لە هەلبژاردنی سوێددا، کورد دەنگ بەكێ بدات؟
Tuesday, 07/09/2010, 12:00
١٩ی ئەم مانگە خولێکی نوێی هەلبژاردن لەولاتی سوێد بۆ پەرلەمان و کۆمۆن و شارەوانی ئەنجام دەدرێت ، کە هاتنە سەرکایەی هەر بەرە و پارتێک ، کاریگەری خۆی هەیە لەسەر ژیانی سیاسی و خزمەتگوزاری تاکێکی سوێد . ئەوەی لێرەدا دەمەوێت قسەکانی لەسەر چربکەمەوە کە ئێستا ٢ بەرە پێک هاتوە چەپ و راست یان بەرەی سورو سەوز (چەپ و ژینگە و سوسیال دیموکرات) و ئەلیانسن ( مۆدێرات ،کریستن دیمکورات ، پارتی خەلک و سەنتەر پارتی) . ئەم دوبەرەیە ئێستا لەململانێیەکی سەختدان لەپێناوی بەدەستهێنانی دەنگدەران لەولاتی سوێد ڕێژەی کورد لەسەروی ١٠٠ هەزار کەسە ، ئەمەش لە ژمارە ی دانیشتوانی سوێد کە ٩ ملیۆن کەسە ڕیژەیەکی باشە دەکرێت وەک هاوکێشەیەکی سیاسی وکارتێک بەکار بهاتەیە ، کەبەداخەوە ئێمەی کورد تائێستا نەمان توانیوە بەبەرنامە کار بکەین وە لەدەنگدانەکانی پێشوو
0. ئاستی هوشیاری دەنگدەری کورد یەکجار لاوازبوو بۆ چونە سەر سندوقەکانی دەنگدان
1. دەنگی خۆی بێ بەرامبەر داوە بەپارتەکان بێ ئەوەی داوای دەستکەوتی لێ بکات.
2. بەپێی بریاری حزبە سیاسیەکوردستانیەکان دەنگی داوە
ئەمانەش بۆتە هۆکاری ئەوەی نەتوانرێت هەندێ کاندیدی کورد دەربچێت یان بێ ئەوەی هیچ پڕۆتۆکۆلێک لەگەل لایەن وپارتێک واژو بکەین .
ئەگەر بەشێکی ئەو رەخنانە دەرەنجامی سیاسەتی سەقەتی حزبە کوردستانیەکانە ، ئەوا بەشیکی تریشی ناچالاکبونی رەوەندی کورد و دروستنەکردنی لۆبی کورد و نەخوێندنەوەی یەکتر و بێ بەرنامەیی خۆمانە .
وەراستە هەموو تاکێکی کورد لەناو حزبە سوێدیەکان مافی خۆیەتی خۆ بپالێوێ . بەلام کاتێک دێنە سەر کاندید کردن ، هەمویان ئاماژە بەوە دەکەن کەگرنگە کوردان دەنگی بۆ بدەن بۆ ئەوەی خزمەت بەنەتەوەکەی بکات کەلێڕەدا دوخال دەخەمە روو
زۆرم پێ سەیرە هەندێک لەکاندیدەکان ناویان لەڕیزبەندی کاندیدی حزبەکانیان گەلێک لەدواوەیە کە دەزانێت دەرناچیت یان چەندین جار خۆی تاقی کردۆتەوە نەیتوانیوە دەربچێت ، کەچی هەر خۆی دەپاڵێوێ ، ئەمەش دەنگدەری کورد توشی سەرلێشێواندن دەبات و بردوە ، کەنازانێ دەنگ بەکێ بدات . دیارە ئاسایە خۆی بپاڵێوی و مافی خۆیەتی بەلام ئاسایی نیە مزایەدەی نەتەوەیمان بەسەرا بفرۆشێ .
ئەوەی وای کردوە کە حزبە سوێدیەکان لە کێشەی کورد لەنزیکەوە بناسن و زۆر جار پالپشتی بکەن ، رۆلی ئەو رەوەندە بەرفراوانەیە ،کەدیارە کادیرە کوردەکانی ناو ئەو پارتانە ڕۆلی تایبەتیان هەیە ، بەلام پرسیار ئەوەیە ئایا دەکڕیت لە دەنگدان بۆ ئەوکاندیدانە هەر ناسنامەبونی کوردی بکەینە پێوەر ؟ ئەی مافی خۆمان نیە لەو کاندیدانە بپرسین ، ئەرێ بەراست لەچەند خۆپیشاندان و نارەزایەتی و داکۆکی لەئازادی سیاسی نەتەوەکەت بەشدار بوی وکارت بۆ کردوە ؟ چەند جار چەند کاتژمێرێکی رۆژانەت لەسەر شەقامەکان و هۆلەکان بردۆتە سەر ؟ ئاخر ناکرێت لەگەرمەی هەلبژاردن ، بێن ومزایەدەی نەتەوەیمان بەسەرا بدەن بۆیە ئێمەش مافی خۆمانە لێتان بپرسین دەکرێت کاروخەباتی چەندسالەتان بۆمان بژمێرن ، بۆ ئەوەی بزانین دەنگەکانمان بۆ چ کاندیدێکە ئایا لەخەمی ئازاری گەلەکەیەتی یان کورسی و موچەو ناوبانگ دەرکردن ،
لەبەرامبەر حزبە سوێدیەکانیشکورد بەردەوام بەدوای بەرەی سور کەوتوە بەئاشکرا وبێ بەرامبەر ،، ئەمەش زیانی هەبووە بەوەی بەرەی راستمان کردۆتە دژی کورد یان بۆخۆمان نەکێشاون . لەکاتێکدا دەیان کەسایەتی ئەم بەرەیەش دۆستی کوردن یان ئەوەتا ، دەبێت لەخۆمانیان نزیک بخەینەوە نەوەک دورتریان بخەین .
هاوکات ئەمەش مانای ئەوە نیە ، کە ئیمە ڕیزبەندی لەهەڵوێستی حزبەکان نەکەین وهەمویان بەیەک چاو سەیر بکەین و ئێمەش بەرژەوەندی باڵای نەتەوەکەمان لەسەروی فیکریەکانمان دانەنێێن ، بەتایبەتی ئێمە لەشەریکی چەند داگیرکەرێکی دواکەوتوی ڕۆژهەلات دەژین
راستە هەر ٧ حزبی پەرلەمانی هەلوێستیان لەسەر کورد بەپلەی جیا باشە و ئێمەش پیویستمان بەهاریکاریانە ، هاوکات ناشکرێت ڕۆلی پارتی جەپ بەپلەی یەکەم دواتر ژینگە بەپلەی دوەم لەداکۆکی لەکێشەی کورد ، مەسەلەی ناسینی کۆمەلکوژیەکانی کورد بەجینۆساید ، داکۆکی لەئازادی سیاسی باشور ، پەناهەندە و دانی مۆلەتی مانەوە لەم ولاتە و بونی کادیری زۆر ی کورد لەناو ئەم پارتە و هەولدان بۆ لابردنی بریاری ناسینی پکک بەتیرۆریست نەکەینە پێوەر هاوکات وەک وەفا و پاداشتێکیش بەرامبەر ئەو داکۆکیەیان وەک ئەوانی تر حسابیان بۆ بکەین ؟ بۆیە پێم وایە لەتەک ڕێزگرتن لەهەستی بەرەی ڕاست ، هاوکات سەرکەوتنی بەرەی چەپ لەم خولە بۆکورد باشە بەهۆکاری ئەوەی
چەپ وژینگە و سۆسیال دیموکرات لە ١٤/٠٢/٢٠١٠ پڕۆتۆکۆڵێکیان واژو کردوە ئەگەر بێنە دەسەلات بەناوی حکومەت ئەمانە لەسەر کورد جێبەجێ دەکەن
١.لەگفتوگۆکردن لەگەل ولاتانی تورکیا و ئێران و سوریا کێشەی کورد لەگەڵیان رەچاو دەکەن
٢،ڕێز دەگرن لەبریاری دادگای عێراق کە ئەنفال وهەلەبجەی بە جینۆساید ناسیوە ، وەرۆژی هەلەبجە بەرۆژی دژە چەکی کۆمەلکوژی دەناسێنن (ئەم بریارە گەرچی تێری ئێمە ناکات و زاڵی بریاری سۆسیال دیموکراتە کەپاشەکشەی لەبڕیاری کۆنگرەی حزبی خۆی کرد و لەپەرلەمان دەنگی نەدا بۆ ناساندنی ئەنفال بەجینۆساید) بەلام نوسینی وەک پرۆتۆکۆل هەنگاوێکی باشە بەلام پێویستە وشەی پێشوازی بکەینە دان پیانان .
ئەم بەرەیە پشتگیری زیاتر لەمانەوەی کورد و دەرنەکردنیان لەولاتی سوێد دەکاتبەرنامەی عەدالەتی کۆمەلایەتیان لە رەوەندی کورد نزیکە ، چونکە زۆرینەی تاکی کورد لەم ولاتە دا لەروی چینایەتی لەوان نزیکن .
لەکۆتایش دەڵیم بەهیوای ئەوەی دەنگدەری کورد بەگەرمیەوە بچێتە دەنگدان و ویژدان و بەروبومی خەباتی نەوەک بڕیاری حزبی بکاتە دەنگدانی بۆ کاندید و حزبەکان
دوو سەرنج: 0. لەبەشی سیاسەتی دەرەوەی پەرلەمانی هەر ٧ حزبی سوێدی ((چەپ و راست) utrikesutskott لە مانگی ٣ی ئەمسال ، پڕۆتۆکۆلێکیان مۆر کردوە کە ڕێز دەگرن لەبڕیاری دادگای عێراق کەئەنفال وهەلەبجەی بە جینۆساید ناساندوە
1. بەداخەوە لەکاتی دەنگدان بۆ ناساندنی ئەنفال بە جینۆساید لە 2010_-03_11 تەنیا پارتی (چەپ و ژینگە و گولان ئاڤچی لە فۆلک پارتی دەنگیان پێ داو سەرجەم پارتەکانی تر بەنەخێر دەنگیان پێ دا . وە سۆسیال دیموکرات سەرباری ئەوەی لەکۆنگرەی حزبیان لە ٢٩.١٠.٢٠٠٩ دانیان بەتاوانی ئەنفال نا کە جینۆسایدە ، بەلام لەکاتی دەنگدان لەپەرلەمان پاشەکشەیان کرد . بەلام ئێستاش بۆ ناساندنی ئەنفال وهەلەبجە بە جینۆساید باشترین لایەن کە هەقی یاسایی پڕ بکاتەوە و بڕیاری کۆنگرەی حزبیان لەبەردەستمانە و دۆستێکی زۆرمان لەناو سۆسیالدیموکرات هەیە کەدەتوانڕیت وشەی ڕیزگرتن بکەینە دانپیانان . ئەگەر چالاکڤانانی کورد ، لە دروشمدانی مالەوە بەرەو فشارخستنە سەر ئەم حزبە کارو خەبات بکات
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست