ماڵپەرەکەی مەلا بەختیار لەسەنگەرەی جاشە ناپاکەکانەوە تەقەمان لێ دەکات
Friday, 17/12/2010, 12:00
لەئۆکتۆبەری ئەمساڵەوە تا ئێستا کەیسی بەدادگایی کردنی جاشە تاوانبارەکان بەشێوازی جیا بۆتە قسەو باسی ڕۆژەڤی شەقام و میدیای کوردی . لەکاتێکدا ئەمە یەکەم جار نیە ئەم کەیسە ، بێتە مەیدانەوە . بەڵکو ئەمە دەرەنجامی خەباتی چەندین ساڵە ی ئێمە و زۆر کەس و مالپەر و ڕۆژنامەو ناوەندی ترە ، کە وەک سەرەتا ئاسۆی هیوا ی لێ دەبینین کەخەڵک داکۆکی لە مافەکانی دەکات.
جیاوازی ومژدە بەخشی ئەم جارە ئەوە بوو ، بنەمالەی قوربانیان لە پشدەر وگەرمیان و کۆیە هەولێر ،هاتنە مەیدان . ئاستی نارەزایەتیەکان بەرفراوان و درێژ خایەن بوو ، بەرادەیەک بروا ناکەم هیچ سەرۆک جاشێک بەئاستی مانگی ئۆکتۆبەر و نۆڤەمبەری ئەمساڵ ، ئازار و رسوا و لەناو ژیانی قەلەقی ژیانی گوزەران کردبێت ، و هەستیان بەو هاوکشە کردبێت ، کەئەگەر جۆتێ بنەمالەی بالای دەسەڵاتیش لەپشتیان بن و (بارزانی
و تالەبانی) وەلێ دەرگای سزای دادگا ویاسا بەرێوەیە وئیتر زو یان درەنگ.
هاوکات لەبڕی ئەوەی هەموو ئەوانەی قوربانی بەردەستی جاش بونە و بەڕێکەوت لەمەرگی بەردەستیان ڕزگار بوونە ، لە لەسەنگەری ئێمە دابن ، کەچی هاوشێوەی ماڵپەرەکەی مەلا بەختیار سەنگەرمان لێدەگرن گوایە ئێمە بەفیتی دوژمنانی کورد (ئوسامە نوجێفی) کەیسی بەدادگایی کردنی جاشە ناپاکەکان دەجولێین . ئاخر هەر دوێنی بوو ئێوە لەگەورەترین مینبەرەکانتانەوە سەنگەرتان لە قاسم ئاغا گرتبوو کە ئەوە دادگایە یەکلای بێتاوانی دەکات . ئێمەش هەمان شتمان وتوە . وەلێ ئەوەی زیاتر دەلێێن ، هەر قاسم ئاغا تاوانبار نیە ، زۆر قاسم ئاغای بچوکتر یان گەورەتر لەناو ئێوەشدا هەیە!؟
لەبەشێکی هەوالەکە وا نیشان دەدات کە گوایە ئەوان هێشتا بەرگری لەمادەی ١٤٠ دەکەن . کەوابزانم تا بەرپرسانی پارتی ویەکێتی بمێنن بۆ چەواشەکردن وترساندنی خەلک و بەدەستهێنانی دەستکەوتی شەخسی و حزبی زیاتر لەحکومەتی بەغدا ، مامەلەی سیاسی بەو ناوچانە دەکەن . هاوشیوەی وتەکەی تالەبانی لەسەر بٶردومانی کیمیابارانی هەلەبجە .(ئای بۆ ٢ ،٣ هەڵەبجەی تر).
. ئاخر ٨ سال لەدوای روخانی ڕژێمی بەعس ، زۆر هەڵی زێرینی سیاسی بۆ کورد هاتە ئاراوە ، وەلێ پەشێو گوتەنی (٢ ئەسپی کوێڕ ڕامان دەکێشێ) هەربەو ئاکامە دەگەین کە ئێستا پێی گەیشتیون . دوای نزیک بە ٨ ساڵ تێپەڕین بەسەر روخانی رژێم و ٣ ساڵ تێپەرین بەسەر وادەی جێبەجێکردنی مادەی ١٤٠ ، سەرباری لاوازی لایەنی عەرەبی ، کەچی ئەوا شەریانە ئایا لەسەر سەرژمیری ناوی نەتەوە بنوسرێت یان نا !؟ ئاخر ٨ سالی دەسەلاتی تالەبانی وهوشیار زێباری و رۆژ نوری شاویش نیشانی دا ... ئێوە کوری کورسی و پڕۆژە و دۆلارن نەوەک نەتەوە . بوێر بن و بڵێن ئەم جارەش کێشەی کوردمان دۆراند ؟.
هاوکات کەم سەرۆک جاش هەیە کە لەو ماوانەدا دیداریان لەگەڵ ساز کردبێت هاوشێوەی مەلا بەختیار و مالپەرەکەی ئەو تۆمەتانەیان لەیەخە نەدابین . هەر لەفەتاح بەگی جاف و تاهیر عوسمان و قاسم ئاغا و خالیدی خولە سور ، کە ئێمە بەفیتی دوژمنانی کورد ئەو کەیسە دەجولێین تاوەکو کێشە لەناو کۆمەلگای کوردی دروست بکەین چونکە ئەوان بەر ڕەحمەتی لێبوردنی بەرەی کوردستانی کەوتون ....
پرسیار لەمەلا و مالپەرەکەی ئەوەیە ، هەست ناکەن ئەو سەردەم بەسەرچووە ، ئەو دروشم و تۆمەتانە مان پێ بفرۆشن؟ . مەگەر ئوسامە نوجێفی ، لیستی حزبەکەت و پارتی ، لەپەرلەمانی عێراق دەنگی پێ نەدا ، هەمومان دەزانین ئەو یەکێک لەدوژمنە سەرخستەکانی ئەمڕۆی کوردە لەبەغدا ؟ مەگەر ماچە گەرم و گوڕەکەی نوجێفی و تالەبانی تائێستا لەسەر رومەتی یەکتر تەڕایەتی پێوە نیە ؟ لەکاتێکدا لە گەرمەی هەلبژاردن بۆ پەڕلەمانی عیراق ئێوە و پارتی گەورەترین تەپڵتان بەدەست بوو کەگۆران لەگەڵ نوجێفی دانیشتوە ، نەوەک دەنگی بۆگەورەترین پۆستی پەڕلەمانی پێدابێت !؟
تێناگەم مەلابەختیارو حزبەکەی چۆن شەرم نایان گرێت تادوێنی لەسەر وتنی وشەیەک گوایە عەدنان عوسمان گوتویەتی پێشمەرگە میلیشیایە، چەندین کەمپین و خۆپێشاندان و نارەزایەتی هەلمەتی راگەیاندنیان بەرپاکرد گوایە سوکایەتی بەپێشمەرگە کراوە ، کەچی خۆیان و پارتی بەبەرچاوی هەمومانە هەرچی جەلاد و ناپاک و فایلداری ئەم گەلەیە کەدەستیان سورە بە خوێنی هەزاران پێشمەرەگی هاوڕێیان ، کەچی کورانی خۆشەویستی بارزانی و تالەبانین؟
دواتر دارشتنی هەوالی هەر رۆژنامەو ماڵپەریک بەیانی سیاسی و ئەخلاقی خۆی دەکات کە سەر بەکام سەنگەرە ؟ ئەرێ خێرە دەتەویت بڵییت ئەوانەی شەری دادگایی جاشە تاوانبارەکان دەکەن بەفیتی ئوسامە نە جەفی دەیکەن ؟ هەموو ئە قینەی تەنیا لەبەر ئەوە دەبینم ، کە ٢ جارە پەرلەمانتاری لیستی گۆران (محمەد کەیانی) . کە بەرپرسی پێشوی چاودێری کوردۆسایدە لەبەریتانیا بوێرانە ئەو کەیسەی لە پەرلەمانی عێراق وروژااندوە ، ئەمەش شانازیە بۆ محمەد کەیانی کەیەکەم پەرلەمانتارە و لەسێیەم جەلسەی دانیشتنی لە پەرلەمانی عێراق ، ئەو سەروەریەی بۆ خۆی تۆمار کرد . لەکاتێکدا ٨ سالە زیاتر لە ١٠٠ پەرلەمانتار ی کورد ، لەو بەغدایە هەڵوێستێکمان لێ نەبینین کەلە سەنگەری گەل بێت نەوەک بەرژەوەندیە حزبیەکان.
بەڵی ماڵپەڕی چاودێر کە ماڵپەری فەرمی ڕێکخراوە دیمکراسیەکانی یەکێتیە و مەلاش سەرپەرشتی دەکات لەسەنگەری ئەو جاشا ناپاکانە تەقەمان لێ دەکات کەسەدان هاوڕێ و قارەمانی یەکێتی بەدەستیان شەهید بووە . تەنیا لە رقی گۆڕان ئەو هاوکێشەیە بەکاردێنی کە کەری دێزە لەسەر چیا خۆی فڕێ دەداتە خوارەوە ، گوایە زەرەر لەخاوەنەکەی دەکەوێت.
http://www.cawder.org/yeke.php
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست