کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بارزانی گاڵتە بە ١٧ پارتی کوردستانی دەکات . !!

Wednesday, 16/02/2011, 12:00




یەکێک لە شیوازەکانی ئاخافتنی مەسعود بارزانی وتنی وشەی (سۆزدارو هەست بزوێنە) وەلێ زۆرجار دەکەوێتە ناو هەڵەی گەورەوە ، کە بەداخەوە میدیاکان بەپێی قەبارەی خۆی وەک پیشەی سەرەکی خۆیان گەورەی ناکەن . بۆئەوەی کۆتایی بە و نەغمە ئاخافتنە بهێنێ کەچەواشەی خەڵک دەکات . چەند ساڵێک لەمەوبەر لەکەناڵەکانی تێڤێ بینیمان ، کاتێک رۆژنامەنوسێک پرسیارێکی ، سەبارەت بەکۆڕەک تیلیکۆم لێکرد ، وتی نازانم کۆڕەک تلیکۆم چیە !؟

لە ١٠ ی ئەم مانگەش لەگەڵ ١٧ پارتی کوردستانی !! " ڕێگای مەسیف / هەولێر " کۆبۆوە کۆمەڵێک پەخشان و هۆزانی سەر لەنوێ بەسەر ئەزمونی هەرێم هەڵدا .لە کۆبۆنەوەکەدا ، ووتی باس لەگەندەڵی زۆر دەکرێت ، بەڵام بەبەلگەوە باس ناکەن و داواشی لەو١٧ پارتە کرد لێژنەیەک پێک بهێنن بۆ بنەبڕکردنی گەندەڵی یان ئەوەتا بەیاداشت پێی بدەن تا ئەویش بەدواچون بکات لەگەل پەرلەمان و حکومەت . ئەم وتەیەی بارزانی ئەوەندە لەنوکتە و گاڵتە پێکردن بەو ١٧ پارتە دەچێت ، لەوتەیەکی سیاسی ناچێت . چونکە سەرباری ئەوەی دەیەمین جارێتی بەوتە دەری دەبڕێ و بەکردار جێبەجێی ناکات . لەوەش گاڵتە جارتر . ئەو شوێنەی کۆبۆنەوەی لێکراوەو داوای بەڵگەی گەندەڵی لێدەکات (سەری رەش) شوێنێکی گەشت و گوزاری حکومیە و ١٩ ساڵە بارزانی هاوشێوەی هاوسەرۆکە ستراتیژەکەی تاڵەبانی (دوکان) داگیری کردوە . تەنانەت لەقۆناخی بەعس چەند خانوەیەک بۆت نەبوو لێێ نزیک بیەوە، ئەو "دوو سەرۆکە " ، هەموو هاوینە هەوارەکەیان لەخەڵکی سلێمانی و هەولێر داگیرکردوە .

بەداخەوە بەشێک لەو پارتانەی بەشداری کۆبۆنەوەکە بون و دەبن ، گەرچی خاوەن قوربانی وتێكٶشانێکی گەلێک گەورەن ، بەلام سیاسەتی زەلیلکردنی ان لەلایەن ئەم دو پارتە و داڕمانی بوێڕیش لە خۆیان ، بۆتە هۆکاری ئەوەی بەردەوام لەبەردەمیان وتەی ناو بارەگا حزبیەکانیان نەڵێنەوە . پێشم وایە ئەگەر بەشێک لەو پارتانە میکانیزمی کارکردنیان نەگۆڕن و سنوڕیک بۆ ئەو جۆرە سوکایەتیانە دانەنێن ، ئەوا بەشێکی گرنگی جەماوەرەکەیان بەرەو گۆڕان دەکشێت یان کێشەی گەورەتریان بۆ دروست دەبێت .

بۆ ڕاستی وتەکەی بارزانیش ئێمە لێرەدا لەبڕی حزبە کوردستانیەکان دەڵێێن ، ئەوا سەدان بەڵگە و دۆکۆمێنت لە مالپەر ، میدیای ئە هلی ، کەنالێ ئاسمانیەکان بەتایبەتی کەناڵی ئاسمانی KNN کە ئێستا ڕۆژانە گەندەڵیە زەبەلاحەکانتان بڵاو دەکاتەوە .. بفەرموو بێ لیژنە ، لەخۆتەوە و لە سەری ڕەشەوە دەستی پێ بکە و بیگەڕینەوە بۆ وەزارەتی شارەوانی .

یان داهات و موڵک و ماڵی بنەماڵەکەتان و سەرجەم بەرپرسانی پارتی ویەکێتی ئاشکرا بکە

یان بەڕیوبەرایەتیەکانی تاپۆ ی مولک و خانوی هاوڵاتیان لەبەردەم رۆژنامەنوسەکان واڵا بکەن

ئەم هەنگاوانە نەلێژنە ، نەیاداشتی پێویستە . تەنیا پراکتیزەی راستگۆیی دەڕبڕینە لە دژایەتیکردنی گەندەڵیدا .

١٣ ی ئەم مانگەش لەگەڵ کاسبکاران و پیشەوارانی هەولێر کۆبۆوە ، وتی مێژوی خۆم لەپێشمەرگایەتی لەکەدار ناکەم و شەریک نیم لەگەڵ هیچ کۆمپانیا و پڕۆژەیەک.... وە نابێت کەس غەدری لێ بکرێت و من ئاگام لە حالی میللەت نەبوەلەبەر چەند ... بەلام پێویستە بەپەلە حکومەت چارەسەری کێشەکان بکات ئەگەرنا من وەک شەخسی ...

وەک تاکێکی کورد و پرەنسیبی دیموکراسی ئەو مافەمان پێ دەدات لێت بپرسین

ئایا ئامادەی داهات و موڵک و ماڵت لەبەردەم میدیاکان ئاشکرا بکەیت ؟

ئایا ئەگەر ئاگات بەو شێوەیە لەمیللەت نەبووە ئەی بۆسەرۆکی هەرێمی و دەست ناکێشیەوە ؟ خۆ ئەگەر دەست و پێوەندەکانیشت کەمتەرخەم بونە لەم بارەوە ، هەقە بەشێکیان بۆماڵەوە بنێریەوە ؟

کاتێکیش دەڵێی لەکوردستان کەس نابێت مافی بخورێت ، پێشنیاز بۆ بەڕێزت دەکەم ، یەکەم کەس لەخۆتەوە دەست پێ بکە و سەردانی ماڵی باوکی شەهیدی قەڵەم (سەردەشت) بکە و داوای لێ بوردنی لێ بکە ؟

سەرۆک لەکەناڵی جەزیرەوە بینیت کۆمەڵێک گەنجی میسڕی چۆن توانیان ملیۆنان میسڕی ب‌ێنە سەرشەقام و فەرعونەکەی میسریان بەهاریکاری پڕۆگرامەکەی فەیسبوک و تویتەر روخاند ... تۆ بڵێێ ئەگەر ئەم جارەش نەکەونە بەر شالاوی گەنجانی کوردستان و ڕزگارتان بێت . ئاخۆ لەچەند ساڵی داهاتوو بە چ بەرنامەیەکی پێشکەوتو تر لەم پڕۆگرامانە کۆتایی بە موڵک و داهات داگیرکردن و بەبنەماڵەکردنی حزب بهێت .

وتەکانی لەدیداری ١٧ پارت و ڕێکخراو
http://www.xebat.net/attachment/PDF/x1_25290_4483.pdf

وتەکانی لەگەل کاسبکاران و پیشەوەرانی شاری هەولێر
http://xendan.org/dreja.aspx?=hewal&jmara=21555&Jor=1b



 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە