بەرامبەر کۆمەلکوژیەکەی سلێمانی پارتی ڕەفتار فاشستە و ئۆپزسیۆنیش هەزیل
Friday, 18/02/2011, 12:00
خۆپیشاندانەکەی دوێنێی سلێمانی دەکرێت کۆمەڵێک لێکدانەوە وزەنگی مەترسیدار لێ وهردهگریین.
١.خۆپیشاندان چەندە بە شێوازی مەدەنیانەی هاوشێوەی میسر ئەنجام بدرێت ئەوەندە سەرکەوتوترە ، بەداخەوە دوێنی کۆمەلێک گەنج بەشێوازی هەڵچون مامەلەیان لەگەل بارودۆخەکە کرد ، ئەمەش بەشیوەی کاتی لەقازانجی دەسەڵات کۆتایی هاتوە
٢. گەرچی لەناوئەو هەموو بارەگا حکومیەی دەسەڵات و یەکێتی لە شاری سلێمانی ، خۆپێشاندەران بەرەو بارەگای پارتی هەنگاویان نا ، ئەمەش ئەگەر لەبونی بەرنامەیەک هەست پێ بکەین، بەڵام ناکرێت و نەڵێین ئەمە لوتکەی بێزاری تاسەر ئیسقانی خەڵکە لەپارتی .
٣. کاردانەوەی پارتی بەرامبەر خۆپیشاندەران فاشستانە یە و زۆر توندترە لە رەفتاری دیکتاتۆرەکانی ڕۆژهەلاتی وەک قەزافی و عەلی عەبدوڵا سا ڵحی یەمەن و مەلیکی بەحرێن لەکاتێکدا زەنگی کۆتایی ئەم دەسەڵاتە چەندین ڕۆژ لێ دەدرێت و چەندین بارەگا ی حزبی وحکومی لەم ولاتانە سوتاوە کەچی هاوشیوەی پارتی رەفتاریان نەکردوە . وە لەوێنە ڤیدیۆکە بەرونی دیارە ، کۆمەڵێک لاو لەدەرگای بارەگاکەی لقی ٤ دەدەن و چەکیان پێ نیە ئەوان دەیانتوانی بەتەقەی ئاسمانی وەلامیان بدەنەوە نەوەک بەمەبەستی شەهیدکردنیان فیشەک بارانیان بکەن ، خۆ ئەگەر بهاتنایە ناو بیناکەش هەر دەبوایە ئاراستەی تەقەکردن بۆدەست وپێیان بوایە نەوەک بەمەبەستی شەهیدکردنیان
٤. هەلوێستی سەرۆکایەتی هەرێم وحکومەت (مەسعود بارزانی و بەرهەم سالح) رەنگدانەوەی حزبی پارتی ویەکێتیە ، نەوەک ئەو بەرپرسیارەتیە ئەخلاقیەی لەسەر شانیانە . چونکە ئەوان ئەوەندە باس لە بەکارهێنانی هێز و ئیدانەی بارەگاگرتنەکەی پارتی و ڵێکۆڵینەوە لەگەل "ئاژاوە گێران " دەکەن بەیەک دیڕێش ئیدانەی تەقەکردنی پاسەوانەکانی لقی ٤ ی پارتیان نەکردەوە کەئەو کوشتارە بەکۆمەڵەی بۆ خەلکی سلێمانی دروستکردوە.
٥. ئۆپزسیۆن هەلوێستێکی زۆر شەرمنانەی گرتۆتە بەر بەتایبەتی بزوتنەوەی گۆڕان کەماوەیەکە لەڕیگای راگەیاندنەکەی خەڵک ئامادە بۆ خۆپیشاندان دەکات ، کاتێک خەلکیش دێتە سەرشەقام ئەوان نەفی بەشداریشی دەکەنەوە . لەهەموی قێزەوەنتریش نەوشیروان مستەفا و یەکگرتوو کۆمەل ئیدانەی خۆپیشاندەران دەکەن و بەکەسانی گیڕەشوێن لەقەلەمیان دەدەن ، بەڵام بەیەک وشەش ئیدانەی ئەو قەتل و عامەی خەلکی سلێمانی ناکەن.
٦. یەکێتی هۆکاری سەرەکی ئەو رەوشەیە کە ئەو تاوانەی لێ هاتە ئاراوە ، چونکە هیچ هەولێکی بۆپێشگرتنی ئەوکارەساتە نەداوە . بەواتای ئەوەندە ی وەک گەمەی سیاسی ودەستکەوتی حزبی مامەڵەی لەگەڵ روداوەکە کردوە وەک بەرپرسیارەتی ئەخلاقی لەپاراستنی ئەمنیەتی شارو ڕێگاگرتن لەتەقەکردن و پاراستنی گیانی هاوڵاتیان ئەنجام نەداوە.
بەکورتی پارتی هێشتا دروشمی برۆخی و دەست لەکارکێشانەوەی بەرامبەر بەرزنەکراوەتەوە و کۆمەلکوژیەکی بۆخەلکی سڤیل دروست کرد و لەسیستەمە دیکتاتۆریەکانی ناوچەکەی لەمامەڵە لەگەل خۆپیشاندەران تێپەراند و ئۆپزسیۆنیش نیشانی دا هاوشیوەی پارتە ئۆپزسیۆنەکانی میسڕن و بۆیە هەمومان دەبێت هاوشیوەی گەنجانی میسڕ رەفتار بکەین و تٶلەی ئەو کۆمەلکوژیەی سلێمانی بکەینەوە
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست