کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پەیکەر لەنێوان (کەرەکەی میرە و لەقلەقەکەی خانەقا و بەرپرسە حزبیەکان)

Saturday, 26/05/2012, 12:00


18 سال لەمەوبەر لەقلەقەکەی هەولێر ، بەدەستی چەکدارێکی شەری ناوخۆ لەشاری هەولێر لەسەر مزگەوتەکەی خانەقا ، تیرۆرکرا . لەم ڕۆژ بەدواوە لەگەل بیستنی ناوی ئەم لەقلەقە خەلک بەگشتی و هەولێریەکان بەتایبەتی ، خەم و بیرەوەریان تێکەل بەیەک دەبێت ، چونکە ئەم لەقلەقە ببوە چەتری کۆکردنەوەی هەموو دەنگە رەنگ و جیاکان ، ببووە خۆشەویست و خەم خۆری هەموو هەولێریەکان ، بەڵێ ببوە نمونەی وەفا کەتاشەهیدیان کرد ، هەموو ساڵیک ، هەزاران کیلۆمەتری لەبیابانەکانی ئەفەریقاوە دەبڕی و دەهاتەوە پیرە هەولێر . بیرمە کەدەهاتەوە زۆر جاران دەبووە باس وخواسی ئێوارانمان . بەڵی ئەم لەقلەقە ئەوەندە خۆشەویست بوو تەنانەت مناڵە چەتونەکانی شاریش ئازاریان نەدەدا قسەوباسی منالانیش لەقلەق هەلسا لەقلەق نیشتەوە ، هەموو خەلک لەکاتی بوونی خەمە زۆرەکانی ، بیتاقەتی و نەبونی کاری ، خۆبەتاڵکردنی تەنیایی ....بەئەسپایی لەگەل ئەم لەقلەقە دەدوا و سەیری دەکرد ، جوانیەکی بەقەت قەلا و منارە بەپیرە هەولێر بەخشی بوو... بەڵی دوای هەموو ئەو وەفا و جوانیەی یەکێک لەچەکدارەکانی دەسەلات بەیەک گولە بۆئەبەدی ئەو هاوڕێیە بەوەفایەی شارەکەمانی تیرۆرکرد ، لەم رۆژ بەدواوە ئازاری ئەولەقلەقە لەدلمانە و کاک شەمال عادل سەلیم گوتەنی وتی ، دەنگی دەنوک و بێچوەکانی لەگوێمانە . بەرادەیەک خۆم و چەندین هاوڕی دەناسم ، کەلەهەندەرانەوە دەچینەوە پیرە هەولێر ، لەبڕی پاکانەکردن لە بەردەم سیمبولەکانی حزب دەچینە حزوری لەقلەق و داوای پارانەوە لەو هاوڕییە بەوەفایەی شارەکەمان دەکەین کە بمان بورێت ، نەماتوانی بیپارێزین لەچەتە شەرانگێزەکانی ناوخۆ ، هاوکات هەر هەلەو تاوانێکیشمان کردبێت خۆمانی لێ پاک دەکەینەوە .
ئەم لەقلەقە پێجەوانەی بارزانی و تالەبانی ،کەئەمڕۆ لەکوردستان بەگشتی و پیرە هەولیر بەتایبەتی ، بەزۆرەملێ بەخەلک لەدوکانەکان و شوێنە گشتیەکان هەلدەواسرێ ، یان چەندین سیمبولی بەرپرسی پارتەکان (زیندو مردوو شەهیدەکانیان) بەناویان کراوە یان پەیکەریان بۆ دانراوە ، بەلام گەرچی تائێستا ئەم لەقلەقە ، پەیکەری وەک شەهیدان (عەبدولخالق مەعروف و سەردەشت عوسمان و سەدان سیمبولی تری هەولێریەکان)، بەلام وەک ئەوان بەلێ وەک ئەوان ، لەدل و دەرونی خەلکن هەولێریەکان نەک هەر کورو کچەکانیان لەیاد ناکەن هاوکات ئاژەلێکێش ئەگەر وەک لەقلەق بەوەفا بێت بەئەبەدی لەلەگەورەو پڕ لەئازارەکانیان شوێنێکی پێ دەبەخشن و نەوەکانی داهاتووش تێدەگەینن کێ سیمبول و خۆشەویستیانە
ماوەیەک لەمەوبەر لەشاری سلێمانی پەیکەری کەرێکیان لەجەقی شار دروست کرد کەبە پەیکەرەکەی میرە ناوی کەوتە ناو مێژووەوە ، ئەمە جوانیەکی بەشارەکە بەخشی، گەرچی ئەمرۆ هەندێک کەس ولایەن دژیشی بن ، بەلام ئەمە بچوکترین وەفا بوو بەرامبەر بەکەر ، کەهەموو ژیانی هاوڕێیەکی بەوەفای مرۆڤ بوو بەشیکیش بووە لەهێزی پالپشتی شۆڕش و کۆیلەیەکی .. هاوکات وێنەیەکی جوانی بەدەرەوەی خۆمان نیشان بدەین کەئێمە ڕیز لەئاژەلیش دەگرین ، چونکە ئەم پیکەرە سەرەتا بوو بۆ پەورەردەکردنی خەلک کەکەر هاوڕییەکی بەوەفای مرۆڤە
ئێستاش کەمپینیک بەریوەیە بۆ ئەوەی پەیکەرێک ، بۆ ئەولەقلەقە تیرۆکراوەی هەولێر وەک سیمبولی دژە شار دروست بکرێت ، چونکە ئەم نیشتمانە پرە لەچیرۆک و تاوانی براکوژی ، پرە لەسەرکردەی بالا دەستی شەری ناوخۆیی ، کارەساتەکەش لەوەدایە کەدەشمرن یان دەکوژرێن وەک سیمبولی ئاشتی لەچەقی شارەکان بەپەیکەر یان لەشوێنە گشتیەکانیان بەناویان دەکرێت . لەکاتێکدا ئێمە پێویستمان بەلاپەرەیەکی نوێی پێچەوانەیە ، بەتال لەم سەرکردە عەقل کلاسیکیانە لەبەرەدوامی بە وولات ، کەهەموو ژیانیان پڕ ەلەتاوان و ناپاکی و فەسادی کۆمەلگا ، بەلێ ئێمە پیویستمان بە چەند پەیکەر و سیمبولێکە کەسمبولی راستەقینە ی شارو گوندەکان بن نەوەک بەزۆرەملی بەسەر خەلکا بسپەنێرێت کە ، بەروبوم و و پەند و شانازی و جوامیریەکیان بۆیان جێهێشتبێ نەوەک شەرمەزاری .
نازانم پێشوتر کەس باسی کردوە یان نا ، بەلام ئەمە تازە بووە بەشێک لەخەباتی خەلک بەتایبەتی هەولێریەکان هەرچی ڕێگری بکریت ، لەئایندەیەکی زوو یان درەنگ بۆی دروست دەکرێت .
بەهیواین بەهەولی هەموو لایەک بتوانرێ ، ئەوپەیکەرە لەچەقی شار دروست بکرێ ، وەک رەمزی دژە شەری کورکوژی بناسرێ و کەهیوادارم بەرپرسە براکوژەکان بچنە بەردەم ئەو پەیکەرە داوای لێ بوردن لەخۆی و لەهەموو قوربانیانی شەری ناو خۆ بکەن ، رەنگبێت پێیان نەنگی بێت ، بەلام باپرسیاریان لێ بکەین کامەی شەرافەتمەندترە چونە بەردەمی جەلادانی کورد و ماچ وموچ و هێنانی سوپای بەعس یان لەقلەقێک کە نمونەی وەفا و قوربانی ئازارێکە کە کێشەی نەتەوەیەکە

https://www.facebook.com/photo.php?v=10150864321024580

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە