پانۆرامای هه‌فته‌ی تاوانی پارتی له شاری هه‌ولێر .....
Saturday, 06/06/2009, 12:00
نوسین ده‌ربڕی ئازار ی نوسه‌ره له‌سه‌ر روداو یان دیارده‌یه‌ک ، تا بتوانیت چواردورهبهرت له‌بیرکردنه‌وه‌کانی وه‌ک خۆت نزیک بخه‌یته‌وه ، هه‌ربۆیه نوسین زاده‌ی ئازاره نه‌وه‌ک میزاج . خۆ ئه‌گه‌ر نوسین بوه رق و هه‌لچون سه‌نگه‌ر گرتن ئه‌وا له‌به‌ها زانستیه‌که‌ی له‌ده‌ست ده‌دات ، به‌هه‌مان شێوه‌ش به شیوه‌ی هاوسۆزی و شاردنه‌وه‌ی راستیه‌کان .
هه‌رله‌م روانگه‌وه کهسهیرێکی ئه‌و چه‌ند رۆژه‌ی ره‌فتاره‌کانی پارتی دیموکراتی کوردستان له شاری ههولێرک چوارده‌وروبه‌ری کرد ، کهلهمیدیاکان بلاو کراوه‌یه‌وه ، هه‌ستم کرد هێشتا ئێمهلهدوریانێکی زۆر مه‌ترسیدار ده‌ژین
1/ له ژماره 482 ی ڕۆژنامه‌ی رۆژنامه ئاماژه به‌وه ده‌کات که (111) دوکانداری تایه فرۆش که‌کۆی گشتی خێزانه‌کانیان به چه‌ندین هه‌زار که‌س دهخهملێنێریت ونان براو ده‌کرێن . هۆکاره سه‌ره‌کیه‌که‌شی ئه‌وه‌یه زه‌وی گۆڕه‌پانه‌که ده‌درێته ئه‌ندام مه‌کته‌ب سیاسیه‌کی پارتی ، ئه‌گه‌ر چی به‌رپرسانی بۆ ڕۆژی دواتر پارتی نه‌فی هه‌واله‌که‌یان کردوه ، به‌لام ئاخۆ کێ به خۆی ده‌لێت راست ده‌که‌ن من تاوانبار‌و جه‌لادم. شایه‌نی باسه پارتی وسه‌رۆکی حکومه‌ت دور له‌هه‌مو پڕه‌نسیبێکی ئیداری ونا دیموکراسی به‌رده‌وام به ئاره‌زوی خۆیان زه‌وی شاری هه‌ولێر به‌سه‌ر مریده‌کانیان دابه‌ش ده‌که‌ن به‌هه‌مان شێوه‌ش تاله‌بانی به‌رپرسه بڕیاربه‌ده‌سته‌کانی یه‌کێتی له‌سلێمانی . چونکه خاکه‌که‌ی بهمولکی خۆیان و باوک باپیرانیان ده‌زانن نه‌وه‌ک هی گه‌ل .
/ هه‌رله‌م هه‌فته‌یه‌دا پۆلێک ئه‌ندام لیستی بزوتنه‌وه‌ی چاکسازی که‌سه‌ر به‌بنه‌ماله‌ی بارزانین به‌لام به‌دیوه ره‌خنه‌که‌ی واتا رکابه‌ر یان هاورانین ، له‌گه‌ل بنه‌ماله‌ی بارزانی ده‌سه‌لات ، لیستێکی سه‌ربه‌خۆیان پێک هێناوه ، سه‌ره‌تا فشار و هه‌ره‌شه‌یان له عەبدولمسەویر شێخ سلێمان شێخ عبدالسلام بارزانى کرد که سه‌رۆکی لیسته‌که یه وشاربهدهری سلێمانیان کرد ، دواتریش پۆل پۆل ئه‌ندامه‌کانیان ده‌گرن و هه‌ره‌شه‌یان لێ ده‌که‌ن .
3. له‌هه‌موی گالته جارتر و کاره‌ساتر ، له چه‌ند ڕۆژی رابردو به‌رێوبه‌ری پۆلیسی هه‌ولێر هه‌ولیداوه تاوانبارێک که ده‌ستی له‌کوشتنی 2 هاولاتی داهه‌یه ده‌ستگیر بکات ، به‌لام به‌هۆی ئه‌وه‌ی که‌سی تاوانبار سهربهبنهمالهی بارزانی و ههوادارنێتی ، ئه‌وا به‌پێی هه‌واله‌کان له‌بڕی تاوانباره‌که به‌ریوبه‌ری پۆلیس ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌کرێت ؟ ئه‌م کاره‌ساته له‌هه‌ر ولاتێک تۆزقالێک هه‌ناسه‌ی دیموکراسی تیا بوایه ، ده‌سه‌لاته‌که‌ی ده‌روخاند ، به‌لام به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئێمه له‌ولاتی کاره‌سات ده‌ژین به‌روداوێکی زۆر بچوک تێده‌په‌رێت ، شایه‌نی باسه (سه‌ید کاکه‌و سه‌ید عه‌بدولا) که دو به‌رپرسی سه‌ربازی پارتی و ناسراون ، خزمی ئه‌و قوربانیه‌ن که‌به‌ده‌ستی ئه‌و تاوانباره کوژراوه و هه‌ره‌شه‌یان کردوه که‌واز له‌پارتی ده‌هێنن ئه‌گه‌ر تاوانباره‌که نه‌خرێته زیندانه‌وه ،که‌چی نه‌ک تاوانبار نه‌گیراوه به‌لکو به‌ڕیوبه‌ری پۆلیسی هه‌ولێر (حکومه‌ت) ده‌ستبه‌سه‌رده‌کرێت له‌پارێزگا !؟ پرسیار ئه‌وه‌یه سه‌رباری ئه‌وه‌ی میدیا ئه‌و بابه‌ته‌ی له‌چه‌ندین مالپهر جولاندوهو 2 به‌رپرسی سه‌ربازیش خزمی بنه‌ماله‌ی قوربانین. ئه‌ی ئه‌گه‌ر که‌سی له‌پشت نه‌بایه و میدیای کوردی ئه‌و هیێزه فشاره نه‌بوایه کهبهردهوم ده‌سه‌لاتی کوردی پرته‌و بۆڵه‌یه‌تی له‌به‌رامبه‌ری ، ئاخۆ ئه‌م سیناریۆیه مه‌ترسیداره له‌کوێ ده‌وه‌ستا ؟
4 له نێو هه‌موو میلله‌تێک شوینه‌وار ڕێزی لێ دهگیڕیت و نۆژه‌ن ده‌کرێته‌وه وه به‌نرخترین شتومه‌کی گه‌ل دادهنڕیت ، کهلێرههدا نامه‌ویت سه‌دان نمونه بهێنمه‌وه ، ئه‌وه‌ی تۆزێک ده‌ماغی نه‌ته‌وایه‌تی و سیاسی کار بکات و ولاتانی ده‌ه‌ره‌وه‌ی بینیبێت ، ده‌زانێت تێکدانی یه‌ک خشتیش ده‌چێته خانه‌ی ناپاکی نیشتمانی. هه‌رله‌م روانگه‌وه سه‌باره‌ت به ماسته‌ر پلانی هه‌ولێر ره‌خنه‌یه‌کی زۆر هاته سه‌ر به‌ڕێوبه‌ری و جێ به‌جێ که‌رانی و هه‌لایه‌کی گه‌وره‌ی راگه‌یاندنی لێ هاته ئاراوه . که هیچ شوێنێکی مێژویی و شوێنه‌واری شاری هه‌ولێر نابێت تێک بدرێت، سه‌ره‌نجام له‌م ڕۆژه‌ی که کۆنفرانسێک بۆ په‌ره‌پێدانی قه‌لا به ئاماده‌بونی ده‌یان که‌سایه‌تی شوێنه‌وارو ئه‌کادیمی له‌شاری هه‌ولێر سازده‌کرێت ، وهرۆژی یه‌که‌می ره‌خنه بارانی به‌رپرسانی هه‌ولێر ده‌کرێت له‌سه‌ر تێکدانی خان‌و یان گه‌ره‌که کۆنه‌کانی شاری ، که‌چی پارێزگاری هه‌ولێر وده‌سته نهێنیه‌که، له‌گه‌رمه‌ی ئه‌م کۆنفرانسه ده‌چن 35 خان‌و له‌یه‌کێک لهگهرکه هه‌ره‌کۆنه‌کانی ئه‌م شاره(ته‌عجیل) تێکده‌ده‌ن و نیشانی شوێنه‌وار ناسان ده‌ده‌ن که زانست و شوێنه‌وار ناس بونی نیه له‌پایته‌خت . پرسیار ئه‌وه‌یه تۆ بلێی ئه‌م عه‌قلیه‌ته مه‌ترسیدار و ملهوره ، کۆمه‌لگای کوردی له‌ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه بهرهوچ کاره‌ساتێک ببات ، کهبهرچاوی هه‌مومان شوێنه‌واره‌کان تێکده‌ده‌ن ؟ یان ئه‌وه‌تا له‌سه‌نته‌ری شار گه‌ره‌که مێژویه‌کان که‌لاوه‌یه ودهمهتر له‌ملا تری پر له ئه‌هرامی فهرعونی وشه‌قامی ئه‌ورپیه ، که‌چی بانگه‌شه‌ی ئاوه‌دانیش ده‌که‌ن !؟
خوێنه‌ری خۆشه‌ویت ئه‌م رهفتارنهی پارتی له‌گه‌رمه‌ی خۆ ئاماده‌کردن بۆ هه‌لبژاردنه ، که‌هه‌مو پارتێک له‌م کاتانه‌دا ، بۆ چه‌واشه‌کردنی خه‌لک ،دروشمی بریقه‌دارو پرۆژه‌ی کاتی خزمه‌تگوزاری ده‌خاته بازاری سیاسیه‌وه ، که‌چی پارتی زۆر بێباکانه ره‌فتار ده‌کات ؟ ئایا ده‌بێت کۆیله‌بونی گه‌ل بێت یان هه‌ست به خۆرئاوابونی ده‌سه‌لاتی ره‌هایی خۆی ده‌کات ؟ . تۆ بلیی ره‌فیق سابیر و هاوپۆله خۆ بهنهتهوهیهکانی ئێستا چۆن سه‌یری ئاوێنه‌ی سیاسی خۆیان بکه‌ن ، که لهلیستێکن خاوه‌نی ئه‌م به‌ربه‌ریه‌ته‌ی تێکدانی شوێنه‌واره مێژویهکانن . یان ده‌بێت چ که‌سێک خۆی پێ نه‌ته‌وه‌یی بێت ده‌نگ به و لیسته بدات ،تالهسهرکهوتنێکی تری‌دا ، سه‌دان وهه‌زاران ره‌فتاری هاوشێوه له‌تاوان ئه‌نجام بدات؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست