ئایا پکک لەگەل خەڵکی باشوورە، یان لەگەڵ پارتیی و یەکێتیی؟!
Wednesday, 05/06/2013, 12:00
زۆرن ئەوانەی لە رەخنەگرتن لەپکک بەبریاری حز ب و یان بە قین سەنگەریان لێدەگرن، نەوەک سەرنج و راستکردنەوە، چونکە ئەو شێوە رەخنەگرتنە، هەول دەدەن وەک تارمایەکی رەش بەخەلکیان بناسێنن، کەئەمەش ناهەقیەکی گەلێ گەورەیە لەناسناندی پارتێکی وەک پکک کەوەک ئەزمونێکی نوێ لەناو جولاندەنوەی کورد دەرکەوتوە .بەتایبەتی کە تا ئەمرۆش بەهیزترین و نەتەوەیی ترین پارتی گوتار و مەیدانیە لەگۆرەپانەکە، کەئەگەر داوای هەرچی بکات بەلام لەپراکتیکدا کارەکانی بۆ ستراتیژە،بەلام ئایا دەکرێ تاسەر بەس چەپلە و دەست خۆشیان لێ بکەین و سەرنج و رەخنەکانمان لەناو مالان و دیدارەکان باس بکەین و نەیخەینە سەر میدیاکان . بۆیە پێم وایە رەخنەگرتن لەپکک لەمیدیاکان دەبێ بەرفراوان بکرێ گەردەمانەوێ بوار نەدەین ئەو پارتەش بەرەو حزبە کلاسیکیەکان هەنگاو نەنێ، دڕیژە بەهەڵەکان نەدات کەهەندێ هەلەیان ستراتیژی بووە بەڵام بەهۆی شۆڕگیری و ململانێی سەختیان لەگەل داگیرکەران بەردەوام بێدەنگی هەلبژێردراوە، کە با بیر بکەینەوە گەر لەکۆندا ئاستی ڕۆشنبیری تاکی کورد وەک ئیستا بەرامبەر پکک هەر هاوسۆزی نەبوایە، لەگەل پارتە کوردستانیەکان لەشاخ رەخنەی جدی لەمامەلە ودروشمەکانیان بگیرایە، ئایا بەو رۆژە دەگەیشتین ؟ یان ئەو رەخنانەی ئیستا کە رۆژانە ئەو بەرەیە بەرفراوان و رادیکالانەتر دەبێ گەر لە٩١وە بگیرایە، ئایە ئەو دەسەلاتە مافیایە دروست دەبوو کە ئەو هەموو باجە نەتەوەیی و تیكشکانە کەسیتیە توشی خەلک بکات؟
بۆیە ئەو سەرنجانە دەردەبڕم بەهیوام هەڤالانی پکک بەگیانی دیموکراسی و ئازادی بیروبۆجون وەریبگرن، چونکە ئەوان لەدەرەوەی رەخنە نین با چەندە مرۆڤ گەلێکی قارەمان و پڕ لەفیداکاری بن.
پکک و باشور
پکک هەر لەسالی ١٩٨٨ لەئەنجامی بەئەندام بوونی چەندین ئەندام و پێشمەرگەی باشور تێکەل بەخەباتی باشور بوو، تاسەرەنجام لەسالی ١٩٩١ پارتی ئازادی کوردستانی دامەزراند، دواتر بو بە یەکێتی نەتەوەیی دیموکرات و لەکۆتایەکەشی بو بە پارتی جارەسەری دیموکراتی کوردستان . لەم ٢٢ سالەدا بەسەدان شەهیدیان دا،کەوتنە زیندانەوە، پارەیەکی خەیالیان سەرف کرد، بارەگای حزبی و ريکخراوی جەماوەریان دروست کرد،سیاسەتەکانیان زو زو گۆڕی .... بەلام تارۆژگاری ئەمرۆ نەیان توانیوە ببنە هێزێکی جەماوەری بەرفراون ! ئەوان دەبێ بیر لەو هاوکیشە بکەنەوە سەیر نیە ئەوان بەو هەموو پاکی و شۆرشگیری و میژوەیەی پکک و میدیاکانی بۆچ ناتوانن وەک بزوتنەوەی گۆران کەلەهەناوی یەکێتی زیاتر دەردەکەوێ، کاریگەر بن لەباشور؟ . هۆکاری سەرەکی هەردژایەتی پارتی ویەکێتی و تورکیا نەبوو . خۆ لەباکور زۆر بەسەختر کارو خەباتیان کردوە، بەلام رەچاونەکردنی تایبەتمەندی باشور کەئەو بەشە تایبەتمەندی خۆی هەیە خالی سەرەکی بەجەماوەر نەبونیانە ئاخر باشور هەستی نەتەوەیی و حزبایەتی بون بەو رێرەوەی باکور و گرنگی نەدا ن، بە ئازارەکانی خەلک لەبواری دیموکراسی و ناوجە داگیرکراوەکان و دژایەتی راستەوخۆی مافیابونی دەسەلات و پێشێلی مافەکانی مرۆڤ و نەبونی هێج کارو چالاکیەکی هەوادارانیان دژ بەدەسەلاتی کوردی ...... هەموو ئەوانە وای کردوە کەخەلک بەرەو پیری هەوادارانی پکک نەچێ، لەئەندام بوون . گەر سەیر بکەین لەچەندسالی رابردودا دەیان کەیس و دۆسیە و نارەزایەتی خەلک دژ بە ودەسەلاتە لەئەورپاو کوردستان هەبوە و هەیە، وەک حزب لێدوان و تێکەلی نابن ! وەک میدیاش ئەوا چەندین سالە خۆیان لەو پرسانە دەدزنەوە یان بەهەوالێ و ١٠ دەقیقەیەک گوایە کارەکەی خۆیان کردوە؟
ئەمە جگە لەوشەرانەی کەتوشی بوون کەراستە پارتی و یەکیتی دژیان بوون بەلام ئەوانیش لەبەشێکی پاساویان دا دەستیان بەنمونە
١/هەر لەسەرەتای راپەرینەوە لەناو کوردستان بارەگا و جموجولیان هەبوو کەچی دانیان بەپەرلەمان و حکومەت نەدەنا، پییان وابوو ئەوە دروستکراوی ئیمپریالیزم و دۆژمانە...
٢/ هەوڵیان دا سالی ١٩٩٣ هەرێمی بۆتان بادینان رزگار بکەن، واتا بادینانیش لەگەلی کە ئەوە بەرای زۆرێک لە خەلک کارەکی باش نییە و روبەروی شەر دەبنەوە نەوەک پارتی بەلکو یەکێتیش لییان قبول ناکات
٣/ پشت کردن لەمیللەت و سیاسەت کردن لەگەل پارتی ویەکێتی
٤/ وەرگرتنی کۆمەڵێ کۆنە بەعسی لە کۆندا و گرنگی دانیان بەهەندێ کەسایەتی لەباشو ر لەئیستادا، بەنمونە محمەد ئەمین پێنجوینی وەک کەسایەتیەکی گرنگ مامەلەی لەگەل دەکەن، یان دەنگدنیان لەهەلبژاردنی ٢٠١٠ پەرلەمانی عێراق لەناو ئەو هەموو کەسایەتی و پارتەکانی تر ئەوا دەچن دەنگ دەدەنە لیستی کوردستانی دەسەلات و خودی مەحمود عوسمان کە نمونەی کەسایەتیەکی هەلپەرست و دەبل مۆرال و گوماناوین (کۆی ئەوزانیاریانە دلنیام لێی)
٥ / لەکۆندا زۆرینەی لێکدانەوەکانیان لەسەر پارتی ویەکێتی و بارزانی و تالەبانی زۆر توند و جیابوو، بەلام ئەمرۆ پێجەوانەکەیان لێ دەبیرێ، هەرچی پارتی و یەکیتی کردیان ئیدانەیەکیان نەکردن بەلام کەپارتی ویستی تەدەخول لەرۆژاوا بکات پکک سنوری بۆدانا، بۆیە هەست دەکرێ وەک پرۆتۆکۆل یان لەقۆناخی ئیستا خەلکی باشور تەسلیم بە و زوحاکانەیان کردبێ .
ئەوا چەند سالێکە تارادەیەکی زۆر تێکەل بەهێج ئازارێکی نیشتمان لەباشور نابن، تەنیا خەریکی ئەوەن، بواریان پێ بدرێتی لەباشور و قەندیل ريگری لەکارو جالاکیەکانیان لێ نەکەن، بەتایبەتی لەداو دەرمان و ئابلۆقە خستنە سەریان، هاوکات پارتی و یەکێتی وەک دۆست رابگرن نەوەک روبەروی شەڕێکی تری ناوخۆ ببنەوە .... بەلام کۆی ئەمانەش لەسەر دورەپەریزیان لەمیللەت بوە، بۆیە دەبینین لە١٧ شوبات سەیرکەر بون ؟ لەدەیان دۆسیەی پێشێلکاری میدیاکانیان دەگمەن هەوال نەوەک بەرنامەیان هەبووە، خەبات بۆ ئازادیو دژایەتی دەسەلاتی مافیایی باشور ناکەن بەلکو زۆرینەی کارو چالاکیەکانیان بۆتە پالپشتی و خەباتی باکور، رۆژهەلات ......
هاوکات سەیر بکەن ئەوا ئەو دەنگە نارەزایەتیانەی دەسەلاتە لەو ٢٢سالە راستگۆیانە لەگەلیان بوون کەچی کە عوسمان بایدەمیر لەیەکەم سەفەری دێتە کوردستان،سەردانی گۆری مەلا مستەفا دەکات ناچێتە مالی سەهید سەردەشت، کەکوردستان پۆست مەدالیای شەهید سەردەشتی پێداوە !؟ دەچیتە دیداری هیرۆ وبرایم ئەحمەد ناچیتە لای بنەمالەی شەهیدانی ١٧ شوبات وبریندارەکان ؟
لەیلا زانا کە هاتبێتە هەولیر ئەوا سەردانی بارزانی کردوە و مەدالیای بارزانی لەیەخەی داوە، بەلام بۆیەک جار نەچۆتە ناو جەماوەری کوردی باشوور.
سلاح الدین دییمرتاش و گولتان ئاشناک و ئەحمەد تورک بەرامبەر هەرە شە و لێدوانە نەتەوەییە بوێرەکان ئەوا دەنگە جوانەکانی نیشتمان و لایەنەسیاسیەکانی تری دەسەلات پەیج و هەوالەکانیان بەوینە و وتەکانیان دەرازێنەوە بەدڵ و گیان لەگەلیان وەستاون، کەچی ئەوان بۆیەک جاریش لەگەل ئەو دەنگە نارازیانەی دەسەلات دانانیشن بەتایبەتی لەرێکخراوە مەدەنی و رۆژنامەنوس و کەسایەتیە رەخنەکرانی دەسەلات و بنەمالەی شەهیدان، بەواتای بەرەی گەلیان بەتەواوی فەرامۆش کردوە .، بەرادەیەک ناچنە سەر ناوچەکانی ئەنفال و هەلەبجەش، تاببینن ئەو دەسەلاتە چۆن مامەلەی لەگەل قوربانیان کردوە ؟ . ئەرێ گەلو تاکەی ئیمە بەدل و گیان ئەوانمان خۆش بوێ، بەلام ئەوان یەک هەلوێستیان لێ نەبینین بەرامبەر فسار و تاوانەکانی دەسەلات بەرامبەر ئازارەکانی خەلک ؟ یان سەردانی شوینی و بنەمالەیەکی قوربانی ئەو دەسەلاتە نەکەن ؟ گەر دەلێن تیکەل بەبارودۆخی باشور نابین، ئەوا ناراستگۆیان لەگەل دروشمەکانیان دەردەخات، گەرنا کورد هەر کوردە لەکوێ روبەروی چەوساندنەوە بێ ؟
گەر بشلین ئیمە سیاسەت دەکەین ئەوا خودی یەکیتی و شوعی و ... زۆر جار کەرەخنەیان لێ دەگیرا دەیان وت سیاسەت دەکەین بەلام زۆر جار ئەو سیاسەتە دەتسوتینێ.
رەخنەگرتن لەهەڤالانی پکک
بەداخەوە رەخنەگرتن لەسیاسەتەکانی پکک و بەگشتی لەسەرۆکی پکک ڕیزدار ئۆجەلان، زۆر جار دەبێتە هۆکاری تورەبون و بەهەلە لێکدانەوە، تا ئاستی ئابلۆقەی راگەیاندن . کەئەمەش رەفتارێکە دژی ئەو هەموو بانگەشە و ناوی پارتانەیە کەهەیانە لەوشەی ئازادی و دیموکراسی ؟ ئاخر ناکرێ لەبەرامبەر رەخنەدا پیرۆزی و پەرستن هەبێ ؟ یان هەر چی لییان بگیرێ پاساوی بۆ بهێنەوە بلین گەر بەگوێی باشور بکەین هیجمان پێ ناکرێ ! هەقە ئەزمون لەدەسەلاتی کوردی ببینن کەلەدەرەنجامی بەعەقلکردنی تەنیا خۆیان، چ کارەسات و کێشەیان، توشی هەموو نەتەوەی کورد کردوە، کەلەدوا دەرەنجامدا نمونەی هەرێمێکی سیاسی و ئیداری لەناوەندە جیهانیەکان بەردەوام ئیدانە دەکرێ.
خەباتی دیبلۆماسی لەئەوروپا
راستە ئەوان لەراکێشانی گەنجانی کورد و جۆشدانی خەباتی ئەورپا یەکجار سەرکەوتوبون، بەلام بالەیادمان نەچی لەخەباتی دیلۆماسی سیاسی و دۆست پەیداکردن لەناو سیاسیەکان، سەرکەوتو نەبون و نابن، تا بەو میتۆدە کار بکەن . جونکە قورسایی کارەکانیان تەنیا لەخەباتی جەماوەری وە خۆپیشاندان و مانگرتن لەئەورپا چرکردۆتەوە، گەر بلین ئەورپیەکان بوارمان پێ نادەن، راست نیە، ئەوان بەدەیان ناوی جیا لەرێکخراو کاردەکەن، کەهەر زۆر جار نازانرێ لەوانەوە نزیکن . بەلام ئەورپیەکان ناتوانن لەژێر وێنەی ئۆجەلان بچنە یاد و خۆپیشاندان یان سیمناریان بۆ سازبکەن، یان بەخەم ساردانە مامەلەیان لەگەل بکەن کەبەبەرپرسێکیان دەیوت ئمێلیان بۆدەنێرین وەلام نادەنەوە ؟ وتم ئەوان رۆژانە دەیان نامە و ئمێلیان لەهەموو نەتەوە و خەلکی خۆیان لەسوید بۆدەروات ناکرێ مرۆڤ کۆل بدات یان بلێ هاریکارمان نابن ئەوا دەبێ ئێمە کارمان پێیانە بەردەوام بین لەگەلیان تاوەلام دەدەنەوە و بیان کەینە دۆستمان کەدنیایەک دۆست هەن بەتایبەتی لەناو چەپ و ژینگە . .، لەنزیکەوە ئاگادار ی هەلەکانم . کە بەشێکی گرنگی لەخۆیانە، کەتەنیا قورسایی دەخەنە سەر جەماوەرو خۆپیشاندن لەکاتیکدا ئەوان لەئەورپان نەوەک لەدیاربەکر کەدەکرێ زۆر سودی لی ببینرێ بەتایبەتی ئەگەر قورسایی بخرێتە سەر مەسەلەی ئازارەکانی نەتەوە لەململانی لەدژایەتی تورکیا . گەر دەلێن لەکەنەکە، ئەوا بەدلنیایەوە ئامادەم بەراوردی کارو خەباتی رەوەندی کورد لەولاتی سوید لەگەل کەنەکە بکەم لەکاتێکدا ئەوان دەیان حزب و کەسایەتیان لەناو کەنەکە کۆکردۆتەوە کەتەنیا بەناو لەرۆژانی کۆنفرانس و کۆنگرەکانیان دیارن، یان نوێنەری پارتی وبارزانی وەک گوتاری یەکەمی لەکۆنگرەیەکی نەتەوەیی پێ دەدەن لەکاتێکدا لەگەرمەی تاوانێکی نەتەوەیی دان (ئابلۆقەدانی رۆژائاوا لەداو دەرمان و خۆراک) بۆیە هەقە هەوادارانی پکک و کەنەکە بپرسێ گەلٶ جما لەسوید ئەو لۆبیە سیاسی و ئەو هەموو سیمنار و کارو چالاکیە بۆمەسەلەی نەتەوەیی دەکرێ بەئیرادەی خەلکی سەربەخۆ، چما کەنەکە بەو هەموو سیاسەتمەدارە ی لەبرۆکسل کەناوەندی بریار ی یەکێتی ئەورپایە بەو ئاستە کارو جالاکی وبەروبومیان نیە .
بەهیوام رەخنەکان بەگیانیكی دیموکراسی و ئازادی بیروبۆچون وەر بگرن، پێشم وایە دەبێ دۆستەکانی پکک و خەلکی ڕۆشنبیر لەمامەلەی لەگەل پکک لەهەست و سۆزی نەتەوەیی تێپەڕی لەکارە باش و تاوان بەرامبەریان لەگەلیان بین، لەتەک سەرنج و رەخنەدان لەسیاسەتەکانیان ...
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست