قارەمان و سەروەری . بەلام تکایە ئەم جارە بوار بە هەموو خەڵکێک مەدەن میکە پیرۆزەکەی سەرا بگرێت . وەک میسریەکان بن ، ئەوەی ناپاکی لەگەڵ کردبوو ، لەدزینی داهات و چەپلە لێدان بۆ هەردو تاوانبارە گەورەکەی کورد (بارزانی و تالەبانی) بێ داوای لێبوردن ، میکە جوانەکەتانی مەدەنێ .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست