کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پێشنیازێكی به‌په‌له‌ بۆ هه‌ڤالانی پكك و به‌ده‌په‌ و عوسمان بایده‌میر

Wednesday, 20/03/2013, 12:00


له‌ نه‌ورۆزی دیاربه‌كر پیره‌مێرد له‌یاد مه‌كه‌ن
ئه‌وه‌ی ئه‌و چه‌ند دئره‌ی خواره‌وه‌ی شاعیر وكه‌سایه‌تی نه‌ته‌وه‌یی كورد ((پیره‌مێرد)) بخوێینته‌وه‌ و به‌دوایدا بچێ... ، هه‌ست ده‌كات ئیمه‌ی كورد چه‌نده‌ قه‌رزباری ئه‌و كه‌ڵه‌ پیاوه‌ مه‌زنه‌ین له‌زیندوكردنه‌وه‌ی نه‌ورۆز و خاوه‌نی ئه‌و هه‌لبه‌سته‌ و ئه‌و قوربانیه‌ ی داوه‌ بۆ ئه‌م جه‌ژنه‌ نه‌ته‌وه‌یه‌ ببینن چه‌نده‌ مه‌زن بووه‌
(له‌به‌ر ئه‌وه‌ من كه‌ هاتمه‌وه‌، ئه‌م جه‌ژنه‌ كه‌ له‌ناو ئێمه‌دا كۆن بوو بوو، تازه‌م كرده‌وه‌. هه‌ر له‌ئه‌ووه‌ڵ ساڵیه‌وه‌ ده‌ردی سه‌ری‌ و ئه‌زیه‌تێكی زۆرم له‌گه‌ڵ كێشا‌و چه‌ند جار ئاگریان كوژاندمه‌وه‌‌ و به‌ئاته‌ش په‌رستی ئیتتیهامیان كردم، نه‌به‌زیم‌ و هه‌موو ساڵێك هه‌رچیم ده‌ست ئه‌كه‌وت، ئه‌مكرد به‌سه‌یرانی نه‌ورۆز، كه‌ تا ئێستا كه‌س ئه‌وه‌ی‌ نه‌كردووه‌.
هه‌زار‌و پێنجسه‌د نان‌و هه‌ر نانێك پێنج یاپراخ‌ و دوازده‌ بریانی‌‌و دوازده‌ سه‌ماوه‌ر بۆ چای‌ هه‌موو شاره‌كه‌‌و ده‌هۆڵ‌ و زوڕنا‌و خه‌یمه‌‌ و باره‌گا. ئه‌مه‌ بۆ ناو‌ و شوره‌تێكی كورده‌واری بوو، به‌ هیچ وازم نه‌هێنا))
http://www.awene.com/article/2013/03/20/20251
هه‌مومان ده‌زانین به‌یانی ئێوه‌ گه‌وره‌ترین نه‌ورۆز له‌مێژوی كورددا تۆمار ده‌كه‌ن ، گرنگه‌ وێنه‌یه‌كی ئه‌و كه‌له‌پیاوه‌ له‌و یاد و جه‌ژنه‌ مه‌زنه‌ی ئیوه‌ نه‌بێ ، ئه‌مه‌ بچوكترین وه‌فادریه‌ بۆ ئه‌و كه‌له‌ پیاوه‌

******************

.له‌نه‌ورۆزدا درود بۆ پیره‌مئردی مه‌زن
 له‌م رۆژه‌دا جگه‌ له‌پیرۆزبایی له‌وده‌نگه‌ كوردو مرۆڤ دۆستانه‌ی كه‌خۆیان نادۆڕئنن بۆ كورسی و دۆلار ، هاوكات درئژه‌ به‌پامی نه‌ورۆز ده‌ده‌ن كه‌ دژ به‌ سته‌م و كۆیله‌یه‌ ... هاوكات درود بۆ گیانی پیره‌م...ئردی مه‌زن كه‌ به‌ووته‌ی زۆر له‌مئژونوس و به‌ئاگاكان ، ئه‌م كه‌سایه‌تیه‌ مه‌زنه‌ی كورد ، دوای له‌بیرچون یان به‌هه‌ند وه‌رنه‌گرتن و نه‌زانینی نه‌ورۆز ، ئه‌و له‌سه‌ر گیرفانی خۆی و سالانه‌ پاره‌ی كۆ كردۆته‌وه‌ بۆماوه‌ی یه‌ك سال ، تا خۆشی و ئاگری نه‌ورۆز بۆ گه‌له‌كه‌ی بكاته‌وه‌ ، به‌ڵئ ئه‌و مرۆڤه‌ مه‌زنه‌ توانی ئه‌وه‌ی له‌ ٣٠ و ٤٠كان به‌ته‌نها یان گروپئكی له‌گه‌ل بئ ، ئه‌مرۆ له‌سه‌رهتاسه‌ری جیهان كوردان یادی به‌ شكۆداری و خۆشی ده‌كه‌نه‌وه‌ هاوكات هه‌ر ئه‌و جه‌ژنه‌ نیوه‌ی هئزی شۆڕش و به‌ره‌نگاریه‌كانی دژ به‌داگیركه‌ران بووه‌ ، به‌تایبه‌تی له‌ باكوری كوردستان كه‌بۆته‌ باشترین ریفراندۆمی كوردان بۆ سه‌ربه‌خۆیی ئیراده‌ی كورد ململانی له‌گه‌ل داگیركه‌ران
 بۆیه‌ ببینن تاك چ ئیراده‌ و ڕۆله‌ك له‌گۆرینی مئژوو ده‌بینی ، ئه‌وه‌ی ده‌یان سال كاری بۆ ده‌كه‌ی ڕۆژگارئ ئاوا ده‌بئته‌ روناكی بۆ گه‌له‌كه‌ت و به‌ملیۆنان مرۆڤ درودت بۆده‌نئیرئ نه‌وه‌ك نه‌فره‌ت
 بۆ خوئنده‌وه‌ و چۆنیه‌تی ده‌ست پئكردنی نه‌ورۆز لای پیره‌مئرد ئه‌م بابه‌ته‌ سه‌یر بكه‌
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە